
گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ونی تاته‌به‌رد … یوسف عیزه‌دین
)بۆ “هاژه ” که‌نه‌یده‌ویست بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو درهختهمیتاڵییهکان(
پێش ئه‌وه‌ی
ژانتا شلۆقه‌كانی زه‌مه‌نێک بپێچینهوهو
نه‌رمترین پێڵاوی رۆژگارێک
بكه‌ینه پێ و
له‌ساته‌وه‌ختێکی وه‌ستاودا
دوورترین رێگه‌ی سه‌فه‌ر بگرینه به‌ر..!!؟
ئێمه به‌شێک بووین،
له‌وه‌همی سه‌ده‌ف و گوێچکه ماسییه‌كانی
سه‌یرترین سهرابی كهنارێک
لههێرۆگلیفییهتی توێژاڵه لم..
به‌شێک بووین له‌و شوێن پێیانه‌ی
كهسیحری شه‌پۆله‌كان ده‌یانسڕییه‌وه..
ئاشنای سه‌یرترین مه‌خلوق و
هاوده‌می عه‌جایبترین باڵندهبووین
پیاده‌ڕه‌وی،
كۆنترین كوچه‌و كۆڵان و شه‌قامی وههم بووین..
كهبهقهدهرێک چاوه‌ڕوانی تێیدا پیر بووین..
پیر،
وه‌ك پیر بوونی دوو چڵه نێرگزی
نێرگزه جاڕ..
وه‌ك پیر بوونی ئاو و خه‌یاڵ،
تاریك و روون;
به‌ده‌نگی نه‌وڕه‌سێکی خه‌واڵوو،
وه‌ئاگا ده‌هاتین و
بێده‌نگ بوونی ده‌ریاش;
شه‌وی وه‌بیر دههێناینهوهو ده‌خه‌وتین..
كه‌شتییه چارۆكهدارهكانی خه‌ونیش،
سه‌فه‌ری نێو دنیای ئۆقیانووسیان پێ ده‌كردین..
هه‌موو رۆژێك، ئێواران..
له‌هه‌مان كه‌ناری سه‌رابه‌وه،
چاومان ده‌بڕییه زه‌ردترین ئاسۆی..
ساته‌وه‌ختێك لهنایهقینی،
پێکه‌وه‌بوونی شێتێتیمان..
پێکه‌وه‌بوونی نامۆترین ساته‌كانی بوونمان!!
كهپێڵوهكانیشمان ماندوو ده‌بوو،
ئاسمان له‌نێو ده‌ریاكه‌دا ده‌خه‌وت..
رۆژگارێکمان، به‌بێ چه‌تر..
له‌ژێر بارانی ناوه‌ختی كه‌نار ده‌ریادا
برده سه‌ر..
كه‌تا ته‌واو ته‌ڕ نه‌بووینایه،
ههڵنهدهستاین و كهنارمان جێ نه‌ده‌هێشت..
ساڵانێکمان به‌بێده‌نگی برده سه‌رو
هێنده سه‌رسام بووین،
به‌دنیایه‌ك وێنه‌ی په‌رش و بڵاو
ده‌نگێك لهگهروومانهوه نه‌هاته ده‌رێ و
هیچمان نه‌گوت!
پێش ئه‌وه‌ی..
دوورترین ڕێگه‌ی سه‌فه‌ر بگرینه به‌ر،
دوو ڕه‌شپۆشی
كه‌نارێكی سپی بووین؛
لههیرۆگلیفییهتی توێژاڵه لم..
به‌شێك بووین له‌بوونه‌وه‌ره‌كانی
دنیایه‌كی تر…
كه‌چی ئێستا پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه
دوا مه‌نزڵی،
دوورترین رێگه‌ی سه‌فه‌ر..
په‌شۆكاو و شپرزه،
له‌نێو دره‌خته میتاڵییهكانی
دارستانێكی دوور..
ده‌ڕوانینه یه‌ئسی سه‌رسه‌ختترین
سولاله‌ی به‌شه‌ر،
كهلهكانزا باڵنده‌كانی دروست ده‌كات و
ده‌رگا به‌ردینه‌كانی،
له‌ڕووی با، داده‌خا..
دنیایه‌كی هه‌یه له‌خه‌ونی تاته‌به‌رد!؟
تۆبڵێی جارێكی دی؟!
ژانتا شلۆقه‌كانی زه‌مه‌نێک بپێچینهوهو
نه‌رمترین پێڵاوی رۆژگارێک
بكه‌ینه پێ و
له‌ساته‌وه‌ختێکی وه‌ستاودا
دوورترین ڕێگه‌ی سه‌فه‌ر بگرینه به‌ر…!!؟
(………………!؟)
( بۆ فرمێسكه‌كانی “ره‌نوو” لهئێستایهكدا، كه‌ئه‌و لێره‌یه‌و من له‌وێ نیم….؟!)
ئه‌گه‌ر هه‌بام،
ره‌نگه له‌ودیوی بێمانایی
میتاڵه‌كان..
بێمانایی سه‌مای به‌شه‌ره‌كان
بێمانایی ده‌یان راناوی له‌كاركه‌وتوو
سه‌دان وشه‌ی كاڵتر
په‌یڤێكی كزۆڵهبام،
كزۆڵه وه‌ك باڵنده‌كانی خه‌یاڵ
له‌خۆڵه‌مێشی كوانووهكان..
كزۆڵه وه‌ك گه‌نده‌په‌ڕی ده‌م با
كزۆڵه وه‌ك هه‌موو ئه‌و په‌ناو پاسارانهی
كهمحكومن به‌نه‌مان..
ره‌نگه له‌ودیو هه‌وره‌كانی عه‌ده‌مه‌وه
دڵۆپه ده‌نگێكی بێ سه‌دا بام
ده‌نگێكی نامۆ‌و سه‌یرو سه‌رسام
وه‌ك ده‌نگی بوونه‌وه‌ره خورافییه‌كانی
نێو قووڵترین شوێنێكی حیكایه‌ته‌كان..
یان ره‌نگه له‌نێوه‌ڕاستی بێ كۆتاترین
رێگه‌یه‌كی خۆڵاویی زه‌مه‌ندا،
موسافیرێكی سه‌رسام بام..
به‌جانتایه‌كی شڕو
به‌پێی په‌تی
به‌شوێن دێرینترین ده‌ركه‌ی دنیادا گهڕابام
تا له‌وێوه بچمه نێو ساردترین ژوورێك
كه‌تێیدا ده‌نووسم..
له‌سه‌ر مێزه بهردینهكهم،
خۆم ببینمه‌وه كهدهڕوانمه
هه‌زاران وشه‌ی رهدووكهوتوو..
سه‌دان دێری چه‌واشه‌و
بارێ وێرگول و نیشانه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره
خۆم ببینمه‌وه له‌به‌رده‌م ته‌ڵخترین
ئاوێنه‌ی ته‌مه‌نێك له‌دزێوی،
گه‌ڵا ده‌ستكرده‌كان، لك و پۆپه خه‌واڵووه‌كان
ئاوێنه‌ی هه‌زار پارچه..
له‌رووكاری سولالهیهك له‌توخمی خۆم
خۆم ببینمه‌وه
لهنیَو سه‌دان حیكایه‌تی ئیبلیسه‌كان
سه‌رگوزشته‌ی سۆزانی و بازرگانه‌كان
ماجه‌رای هه‌ژارترین گوێچكه‌ماسی
گه‌وره‌ترین مرواری و باڵابه‌رزترین باڵنده
تاله‌وێوه بڕوانمه ساردترین ژوورێكی بوون
كه‌من له‌وێدا نیم
ئه‌گه‌ر هه‌بام..
ره‌نگه له‌ودیو ره‌نگی چاوه‌كانی تۆوه
بێڕه‌نگترین بوونه‌وه‌ر بام،
بهپیرترین دره‌ختی دارستانێك چووبام
كه باڵنده‌كانی ده‌مێك ساڵه
له نێو كۆنترین كتێبی دنیادا خهووتوون
كتێبێك كه رۆحی خاك و خۆلی عه‌رده‌كه‌ی
وه‌ك عیفرتێك
له نێو گچكه‌ترین شووشه‌ی دنیادا
ده‌ست به‌سه‌ره
ئه‌گه‌ر هه‌بام..
ره‌نگه له دوورترین دوورگه‌ی دنیادا
كه هێشتاكه نه‌چۆته نێو تانوپۆی حیكایه‌ته‌كان
په‌ناهه‌نده‌یه‌كی به‌دبه‌ختی
ساته ناشیرینه‌كانی زه‌مه‌ن بام
ئه‌گه‌ر هه‌بام
به‌بێ چه‌تر به‌ژێر لێزمه‌ی باراندا ره‌ت ده‌بووم و
تهڕنهدهبووم
بێ باكانه به‌شه‌قامه‌كاندا ده‌گه‌ڕام
بێ ترس
له‌گریانی شه‌یتانه‌كان ورد ده‌بوومه‌وه
به‌بێ هه‌ڵكێشانی
قووڵترین هه‌ناسه‌ی حه‌سره‌ت
به‌بێ هه‌ڵرشتنی
وشكترین دڵۆپه فرمێسك
تۆم جێ ده‌هێشت
ئه‌گه‌ر هه‌بام
وه‌ك هه‌موو بنیاده‌مێك
له‌شوێنێكی زه‌مه‌ندا رانه‌ده‌وه‌ستام
خه‌ونم به‌سه‌دان خه‌ونی
هه‌ڵوه‌ریوی پایزانه‌وه نه‌ده‌بینی
له‌هه‌مان ساته‌وه‌ختی له‌دایك بوونمدا
له‌دایك نه‌ده‌بووم
هه‌مان رۆژی مردنیشم هه‌ڵنه‌ده‌بژارد
ئه‌گه‌ر هه‌بام..
نه‌تۆم ده‌ناسی و نه‌ئه‌و و نه‌خۆم
به‌نێو تراژیدیای هه‌زاران ساڵی
زهخرهفهكاندا هه‌ڵنه‌ده‌گه‌ڕام
وێنه‌ی خۆمم
له‌سه‌ر روخساری ئاو نه‌ده‌كێشا
له‌دار تێلی شه‌قامه نه‌بووه‌كان رانهدهمام
نهمدهڕوانییه حوزنی په‌روانه‌كان
له‌ئه‌ستێره‌كان تووڕه نه‌ده‌بووم
به‌یته غه‌زه‌لییه‌كانم بۆ مانگ نه‌ده‌نارد
گالیسكه كۆنه‌كانی سۆمه‌رم
نه‌ده‌هێنایه نێو شه‌قامه‌كانی شاره‌وه
به‌هیرۆگلیفی حیكایه‌تی خۆمم نه‌ده‌نووسییه‌وه
بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌بام
له‌نێو هیچ ساتێكی ئه‌م زه‌مه‌نه‌دا نه‌ده‌بووم
له‌هیچ تۆبۆگرافیایه‌كی شوێنه‌كانیدا نه‌ده‌گه‌ڕام
…………………………..!!!
…………………….!!!