بانكه‌وازێك بۆ شانۆكارانی كورد بۆ به ئه‌ندام بوون له په‌یمانگه‌ی شانۆی جیهانی
له بانگه‌وازێكدا لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بوون به ئه‌ندامی په‌یمانگه‌ی شانۆی جیهانی له هه‌رێمی كوردستاندا كه بۆ زۆرێك له كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیان ناردووه‌و تێیدا هاتووه “دوای چه‌ندین ساڵ له هه‌وڵدان و كۆششی به‌رده‌وام بۆ به ئه‌ندام بوونی كورد له په‌یمانگه‌ی شانۆی جیهانی (i.ti) له ئێستادا ئه‌و رێكخراوه جیهانییه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕییووه و له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌سازییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن و كۆنفرانسی لقی هه‌رێمی كوردستانی په‌یمانگه‌ی شانۆی جیهانی ده‌ستی پێكردووه‌و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نێزیك‌دا ستافی نوێی لقی كوردستانی ئه‌و رێكخراوه جیهانییه‌ی شانۆ بێته هه‌ڵبژاردن، بۆیه ئه‌و به‌یاننامه‌یه داوا ده‌كات سه‌رجه‌م شانۆكارانی كورد فۆڕمی به ئه‌ندام بوون پڕ بكه‌نه‌وه‌و تا 15-1 فۆڕمه‌كانیان بنێرنه‌وه بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی شانۆ و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان و لقی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌دان له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و دهۆك بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات كورد ببێته ئه‌ندام له‌و په‌یمانگه شانۆییه جیهانییه‌دا.
بۆ بینینی فۆرمی ئەندامێتی سەیری هاوپێچ بکەن …