
شه‌ڕی ئه‌مجاره … جه‌مال پیره
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا شه‌ڕ‌و ململانێكانی نێوان یه‌كێتیی‌و گۆڕان شه‌ڕی كورسی‌و سیاسه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌و بۆچونی جیاواز بووبێ، هه‌روه‌ها هه‌ڵقوڵاو بووبێ له دنیابینی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتره‌وه، ئه‌وا پێده‌چێ شه‌ڕی ئه‌مجاره‌ی نێوان هه‌ردوولا، شه‌ڕی كاراكته‌ره خراپه‌كانی راگه‌یاندن بێ…شه‌ڕی ئه‌و میدیاكارانه‌بێ كه واده‌رده‌كه‌ون ئه‌ڵقه له‌گوێی به‌رپرسانیان بن…پێده‌چێ شه‌ڕی كه‌سانێك بێ ئه‌لفو بێی سیاسیه‌ت نه‌زانن‌و نه‌شزانن یان به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بێ، دواجار ره‌نگه شه‌ڕه‌كه كوشتنی مرۆڤی لێبكه‌وێته‌وه.
ده‌كرێ تاڕادده‌یه‌كی باش پێمانوابێ شه‌ڕه‌كه شه‌ڕی دوو ته‌له‌فزیۆنه..، كه به‌داخه‌وه پێناچێ له‌لایه‌ن كه‌سانی پڕۆفێشناڵه‌وه به‌ڕێوه‌ببردرێن، به‌پێچه‌وانه‌وه وا ده‌رده‌كه‌ون كه‌سانێكن گاڵته به عه‌قلی بینه‌ر‌و هاوڵاتیان بكه‌ن…..ئه‌گه‌رنا پێموا نییه عاقله‌كانی ئه‌م دوو حزبه له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌كه‌دابن. به‌ڵام با لێره‌دا به‌كورتی‌و به‌تایبه‌ت باس له رۆڵ‌و ئیشی راگه‌یاندن بكه‌ین له وروژاندن‌و نانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌دا..
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ره‌خنه بێ، ئه‌وا گومانی تێدا نییه كه ره‌خنه هه‌وێنی پێشكه‌وتنه،،،به‌ڵام له‌م خاڵه‌ی كه ئێستا باسی لێوده‌كه‌ین وا ده‌بینین له‌گه‌ڵ رقدا تێكه‌ڵده‌كرێت، …زۆر به راشكاوی ده‌بینین ئه‌وه‌ی كه ئێستا رووده‌دات له گه‌مه‌یه‌كی هه‌رزه‌كارانه ده‌چێت‌و نائاگایانه ده‌بێته به‌شێك له ئه‌جێندای سیاسیی لایه‌نێك دژ به‌لایه‌نێكی دیكه…، ره‌خنه‌گریش ده‌بێته لایه‌نێكی كێشه‌كه.. بێئه‌وه‌ی حساب بۆ ده‌ره‌نجامه‌كان بكرێت.
له‌راستیدا ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێ زۆربه‌ی شه‌ڕ‌و ماڵوێرانییه‌كانی دنیا له شه‌ڕی ئیعلامییه‌وه ده‌ستیانپێكردووه…، مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه گه‌ر خوانه‌كرده حاڵه‌تێكی وا هاته‌ئاراوه هۆكار‌و هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئافاته‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی راگه‌یاندنكاره‌وه.. ده‌شێ ده‌زگای راگه‌یاندن ره‌خنه‌گر بێ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆفێشنال بێ‌و خه‌ڵك گوێی لێبگرێت، نابێ ببێته به‌شێكی كێشه‌كه….له راستیدا ئه‌و ده‌زگا میدیاییانه‌ی وا ئیش ده‌كه‌ن حزبایه‌تی ده‌كه‌ن نه‌ك پیشه‌ی میدیایی…!!
راسته ده‌بێ هه‌میشه ده‌سه‌ڵات ره‌خنه‌باران بكرێ، هه‌رچه‌ند ئه‌داكه‌ی خۆی باشیش نمایشكردبێ، ئه‌وه‌ش راسته كه له‌دنیادا ئه‌ركی ئۆپۆزیسیۆن به پله‌ی یه‌كه‌م سێره‌گرتنه له كه‌موكورتییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، بێگومان به ئامانجی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له خولی ئاینده‌دا، لێره‌شدا هه‌رگیز مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه چاوپۆشی له كه‌موكورتییه‌كان بكرێ، به‌ڵام با هه‌ندێك له عاتیفه دووركه‌وینه‌وه‌و به‌ده‌نگی به‌رز بڵێین له دنیای پێشكه‌وتوودا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بن به راگه‌یاندنكار وه‌ك ئه‌وانه‌ی لای خۆمان به سودفه نه‌بوونه‌ته راگه‌یاندنكار‌و به كۆنتڕۆلی فلان به‌رپرس‌و فیسار سه‌رۆكیش ناجوڵێنه‌وه‌و له‌ده‌رگای هیچ كه‌سێكیش ناده‌ن بۆ پاره‌و پاروه نانێك…
له‌راستیدا قسه‌ی من له‌سه‌ر گۆڕان‌و ده‌سه‌ڵات نییه،،به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و كاراكته‌ره میدیاكارانه‌ی هه‌ردوولایه كه به‌هۆی ناشاره‌زاییان هه‌م له سیاسه‌ت‌و هه‌میش له كاره‌كه‌یاندا،، رۆڵی نێگه‌تیڤییان هه‌یه و ده‌بنه هۆكاری هاتنه‌كایه‌ی گرژیی له‌نێوان حزبه‌كاندا…لای ئه‌وان له‌نێوان مه‌راییكردن‌و به‌جێگه‌یاندنی پیشه‌دا تێكه‌ڵی دروستبووه، كێشه گه‌وره‌كه‌ش له‌وه‌دا ده‌بینمه‌وه ئاقیبه‌تی گڕگرتنی ململانێكان هیچ كاتێك دوور نییه له هاتنه‌كایه‌ی ماڵوێرانیی‌و كوشتن‌و نانبڕاوكردن، تا ده‌گاته مه‌ترسییه‌كانی تێكدانی ژیانی سه‌راسه‌ری ئه‌م میلله‌ته داماوه…ئیتر پرسیاری كێ سه‌به‌بكاره یان نا گرنگی نابێ‌و ده‌بێته پرسیارێكی بێسه‌روشوێن.
لێره‌دا هیچمان نه‌ماوه بیڵێین جگه له‌وه‌ی دواجار ده‌بێ حزبه‌كان ئه‌و به‌رپرسه راگه‌یاندنكارانه‌یان بگۆڕن كه ده‌بنه هۆكاری شێواندن‌و تێكدانی ئیحساسی كۆمه‌ڵگا, به‌داخه‌وه ئێمه هێشتا له‌وه تێنه‌گه‌یشتووین كه میدیاكار نابێ دژی ده‌سه‌ڵات‌و دژی هیچ لایه‌نێك بێ، هه‌روه‌ك ناشبێ لایه‌نگری ده‌سه‌ڵات‌و پاڵپشتی هیچ لایه‌نێك بێ له‌كاتی راپه‌ڕاندنی پیشه‌كه‌یدا…..