
ئۆروپا و ئه‌وانه‌ی دیكه
بێگومان خۆدان له‌مه‌سه‌له‌ی ئۆروپا و باسكردنی، پانتاییه‌كی به‌رفراوان داگیر ده‌كات.. چونكه هه‌ر له‌ناكاو ده‌یان بیرۆكه به‌مێشكی ئینساندا گوزه‌ر ده‌كات، به‌ڵام من هه‌وڵده‌ده‌م له‌باسه‌كه‌مدا زۆر په‌ل نه‌هاوم و له‌سنوورێكدا بیهێڵمه‌وه.
سه‌ره‌تا ئاماژه به‌چه‌ند سه‌ر دێڕێك ده‌كه‌م، كه‌دواتر له یه‌كانگیری وتاره‌كه‌دا پێكه‌وه‌یان گرێ ده‌ده‌م. ڕه‌نگه وا هه‌ست بكه‌ن، بابه‌ته‌كان دابڕاو و په‌رته‌وازه‌ن، به‌ڵام ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه وێكیان ده‌خاته‌وه.
چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌یه‌كێتی ئۆروپا. -1
مه‌ركه‌زیه‌تی ئۆروپا و كه‌سایه‌تی ناسیۆناڵا و نۆمینالیزم.-2
3-ئه‌و ئۆروپایه‌ی ئه‌وانه‌ی تر نایبینن.
4- سه‌باره‌ت به‌مۆدرێنیزمی. ئۆروپا
5-سیاسه‌ت و كلتووری ئه‌مڕۆی ئۆروپا.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وپێش، كه‌به‌سه‌فه‌ر چوومه باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، هاوڕێیه‌كم كه‌خه‌ڵكی سه‌نگافور بوو. بومنی گوت: ” هه‌ر ده‌ڵێی ئۆروپایین، ته‌نیا كلتوور و ئایین و زمان و داب و نه‌ریتمان جیاوازه، له‌ڕووی سیاسیشه‌وه گچكه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆین، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌مان كوێی بووێت، ده‌توانێت سه‌فه‌ری بۆ بكات و بۆی بچێت. زۆرێك له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وروپشتی خۆمان، به‌كه‌س و خزم و دۆستی خۆمانیان داده‌نێین، گه‌رچی هه‌مووشمان ده‌زانین، ئێمه له‌هیندستان و چین و ئوستورالیا جیاوازین”.
ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گشتگیركردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كانم سه‌باره‌ت به ئۆروپا ، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌زانم، ئه‌و ئینسانانه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆروپادان، به‌زه‌حمه‌ت لێم تێده‌گه‌ن، چونكه ئه‌وان پێیان وایه، ئۆروپا له‌سه‌ر بناغه‌ی لێكچوون و هاوشێوه‌بوون دامه‌زراوه، له‌كاتێكدا ئۆروپا له‌سه‌ر بناغه‌ی جیاوازی دژه‌كان، بونیاد نراوه.
كه‌سێك له‌هه‌ر شوێنێكی ئۆروپا دا بێت، ده‌توانێت”لیبنیز” بهێنێته‌وه ژیان، لیبنیز ئه‌و نووسه‌ره ئه‌ڵمانییه بوو، كه‌به‌فه‌ڕه‌نسی ده‌ینووسی و له‌گه‌ڵا ئینته‌لكتوێله ئینگلیزه‌كانیش، هه‌رده‌م ده‌مه‌ته‌قێی بوو. هه‌ر بۆیه بۆته سیمگه‌ی هه‌ر ئۆروپا ییه‌كی ئینته‌لكتوێل، ڕه‌نگه زیاتر وه‌ك سپینۆزای دژه هیگڵا حیسابی بۆ بكرێت، چونكه ئه‌و زیاتر ده‌یتوانی به‌رگری بكات.
“كۆنژی” یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه‌هێنده‌ی به”دێلوزێ” موعجیب بوو، هێنده‌ش به لیبینیز، دیاره هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بوو، كه‌خۆی به‌نوێنه‌ری ژاپۆنیا ده‌زانی.
به‌ڕای “كۆنژی”، مۆنادۆلۆژی “لیبینیز”، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بونیادی ئۆروپا بوو. هه‌ر مۆنادایه‌كیش له‌نێو خۆیدا دنیایه‌كی گشتگیره، ( به‌پێی تێڕوانینی ئه‌و، هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش ده‌گرێته خۆی ). شایانی باسه ئه‌م مۆنادایانه سیستمێك نوێنه‌رایه‌تیان ناكات، به‌ڵكو له هاوكاتییه‌كی زه‌مه‌نیدا پێكه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن و ده‌ژین. هه‌ر مۆنادایه‌كی ناسیۆنالیستی به‌شێوازی خۆی، گوزارشت له‌یه‌كگرتوویی ئۆروپا ده‌كات و هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته مایه‌ی یه‌كگرتنیان، كه‌ناكرێت به‌كۆنفیدراسۆن، یان یه‌كێـتی، یان هه‌ر شێوازێكی دیكه كه‌له‌ئێستادا باوه، ناوی بنێین، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌وانی پێكه‌وه گرێ داوه پێوه‌ندییه‌كی دیكه‌یه. ڕه‌نگه به‌ڕای كه‌سانێك، ئه‌وه‌ی ئۆروپا پێكه‌وه گرێ ده‌دات، هه‌بوونی میراتێكی كولتووری هاوبه‌ش بێت، ئه‌وه‌ی كه‌منیش ده‌مه‌وێت له‌م وتاره‌مدا پووچه‌ڵی بكه‌مه‌وه، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یه‌ك به‌گه‌شه‌سه‌ندنی سروشتی فرانكۆمۆرێتی بده‌ین، نابێت پێمان وابێت، كه هه‌نگاوێكی به‌ره‌و دوایه.. له‌چاو ئه‌وه‌ی داروین له‌چه‌رخی نۆزده‌دا تیوریزه‌ی كرد، كه‌دیاره له‌لایه‌ن “گۆڵد” و كه‌سانێكی دیكه‌وه بووه جێی باس وگفتوگۆ.
تێڕوانینه‌كانیان له‌ڕووی تیۆلۆژیكییه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌یه‌كی ماته‌ریالیستی “داروین” بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ش بوو.
مۆرێتی-ش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه‌تیۆری گه‌شه‌سه‌ندنی سروشتی كۆنی خسته ژێر پرسیاره‌وه و ته‌نانه‌ت له‌ئاست و به‌هاشی هێنایه خواره‌وه و ئه‌لگۆیه‌كی نوێی هێنایه ئاراوه، كه‌به‌ڕای ئه‌وان مۆناداكان پووچێتییه‌كی ئیۆلۆكین، هه‌ر میلله‌تێك زمانی له میانی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه نه‌ختێك له‌وی دیكه جیاوازه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌مه به‌پێكهاته‌كان كرابێت.
به‌ڕای مۆرێتی، باشترین سیمگه بۆ ئه‌مه، تراژیدیای بارۆكه( هه‌ر له‌شیكسپیر و لۆپیتان-ه‌وه، تا ڕاسیتی) و دواتریش ڕۆمانه بۆرژوازییه‌كان. به‌و پێیه ئه‌زموونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌ده‌ره‌وه نه‌هێنراون.. تا له ناوه‌وه گه‌راكانی بپیتێنرێت و دواتر به‌چه‌شنی كۆڵۆنی زیاد بكات، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا و ئازادانه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌ر بۆیه لێره‌دا دینامیكیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و جیاوازییه‌كانی ده‌بینرێته‌وه و ده‌كرێت ڕاڤه بكرێت. له فه‌ڕه‌نسادا هه‌ر له‌چه‌رخی نۆزده‌یه‌مه‌وه به‌هۆی كۆچكردن له‌باشووره‌وه بۆ باكوور، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هیگۆمۆنی پێكهات.
به‌ڵام مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تی ئێمه له‌وه‌دایه كه”مۆرێتی” ئاماژه‌ی پێده‌كات، ئه‌ویش هه‌ر له كلتووری كۆن و دنیای سیاسه‌تی “گوینی” و پایه‌ی ئایینی پرۆتستانت، یان كاتۆلیكه‌وه كه تا ئێستاش ڕێزدارن، به‌ڵام ئه‌وانه به مه‌به‌ستی دابڕاندنی پێوه‌ندییه هیومانیستییه‌كان، پایه‌داربوون.
كاتێكیش بیر له‌و پووچێتییه ئیكۆلۆژییه بكه‌ینه‌وه، ده‌ڵێین ئه‌ی بۆ ئۆروپا ئازاده، كه‌لێره‌دا ده‌كرێت ئه‌و وڵاتانه‌ش بخه‌ینه پاڵی كه سه‌رده‌مانێك كۆڵۆنیای ئۆروپا بوون، وه‌ك ئه‌مه‌ریكای لاتین و ئیسپان ڕه‌گه‌زه‌كان و ده‌وڵه‌ته كۆنه‌كانی ژێر ده‌سته‌ی ئینگلیزیش.
جا ئه‌وه‌ی كه زۆر كامڵا و گرنگه، ته‌وه‌ره‌ی په‌یوه‌ست بوونی ئۆروپایه به‌یه‌كدییه‌وه، ئه‌وه‌ی تا ئێستاش باسمان لێوه نه‌كردووه، كاپیتالیزمه، هه‌ر له‌ئیسپانیاوه بۆ هۆڵه‌ندا و ئینگیلته‌را و زۆر پانتایی دیكه‌ی له‌دایكبوونی ئاسیا ( كه به‌ڕای “ڤالێری” پڕۆجێكشنێكی گچكه‌یه)، تاقیگه‌ی كاپیتالیزمه، مۆدێرنیزم دواتر هه‌موو دنیای ته‌نییوه ( له‌ڕاستیدا به‌زه‌بری چه‌ك، ئیمپریالیزم له‌گه‌ڵا خۆیدا بردی و بڵاوی كرده‌وه). له‌ئێستاشدا گڵۆباڵیزم و جیهانگیری، هه‌روه‌ك ماركس ئاماژه‌ی پێداوه، دوا قۆناغی كاپیتالیزمه، كه دنیا ده‌كاته بازاڕی خۆی.
هه‌موو ئه‌مانه له‌مڕۆدا ئێخه‌ی مه‌ركه‌زیه‌تی ئۆروپا ده‌گرێت، كاتێك ده‌ڵێین ئۆروپا شوێنی له‌دایك بوونی كاپیتالیزمه، مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه ئۆروپا سه‌نته‌ره؟
ئه‌مه ئاماژه پێكردنێكی شایسته‌یه، یان له‌ڕێی نایاساییه‌وه، كه‌سانێك له‌میانی گروپكارییه‌وه، خۆیان جیا ده‌كه‌نه‌وه؟ ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت، كه ئۆروپا توانستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه‌ی دنیادا زاڵا بێت و ببێته گه‌وره‌و سه‌رداری خه‌ڵكه‌كه‌ی.
ره‌نگه ئۆروپا ئه‌و ڕایه‌ی پێ په‌سه‌ند بێت، كه خه‌ڵكانێك پێیان وایه، ئۆروپا له‌ڕووی ته‌كنۆلۆژی پێشكه‌وتووه و له‌ڕووی ئه‌نته‌له‌كتوێل و ئیكۆنۆمیكه‌وه، ناوچه‌یه‌كی به‌ده‌سه‌ڵاته‌و بوێره؟ كه‌واته ئێمه تا ئێستاكه‌ش، كاپیتالیزم و مۆدێرنیزم به‌گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی مێژووی مرۆڤ ده‌زانین، ئه‌گه‌ر ئیمپریالیزم بێته جێگه‌ی كاپیتالیزم و توندوتیژی ڕه‌چاو بكات، ئه‌وه گۆشه نیگامان ده‌گۆڕێت و ناتوانین باس له‌دینامیكیه‌تی ئیمپریالیزم بكه‌ین و ئه‌و ده‌مه هه‌ڵوێستێكی توند وه‌رده‌گرین و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌شمان له‌ده‌ست دێت، نه‌فره‌ت له‌ئیمپریالیزم بكه‌ین. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ته‌نها دۆزه‌كه فراوانبوونی ئاستی كاپیتالیزم بێت، ئه‌وه ستایشی ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و یاسا و ڕێسایه تێكشكاو ناتوانین له‌مڕۆدا باس له‌وه بكه‌ین، كه‌له‌سبه‌ینێدا چیمان لێ به‌سه‌ر دێت.
له‌و شتانه‌ی كه له كاپیتالیزمدا ده‌بێت ستایش بكرێت، زانسته ڕۆژئاواییه‌كانه، ناشزانین ته‌نیا بڵێین زانسته ڕۆژئاواییه‌كان، یان زانسته كاپیتالیزمه‌كان، چۆن بیر ده‌كه‌ینه‌وه با بیر بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت زانسته‌كان به ئۆروپاوه بناسرێنه‌وه، شایانی باسیشه زانسته‌كانی ڕۆژئاوا، ئاتاجی كاپیتالیزمه، ئه‌ی باشه زادگه‌ی فه‌لسه‌فه و هزر و ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ئایینه‌وه، كوێیه؟! ئه‌مه‌ش وه‌ك نموونه‌یه‌ك هه‌ر له كتێبه‌كانی هیگڵه‌وه له‌باوه‌ڕ به‌یه‌ك په‌روه‌ردگار له مه‌سیحیه‌تدا و بیرۆكه‌كانی ده‌روه‌ی ئایین، هه‌مووی ئۆروپایین و ڕه‌گ و ڕیشه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گریكه‌كان؟ ئه‌گه‌ر نه‌توانین بیسه‌لمێنین كه‌وابووه، ئه‌وه ده‌توانین بڵێین كه ئه‌سینا پایته‌ختی بازرگانی و ئیمپراتۆریه‌ت و شوێنی فه‌لسه‌فه و هاتنه ناوه‌وه‌ی پاره و به‌كارهێنانی بووه، جگه له ده‌زگای ئینته‌لكتوێل و فه‌لسه‌فه، ده‌توانین بڵێین له‌و كاته‌وه تا ئێستای ئێمه هاتووه.
جا نۆمینالیزه‌كان، پێیان وایه كه مۆدێرنیزمی برووسیا له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه وابه‌سته‌ی ئایین نییه، دیاره ڕاوبۆچوونیشیان هه‌ر له‌وه‌نده‌دا سنووردار نییه، چونكه له‌شوێنێكی دیكه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئۆروپا و ده‌ڵێن، ئۆروپا نه له‌م كاته‌دا هه‌یه و نه له هیچ كاتێكیشدا هه‌بووه، پێیان وایه سه‌ره‌تا خێڵا و هۆزه‌كان له ئۆروپادا هه‌بوون و دواتریش ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان دروست كردووه، كه ئه‌مه‌ش له‌هه‌ر شوێنیكی دیكه‌ی دنیادا، هه‌ر وابووه و هیچ جیاوازییه‌كی نه‌بووه، به‌ڕای من لێره‌دا پرۆگرامێكی نهێنی هه‌بووه، كه بۆ خۆی بیرۆكه‌ی ئۆروپا بووه.
نۆمینالیزمه‌كان هێرشێكی ستاندارد ده‌كه‌نه سه‌ر سیاسه‌ت و سیستمی كاپیتالیزم و به‌رانبه‌ر به فینۆمینێكی گڵۆباڵا ده‌وه‌ستنه‌وه و پێیان وایه بوونی نییه و نه‌بووه، به‌ڵام من له‌گه‌ڵا ئه‌و ڕاوبۆچوونه‌ی ئه‌واندا نیم، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌ركه‌زیه‌تی ئۆروپا هه‌بێت، ئه‌ی چۆن ده‌بێت خودی ئۆروپا بوونی نه‌بێت؟ ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی دیكه باس له‌مه بكه‌ین، ئۆروپا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی تره‌وه ناسراوه و هه‌ر ئه‌مه‌شه بنه‌مای بابه‌ته‌كه‌م، كه‌پێم وایه ده‌بێت له‌ناوه‌وه‌ڕا ئه‌نالیزه‌ی ئۆروپا بكرێت، به‌ڵام با له‌ئێستادا واز له‌مه بهێنین، چونكه ده‌بێت باس له‌پێكدادانی فینۆمینی له‌گه‌ڵا ئه‌وی تردا بكه‌ین، به‌ڵام ناڵێین ئه‌م فینۆمینییه زاده‌ی خه‌یاڵه، شتێكی شه‌خسییه، ئه‌وه‌ی كه‌ده‌یڵێین ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت ئۆروپا له‌نێوه‌ندێكی فیكریدا جێ بكه‌ینه‌وه.. بۆیه له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م كه‌سیفاته كه‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نێو ئۆروپا چۆنن و چۆن بیری لێده‌كه‌ینه‌وه، فه‌ڕه‌نساییه‌كان هێنده‌ی چینییه‌كان چه‌نه‌بازن، هه‌نگارییه‌كان خه‌مبار، یان خۆبه‌زلزان و لووت به‌رزن، چیكییه‌كان له‌چاو هه‌نگارییه‌كاندا نه‌رم و نیانن، ئه‌مه ئیدی به‌و چه‌شنه ئیدامه‌ی ده‌بێت.
له ڕۆژگارێكدا له‌ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه، ئه‌م شتانه شیكاری بۆ ده‌كرا، هه‌ر توریستێك سه‌باره‌ت به پۆلێن كردنی خه‌ڵكانی ئۆروپا، كتێبێكی ڕێبه‌رییان پێ ده‌دا، له‌ڕاستیدا گه‌رچی ئه‌م جۆره شتانه نه‌ماون، به‌ڵام كه بیری لێده‌كه‌ینه‌وه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌مه شتێكه له سروشت و بایۆلۆژیه‌تی ئینسان به دووره و ته‌نیا میراتێكی له‌پێشینه‌ی مێژووییه، له‌مڕۆدا و له‌دنیای گڵۆباڵا و میدیاتیكدا، به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه‌دنیایه‌ك ستانداردی بۆ دابنرێت، هه‌ر به‌و پێیه‌ش ده‌توانین بڵێین ئه‌و شیكارانه‌ی پێشوو، به‌ره‌و لاوازی هه‌ڵوه‌شان چوون. هه‌میشه نۆمینالیزم ده‌یه‌وێت بمانگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه كه‌سایه‌تیمان ناچێته‌وه سه‌ر ئه‌تنیك و ئه‌و شته عه‌جایبانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا شتێك له‌و تایبه‌تمه‌ندێتییانه هه‌ر ده‌بینرێته‌وه، به‌تایبه‌ت كاتێك له‌گه‌ڵا گروپێكی دیكه‌دا ده‌چیته سه‌فه‌ر.
ده‌بینین هه‌ر گرووپێك تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه، ئه‌ڵمانه‌كان تا بڵێی لووت به‌رز و قسه ڕه‌قن، فه‌ڕه‌نساییه‌كان هێنده‌ی دانتێل به‌ناسكی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كی تێكه‌ڵا و پێكه‌ڵیان هه‌یه( به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ویستی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت، خراپت به‌سه‌ر دێنن). ئیدی ئه‌م پۆلێن‌كردن و لیسته‌به‌ندییه كۆتایی نایه‌ت، به‌مه‌ش ئێوه ده‌بنه نوێنه‌ری كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان ده‌روونی تایبه‌ت، بۆ نموونه ئه‌مریكییه‌ك هه‌موو شتێك له‌پێناو ئه‌مریكادا ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یۆتۆپیایه‌كی ئیدیال، ته‌نانه‌ت ده‌شتوانین بڵێین، یۆتۆپیایه‌كی زۆر خراپیشه، چونكه ئیتر تۆ له نێوچاوانتدا نووسراوه، كه ئه‌وه بیت و ئه‌وی تریش وات ده‌بینێت.
سه‌ره‌تا “سارتر” ده‌یگوت”جووله‌كه‌یه‌ك”، دواتر (ئه‌وی دیكه‌شی وه‌ك جووله‌كه ده‌بینی) پاشان ئه‌وه ده‌سه‌له‌مێنێت، كه له ڕووی شوناسه‌وه خۆیشی جووله‌كه‌یه، بۆیه له‌میانی ئه‌مه‌وه، ده‌بێت پرسیاری ڕه‌گه‌زپه‌رستێتی بخه‌ینه ڕوو، تۆ بڵێی ئه‌وه‌ی كه پێشتر باسمان كرد، له‌گه‌ڵیدا یه‌ك بگرێته‌وه یان جودا بێت. ڕاستییه‌كه‌ی به ته‌ونێكی چنراوی ئاڵۆز ده‌چێت، كه ده‌بێت به‌نێویدا ڕه‌ت ببین، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات كه به خۆمان بێگانه بین و تا مه‌وداكانی ئه‌وی دیكه ده‌ستنیشان نه‌كه‌ین، خۆمان پێ ده‌ستنیشان نه‌كرێت.
ده‌بێت پرسیاره‌كه زیاتر چڕ بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌تنیكی كه‌سایه‌تییتان هه‌بێت، هه‌موو ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه! یان هه‌ر تایبه‌ته به ئۆروپا؟ جار جار وابیرده‌كه‌ینه‌وه كه‌بڵێین:( ئۆروپا دژ به‌وی دیكه‌یه؟).
“هێنری جێمس” یه‌كێك بوو له‌و ئه‌مریكییانه‌ی كه‌وا بیری ده‌كرده‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌ویشدا زۆربه‌ی ئه‌مریكییه‌كان هه‌روا بیریان ده‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری ئه‌نته‌لكتوێله كۆڵۆنیه‌كانیش هه‌ر وا بیریان ده‌كرده‌وه. ( هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو، بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی ئینگلیزه‌كان بكه‌وێته به‌رده‌م ئاسته‌نگێكی سه‌خت، دواتریش ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه).
له‌مڕۆدا ئه‌م تێڕوانینه له‌جاران لاوازتره، له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا، كه‌سانێك هه‌بوون ڕه‌خنه‌یان له ناتۆ ده‌گرت، تا ئێستاش له‌ئه‌مریكادا كۆمپلێكسێكی گچكه‌كردنه‌وه هه‌یه و ڕاسته، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا، ئه‌و تێڕوانینه كلاسیكییه نه‌ماوه كه ئه‌مریكای وه‌ك وڵاتێكی وریا ده‌دایه قه‌ڵه‌م، یان ئه‌و تێڕوانینه‌ی كه‌پێی وابوو، ئۆروپا له‌هه‌موو ئیش و كارێكی دنیا حاڵی ده‌بێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانین له ئێستادا باس له‌یه‌كێتییه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌كرێت، نه‌ك یه‌كێتی ئۆروپا.
له‌مڕۆدا كولتوور و كه‌ڵچه‌ری ئه‌مریكا پێگه‌یشت و ده‌توانێت له‌گه‌ڵا ئۆروپادا هاوشان بێت، ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین له‌مڕۆدا كولتوور و ئه‌نته‌لكتوێلی باكووری ئه‌مریكا زاڵه، تۆ بڵێی ئه‌مه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتنی ئۆروپا بێت؟ گه‌رچی چین و ژاپۆنیا و ته‌نانه‌ت ئینگیلته‌ره‌ش شوێنێكی تایبه‌ت و دیاریكه‌ریان له‌دنیادا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به سایكۆلۆژییه‌تی میللیش، پێویسته پارانتێزێكی بۆ بكه‌مه‌وه، چونكه ده‌مه‌وێت سه‌باره‌ت به‌وه چه‌ند شتێكی دیكه بڵێم، ڕه‌گو ڕیشه‌ی هه‌م سه‌یر و هه‌م فێركارییه، ئه‌وه‌ی كه سه‌باره‌ت به سایكۆلۆژییه‌تی میللیش له پرۆگرامی نووسینه‌كاندا نووسراوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخه‌كانی نێوه‌ڕاست و تایبه‌ت بووه به‌و سه‌رباز و بازرگانانه‌ی كه ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتیان كردووه، دواتریش هه‌ر له‌چه‌رخی شازده‌وه بۆ نۆزده، كولتووری دنیا گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و به‌ره‌و پێش چوو.
ئه‌نته‌رپۆلۆژیا تایبه‌تمه‌ندییه میللییه‌كانی كرده، كولتوورێكی دنیایی، كه به‌پشت به‌ستن به ئایینه‌كان تایبه‌تمه‌ندییه میللییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرا و وه‌ك یۆتۆپیایه‌كی غه‌یره نهێنی، كه‌وته ڕاڤه‌كردنی پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ و كۆمه‌ڵا. “سامۆیل هینتیگتۆن” له كتێبی” پێكدادانی مه‌ده‌نیه‌ته‌كاندا”، دنیا به‌سه‌ر پازده یان دوازده ئاییندا دابه‌ش ده‌كات، ئینجا لێره‌دا ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌یره و وه‌ك پرسیارێك خۆی ده‌سه‌پێنێت، تۆ بڵێی هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌م ڕێبازه ئایینیانه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتبێت؟ كه ئه‌مه‌ش یان ده‌بێت له‌ڕێی پسیكانالیزه و پێكهاته‌كانی كولتووره‌وه ڕاڤه بكرێت، یان له‌ڕوانگه‌ی میتافیزیكه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. “سارتر” پێی وایه هه‌ر له‌كۆنه‌وه مرۆڤ له‌پێناو به‌رهه‌مهێناندا پێویستی به كۆمه‌ڵكاری و هه‌ره‌وه‌ز هه‌بووه، هه‌ر بۆیه چه‌ندان ئه‌فسانه و زۆر بیروباوه‌ڕی پڕوپووچی هێناوه‌ته نێو خودی ژیانه‌وه. منیش وه‌ك خۆم، ئه‌م بیروڕایه‌م پێ ڕاسته، چونكه تایبه‌تمه‌ندییه كولتووری و كه‌سایه‌تییه‌كانمان ڕه‌گوڕیشه‌یه‌كی دێرینیان هه‌یه و په‌یوه‌ستن به ڕاهاتن و ڕام بوونمان به‌رانبه‌ر به نه‌ریته كۆنه‌كان.
جا با سه‌باره‌ت به ئۆروپا و ئه‌وی دیكه‌ش شتێك بڵێین، بۆ نموونه ئاخۆ ئینگلیزه‌كان ئه‌ورووپین؟ ڕاستییه‌كه‌ی ئاشكرایه كه خۆیان پێ ئه‌وروپی نییه! له‌كاتێكدا ئێرله‌ندییه‌كان، ئه‌وروپای كاسۆلیكییان به‌دڵه و جێگه‌ی قبووڵیانه. شایانی باسه، تا ڕژێمی “فڕانكۆ” كۆتایی پێ هات، ئیسپانیا به ئۆروپا نه‌ده‌زانرا، ئیدی پاش ئه‌وه مافی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا، كه بێته نێو یه‌كێـتی ئۆروپاوه. ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر باس و خواسی ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه ده‌بینین، “تۆماس مان” له‌كتێبی :
Apolitik- bir adamin düşünceleri
له‌جێی خستنه‌ڕووی تێڕوانینێكی نه‌ته‌وه‌ییانه، زیاتر له قووڵاییه‌كانی نه‌ستییه‌وه، وه‌ك كه‌سێك به‌نهێنی و لێڵی، به‌مه‌به‌ستی به‌رجه‌سته‌كردنی بیروڕاكانی ده‌ستی داوه‌ته قه‌ڵه‌م و كتێبه‌كه‌ی له‌شێوه‌ی مۆنۆلۆگێكی دراماتیكیدا داڕشتووه و ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو، كه ئه‌ڵمانیاش له‌نێو خۆیدا پارچه‌یه‌كی ئۆروپا نییه، ته‌نها له‌پێنج پارچه‌ی ئۆروپا و شارستانێتییه‌كه‌ی، فه‌ڕه‌نسا ده‌مێنێته‌وه، ( ئینگیلته‌ره‌ش ته‌نها كاروانسه‌رایه‌كی بازرگانییه)، له كاتێكدا لای ئه‌و ئه‌ڵمانیا ئه‌مه نییه و ئاماژه به‌شتێكی تر ده‌كات: كولتوور، قووڵبوونه‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی ئۆروپای ناڤین، ئیمه‌یجێكی فه‌نتازی بۆ هه‌ڵده‌بژێرێت، كه وه‌ك ڕوحیه‌تی ڕووسی، شتێكی جودا و جیاواز ده‌بێت. ئینجا هه‌ندێك نموونه هه‌ن، كه ئۆروپا وه‌ك كاراكته‌ر-ئیمه‌یجێك-یش ده‌خه‌نه نێو بازنه‌ی بوون و نه‌بوونه‌وه، وه‌ك چین و چه‌ند شوێنێكی تریش. جێگه‌ی سه‌رنجه كه بڵێین، ئه‌و ئه‌مریكایه‌ی كه هه‌موو كه‌س بۆ پاره به‌ده‌ست هێنان و قازانج كردن ڕووی تێده‌كه‌ن، سڵا له‌ژاپۆنیای مۆدێرنیته ده‌كاته‌وه‌و وه‌ك دوژمنێكیش ده‌یبینێت، ئه‌مه جگه له‌ڤێتنام و تایوان.
ئه‌م بگره و به‌رده‌و قسه و باسه‌ی كه له مڕۆدا سه‌باره‌ت به ژاپۆنیا له‌ئارادایه، یه‌كێك له‌مێژوونووسه به‌ڕێزه‌كانی ئه‌ڵمان، به‌توندی ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرێت و ده‌ڵێت:
( ئه‌مه چییه به‌رده‌وام باس له ژاپۆنیا ده‌كرێت؟ ئێوه‌ی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵا هه‌ر ناو هێنانێكی ژاپۆنیادا، ده‌مرن و زیندوو ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ی ئۆروپایی له‌بوونی ژاپۆنیا، هه‌ر ئاگاداریش نین، نه ئه‌وه بترسین و نه ئه‌وه‌شه خۆمانی پێوه سه‌رقاڵ بكه‌ین).
له زۆربه‌ی ناوچه جۆراجۆره‌كانی دنیادا، ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی كه له‌نێوان بیرۆكه هاوبه‌شه‌كاندا به‌رجه‌سته ده‌بن و سه‌رقاڵمان ده‌كات. ئۆروپا و ئه‌مریكایه.
ڕه‌نگه ڕاستتر بێت بڵێین، ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، چونكه لێره‌دا پرسیارێكی زۆر كلاسیكی خۆی ده‌سه‌پێنێت، بۆ له‌ئه‌مریكادا سۆشیال نییه؟ (سۆسیۆلۆگی ئه‌ڵمان “وێرنه‌ر سۆمبارت”، له وتاره به‌ناوبانگه‌كه‌یدا باسی لێوه ده‌كات)، به‌ڕای من ئه‌مه هاوشێوه‌ی ئه‌و پرسیاره‌یه كه ئۆروپا له ئه‌مریكای ده‌كات و پرسیارێكی تایبه‌ته به‌جوداو جیاوازی ئۆروپا و ناهه‌مواری ئه‌مریكا، چونكه له‌وێ سۆشیال نییه و چ پرۆلیتاریا و چ بۆرژواكه‌ی، سیاسه‌تێكیان نییه، ئه‌وه‌ی كه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش هێنده‌ی دیكه سه‌ختتر ده‌كات، ئینگیلته‌ره‌یه، چونكه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئۆروپا، ئه‌و ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه، هێنده‌ش ئینگلته‌ره خۆی جیا ده‌كاته‌وه، ئینگلته‌ره زۆر نایه‌ته نێو سیاسه‌ته‌وه‌و زیاتر گرنگی به بازرگانی ده‌دات، ئۆرستۆكراتییه‌ت و جیاوازی نێوان چین و توێژه‌كانی، له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئۆروپا ناچێت. ته‌نانه‌ت له‌ڕووی فینۆمێنی كولتووریشه‌وه، ده‌توانین بڵێین، كولتوورێكی باڵای هێناوه‌ته بوون، لێره‌دا زمانیش ڕۆڵی خۆی هه‌یه و زمانی ئینگلیزیش وه‌ك زمانێكی هاوبه‌شی بازرگانی جیاوازییه‌كان ناهێڵێت و دوژمنێكی نامۆ به‌خۆی دروست ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م جیاوازییانه‌ی نێو خودی ئۆروپا، له‌لا
یه‌ك جێ بهێڵین، ده‌بینین ئه‌مریكا وه‌ك نموونه‌یه‌كی خراپ و دیسپۆتێكی حوكمڕان ده‌ڕوانێته ئۆروپا.
هه‌ر بۆیه ڕه‌نگه زه‌حمه‌ت بێت بزانین، هۆكاری كۆچكردنی ئۆروپاییه‌كان بۆ ئه‌مریكا چییه؟ ته‌نگه‌تاوی سیاسییه، یان په‌یداكردنی پاره و دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكی كه‌م ئایدۆلۆژییه، یان ڕه‌نگه ڕاكردن بێت له‌و بۆشاییه زه‌مه‌نییه‌ی كه له ئۆروپادا هه‌یه( به حوكمی زۆر بۆ هێنانی ئه‌ریستۆكراتی و پۆلۆتیكای چینی كرێكار) كه ئه‌مریكا له‌یه‌ك كاتدا ده‌كاته به‌رهه‌ڵستكار و كۆنفۆرمیست، به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان، گونجانه له‌گه‌ڵا تابلۆكان، له‌ئه‌مریكادا هه‌ر له‌ڕاسته‌وه تا چه‌پ، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان له‌كولتوورێكی ئه‌نته‌لكتوێلدا كۆده‌بنه‌وه كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌فره‌ت لێكردنێ:ی ئه‌ریستۆكراتیه‌تی ئۆروپایی و هه‌ڵهاتن لێی. جا ده‌بێت هه‌ر شتێك وه‌ك “ڕینكه” گوتوویه‌تی: ( له‌نزیك خودایه).. بۆیه هه‌ر شتێك به‌ده‌ر له‌مه‌ركه‌زییه‌تی خۆی، بێ مه‌ركه‌زییه‌ته‌و ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی خۆی، ڕه‌نگه زۆر شوێنیش هه‌بێت به مه‌به‌ستی به‌دده‌ستهێنانی مه‌ركه‌زییه‌ت له‌هه‌وڵدان و په‌لكوتاندا بێت.
ئه‌م ئه‌نكێته سایكۆلۆژییه، سایكۆجوگرافی كۆن كۆپی ده‌كاته‌وه: وه‌ك سێ خوشكه‌كه‌ی چیخۆف، كه به‌تاسه‌وه یادی مۆسكۆ ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ ئۆروپا به‌مه‌ركه‌زچێتی تاوانبار ده‌كرێت، له‌كاتێكدا نه‌بوونی له ئه‌مریكادا بۆته مایه‌ی باسكردنی میدیاكانی له گڵۆباڵیزم، گه‌رچی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش وه‌ك مه‌ركه‌زییه‌تێك دێـه پێش چاو، به‌ڵام له‌ڕاستیدا بیرۆكه نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕێكی بوونگه‌رایه و پایه ئیكۆنۆمییه‌كان پشتگیری لێده‌كه‌ن.
ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ی نێو خودی كولتوور جوانترین شتێكی ئۆروپایه، كه فره كولتوورییه و هه‌موو وڵاتانی ئۆروپاش هه‌ست به‌م گۆڕانه ده‌كه‌ن.
ئینگلته‌ره زۆر ده‌مێكه له مه‌سه‌له‌كه حاڵی بووه، فه‌ڕه‌نسا پاش جه‌زائیر و ئه‌ڵمانیاش پاش زیادبوونی ڕێژه‌ی تورك له‌نێو خودی خۆیدا، زیاتر ئه‌م ڕاستییه‌ی لا ڕوون بۆته‌وه. ئیتالیاش هه‌ر پاش كشانه‌وه‌ی له ئه‌فریقا، ئه‌و ڕاستیه‌ی لا ئاشكرا بووه.
باشه ده‌توانین بڵێین، ئۆروپاش وه‌ك ئه‌مریكای لێهاتووه؟ ئه‌مه شتێك نییه، كه نه‌شێت و نه‌كرێت. ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ئۆروپا به‌چه‌شنی ئه‌مریكا، كولتووری ستانداردێكی نییه و نه‌بۆته ده‌زگا.
فره كولتووری به پێچه‌وانه‌ی كۆنه بیرۆكه‌ی نا هاوچه‌رخی جووله‌كه‌كانه‌وه، چاوی له ئه‌مریكا كردووه‌و ئه‌وی كردۆته نموونه، ده‌شكرێت بڵێین ئۆروپا له‌ڕووی ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌وه، نه‌رمترین ئه‌لگۆیه، به‌ڵام لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌مریكاش له‌ڕووی فره كولتوورییه‌وه، لایه‌نی نێگه‌تیڤیشی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه وه‌ك ئه‌مریكا ده‌بێت به تۆپزی فره كولتووری بسه‌پێنیت، گه‌رچی جیاوازی له نێوانیاندا هه‌یه و به‌دیش ده‌كرێت.
به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش ڕووخاندنی دیواری نێوان هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا، چه‌ند خه‌یاڵ و بیرۆكه‌یه‌كی ئایدیالیستانه په‌یدا بوو، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردن و خستنه‌ڕووی جیاوازییه كولتوورییه‌كانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا. هه‌ر بۆیه بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌ك:
Liber internationale
ته‌جاوزی چه‌شنه بابه‌ته‌كانی بڵاوكراوه‌كانی دیكه‌یان كردووه و به ئاراسته‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌و ڕاستییانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا كاریان كردووه.
نووسینی: فریدریك جه‌یمسۆن
له‌توركییه‌وه: یوسف عیزه‌دین
ژێده‌ر:
Cogito*yapıkredı*istanbul”2004