Skip to Content

Monday, May 20th, 2024
چەك و توندوتیژی لە سیاسەتدا

چەك و توندوتیژی لە سیاسەتدا

Closed
by January 24, 2012 گشتی

“ئەگەر پەكەكە بە چەكی دەستەوە رووی لە شاخ نەكردایە، پەنای بۆ چەك و توندوتیژی نەبردایە، ئەوا كێشەی كورد بەو شێوەیە ئاشكرا و بەو ئاستە بەرزە نەدەبوو، رەیالیتەی كوردیش بەو شێوەیەی ئێستا نەدەگەییشت”.

تا رۆژی ئەمڕۆش لە جیهاندا، هێشتا چەك-توندوتیژی-تیرۆر، وەك ئامرازێكی سیاسی بەكار دەهێنرێت.
لە باشوری ئەفریقیادا لە دژی رژێمی نەژادپەرستی، پەنایان بردە بەر چەك و توندوتیژی و تیرۆر.
لەدامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلدا توندوتیژی و تیرۆر بەڕێوەچوو.
قەبووڵكردنی كێشەی فەلەستین لە بلاتفۆرمی نێودەوڵەتی، لەڕێگای چالاكی سەربازی گەریلاكانیان بوو.
لە ئیسپانیاش پێش ئەوەی كێشەی باسك رەوتی چارەسەری دیموكراسی بگرێت، رێكخراوی ETA لە نێو توندوتیژی و تیرۆردا بوو.
تیرۆری رێكخراوی ASALA رۆلی سەرەكی بینی لە هاتنە گۆڕەپانی مەسەلەی ئەرمەنییەكاندا.
چالاكییە چەكدارییەكانی IRA نەبوایە، كێشەی باكوری ئیرلەندا، بە قۆناخی ئاشتیدا تێنەدەپەڕی.
مانگی یانزەی ساڵی رابردوو، لەگەڵ (گیری ئادامس) رێبەری -شین فین-، لە دبلن قسەو باسێكمان ئەنجامدا، ئایا رۆلی توندوتیژی چی بوو، لە هاتنەكایەی رەوتی ئاشتی IRA بۆ كێشەی باكوری ئیرلەندا؟

” گیری ئادامس: بەریتانیا پێشتر دەرگای ئاشتی داخستبوو، بۆیەش 30 ساڵ ترووسكەی ئاشتی لە تاریكیدا خنكا، من لایەنگری توندوتیژی نیم، بەڵام هەندێ جار چالاكی سەربازی رەوایە، بێگومان هەندێ جاریش نا “.
 
باشە ئێستا من بەم نووسینەم بەرگری لە “لەسیاسەتدا چەك” دەكەم؟
نەخێر.
پارێزگاری لە توندوتێژی و تیرۆر دەكەم؟
دیسان نەخێر.
بەڵام بەرگری نەكردنی من لە توندوتیژی و تیرۆر، وەك بۆچوونەكەی گیری ئادامسە كە دەڵێت: “دیاردە و راستینەی چەك و توندوتیژی لە سیاسەتدا هەر دەمێنێتەوە.

با بێینە سەر توركیا.
پرسیارە زاندراوەكان:
ئایا ئەگەر پەكەكە بەرەو شاخەكان نەچووبایە و پشتی بە تێكۆشانی چەكداری نەبەستایە، چالاكی توندوتیژی و تیرۆری نەكردایەتە ئامرازی سیاسەت، كێشەی كورد لە توركیادا بەو شێوە ئاشكراییەی ئەمڕۆ دەهاتە سەر شانۆ؟
رەیالیتەی كورد دانی پیادەنرا؟

دەربارەی ئەو بابەتە، هەر لە زووەوە بۆچوونی جیاواز دەركەوتووە، من چاوپێكەوتن و گفتوگۆی زۆرم لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ گەلێك لە هاوڕێی نزیك و خاوەن بۆچوونی جیاوازی كورد و تورك ئەنجام داوە، قسەی زۆرم لەبارەوە كردووە و زۆریشم دەربارە نووسیوە.
ئەگەر بێینە سەر بۆچوونی خۆم.
من وا دەڵێم:
ئەگەر پەكەكە بە چەكی دەستەوە رووی لە شاخ نەكردایە، پەنای بۆ چەك و توندوتیژی نەبردایە، ئەوا كێشەی كورد بەو شێوەیە ئاشكرا و بەو ئاستە بەرزە نەدەبوو، رەیالیتەی كوردیش بەو شێوەیەی ئێستا نەدەگەییشت.

گوێم لە دەنگی ناڕەزاییەتییەكانە.
چی دەڵێن ئەوەش دەزانم، بەڵام ئەوەیە راستییەكە.
گوتنی: ئەگەر چەك و توندوتیژی نەبووایە، ئەوا ئەمرۆ لە شوێنێكی باشتر دەبووین، جێگای گفتوگۆ و گومانە، لە دوایییدا سووربوونە لە داگیركاری.
ئەنجام جیاوازە.
كە دەگوترێت ئەنجام، قبووڵكردنی راستیینەی كێشەی كورد بوو ، هەندێ هەنگاوی ئەرێنیش نران، ئەمەش بەهۆی رەگ و ریشەی پەكەكە بوو لە نێو زۆرینەی كوردان و بە ئەفسانەیی بوونی ئۆجالان بوو، راستینە ئەوەیە. ناتواندرێت نەبیندرێت.
ئێستا من بەرگری لە چەك دەكەم؟ یان لایەنگری توندوتیژیم؟
هەڵبەتە، نەخێر، بەڵام من ناتوانم لە بەرانبەر ئەو دیاردە و راستییانە چاوەكانم بگرم و نەیانبینم.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.