Skip to Content

په‌ یكه‌ری  دوكه‌ڵ …. فریاد شوانی

په‌ یكه‌ری دوكه‌ڵ …. فریاد شوانی

Closed
by January 18, 2012 ئەدەب

لێره‌ ئازادی چركه‌كانی                                                              
وه‌ك چاوی تۆ دێت و ده‌چێ                                                                  
به‌درۆ دێت و به‌درۆ ده‌چێ                                                                             
لێره‌ ئازادی ئافره‌تێكی سۆزانی
ڕووت و قوتی نقومبوی
ناو تلێاك و حه‌شیشه‌یه‌
هه‌ر ساته‌و له‌ئامێزی ورگ زلێكا خرپ ئه‌خه‌وێ
ئازادی لێره‌ په‌یكه‌رێكه‌ له‌گوناح
كۆمارێكه‌ له‌په‌ڕۆ كۆن
چواروه‌رزه‌كه‌ی وه‌رزی په‌ڵه‌دانی درۆیه‌
وه‌رزی ئاوس بونی خوێنه‌
وه‌رزی جوت بون و زاوزێی مار و دوپشكه‌یه‌
وه‌رزی برین و چڵك و خوێن
ئازادی لێره‌ چیایه‌كه‌ له‌كه‌له‌سه‌ر و ئێسقان
ده‌یان ده‌ریایه‌ له‌خوێن
سه‌دان ته‌ونی جاڵ جاڵۆكه‌ و ملیۆنه‌ها په‌یكه‌ری ئه‌سپه‌ له‌ دوكه‌ِولً                                   
ڕوحێكی چوار پارچه‌ كراو و په‌یكه‌ری سه‌دان سه‌ركرده‌ی نێره‌موكه‌                                    
جووتی مه‌ مكی چرج و  لۆچ و  سه‌ دان  لاشه‌  مین   ریزكراو                                              
كه‌ لاكی ده‌ یان  سه‌ گی  تۆ پیوو  
ده‌ ریا یه‌ كه‌   له‌  خوێن  و   سه‌ دان   كه‌  شتی  ته‌ ر م  و 
ملیونه‌ ها ما سی    سووتوه‌  و  سه‌ دان  قه‌ڵه‌می  كوژراو  
ته‌ رمی  سه‌ دان  ئا فره‌  ته‌  له‌  شه‌ هوه‌ت 
لێره‌  ئا زا دی   ئا سما نیكه‌  نقووم  بوی   نا و  كیمیای و   با روت و  ملێونه‌ها 
 شه‌ مشه‌مه‌  كویره‌  و  كونده‌  په‌ پوی گه‌ ر
لێره‌  ئا زا دی   زه‌ ویكه‌  هه‌زاران  جا ر  سوتا وه‌  
په‌ یكه‌ ریكه‌  له‌  سوتوی   جگه‌ ره‌ 
لێره‌  ئا زا دی زوره‌ زور پره‌  له‌  شه‌ قا م و  كۆڵان   پره‌  له‌  كه‌ وچك  و  گیرفان 
به‌ لام  سه‌د  داخ   هه‌ ردوو  د ه‌ ستی و   هه‌ر دوو  قا چی  له‌  ده‌  ست  دا وه‌ 
ئا زا دی   كه‌ ره‌  لاڵه‌  نا بینا یه‌  
ئا زا دی   قا چاخ  چی  یه‌ و  له‌  كه‌  مینی  درۆ یا    كوژرا وه‌

Previous
Next