له یادی ده‌ساڵه‌ی کوشتنی فادیمه شاهیندال له سوید چی کراوه له‌م ده‌ساڵه‌دا؟
له یادی ده‌ساڵه‌ی کوشتنی فادیمه شاهیندال
له سوید چی کراوه له‌م ده‌ساڵه‌دا؟
بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه که کوشتنی فادیمه ده‌ساڵ به‌ر له ئێستا زه‌نگی خه‌به‌رکردنه‌وه‌ی وڵاتی سوید بوو له‌مه‌ر کوشتن‌و توندوتیژی نامووسیه‌وه. ئه‌گه‌ر چی پێش 2002 کوشتنی نامووسی له‌سوید ڕوویدابوو به‌ڵام کۆمه‌ڵگا پێێ وانه‌بوو ئه‌مه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌و له‌سویدا دووباره ده‌بێته‌وه. وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هه‌ر له‌ساڵه‌کانی 90 دا به ئاشکرا باس له به‌ربڵاوبوونی ئه‌م جۆره توندووتیژیه ده‌کات که ساڵانه ژیانی هه‌زاره‌ها کچ‌و ژنی گه‌نج له‌ناو ده‌بات. ووڵاتی سوید‌و سیاسیه‌کانی له دووای کوشتنی فادیمه‌وه چاویان کرایه‌وه و ناچار کران که ئه‌م کێشه‌یه به جدی وه‌ربگرن بیخه‌نه به‌رنامه‌ی کار کردنه‌وه.
له‌م ده‌ساڵه‌دا وولاتی سوید 350 ملیۆن کرۆنی سه‌رف کردووه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. یه‌که‌م به‌رمانه‌ی فه‌رمی سوید له‌مه‌ر کارکر‌دن له‌سه‌ر چه‌مکی شه‌ره‌ف و نامووس له ساڵی 2003 ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و کاته 180 ملیۆن خه‌رج کرا بۆ زانیاری کۆرده‌وه‌و فێرکردنی کارمه‌نده‌کانی داموده‌زگا خرمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که چۆن مامه‌ڵه بکه‌ن کاتێ که‌سێکی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو له‌سه‌ر کێشه‌ی نامووس داوای یارمه‌تی ده‌کات. هه‌روه‌ها سه‌نج خرایه سه‌ر قوتابخانه‌کان که چۆن بتوانن ده‌ستنیشانی ئه‌و خوێنکارانه بکه‌ن که‌مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره. کردنه‌وه‌ی شه‌لته‌ری تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره که‌یسانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌وڵه‌ت ئه‌رکیکی زۆری خسته سه‌ر رێکخراوه ناحکومیه‌کانی ژنان که به‌کاری بڵاوکرده‌وه‌ی زانیاری و چۆنیه‌تی کارکر‌دن له‌گه‌ڵ ئه‌و کێشانه‌دا هه‌ستان. لێره‌دا ژنانی هه‌ڵسوڕاوی په‌نابه‌ر رۆڵی سه‌ره‌کییان هه‌بوو. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌کادیمیه‌کان ولێکۆله‌ره‌وانی جه‌نده‌رو فێمیییستی له‌سوید به بۆچوونی جۆراو جۆره دژ به‌یه‌ک له‌لای خۆیانه‌وه کاریان کردووه. له‌م ده‌ساڵه‌دا به چه‌نده‌ها لێکۆڵینه‌وه‌و کتێب نووسراوه به‌ڵام هه‌مووی له قازانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و پێش‌گرتن به‌م کێشانه نه‌بووه به‌ڵکو هه‌ندێ له‌و ئه‌کادیمی و لێکۆڵه‌ره‌وانه ڕاسته‌وخۆ زیانبه‌ش بوونه له‌سه‌ر چووه پێشه‌وه‌ی کار و یارمه‌تیدانی به‌رکه‌وتووانی توندوتیژی نامووسی.
سه‌رنج خسته سه‌ر کێشه‌ی نامووسی له سوید ئه‌وه‌ی ده‌رخست که چه‌نده‌ها که‌موکوڕی له یاسای سویدا هه‌یه. له ده‌ستوری سویدا هاتووه که هه‌موو که‌س یه‌کسانه له‌به‌رده‌م یاسادا به‌بێ جیاوازی پاشخانه‌و ئایین. له‌لایه‌کی تره‌وه له‌یاسای سیڤیڵدا ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری 18 ساڵ بوو بۆ که‌سانی سویدی بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که به‌ڵام بۆ که‌سانێ که پاشخانه‌یه‌کی تری هه‌بێت جگه له سویدی ته‌مه‌نی هاوسه‌ر گیری تا ساڵی 1994 پانزه ساڵ بوو. له ساڵی 2007 یاسای کۆمه‌ڵایه‌تی سوید گۆڕانێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات که له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنان و کچانی بێگانه‌دا بوو. خاڵی په‌یوه‌ند به توندوتیژی خێزانی ریفۆرم کرا.هه‌ر ژنێ یان منداڵێ له‌ناو توندوتیژی خێزانی‌دا بژی مافی یارمه‌تیدانی هه‌یه‌و مه‌رجه یارمه‌تی بدرێ که تا ئه‌و کاته مه‌رجدار نه‌کرابوو.
له 2008 حکو‌مه‌تی سوید پلانی گشتی دانا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی پیاو له دژی ژن منداڵ. یه‌کێ له‌خاڵه‌کانی توندوتیژی نامووسی بوو. ئه‌م پلانه گشتیه داوای کرد که له‌هه‌ر داموده‌زگایه‌کی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی، قوتابخانه‌که‌نان، بنکه‌کانی پۆلیس، نه‌خۆشخانه‌کان، بنکه‌ی لاوان بۆ ڕاوێژکاری به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ناوخۆیان هه‌بێت بۆ کارکر‌دن له دژی توندوتیژی به گشتی و هه‌روه‌ها توندوتیژی نامووسی. زانیاری له‌سه‌ر هێڵی گشتی ته‌له‌فۆنی یارمه‌تیدان به ناوی ئارامی ژن بۆ هه‌مووسوید په‌ره‌ی پێدرا.
له ساڵی 2009 له‌سه‌ر داواکاری حکومه‌ت ده‌زگای ئه‌نجومه‌نی لاوان که کاره‌کانیان ڕاسته‌وخۆ له حکومه‌ته‌وه ئاڕاسته ده‌کرێ هه‌ستان به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی سه‌رتاسه‌ری. ئه‌نجامه‌که‌ی زۆر له سیاسیه‌کان و به‌رپرسه‌کانی ناو حکومه‌تیان هه‌ژاند ئه‌ویش ئه‌وه بوو که 70000 حه‌فتا هه‌زار گه‌نجی کچ و کوڕ سه‌ر به‌خێزانی غه‌یره سویدی له نێوان ته‌مه‌ی 13 بۆ 25 پێێان وابوو که ناتوانن ئازاد بن له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا خێزانه‌کانیان رێگرییان بۆ دروست ده‌که‌ن که خۆیان بڕیار بده‌ن. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه زۆر به‌هه‌ند گیراو له ساڵی 2010 هه‌ر هه‌مان ئه‌نجومه‌ن به‌دوادووچوویان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ژیانی ئه‌و کچانه‌ی که‌خراونه‌ته ناو شه‌لته‌ره نهێنی و شوێنه تایبه‌تیه‌کانه‌وه کرد. ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌م به‌دوواداچوونه که‌موکوری زۆری خسته به‌رچاو. باری ده‌رووی ئه‌م کچانه زۆر ناله‌باره و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که هیچ پیوه‌ندیه‌کییان به خێزانه‌کانیانه‌وه نه‌ماوه. هیوایان به دوواڕۆژ کزه. داموده‌زگا فه‌رمییه‌کان هاوئاهه‌نگیان له نێواندا نییه یان زۆر که‌مه‌و به پێێ پێویست نییه. بۆیه له‌دووای ئه‌م دوو لێکۆڵینه‌وه‌یه حکومه‌ت له 2011 هه‌ستا به ئاماده‌کردنی ڕێنماییه‌کی سه‌رتاسه‌ری بۆ چۆنیه‌تی یارمه‌تیدانی به‌رکه‌وتووانی توندوتیژی نامووسی و هاوسه‌رگیری به‌زۆر. که به‌جۆرێک بێت بگونجێ له‌گه‌ل پێویستی که‌سی به‌رکه‌وتوو. چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک یارمه‌تی چاکردنی باری ده‌روونییان بدرێ، چۆن هاوکاری خێزانه‌کان بکرێ که تا ئێستا کاری زۆر که‌می له‌سه‌ر کراوه. چۆن یارمه‌تی ئه‌و گه‌نجانه بدرێ که به‌زۆر ڕاپێچی ووڵاته‌کانی دایک‌و باوکه‌کان ده‌کرێن و به‌زۆر هاوسه‌رگیریان پێده‌کرێ له‌گه‌ڵ چه‌دین خاڵی تر. ئه‌و رێنماییه له‌رێگه‌ی پارێزگاری ئوێسته‌ریۆتلاند:وه کاری له‌سه‌ر کراوه به یارمه‌تی دانی لێکۆڵه‌ره‌وه‌ری شاره‌زا له سه‌ر توندوتیژی نامووسی له دانیشتگای ستۆکهۆڵم. ئه‌م رێماییه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2012 له شه‌ش شاری سوید خراوه‌ته کاره‌وه‌و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت. ئامه‌نجه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌له دووای ئه‌و دوو ساڵه بتوانرێ له‌سه‌رتاسه‌ری سوید به شێوه‌یه‌کی دروست و به پێی پێویستی تاکه‌که‌سه‌کان به‌رنامه‌ی یارمه‌تی رێکبخرێ تا ده‌گاته ئه‌و شوێنه‌ی که‌سه‌که له‌سه‌ر پێێ خۆی ده‌وه‌ستێ و ژیانێ ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
خاڵیکی تر که گرنگه ئاماژه‌ی پێ‌بکرێ ئه‌ویش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی حکومه‌ت به ڕێوه‌یه له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری به‌زۆر. پێشیار کراوه که بکرێ به‌تاوان و سزای بۆ دابنرێ. ئه‌نجامی ئه‌و لێکۆڵیه‌وه‌یه مانگی 5 ی ئه‌مساڵ ده‌درێته‌د ده‌ره‌وه.
به گشتی ده‌توانین بڵێی له‌م ده‌ساڵه‌دا کاری زۆر کراوه‌و زانیاری زۆر بڵاو بۆته‌وه.. ده‌کرا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین که ئه‌نجامی کاره‌کان باشتر بوایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ گه‌نجانێکی زۆر یارمه‌تی دراون و شاره‌وزای مافه‌کانی خۆیان بوونه. هه‌ندێ له‌دایکو باوکان بیرێکی تریان کردۆته‌وه‌و ده‌ڵێن ئایا ئه‌وه ده‌هێنێ به‌مجۆره له ووڵآتێکی تازه منداڵه‌کانمان ئازار بده‌ین. ئه‌مڕۆ کوڕانێ به ئاشکرا پاڵپشتی خوشکه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئێمه نامانه‌وێ ببینه پۆلیس به‌سه‌ری خوشکه‌کانمانه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه ره‌وایه بۆ خوشکه‌کانیشمان ره‌وایه. کاری زۆر کراوه‌و کاری زۆرترمان له‌پێشه.
بیروباوه‌ڕی نامووسپه‌رستی شوێنی نییه له‌ناو کۆمه‌ڵگای شارستانی و یه‌کساندا و ده‌بێ له‌ناو چێت.
توێره‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌یان ناسیح