
رۆژنامه‌وانی ناسراوی تورك ئه‌جه ته‌مه‌لكوران:
رۆژنامه‌وانی ناسراوی تورك ئه‌جه ته‌مه‌لكوران:
به‌ر له‌وان له خۆمی ببیستن..
له ده‌زگای راگه‌یاندنی “خه‌به‌ر تورك” دركرا.
سیروان ره‌حیم
كاتێك رۆژنامه‌وانی تورك ئه‌جه ته‌مه‌لكوران له كاره‌كه‌ی ده‌ركرا، هاوكات لێدوانی سه‌رنجڕاكێشی پێشكه‌ش كرد و به‌ڵام هیوایشی خواست هاوكاره‌كانی له ده‌زگای راگه‌یاندنی “خه‌به‌ر تورك” سه‌ركه‌وتوو بن. ئه‌جه ته‌مه‌لكوران رۆژنامهوانێكه زمانێكی پاراوی ئه‌ده‌بی هه‌یه و خوێنه‌رانی به خۆشه‌ویستی تایبه‌ته‌وه نووسین و وتاره‌كانی ده‌خوێننه‌وه. ئه‌و رۆژنامه‌وانه ویستوویه‌تی به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وان قسه‌ی ناڕاستی بۆ هه‌ڵبه‌ستن، خۆی راسیت ده‌ركردنی له‌و ده‌زگایه له رێگه‌ی وتارێكه‌وه ئاشكرا بكات.
له توركیا نمونه‌ی ئه‌م مرۆڤه خۆبه‌ختانه هه‌ن، كه راستی ده‌پارێزن و نایانه‌وێت درۆی سیسته‌مه‌كه ژه‌هراویان بكات و خۆ ناده‌نه ده‌سته‌وه. رۆژنامه‌وان ئه‌جه ته‌مه‌لكوران كه له ساڵی 1995دا له ئانكارا قانونی ته‌واو كردووه، له ساڵی 1993=دا ده‌ستی به كاری رۆژنامه‌وانی كردووه. یه‌كه‌مجار له رۆژنامه‌ی به‌نێوبانگی “جمهورییه‌ت” ده‌ستی به رۆژانهوانی كردووه. ئه‌و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی درۆی سیسته‌م نهیخاپاندوون. لێره‌دا زۆربه‌ی په‌ره‌گرافه گرنگه‌كانی ئه‌و گوتاره‌ی ئه‌جه ته‌مه‌لكوران ده‌خوێننه‌وه كه سه‌باره‌ت به‌و رووداوه نووسیویه‌تی.
ئه‌جه ته‌مه‌لكوران سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی شیرناخ ده‌نووسێت:
ده‌وڵه‌ت به ئاوه‌زی خۆی شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات، به‌ڵام له كوشتنی ئه‌و 40 مرۆڤه‌ی ئولودهرهدا 19 منداڵ هه‌یه. ئه‌وه ئێمه‌ین، ئه‌و خاتوونه وه‌ها ده‌نووسێت.
به‌ڵێ ئێمه گوتمان ئه‌وان كورد نین، كورد بوونیان نییه، توركی چیایین. ئێ باشه، به‌ڵام 19 منداڵتان لێ كوشتوون، بۆ؟
ئه‌جه ته‌مه‌لكوران ده‌ڵێت: ئێمه زۆر ئیبلیسین، شه‌یتان له كوێ بێت، ئێمه‌یش هاین له‌وێ. ئه‌وه ئێمه‌ین. سه‌رۆكوه‌زیران وه‌های پێشان ده‌دات كێشه‌كه ئه‌و منداڵانه نین و هه‌موو ناڕه‌زاییه‌كان بۆ توڕه‌كردنی ئه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌هایش بێت دووباره هه‌ر ده‌گه‌ینه‌وه به‌و ئه‌نجامه كه 19 منداڵ كوژراون.
هه‌رگیز ناوی كورد مه‌هێنن. بێده‌نگ بن. ئه‌وانه توركیا پارچه پارچه ده‌كه‌ن. كه‌س قسه نه‌كات. به‌ڵێ كه‌س قسه ناكات. بێده‌نگی ته‌واو هه‌یه. به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌یش بیژمێرین هه‌ر 19 منداڵ هاتوونه‌ته كوشتن. ئه‌و ژنه رۆژنامه‌وانه ده‌نووسێت.
هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: له ئیمڕۆ به دواوه ناوی كورد ناهێنین. هه‌ر ناوی “ئاك پارتی” ده‌هێنین. وه‌كو دوعا سبه‌ینێ و ئێواره هه‌ر ئه‌و ناوه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. با پێنج ره‌كات ستایشی”ئاك پارتی” بكه‌ین. با رۆژنامه‌وان و گۆشهنووسهكانی ئه‌وان ببن به پێشه‌نگ و چاوساغی ئێمه. با جگه له بیركردنه‌وه و رامانی ئه‌وان ئێمه هیچ بیر نه‌كه‌ینه‌وه. با گوهداری قسه شیرینه‌كانیان بكه‌ین و پێكه‌وه “به‌و رێگایه‌دا بڕۆین”. به‌ڵام دیسان هه‌ر ده‌گه‌ینه‌وه به‌وه‌ی كه 19 منداڵ هاتوونه‌ته كوشتن.
ئه‌جه ته‌مه‌لكوران به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌نووسێت: با هه‌مووان گوێ له سه‌رۆكوه‌زیران بگرین و كه‌سیش گوێ له سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش نه‌گرێت، خۆی هه‌ر به‌و جۆرهیشه. سیاسه‌توانانی كورد له لای كێ خۆشه‌ویستن؟ به هه‌زاران كه‌س له‌سه‌ر دۆزی “ك.ج.ك” هاتوونه‌ته گرتن. با بێنه گرتن، با كه‌سیان له ده‌ره‌وه نه‌مێنن و هه‌موومان به گرتنی ئه‌وان پشوویه‌ك بده‌ین. به گرتنیان ئه‌وه بوو هه‌ناسه‌یه‌كمان وه‌رگرت. به رای من با به‌رده‌وام بن له گرتنیان تا كه‌س له ده‌ره‌وه نه‌مێنێته‌وه. با ده‌ره‌وه چۆڵ بێت و كێشه‌ی ترافیك نه‌مێنێت و ده‌نگی سه‌رۆكوه‌زیران له مه‌یدانی هه‌موو شاره‌كان به شێوه‌یه‌كی بڵند ده‌نگ بداته‌وه و ببیسترێت. ئه‌گه‌ر كه‌سیش له كۆڵانه‌كاندا نه‌بێت، له‌ڵام دیسان ده‌بینین له‌وێدا 19 منداڵی كوژراو راكشاون.
ئه‌م وه‌ڵاته له چ دهبهنگییهكدا ده‌ژی، 19 منداڵ ده‌كوژرێن و كه‌س به خه‌یاڵیدا نایه‌ت. وه‌زیری ناوخۆ هه‌موو شه‌وێك له تیڤی ده‌رده‌چێت و قسه‌ی سه‌یر ده‌كات. هه‌موومان ئه‌و وهزیرهمان خۆشده‌وێت. قسه‌كانی، لێدوانه‌كانی و ئاماژه‌كانی ئه‌و وه‌زیره له لای هه‌موومان شایانی گوێگرتن و ته‌ماشاكردنه. به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه 19 منداڵ خرانه گۆڕه‌وه.
له‌و لاوه بیژمێریت یان له‌م لاوه، هه‌رچۆنێكی لێكبده‌یته‌وه، هاوڕێ كۆی كوژراون، 19 منداڵ ده‌كات.
له سۆنگه‌ی ئه‌م قسانه و له پای هه‌ڵوێستی جوان و مرۆڤانه‌وه، رۆژنامه‌وانی تورك ئه‌جه ته‌مه‌لكوران كاره‌كه‌ی له ده‌ست دا و له ده‌زگای راگه‌یاندنی “خه‌به‌ر تورك” وه‌ده‌رنرا. به‌ڵام ئه‌و كه‌سێكه شانازی به هه‌ڵوێستی خۆیه‌وه ده‌كات و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه ده‌پارێزێت.
شایانی باسه له‌م رۆژانه‌دا به مه‌به‌ستی كاركردن له بواره‌كه‌ی خۆیدا ئه‌جه ته‌مه‌لكوران وه‌ڵاتی توركیای به‌جێ هێشت و رووی له وه‌ڵاتی تونس كرد.