له قاسم ئاغاوه بۆ خالید خۆشناو و دکتۆر به‌درخان سندی
به‌ڕێزان لیوا خالید خۆشناو و دکتۆر به‌درخان سندی، سڵاوێکی ڕه‌فیقانه و هه‌ڤاڵانه‌ی گه‌رم ….
ڕه‌فیق لیوای ئیسخبارات خالید خۆشناو، خۆشحاڵم به وه‌رگرتنی پۆستی باڵای نوێت وه‌کو وانه‌بێژی وانه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (الأمن القومي) له په‌یمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له مه‌سیف پیرمام، که ئه‌و شوێنه هه‌ر شایسته‌ی به‌ڕێزتانه، ئه‌ی نه‌تبیستووه پێشینان گوتوویانه: (مرۆڤی شیاو بۆ شوێنی شیاو). ئه‌و پۆسته‌ش هه‌ر له‌خۆت دێت و پیرۆزت بێت.
خۆ ئه‌گه‌ر بۆت بکرێت کوڕێکم یان ڕوناکی ژنم به وانه‌بێژی (په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی) له‌لای خۆت دامه‌زرێنیت، که زۆر پێویسته که‌سێکی ته‌واو سه‌ر به خۆمان ئه‌و وانه‌یه بڵێته‌وه، ئه‌وه پێڕه‌که ته‌واو ده‌بێت.
خۆت ده‌زانی، ڕوناک چۆن هه‌موو ئه‌وانه‌ی بێده‌نگ کرد که دژی من بوون، ئه‌و له هاوڵاتی (ژماره (672)، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێکه‌وتی (17.10.2010)دا ڕایگه‌یاند: (ئێمه له‌سه‌ر قسه‌ی مه‌سعود بارزانی هاتووینه‌ته‌وه و له‌و زیاتر هه‌ژمار بۆ که‌س ناکه‌ین). تۆ ئه‌وه‌م بۆ بکه‌ی، منیش له‌لای خۆمه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌گه‌ر گه‌ڕامه‌وه کۆیه که جارێ ئاسان نییه، وه‌کو گفتم وه‌رگرتووه ده‌مکه‌ن به به‌رپرسی سه‌ربازی ئه‌و ده‌ڤه‌ره و مه‌رج بێت ئه‌وکاته کوڕێک یان دووانت بۆ بکه‌م به عه‌قید و عه‌مید لای مامی خۆیان.
ڕه‌فیق خالید، پیرۆزباییت لێده‌که‌م که ڤیانی کچت وه‌کو ئه‌تاشگه (ملحق)ی یه‌کێک له باڵوێزخانه‌کانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر لیستی پارتیمان به‌گوێره‌ی فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێراق به ژماره (ذ/2/1/14/1375)ی ڕێکه‌وتی (22.2.2005) دامه‌زراوه، ئێستاکه‌ش له به‌غدایه و به‌شداری خولی پله به‌رزکردنه‌وه‌یه، که هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم له بواری دیبلۆماسیدا و له داهاتوودا پێویستی زۆرمان به که‌سانی وه‌کو ڤیان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی کورده زمان درێژه‌کانی هه‌نده‌ران بێده‌نگ و ده‌مکوت بکات.
هه‌ڤاڵی کۆن و نوێم لیوا خالید، من ئێستا له مه‌لا ئۆمه‌ری سه‌ر ڕێگای مه‌سیف پیرمام – هه‌ولێرم لای به‌هرامی شێمه‌ی هاڕون، موسته‌شاری فه‌وجی (11)ی فورسان سه‌ڵاحه‌دین، هیوادارم له دابه‌زینتدا بۆ هه‌ولێر مه‌رحه‌مه‌ت بفه‌رموی و به سه‌ردانێک گه‌وره‌مان بکه‌ی. ئه‌گه‌ر نه‌شتتوانی سه‌ردانمان بکه‌یت، ئه‌وه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌مه (××075079555) و ته‌له‌فۆنێکمان بۆ بکه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر نا هه‌ندێک باسی ساڵانی ڕابردوو بکه‌ین، کوره بابه ئه‌وڕۆکه سه‌رده‌م سه‌رده‌می دیموقراتی و ئازادییه، با ئێمه‌ش ئه‌و هه‌له بقۆزینه‌وه و ئه‌گه‌ر پێشمان نه‌کرێت خۆمان ڕێکخه‌ینه‌وه با به ئازادی بیروبۆچوونه کۆنه‌که‌ی خۆمان ده‌ربڕین.
له بیریشت نه‌چێت، هه‌رکاتێ چوویته ته‌مه‌نه‌وه یان ویستت خۆت خانه‌نشین بکه‌یت، خزمه‌تی ئیستخباراتت که له ساڵی (1981)ه‌وه به پله‌ی ئه‌فسه‌ر له ئیستخباراتی شیمالی دامه‌زرایت و وه‌کو وه‌رگێڕ کاری لێکۆڵینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ گیراوه سیاسییه‌کاندا ده‌کرد و دوا پله‌ت کاتی که‌وتنی سه‌رۆکی فه‌رمانده له (4.9.2003)دا لیوا ئیستخبارات بوو. دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ساڵانی خزمه‌ته‌ت له به‌غدا بێنیته‌وه که هه‌ر کۆنه براده‌رانی خۆمانی لێیه و به‌ئاسانی کاره‌که‌ت بۆ مه‌یسه‌ر ده‌که‌ن، ئه‌وکاته مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌که‌ت به‌شی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌تان ده‌کات! هه‌رچه‌نده ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌شت پێڕابگه‌یه‌نم که خه‌می پاره و ماره‌ت نه‌بێت، سه‌رۆکی مه‌رحوم و سه‌رۆکی نوێ خۆش بن پاره زۆره، هه‌رکاتێک پێویستت به پاره هه‌بوو، من براتم. من پڕۆژه‌ی زۆرم هه‌یه و په‌کی پاره‌مان ناکه‌وێت، به‌ڵام له ترسی هه‌رچی و په‌رچییان خۆم ناوێرم ده‌رخه‌م بۆیه (م. ڕ. م. ش.) له خزمانی بندیانی دێمه‌کار-ه‌و سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌کانم ده‌کات که دوو سێ غه‌ساله‌ی لم و چگل-ن له زماره‌ی گوێڕ و سوڵتان عه‌بدولڵای مه‌خمور.
ڕه‌فیق خالید، ده‌زانی من له‌ناو پارتیدا هه‌ست به نامۆیی ناکه‌م که پڕیه‌تی له کۆنه براده‌رانی خۆمان! پێم وایه تۆش هه‌ستت به شتێکی وا نه‌کردووه. جاران هه‌ردووکمان (من أصدقاء السید الرئیس) بووین، جیاوازی چیه، ئێستا هه‌ردووکمان کوڕی بارزانین! خاره، گوێ مه‌ده‌رێ باشتریش له جاران.
به‌ڕێز لیوا خالید خۆشناو، ئێستاکه‌ش سروده خۆشه‌که‌ی (زێڕه سه‌رۆکمان زێڕه سه‌دام زێڕه) که هه‌ڵبه‌ستی جه‌نابته، له گوێکانمدا ده‌زرنگێته‌وه، ئاخر چی له ده‌نگی تاهیر تۆفیق، خاڵه سێوه یان شه‌وکه‌ت ڕه‌شید بکه‌م خۆ هیچیان بۆ ئێمه فلسێکی سووتایان نه‌ده‌هێنا، به‌ڵام زێڕه زێڕه‌که‌ی تۆ هه‌زاران دیناری ئه‌وکات، ئۆتۆمۆبێل و خانووی به‌دواوه بوو. ئای چه‌ند تامه‌زرۆی بیستنی سرووده‌کانی (سه‌ربازی سه‌دام حوسێن تۆپ و ته‌یاره شکێن) و (پۆڵا ڕێژه پۆڵا ڕێژه ده‌وری به‌سرا پۆڵا ڕێژه) و (ئه‌ی خومه‌ی نه‌زان)م، ئه‌رێ به‌ڕاست کێن، ئه‌وانه‌ی ئه‌و سروودانه‌یان ده‌چڕی؟
به‌ڵام داخی گرانم ئه‌وه‌ی که هه‌رگیز له‌بیرم ناچێت نسکۆکه (ڕوخانی ڕژێم) وایکرد به‌وه ڕانه‌گه‌ی پڕۆژه‌ی له‌چاپدانی په‌رتووکی (تۆمارنامه‌ی ڕه‌ش – السجل الأسود)ت جێبه‌جێ بکه‌ی، که پاره‌یه‌کی زۆری وه‌کو خۆڵت له‌لایه‌ن سه‌رۆکی فه‌رمانده‌وه سه‌رۆک سه‌دام (خوا عه‌فوی کات و له گوناحی خۆش بێت، هه‌رچه‌نده دڵنیام شه‌هیده و گوناحی نییه) به‌سه‌ردا ده‌باری. خۆ به‌سه‌رێکیشه‌وه باش بوو پێڕانه‌گه‌یشتی چاپی بکه‌ی و نسکۆی (9.4.2003)ی به‌سه‌ردا هات و به‌خێر بۆت گه‌ڕایه‌وه، ئه‌گینا ئابڕووی هه‌رچی سه‌رکرده و حزبی کوردی هه‌یه له‌و په‌رتووکه‌دا بردبووت.
ڕه‌فیقی کۆن و هه‌ڤاڵی نوێم خالید گیان، من ده‌مه‌وێت له‌م که‌ش و هه‌وا ئازاده‌ی کوردستان که بۆ ئێمه زیاتر له خه‌ڵکانی ئازادیخواز و ڕه‌شوڕووت ڕه‌خساوه، سوود وه‌رگرم و خۆمان ساز و ئاماده‌که‌ین بۆ هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک که له‌مه‌ودوا له ئێراق ڕووبدات به‌تایبه‌تی دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکای مه‌لعون، تا له شیمالی حه‌بیبیش به‌ته‌نیا خۆمان ده‌سه‌ڵات وه‌رگرینه‌وه و ئه‌و حزب و میزبانه ڕه‌وانه‌ی سه‌رده‌شت، مه‌ریوان و که‌ره‌ج بکه‌ینه‌وه. پێم باشه ئه‌و نامه‌یه‌ی من نیشانی دکتۆر به‌درخان سندی بده‌یت و خۆشت نامه‌ی بۆ بنووسیت که په‌یوه‌ندی ئێوه پته‌و تره به‌هۆی نووسین و قه‌ڵه‌مه‌وه، که ئه‌ویش دوای نسکۆ (ڕوخانی ڕژێم) له به‌غدا گه‌ڕایه‌وه بۆ شیمال و ئێستاکه سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (التأخي)یه له به‌غدا، هه‌روه‌ها کارگێڕی لقی پێنجی به‌غدای پارتیمان و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقه له‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له‌وێوه ده‌ست بکات به ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆنه نووسه‌ره‌کانی خۆمان و تۆش هه‌وڵده هه‌موو ئه‌و نوووسه‌ر و هه‌ڵبه‌ستوانانه‌ی وه‌کو خۆت که وتار و هه‌ڵبه‌ستیان بۆ سه‌رۆکی فه‌رمانده و قادسیه‌ی سه‌یدول ڕه‌ئیس سه‌دام نووسیوه، کۆبکه‌یته‌وه. منیش به ڕۆڵی خۆم هه‌ڵده‌ستم و خه‌می ئه‌وه‌تان نه‌بێت ئێمه‌ی موسته‌شار هه‌موومان ئاگامان له یه‌کتر هه‌یه و ئه‌وانه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات هه‌موومان په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌که‌وه باشه، له‌ناو ئۆپۆزسیۆنیش خالیدی خوله‌سوور و شه‌ش حه‌وت دانه‌ی تر هه‌ن، که له‌و نزیکانه‌دا په‌یوه‌ندی به خالیده‌وه ده‌که‌م و ئه‌وه‌یان بۆ خاری خۆت لێگه‌ڕێ.
ده‌مه‌وێت له‌وه‌ش دڵنیات که‌مه‌وه دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له شیمال، تۆ وه‌زیری ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی، دکتۆر به‌درخان سندی وه‌زیری پلاندانان و خالیدی خوله‌سووریش وه‌زیری به‌رگری (وه‌زیری جاشان)ه، ئه‌وکاته‌ش هه‌موو شتێک به دڵی خۆمان ده‌بێت و خاکی دوژمنه‌کانمان به ورد و درشتیه‌وه به یه‌کجاری له توره‌گه ده‌که‌ین. مه‌رج بێت ده‌بێت هه‌موو شتێک به دڵی ئێمه بێت، ده‌بێت شار به شار و گوند به گوندی ئێراق بگه‌ڕێم تاوه‌کو ئه‌و که‌لب کوڕی سه‌گه عه‌لی شه‌لال (عه‌لی محه‌مه‌د شه‌لال، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنج) ده‌دۆزمه‌وه، چونکه تاوانباری سه‌ره‌کی له شکستی حزبی قائید و جوندی سه‌رۆک سه‌دام ئه‌و بێشه‌ره‌فه بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێگه‌ی پێداباما و کیمیاوی بدابامایه، من له ڕانیه، چوارقه‌ڕنه، پشده‌ر، کۆیه و هه‌موو کوردم ده‌دا و نه‌مده‌هێشت شۆڕش و حزبی سه‌رۆک سه‌دام (خوا عافوی کات) تووشی ڕاونان و ده‌رکردن بێت و ئێمه‌ش ئه‌وها مندار و تاری شاره‌کان به چه‌پڵه ده‌رمان بکه‌ن و ئابڕوومان ببه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌مان بووبێت. به‌ڵام داخی گرانم ئه‌و ترسنۆک و خوێڕیه ڕێگه‌ی نه‌دام به کیمیاوی له کورد بده‌م. خۆشت ده‌زانی چه‌کی کیمیاوی له‌ده‌ست ئێمه‌ی فورسان نه‌بوو، ئه‌گینا هه‌ر له زووه‌وه تۆوی موخه‌ڕیب و لایه‌نگره‌کانیان و کوردم به کیمیاوی ده‌بڕینه‌وه.
ئیتر هه‌ر شادوو سه‌رکه‌وتوو بن.
خاری خۆتان قاسم فارس تاهیر ئاغای غه‌فوری، موسته‌شاری (85)ی فورسان.
12.1.2012 پێنجشه‌ممه
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
Darsim2006@hotmail.com