
به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوره‌کان
ده‌ستپێک
دیارده‌ی به‌رییه‌ککه‌وتنی کولتوره‌کان له زۆرێک له وڵاتانی دنیادا به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا و ئوستوراڵیا و ووڵاتانی ئه‌وروپا، دیارده‌یه‌کی به‌رچاوه و وه‌ک بابه‌تێکی جێگایی باس ته‌ماشا ده‌کرێت. ده‌توانین باسه‌که‌مان به‌وه ده‌ستپێبکه‌ین که دیارده‌ی کۆچکردن له جیهاندا تا ڕادده‌یه‌کی زۆر بۆته هۆی گۆڕینی ڕوخساری زۆرێک له کۆمه‌ڵگاکان له زۆر ڕووه‌وه و ئه‌و ڕه‌وشه‌ش به دوو شێوه‌ی نێگه‌تیف و پۆزه‌تیف هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ له‌لایه‌ن تاک و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه جیاواز جیاوازه‌کانه‌وه. ئێمه پێمانوایه لایه‌نی زورینه‌ی ئه‌و تاک و گرووپانه ڕازین به ڕه‌وشی کرانه‌وه‌و فره‌کولتوری له کۆمه‌ڵگادا. ئه‌وان وایده‌بینن که فره‌کولتوری واتا فره دیدی و فره ده‌ستی، ئه‌وه‌ش ووڵات گه‌شه پێده‌دات و له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتری ده‌کات، به واتایهکیتر زۆریک پێیانوایه که ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کان پێشنهدهکهوتن ئه‌گه‌ر دیارده‌ی کۆچ بۆکردنیان له وڵاتانی دیکه‌وه ڕووی نه‌دابا، هه‌ڵبه‌ته کؤچبهریش پێکدێت له هه‌ردوو کۆچی هێزی کار و کۆچی عه‌قڵ که هه‌ریه‌که‌یان ڕۆڵی دیاری خۆیان ده‌گێڕن.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باسه‌که له بازنه‌ی به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوریدا ده‌خولێته‌وه له‌سه‌ر به بنه‌ماگرتنی مرۆڤ و په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کان که هه‌ڵگری کولتوری جیاجیان، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بۆچی به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوری ڕووده‌دات؟ چۆن ده‌توانین به‌رهه‌ڵستی به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوره‌کان بکه‌ین و چاره‌سه‌ر چییه؟ به‌ناو پرۆسه‌یه‌کی وردی تاووتوێکردندا ڕهتدهبین.
له ئێستای سه‌رده‌می به جیهانیبوندا که په‌یوه‌ندی و کۆمۆنیکاخوون له نێوان مرۆڤه‌کاندا ئاسانتر بووه، له ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا پایته‌خت و زۆرێک له شاره‌کان بوون به شاری نێونه‌ته‌وه‌یی ، واتا ده‌یان گروپی جۆراوجۆر له نه‌ته‌وه‌و ئاینزا و ئێتنیکی جیاجیا پێکه‌وه له شارێکدا ده‌ژین و ئه‌ندازه‌ی به‌ریه‌ککه‌وتنیان زیاتر بووه. وێرای ئه‌وه‌ی که ئێمه له‌ڕێی مێدیای جۆراوجۆره‌وه ، تێڤێ و ئێنته‌رنێت و ڕۆژنامه‌کانه‌وه، زۆر زانیاری له‌باره‌ی یه‌کترییه‌وه ده‌زانین به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه ناکاته ئه‌وه‌ی له‌نزیکه‌وه و به واقیعی ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر ببینه‌وه تا تێبگه‌ین که چه‌نده که‌م له باره‌ی یه‌کتریه‌وه ده‌زانین و جیاوازییه‌کانمان چۆنن و چه‌ندن و له چ ئاستێکدان.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و ڕه‌وشه تازه‌یه واتا دیارده‌ی کۆچ و به‌رییه‌ککه‌وتنی کولتوره‌کان، به دیوێکی دیکه‌یدا وایکردووه، کێرڤی جوڵانه‌وه‌ی گرووپه ناسیۆنالیسته توندڕه‌وه‌کان له هه‌ندێک له ووڵاتانی ئه‌وروپادا ڕوو له‌سه‌ر بێت، که له هه‌ندێک ووڵاتاندا توانیویانه بچنه ناو په‌رله‌مان، به‌دیاریکراوی یه‌کێک له هۆکاره به‌رجه‌سته‌کانی بۆ هه‌بوونی دیارده‌ی کۆچ و فره‌کولتوری ده‌گه‌ڕێته‌وه نابێت خۆی لێ ببوێرین که یه‌کێک له‌و پاساوانه‌ی کۆمه‌ڵه یان گروپی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست یان میللیگه‌را دروست ده‌کات دیارده‌ی دژایه‌تیکردنی بێگانه‌کانه.
هه‌ڵوه‌سته و پرسیار!
ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌و نوسینهشیکاریهدا خاڵه گرینگه‌کان بدۆزینه‌وه که چۆن و له چ ڕه‌وشێکدا به‌رییه‌ککه‌وتنی کولتوری ڕوده‌دات؟ و له ڕاستیدا کولتور چییه؟ کولتور چ ڕۆڵێک ده‌گێڕێ و ده‌شێت کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌بێت به‌بێ کولتور؟ یان ده‌کرێت ئێمه‌ی مرۆڤ به‌بێ کولتور بژین و بۆچی کولتور له‌ناو گروپه مرۆییه‌کاندا په‌یدابووه؟ ئایا به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوره‌کان ده‌رئه‌نجامی پۆزه‌تیڤی هه‌یه؟
ڕه‌گی کولتور
به‌پێی میتۆدێکی زانستی ( مرۆڤ ئه‌ڵقه‌یه‌کی گه‌شه‌سه‌ندووی جۆره‌کانه و ئه‌لقه‌یه‌کی ناوه‌ندییه له گه‌شه‌ی مه‌یمونه‌وه بۆ مرۆڤ)1 . پرسیار له چیه‌تی و چۆنیه‌تی خۆمان وه‌کو مرۆڤ و ژیان ،پرسیاری بنچینه‌ی و قوڵن و لێیانه‌وه مرۆڤ ده‌توانێ باشتر خۆی و دنیای خۆی بناسێت، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا مرۆڤ نه‌یتوانیوه وه‌ڵامی تێروته‌سه‌لی ئه‌و پرسیاره بنچینه‌ییانه بداته‌وه. پێش ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ک له‌باره‌ی کولتور و ژیانی کولتوریه‌وه بێنینه سه‌ر زمان، پێویسته ئاماژه بکه‌ین به هاوکێشه‌ی ” مرۆڤ، بوون، پێداویستی”
(ئێمه مرۆڤه‌کان ده‌توانین له ڕووی ده‌ره‌کییه‌وه چه‌ندین ڕووکار‌ی جیاجیامان هه‌بێت ، هه‌ندێک ڕه‌شین، هه‌ندێک سپین، بۆرن یان زه‌ردن، هه‌ندێک کورته‌باڵان، هه‌ندێکی دیکه باڵا به‌رز یان مامناوه‌ندین، هه‌ندێک قه‌ڵه‌وو هه‌ندێک لاوازن. بیروڕاو هه‌ڵوێست و هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆراوجۆرمان هه‌ن به‌ڵام وێڕای هه‌موو ئه‌و جیاوازییانه‌ش هه‌مومان پێکهاته‌ی یه‌ک جۆرین)2
هه‌موو هه‌سته‌وه‌ری وه‌کو شادومانی، غه‌مباری و دهردهداریمان هه‌یه، ته‌قه‌للای دابینکردنی پێداویستییه بایۆلۆژیهکانمان ده‌ده‌ین وه‌کو خواردن، خواردنه‌وه، خه‌وو و سێکس، هه‌روه‌ها پێداویستییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانمان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین وه‌کو ئاسایش و دڵنیایی و هاوبهشیێتی، ئه‌وه وایکردووه ئێمه‌ی مرۆڤه‌کان ببینه بوونه‌وه‌ری کولتوری، واتا کولتور له‌و پرۆسه‌ی ململانێیه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات که هه‌ریه‌که به شیوازی تایبه‌تی خۆی ته‌عبیر له دونیای خۆی ده‌کات و هه‌وڵی دابینکردنی پێداویستیه بایه‌لۆژی و سۆسیۆلۆگی و ڕۆحییه‌کانی خۆی ده‌دات. به‌ڵام مه‌حکومین به‌وه‌ی زیاتر واوه‌تر بڕۆین و ووردتربینهوه و له‌باره‌ی کولتوره‌وه بپرسین!
کولتور چییه؟
زۆربه‌ی شاره‌زایانی بواری کۆمه‌ڵناسی پێیانوایه که کولتور به‌ته‌نیا یه‌ک پیناسه‌ی دیاریکراوی نییه! له‌به‌رئه‌وه ده‌کرێت به چه‌ندین ئاراسته‌ی جۆراوجۆر شیکاری بۆ بکرێت. ووشه‌که (کولتور) له زمانی لاتینیه‌وه دێت و واتای چاندن ده‌گه‌یه‌نێت، که‌واته ده‌شێت ئاماژه بکه‌ین به هه‌موو ئه‌و داهێنانانه‌ی که کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی دیاریکراو له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراودا بونیادی ده‌نێن، بۆ وێنه “داب و نه‌ریت، زمان، ڕێوڕه‌سمه جۆراوجۆره‌کان، ئاین و یاسا تایبه‌تی و گشتییه‌کان. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و نه‌خشه جیاواز جیاوازانه‌ی که به باش یان خراپ، جوان یان زشت، هه‌ڵه یان ڕاست ده‌ستنیشان کراون. هه‌ڵبه‌ته نرخاندنه کولتورییه‌کان به‌پێی ده‌ورانی جوداجودا و کولتوری جوداجودا و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و هه‌رئه‌وه‌شه وایکردوه جیاوازی کولتوره‌کان زیاتر به‌رجه‌سته بێت.
وه‌کو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، ده‌یان تێگه‌یشتنی جودا جودا هه‌ن له‌مه‌ڕ ووشه‌ی کولتور، که بهرجهستهرینیان له‌لایه‌ن ئێدوارد تیلور” ه که یه‌که‌مین زانای زانستی مرۆڤناسییه (ئه‌نترۆپۆلۆژی) ئه‌و پێیوایه هه‌رشتێک که په‌یوه‌سته به داهێنانی مرۆڤه‌وه بریتیه له کولتور، له‌وانه زانست، بیروباوه‌ڕ، هاوکێشه‌کان، نه‌ریت، زمان. واتا که‌م و زۆر هه‌رچی ده‌چێته ناو خانه‌ی فه‌رهه‌نگی ژیانی مرۆڤه‌وه.
ساته‌وه‌ختی پێککهیشتنی کولتوره‌کان، ساتی به ڕۆشنی ده‌رکه‌وتنی جیاوازیه‌کانه، بۆ وێنه ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی ڕووده‌که‌نه وڵاتانی تازه‌ی وه‌کو ئه‌مریکا، که‌نه‌دا، ئه‌وروپا…هتد، له ده‌ستپێکدا توشی هه‌ڵوه‌سته‌ی ڕاچڵه‌کێنه‌ر ده‌بن، کاتێک ده‌بینن کولتوری ده‌ربڕین، خۆنواندن، سیمبۆڵ و نرخاندنهکانیان له‌گه‌ڵ کولتوری وڵاتی خانه‌خوێدا چه‌نده لێک دورن. هه‌ندێک پێیانوایه ئه‌و جیاوازیانه لاوه‌کین و جێگای به‌هه‌ند وه‌رگرتن نین، به‌ڵام ئێمه وایده‌بینین که ئه‌و جیاوازیانه پانتاییه گرنگه‌کانی ناو ناواخنی مرۆڤ و گروپه‌کانن. چۆن ده‌بوو ئه‌گه‌ر هه‌موو دانیشتوانی جیهان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه وه‌کویه‌ک بایه‌ن؟! ئایا ناوازه‌یی مرۆڤایه‌تی به جیاوازییه‌کانه‌وه نییه؟
ڕیچارد دی لویس له کتێبی “کاتێک کولتوره‌کان به‌ریه‌ککده‌که‌ون”(3) که‌مێک ورد ده‌په‌رژێته سه‌ر به‌راوردکردنی کولتوره‌کان و به‌وه لێکتریان هه‌ڵاوێرد ده‌کات که له هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تیدا جیاوازن، بۆ وێنه یابانییه‌کان کاتێک سڵاو له‌یه‌کتری ده‌که‌ن، ده‌ست به‌رزناکه‌نه‌وه به‌ڵکو ڕووبه یه‌کتری که‌مێک خۆیان ده‌چه‌مێننه‌وه. گریکیه‌کان چاوده‌بڕنه ناو چاوت له‌کاتی گفتوگۆدا و کاتێکیش که ده‌یانه‌وێ بڵێن نا، سه‌ریان باده‌ده‌ن، فه‌ڕه‌نسیه‌کان قاپه‌کانیان به له‌ته‌نان پاک ده‌که‌نه‌وه و ئینگلیزه‌کانیش حه‌ز له یاری گۆلف ده‌که‌ن له ده‌می بارانباریندا!
هه‌ریه‌ک له ئێمه له‌ناو کولتوری خۆماندا گه‌وره بوین و به یه‌قینه‌وه په‌سه‌ندی ده‌که‌ین، پێمانوایه هه‌رچی ڕاستییه له کولتوری ئێمه‌دا کۆبۆته‌وه و ئاست و ستاتوسی کولتوره‌کانی دیکه ناگه‌نه ئاستی کولتوری ئێمه و شایانی به‌راوردکردنیش نین! بێ گومان ئه‌و دیدگایه یه‌که‌م له خۆپه‌رستییه‌وه دێت ، دووهه‌م له بێ ئاگایی و بێ زانیاریه‌وه!
( ئه‌ندامانی گروپه کولتوریه‌کان به زۆری بێ ئاگان له‌مه‌ڕ کولتوری خۆیان، هه‌موو جیهان له جیهانی بچکۆلانه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆیاندا ده‌بیننه‌وه تا ئه‌وساته‌ی ژینگه‌ی جیهانه بچکۆلانه‌که‌یان ده‌گۆڕن، ئه‌وسا به‌ئاگا دێنه‌وه) “تێد گولدبێری (4).
کولتور کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی تاکه‌کان، ئاراسته‌کردنی چۆنییه‌تی جوڵانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا، چۆنییه‌تی خۆده‌ربڕین و خۆ نواندن په‌یوه‌ندیه‌کی توند و ئه‌به‌دییان به کولتوره‌وه هه‌یه! سۆسیۆلۆژی به‌ریتانی ” ئه‌نتۆنی گیدێننس” له کتێبی ” ڕێگای سێیه‌م، بۆ نوێکردنه‌وه‌ی سۆسیال دێمۆکراسی ” ئاماژه به‌وه ده‌کات که هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک بوونی نابێت به‌بێ کولتور، بێ کولتور مرۆڤه‌کان خاڵی ده‌بوین له هه‌ستی مرۆڤایه‌تی ، به پێچه‌وانه‌وه کولتور بۆته هۆی په‌یدابوونی زمان که له‌ڕێگه‌یه‌وه تاکه‌کان ده‌توانن هه‌ستی خۆیان به‌یانبکه‌ن و بیربکه‌نه‌وه”(5 ) له‌لایه‌کی دیکه‌وه” ئه‌ننێ شارلۆته” لێکۆڵه‌ری سویدی، زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر زه‌روره‌تی هه‌بونی کولتور بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌کاته‌وه تا ڕادده‌یه‌ک که ده‌ڵێ ( کولتور بۆ کۆمه‌ڵگا وه‌کو خوێن وایه بۆ له‌شی مرۆڤ) لێره‌دا ده‌کرێ به دیوێکی دیکه‌دا ڕه‌وشه‌که ببینین و بڵێین به‌بێ بوونی کۆمه‌ڵگاش کولتور بوونی نابێت، واتا کولتور و مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا سییانه‌ی پێکهێنه‌ری هاوکێشه‌ی ژیانن!
زۆر جار کولتور گرێده‌درێته‌وه به‌و وڵاته‌وه که تاک تێیدا ده‌ژیت به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه! به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی گروپی کۆچبه‌ران بۆ وڵاتانی پێشکه‌وتوو. تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌کرێت سه‌ر به چه‌ندین کولتوری جیاجیای ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیان بن، وێڕای فاکته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌کرێ پۆڵێنکارییهک بکه‌ین له نێوان کولتوری شارنشینی و گوندنشینی، کولتوری هه‌ژاران و کولتوری ده‌وڵه‌مه‌ندان یاخود له نێوان خاوه‌ن بڕوانامه و بێ بڕوانامه‌کان یان نه‌خوێنده‌واراندا! به واتایه‌کی دیکه تاکێک نابێته نمونه‌ی کۆ، ده‌کرێت سه‌رجه‌م تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌ک به هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی هاوشێوه بناسرێنه‌وه به‌ڵام ئه‌وه پێوانه‌یه‌کی تێروته‌سه‌ل نییه! هه‌ر تاکێک خاوه‌نی پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیه‌تی و ئه‌و پله‌یه‌ش شوێنگه کولتورییه‌که‌ی دیاریده‌کات!
گۆڕانی کولتور
کولتور گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت پێ به پێی قۆناغه جوداجوداکان! به واتایهکیتر پرۆسه‌ی گۆڕان ده‌ئاڵێته سه‌رجه‌م دیارده کولتوری و ناکولتورییهکان وه‌ک سروشتێکی جێکه‌وته‌ی به‌رده‌وام. گۆڕانی کولتوری به‌نده به گۆڕانی به‌رده‌وامی پێگه‌ی ژیان و جیهان، له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا کولتوره کراوه‌کان زیاتر ئاماده‌گی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان تێدایه.
له جیهانی ئێستادا که تێکنیک و شۆڕشی زانیارییه‌کان کردویانه به گوندێکی بچوک و تێیدا په‌یوه‌ندییه‌کان (کۆمۆنیکاخون) ئاسانتر بوونه‌وه، پێکگه‌یشتنی کولتوره‌کان و وه‌رگرتنی کاریگه‌ری لێکتری زیاتر بووه، بۆیه له‌و ژینگه تازه‌یه‌دا ڕووبه‌ری گۆڕانکاری کولتوری به‌رفراوانتره. له ڕابردوودا ژماره‌یه‌کی زۆر له گرووپ گروپی خه‌ڵکی هه‌بوون که هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی کولتوری تایبه‌تی خۆیان بوون و به‌پێی ترادیخونی کولتوری خۆیان ژیاون به‌ڵام به‌شی زۆریان به پرۆسه‌ی ڕیفۆرمی گۆڕانکاری دا تێپه‌ڕیون که‌ئه‌وه‌ش بۆته هۆی له‌به‌ینچوون یان توانه‌وه و جێگرتنیان له‌ناو گروپی کولتوری دیکه‌دا.
لێره‌دا ده‌توانین ئاماژه به سه‌فه‌ری که‌لتوره‌کان بکه‌ین که له دوتوێی وه‌رگرتن و پێداندا خۆی ده‌بینێته‌وه له نێو گرووپ و کۆمه‌ڵگا جیاواز جیاوازه‌کانی جیهان، بۆ وێنه قاوه‌و قاوه‌خواردنه‌وه له ئه‌فریقاوه سه‌فه‌ری کردووه بۆ هه‌موو جیهان، مێز که‌له جیهاندا له سه‌رجه‌م ماڵ و فه‌رمانگه‌و…هتد، به‌کاردێت بۆ یه‌که‌مین جار چینیه‌کان دایانهێناوه، خوارده‌مه‌نی وه‌کو پاستا و پیتزا له ئیتالیاوه سه‌فه‌ریان کردوه بۆ دونیا و سوشیش له یابانه‌وه! به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌وانه‌ش سه‌فه‌ری نوێگه‌ری که سه‌رچاوه‌که‌ی له خۆرئاواوه توانیویه‌تی سه‌رجه‌م جیهان ببزوێنێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌هاکانی کولتوری کۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی پهخشبکات.
ئه‌گه‌ر ورد سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین به به‌راورد به سه‌د ساڵی پێشوو، کولتوری کۆمه‌ڵگاکانی جیهان به‌گشتی و کولتوری یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاکان به‌تایبه‌تی گۆڕانی دیاریان به‌سه‌ر هاتووه، بۆنمونه کولتوری پاشایه‌تی و شێواز‌و ستیلی ژیانی خانه‌واده‌ی پاشاکان که خۆیان له ته‌واوی گروپه‌کانی کۆمه‌ڵگا جیادهکردهوهو تاڕادده‌یه‌ک خۆیان وه‌کو خودا و نوێنه‌ری خودا ده‌بینی و باقی کۆمه‌ڵگاش وه‌کو کۆیله‌و خزمه‌تکار. به‌ڵام ئه‌و چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو نیشانی‌دا که چه‌نده کولتور ونه‌ریتی پاشایه‌تی خانه‌واده‌ی پاشاکانیش گۆڕاوه، شازاده‌کان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاسایدا تێکه‌ڵاو ده‌بن و هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ وێنه شازاده‌ی به‌ریتانی شازاده دیانا له‌گه‌ڵ محمدی کوڕه بازرگانێکی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب و ڤیکتۆریای کچه شازاده‌ی سویدی له‌گه‌ڵ دانیال و کوڕه شازاده‌ی دانمارک له‌گه‌ڵ کچه کارگه‌رێکی قاوه‌خانه‌یه‌کی ئوستوڕالیا.
ده‌بێ بگوترێت که فراوان بوونی مه‌رزه‌کانی ئازادی و کرانه‌وه که زاده‌ی هه‌یمه‌نه‌ی کولتوری کۆمه‌ڵگای پیشه‌سازییه، ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر کرانه‌وه‌ی کولتورهکانیش. کولتور ناسنامه‌ی گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌و هه‌میشه گروپه‌کان ویستویانه له‌ڕێی کولتورهکانیانهوه تایبه‌تمه‌ندی و واتا گشتی و تایبه‌تیه‌کانی خۆیان نیشانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بده‌ن، که‌واته کولتور وه‌کو ناسنامه ده‌لیلی بوون و تهواجوداتی گروپه کولتوریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بووه.
هه‌ر گروپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به دۆڕاندنی کولتوره‌که‌ی له ناوده‌چێت وه‌ک چۆن به له‌ناوچوونی گروپه‌که که‌لتوره‌که‌ش له‌ناوده‌چێت! ده‌کرێ دۆڕاندن و له‌ناوچوونی کولتوری گروپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بچوک یان گه‌وره، بۆ کۆمه‌ڵێک فاکتۆری کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، سروشتی ..هتد بگه‌رێته‌وه، له‌وانه:
1- دیارده‌ی شه‌ڕو په‌لاماردان کاتێک گروپێک دووچاری ڕاوه‌دونان و کۆمه‌ڵکوژی ده‌بێته‌وه، مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕه له نموونه‌ی دیار.
2ـ کاره‌ساته سروشتیه‌کان ڕۆڵێکی ترسناکیان بینیوه له په‌رته‌وازه کردن و دوچاری کۆچبه‌ری کردنی گروپێک، دانیشتوانی ناوچه‌یه‌ک. هه‌ڵبه‌ته سروشت نه‌خشی کاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر دروست بوونی کولتوره‌وه، کاتێک گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له مه‌ڵبه‌ندێکی سروشتی دیاریکراوه‌وه کۆچ ده‌که‌ن بۆ مه‌ڵبه‌ندێکی سروشتی دیکه ، کولتورهکهشیان ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری گۆڕانکاریی ڕیشه‌ییه‌وه.
3- هاوکێشه‌ی زۆرینه‌و که‌مینه‌ی گروپه‌کان له‌ناو سنوری یه‌ک کۆمه‌ڵگا یان وڵاتێکی دیاریکراودا. هه‌میشه ململانێیه‌کی به‌رده‌وام هه‌یه له‌نێوان کولتوری که‌مینه وکولتوری زۆرینه. کولتوری که‌مینه هه‌وڵ ده‌دات زیندوو بمێنێته‌وه و له‌ناو کولتوری زۆرینه‌دا نه‌توێته‌وه به‌ڵام زۆرجار هه‌یه کولتوری سه‌ر به که‌مینه ماندوو ده‌بێت له ته‌قه‌للا و دواجار دووچاری نه‌مان دێت و له‌ناو کولتوری زۆرینه‌دا ده‌توێته‌وه. ( ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان پلانی هه‌ره گه‌وره‌یان بۆ لهناونردنی کورد له ڕێی له‌ناوبردنی کولتوره‌وه بووه، زمان کۆڵه‌که هه‌ره گرنگه‌که‌یه که ئه‌وان زۆر به جددی کاریان له‌سه‌ر کردووه)
پێکگه‌یشتنی کولتوره‌کان
دیارده‌ی کۆچبه‌ری که به درێژایی مێژوو هه‌بووه و فاکتۆرێکی بنه‌ڕه‌تی پێککهیشتنی کولتوره جیاواز جیاواز و دووره‌کانه! کتێبه ئاسمانییه‌کان ” قورئان، ته‌وڕات، ئینجیل، باسی ده‌رکرانی ئاده‌م و حه‌وا ده‌که‌ن له به‌هه‌شته‌وه بۆ سه‌ر ڕووی زه‌مین و ده‌کرێ ئه‌وه به یه‌که‌مین کۆچبه‌ری ناودێر بکه‌ین، که له هاوکێشه‌ی هه‌ڵه و سزاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌گه‌رچی کۆچبه‌ری هه‌نگاوی چاره‌نوسێکی نادیاره به‌ڵام مرۆڤ بۆ خۆده‌رباز کردن له جه‌نگ و برسییه‌تی وسته‌م و کاره‌ساته سروشتی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک دوا ڕێگاچاره هه‌ڵیبژاردووه، واتا کۆچبه‌ری ته‌یکردنی دنیایه به‌دوای ئازادی و دڵنیایی و ژیانی ئاشتیانه‌دا ئه‌گه‌رچی به‌دیهاتنی ئه‌و خواسته به گیرسانه‌وه بێت له پانتاییه‌کی دیکه‌ی ئه‌و سه‌ر ڕووی زه‌مینه و له‌ناو کۆمه‌ڵگه و خه‌ڵکانێکدا که له ڕووی کولتورییه‌وه جیاوازن.
به‌ڵام پێکگه‌یشتنی کولتوری ته‌نیا له ئه‌نجامی دیارده‌ی کۆچبه‌رییه‌وه ڕوونادات به‌ڵکو (وه‌کو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ) ده‌کرێ له‌ناو یه‌ک شار، وڵات، کۆمه‌ڵگادا چه‌ندین گروپی کولتوری جیاجیا هه‌بن که هه‌ریه‌که‌یان دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی کۆمه‌ڵگاکه بن و به ڕوونیش جیاوازییه‌کان یه‌کتری ببینن. هیچ وڵاتێک یان کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌ک کولتوری له دنیادا نییه به پێچه‌وانه‌شه‌وه وڵاتانێکی وه‌کو ئه‌مریکا، کانه‌دا، ئوستوڕالیا له پرۆسه‌ی کۆچبه‌ریدا دروست بوون و سه‌رتاپایان له خه‌ڵکانێک پێکدێت که خاوه‌نی کولتوری جۆربه‌جۆرن.
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا کاتیک مرۆڤ پێ ده‌نێته پایته‌خت و شاره گه‌وره‌کانی سه‌رجه‌م ووڵاتانی ئه‌وروپا بۆ نمونه، به ئاشکرا هه‌ست ده‌کات شاره‌کان شاری نێونه‌ته‌وه‌یین. به‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا هه‌موو ته‌رزه مرۆڤێک ده‌بینی که ئه‌سڵیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یان و سه‌دان ووڵاتی جیهان، سپی، ڕه‌ش، سورپێست، باڵابه‌رز و باڵا کورت و مامناوه‌ندی که به ده‌یان زمانی جۆراوجۆر قسه ده‌که‌ن و هه‌مووشیان خۆیان به هاووڵاتی شاره‌که ده‌زانن . له شوێنی کار، له ده‌می سه‌رگه‌رمی و له‌ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا له په‌یوه‌ندیدان. هه‌موو ئه‌وانه وڵات و ماڵ و نزیکه‌کانی خۆیان ده‌شێ جێهێشتبێت به‌ڵام کولتوره‌که‌یان جێنه‌هێشتووه، له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێناویانه و له قوڵاییه‌کانی خۆیاندا هه‌ڵیان گرتووه.
به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوره‌کان
به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوره‌کان دوای پێکگه‌یشتنی کولتوره‌کان دێت! که له ده‌ره‌نجامی خراپ لێکتێگه‌یشتن یان ڕه‌تکردنه‌وه‌ی جیهانبینی یه‌کتریه‌وه ڕووده‌دات. جیهانبینی له کولتوره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که‌واته ئه‌وه کولتوره تاک و گروپ ئاراسته ده‌کات که بینینیان چۆن بێت بۆ خۆیان و بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆیان و لهوسهربهندهشدا به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوره‌کان ده‌بێته دیفاکتۆیه‌ک. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و به‌ریه‌ککه‌وتنه تاک و گروپه‌کان به‌ئاگا دێنێت له ئه‌ندازه‌ی لێکچوون و جیاوازییه‌کانیان.
که‌مجار هه‌یه که باسی جیاوازی و جیهانبینی بکرێت، به ناچاری دونیا دابه‌ش نه‌که‌ین به‌سه‌ر دووانه‌ی جیهانی پێشکه‌وتوو له‌لایه‌ک و جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جیهانه که به جیهانی پاشکه‌وتوو یان (به ده‌ربڕینه سیاسیه‌که‌ی) جیهانی سێهه‌م ناوزه‌د کراوه له لایهکییتر. به واتایه‌کی دیکه جیهانی مۆدێرن و جیهانی کۆنسێرڤاتڤ. که بۆ زوربه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی ژیان و جیهان بینینی ناکۆکیان هه‌یه ئه‌و ناکۆکیانه تا ئه‌مرؤی جیهانی کلۆبالیشدا به‌رده‌وامه.
لیره‌دا بۆ ڕوونتر بینینی ڕه‌گه‌زه بونیادییه‌کانی دیارده‌ی به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوره‌کان ده‌مانه‌وێ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر جیهانبینی ئه‌و گروپه کولتوریانه بکه‌ین که به پرۆسه‌ی کۆچبه‌ریدا تێپه‌ڕیون و له ده‌ره‌وه‌ی جیهانی پێشکه‌وتووه‌وه هاتون و له جیهانی پێشکه‌وتوو گیرساونه‌ته‌وه و به‌شی شێری سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌که واتا به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوره‌کانیان به‌رده‌که‌وێت. چونکه ئه‌و گروپانه له ساته‌وه‌ختی گۆڕانکارییه ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ئاماده‌گیان نه‌بووه که کۆمه‌ڵگایی خانه‌خوێ پێیدا تێپه‌ڕیوه بۆیه قبوڵکردن یان هه‌رسکردنی ئه‌وه‌ی له ناکاو په‌یداده‌بێ و ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه قورستره تا ئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچی بدرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ خه‌سڵه‌ت بده‌ینه کولتوره‌کان ده‌توانین به دوو شێوه بیانناسینه‌وه، ئه‌ویش کولتوره کراوه‌و کولتوره داخراوه‌کانن. کولتوره داخراوه‌کان هه‌میشه له‌به‌رده‌م نوێگه‌ری و دنیای نوێ‌دا داخراوتر ده‌بن و له‌بری گۆڕانکاری و وه‌رگرتن، ده‌چنه سه‌نگه‌ری به‌رگری و ڕه‌تکردنه‌وه‌وه. به‌ڵام کولتوره کراوه یان تاڕادده‌یه‌ک کراوه‌کان له‌به‌رده‌م دنیای نوێ‌دا ترسنۆک نین، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاڵوگۆڕی دید و بینین هه‌نگاو ده‌نێنه پێشه‌وه و باش وه‌ک باش و خراپ وه‌ک خراپ هه‌ڵاوێرد ده‌که‌ن و ده‌بینن. واتا کولتوری کراوه زۆر زووتر ده‌چێته ناو پرۆسه‌ی هاوگونجییهوه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه کولتوری داخراو هه‌رده‌م له جوغزی خۆیدا و له حاڵه‌تی به‌رگریدا له په‌ڕاوێزدا ده‌مێنێته‌وه، چونکه سروشتی داخراوییه‌که‌ی وایلێده‌کات کرده‌ی ته‌ماس یاخود په‌یوه‌ستبوونی به ئه‌وانی دیکه‌وه سه‌خت بێت و ڕۆڵێکی ئه‌کتیڤی سه‌رده‌میانه‌ی نه‌بێت که بکۆشێ لانیکه‌م خۆی له به په‌ڕاوێز بوون ده‌رباز بکات.
یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین فاکتۆره‌کانی داخراوێتی کولتورێک، کاریگه‌ری دینه به‌سه‌ریدا. دین یه‌کێکه له کۆڵه‌که‌کانی کولتور به‌ڵام ئاستی کاریگه‌ری دینه‌کان به‌سه‌ر کولتورهکانیانهوه جیاوازه. جاروبار هه‌ندێک گروپی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌یدا بوون یان په‌یدا ده‌بن که سه‌رله‌به‌ری کولتوره‌که‌یان بریتییه له ترادیخونی دینی. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له هه‌ندێک گروپی دیکه‌دا دین کاریگه‌ریه‌کی په‌ڕاوێزی هه‌یه یاخود هه‌ر نیه‌تی، ئه‌وه جگه له هه‌بوونی چه‌ندان گروپی ئه‌نتی دینی.
ئه‌گه‌ر ئاماژه به هه‌ندێک یه‌که‌ی بابه‌تی به‌رچاو بکه‌ین که تێیاندا به‌ریه‌ککه‌وتنه کولتوریه‌کان ڕووده‌دات، ئه‌وا باشتر ده‌توانین له دیارده‌ی به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوری بگه‌ین. له‌سه‌ره‌تادا ده‌بێ ڕۆڵی زمان ببینین که ئامرازێکی بنه‌ڕه‌تی کۆمۆنیکاخون و پێکگه‌یشتنی کولتوره جیاجیاکانه.
ئێمه له‌سه‌ره‌وه پێمان وابو که به شێوه‌یه‌کی سروشتی دوای پێککهیشتنی کولتوره‌کان خۆبه‌خۆ به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوری ڕووده‌دات له ئه‌نجامی ته‌رز و جیهانبینی جیاوازدا، به‌ڵام له گۆشه‌نیگایه‌کی دیکه‌وه ده‌توانین بڵێین به‌بێ ئه‌و پرۆسه‌ی پێکگهیشتنهش دیارده‌ی به‌ریه‌ککه‌وتنه‌که هه‌ر ڕووده‌دات. واتا دیارده‌که به دوو حاله‌ت ڕووده‌دات حاڵه‌تی یه‌که‌م ئاگایانه‌یه و حاله‌تی دووهه‌م نائاگایانه‌یه. ئه‌گه‌ر به‌ریه‌ککه‌وتنه‌که به ڕێڕه‌وی سروشتی خۆیدا بڕوات و له‌ئه‌نجامی گفتوگۆ و جیهانبینی جیاوازه‌وه بێته‌دی ئه‌وا حاڵه‌تێکی ئاگایانه‌ی هه‌یه به‌ڵام حاڵه‌ته نائاگاییهکه بۆشایی یان نائاماده‌گی زمان دروستی ده‌کات. واتا ئه‌گه‌ر له نێوان دوولایه‌ندا گفتوگۆ ڕووینه‌دا ئه‌وا پێکگه‌یشتن ههنگاوێکی حه‌تمییه و به ئیحتیمالی زۆر هه‌ر لایه به‌گوێره‌ی فانتاسیا و بازنه‌ی خه‌یاڵی خۆی وێنه‌یه‌ک بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌کێشێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه سه‌د ده‌ر سه‌د وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رامبه‌ر بێت.
گروپی کۆچبه‌ران یاخود بیانیان زوربه‌یان له ته‌مه‌نی گه‌وره‌یدا هاتون بۆ وڵاتی دووه‌م، بۆیه هه‌م فێربونی زمان زۆر سه‌خته بۆیان و هه‌م پێکهێنانی ئاڵوگۆڕیش له کولتوری تاکه‌که‌سییاندا ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی کۆمۆنیکاخوونهوه و به زه‌حمه‌ت ده‌توانن هه‌نگاوی خوێندن و کار و تێکه‌ڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست بکه‌ن، له په‌راوێزدا ده‌مێننه‌وه و وه‌کو ده‌سته‌یه‌کی نائه‌کتیڤ وبێ ڕۆڵ و سه‌ربار ته‌ماشا ده‌کرێن. ئه‌وه له حالێک‌دا له هه‌مان ده‌سته‌دا چه‌ندان بابا و کاراکته‌ری وا هه‌ن که به شێوه‌یه‌کی سروشتی و ڕه‌وان به پرۆسه‌ی هاوگونجیدا تێپه‌ڕیون، واتا خوێندویانه و زمان فێربوون و له زانکۆ و خوێندنگاکان‌دا به‌ڵگه‌نامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه و توانیویانه هاوشانی هاوڵاتیانی ئه‌کتیڤ و ڕه‌سه‌نی وڵاتی خانه‌خوێ ڕۆڵی پۆزه‌تیڤ بگێڕن، له دام وده‌زگا مه‌ده‌نی و حکومیه‌کاندا، ڕێکخراوه‌کان و بازاڕ و پهڕلهمانهکاندا جێگای خۆیان بگرن. به‌ڵام پرسیاری هه‌ره هه‌ستیار ( که گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامه‌که‌یدا ئه‌رکی ئه‌م نوسینه شیکارییه نییه) له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ی دووهه‌مه ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌وانه هیچ هاوپهیوهستیهکیان به کولتوری خۆیانه‌وه ماوه؟ ئایا پرۆسه‌ی هاوگونجی داینهماڵیون له کولتوری خۆیان، یان ئایا ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ئاسته له کولتوری خۆیان ده‌که‌ن له ده‌ستگا جیاواز جیاوازه‌کاندا ؟
سیسته‌م وشێوازی ده‌وڵه‌تداری یه‌کێکه له‌و بابه‌تانه‌ی ده‌کرێت خۆی لێ غافڵ نه‌که‌ین و له چاوی کولتوره جیاجیاکانه‌وه بیبینین، به‌تایبه‌تیش له چاوی ئه‌و بیانیانه‌وه که له وڵاته‌کانی جیهانی سێهه‌مه‌وه به ڕێی کۆچبه‌ریدا هاتوون، واتا ئه‌زمونی تاڵ و ترسناکیان له‌گه‌ڵ دیکتاتۆریه‌تدا هه‌یه و تاڕادده‌یه‌ک له وڵاتی دووهه‌میشدا جۆرێک له ترس و سڵه‌مینه‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌یان پێوه دیاره له‌به‌رامبه‌ر پۆلیس و ده‌زگاکانی حکومه‌تدا. له وڵاتانی دیموکراتیدا حکومه‌ت و پۆلیسی وڵات کار ده‌که‌ن له‌پێناو ئارامی و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگادا به‌پێچه‌وانه‌ی پۆلیس و حکومه‌تی وڵاته دیکتاتۆره‌کان که قودره‌تی خۆیان بۆ سته‌م وداپڵۆسینی هاوڵاتیان به‌کاردێنن. بیره‌وه‌ریه تاڵه‌کانی ڕابوردووی بیانیان تاڕادده‌یه‌ک ڕێگرن له وه‌ی بیانی هه‌نگاو بنێت بۆ ئه‌زمونی تازه له‌گه‌ڵ ده‌زگای حکومه‌ت و پۆلیسدا و هه‌ر ئه‌وه‌شه واده‌کات بیانیان که‌متر کێشه‌و گرفته‌کانیان به‌رنه به‌رده‌م یاسا و پۆلیسی لێ به ئاگا بکه‌نه‌وه.
ده‌کرێ ئه‌و حاڵه‌ته تایبه‌تییه ناوبنێین ” زیهنیه‌تی ترسا‌و” که وایکردوه بیانیان له ڕاستایی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیاندا ته‌نانه‌ت که‌متر باوه‌ڕیان به خه‌باتی دیموکراتی و شارستانیانه هه‌بێت له شێوه‌ی خۆپیشاندان و مانگرتن و ….هتد، له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ناوچه بیانی نشینه‌کان که‌مترین ڕێژه‌ی ده‌نگدانی تێدا ڕووده‌دات. ئه‌وه‌ش وا له گروپه کولتورییه خانه‌خوێکان ده‌کات که گروپه بیانیه‌کان به‌وه پێناسه بکه‌ن که کولتورێکی کێویله‌ی یاخی و ناشارستانیان هه‌یه که نامۆن به سیسته‌می شارستانی و مۆدێرن و شێوه‌یه‌ک له بیرۆکراس ~ دیمۆکراسی و ڕانه‌هاتوون له‌گه‌ڵ مافه سه‌ره‌تایی و گشتییه‌کانی هاووڵاتی بوندا.
ئه‌وه‌ی ده‌بێته جێگای سه‌رنجی گروپه کۆمه‌ڵایه‌تییه کولتورییه‌کانی کۆمه‌ڵگا خۆرئاواییه‌کان و گروپه کولتورییه بیانییه‌کانی پێ سه‌رکۆنه ده‌کرێت، ده‌ستگرتن و سه‌رگه‌رمی کولتوری بیانییه‌کانه به کۆمه‌ڵێک به‌های (به‌ناو باڵای) کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌لای گروپه کولتورییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وڵاتی خانه‌خوێ هیچ به‌هایه‌کیان نییه یان ئاستی به‌های به‌هاکان جیاوازن.
بۆ نمونه به‌های شه‌ڕه‌ف که له‌ناو هه‌موو گروپه کولتورییه‌کانی جیهاندا به‌ها و قورسایی خۆی هه‌یه، له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ریه‌که‌ش له‌و گروپانه پێوانه‌ی جیاواز و تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆی. شه‌ڕه‌ف وه‌کو یه‌که‌یه‌کی پیرۆز پێکدێت له کۆمه‌ڵێک دیدگا و هه‌ڵسه‌نگاندن، ئامانجی ڕاگرتن و هێشتنه‌وه‌ی به‌های نه‌ریت و هه‌ڵسه‌نگاندنه ئێستاییه‌کانی کۆمه‌ڵه له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، که ئاشکرایه به‌پێی کات و سه‌رده‌مه جیاجیاکان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. هه‌ڵبه‌ته گروپه کولتورییه ته‌قلیدی و کۆنسێرڤاتیڤه‌کان، پێوانه‌ی کۆنسێرڤاتیڤانهشیان هه‌یه بۆ به‌های یه‌که‌ی شه‌ڕه‌ف! زوربه‌ی زۆری گروپه بیانیه‌کان کولتوره‌که‌یان شه‌ڕه‌ف له ناو بازنه‌ی جه‌سته‌دا، به تایبه‌تیش جه‌سته‌ی ژن دا ده‌بینێته‌وه به پله‌ی یه‌که‌م، پاک مانه‌وه‌ی جه‌سته به‌وه‌ی به‌ر جه‌سته‌یه‌کی تر نه‌که‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ونه‌ریتی کولتوری، پێوانه‌یه بۆ شه‌ڕه‌ف و شه‌ڕه‌فپارێزی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بێده‌ربه‌ستی به‌رامبه‌ر به جه‌سته و شکاندنی شه‌ڕه‌ف له‌لایه‌ن هه‌ر تاکێکه‌وه ده‌بێته مایه‌ی پهڕاوێزکهوتنهوهی ئه‌و تاکه له‌ده‌ره‌وه‌ی گروپ و وه‌ک به‌هایه‌کی شکاو وکهمبایهخ ته‌ماشا ده‌کرێت له‌لایه‌ن گروپ و کۆمه‌ڵه‌وه چونکه له‌و گروپانه‌دا تاک به‌ستراوه‌ته‌وه به کۆوه، واتا شه‌ڕه‌فی تاک شه‌ڕه‌فی کۆشه. (کوشتن به به‌هانه‌ی شه‌ڕه‌ف له وڵاتانی ئه‌وروپادا له‌لایه‌ن بیانیه‌کانه‌وه بۆته دیارده‌یه‌کی ئاشنا و به‌رچاو که له‌هه‌ر ئان و ساتێکدا بۆی هه‌یه ڕووبدات )
شه‌ڕه‌ف له‌لای گروپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کان مانا و مه‌غزایه‌کی دیکه‌ی هه‌یه و کۆنابێته‌وه له چه‌قی جه‌سته‌دا و جه‌سته به‌و ئه‌ندازه‌یه نه‌خراوه‌ته ئه‌ودیو سنوری تابۆ و پیرۆزییه‌وه که ته‌نانه‌ت قسه له‌سه‌ر کردنیشی یاساخ بێت! به‌ڵکو هه‌ر تاکێک له‌ناو ئه‌و گروپه کولتوریانهدا، ئازادی و سه‌ربه‌ستی ته‌واوی خۆی هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جه‌سته موڵکی تاک خۆیه‌تی و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به گروپه‌وه نییه، بۆیه پێناسه‌ی یه‌که‌ی شه‌ڕه‌ف چڕ ده‌بێته‌وه له ڕاستگۆیی و سه‌رڕاستی و ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر و پابه‌ندبوون به یاسا و له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه کارکردن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان و گیانی مرۆڤدۆستی و یارمه‌تییه.
ژن و جه‌سته‌ی ژن له هه‌ردوو به‌ری کولتوره ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان و کولتوره ڕۆژئاواییه‌کان جێگای سه‌رنجی ڕه‌خنه‌ییانه‌یه که لێیه‌وه به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوری به زه‌قی نیشان ده‌دات. هه‌ردوولا ژن به چه‌وساوه‌و مه‌زلوم ده‌بینن و ته‌قه‌للای ڕزگار کردنی ده‌ده‌ن. گروپه کولتوریه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان ئازادی تاک و ئازادی ڕه‌ها باش نابینن و پێیان وایه له ڕۆژئاوادا ژن وه‌ک سیمبۆلی سێکس له ڕیکلام و کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ی بازرگانی و هونه‌ریدا به‌کارده‌هێنرێت، داماڵینی ژن له جلوبه‌رگ له ڕێی هاندان و په‌سه‌ندی پیاوه‌وه‌یه و ئامانج تێیدا لهززهتبردنه له ژن ته‌نیا وه‌کو جه‌سته و ئه‌وه‌ش سوکایه‌تی پێکردنه و کاڵکردنه‌وه‌ی سیحری پیرۆزییه‌تی و ونکردنی ڕۆحی ژنه. وایده‌بینن که ژنان له ڕۆژئاوادا بوکه‌ڵه‌یه‌کن به ده‌ست پیاوانه‌وه و به‌شێوه‌ی سروشتی ناتوانن ژیانێکی خێزانی مه‌حکه‌م له‌گه‌ڵ تاقه یه‌ک پیاودا پێکه‌وه‌بنێن و وه‌چه‌و وهچهزا بخه‌نه‌وه. که ئه‌وه به بڕوای ئێمه وێنه‌یه‌کی ته‌واو ڕاست و دروست نییه له‌سه‌ر ژن له خۆرئاوادا و ئه‌و دیدگایه له هه‌ڵه دایه به‌ڵام وه‌نه‌بێت ڕێژه‌یه‌ک له ڕاستیشی تێدا نه‌بێت. هێنده هه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌و بینینه لێڵه ده‌خوڵقێنی، بینینی تایبه‌تییه بۆ خودی جه‌سته وه‌کو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له ڕۆژئاوا هه‌ست به زوڵم و سته‌مێکی زۆر له‌سه‌ر ژنانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرێت له کاتێکدا که ده‌بینرێن توند توند خۆیان پێچاوه‌ته‌وه و له‌ناو مهقنه و حیجاب و عه‌بادا جوانی زولف وباڵای زرافی خۆیان شاردۆته‌وه، هه‌موو ههڵسوکهوتو بڕیارێکیان ده‌بێت له‌لایه‌ن پیاوه‌کانیانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت و بۆخۆیان خاوه‌نی ئیراده و چاره‌نوسی ژیانی خۆیان نین و ناتوانن موماره‌سه‌ی مه‌یل و ئاره‌زووه‌کانی خۆیان بکه‌ن. کارخانه‌ی منداڵ دروستکردنن و له ژیانێکی واقیعی ئینسانی‌دا ناژین، لێیان ده‌درێت، ده‌کوژرێن، خیانه‌تیان لێ ده‌کرێت، ژنی دیکه‌یان به‌سه‌ر دێت که مه‌جبورن قبوڵی بکه‌ن.
بێگومان هه‌ردوولا سه‌رنجه‌کانیان له‌سه‌ر یه‌کتری به‌شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی، دروستن و تاڕادده‌یه‌ک هه‌ردولا له‌ناو بازنه‌ی شێوه‌یه‌ک له سته‌م و خراپ به‌کارهێناندا ده‌خولێنه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ڕازیبونی هه‌رلایه‌کیان به ڕه‌وشی ژیانی خۆیان و سروشتی بینینی ئه‌و ڕه‌وشه وایکردووه، هه‌م له‌لایه‌ک به‌ریه‌ککه‌وتن دروست بێت، هه‌م له لایه‌کی دیکه‌وه نه‌توانرێت ده‌ستنیشانی خاڵی پۆزه‌تیڤی ناوه‌ند بکرێت له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی پۆزه‌تیڤدا.
جیاوازییه‌کان له زۆر ڕووه‌وه، وایکردوه که گروپه کولتوریه‌کان به‌ئاسانی نه‌توانن به شێوه‌یه‌کی تێکه‌ڵاو و له پاڵ یه‌کدا بژین، تا به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ئه‌زمون له ههڵسوکهوتو شێوازی ژیانی یه‌کتری وه‌ربگرن. زۆر ڕون و ئاشکرایه که له هه‌موو شارێکی جیهاندا به‌شی خواره‌وه‌و سه‌ره‌وه‌ی شار جیاوازیان هه‌یه له‌وه‌ی که له هه‌ریه‌که‌یاندا گروپێکی که‌لتوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێدا ده‌ژیت که ئاستی ژیانی ئابوری و هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕووناکبیریان جیاوازه.
له‌و وڵاتانه‌ی که پڕۆسه‌ی کۆچبه‌ری ڕووی تێکردون و بیانیان توانیویانه ببنه ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو، به ڕوونی ده‌بینرێت که بیانیان که هه‌ڵگری کولتوری جیاوازی خۆیانن له ده‌وری یه‌کتری و له ناوچه‌یه‌ک یان چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیاریکراودا کۆبونه‌ته‌وه و خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی وڵاته‌که‌ش به‌ره‌به‌ره ئه‌و ناوچانهیهن چۆڵکردووه، به‌ڕادده‌یه‌ک هه‌ندێک ناوچه له شاره‌کانی ئه‌وروپادا ڕه‌نگی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌ورووپی پێوه نه‌ماوه. ئه‌گه‌رچی له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌زگای هاوگونجی هه‌یه.
بۆ وێنه له وڵاتێکی وه‌کو سویددا وه‌زاره‌تێک هه‌یه به ناوی “وه‌زاره‌تی هاوگونجی” ساڵانه بودجه‌یه‌کی زۆری بۆ ته‌رخان ده‌کرێت له پێناوی که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کان له نێوان سه‌رجه‌م دانیشتوانی وڵات‌دا و به تایبه‌تیش یارمه‌تیدانی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ ڕاهێنانی بیانیانی نوێ له‌گه‌ڵ ژیانی نوێ له وڵاتی نوێ‌دا.
به‌ڵام وێڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه، هه‌نگاوی هاوگونجی به سستی ده‌چێته پێشه‌وه و جیاوازیه‌کان که هه‌وێنی به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتورهکانن که‌مڕه‌نگ نابنه‌وه که ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قوڵایی کولتور له‌ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌کاندا، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه که کۆششه‌کان بێ کاریگه‌رین. وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا بونی ده‌یان که‌سی بیانی له‌ناو ده‌زگا مه‌ده‌نی و حزبی و حکومیی و په‌رله‌مانه‌کاندا سه‌لمێنه‌ری نه‌خشی پۆزه‌تیڤی پرۆسه‌ی هاوگونجین.
کۆتایی
به‌درێژایی مێژوو به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوری له‌ناو تاک و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تییه جیاجیاکاندا هه‌بووه و له داهاتوشدا هه‌ر ده‌بێت! ده‌کرێت وای مه‌زه‌نده بکه‌ین که شه‌ڕه جیاجیاکانی دونیا ، شه‌ڕی نێوان کولتوره‌کان بون که له ئه‌نجامی جیاوازی ته‌عبیر و قه‌یرانی لێکتری تێنه‌گه‌یشتن به‌رپا بوون، یاخود به دیوه‌که‌ی دیکه‌دا له پێناو که‌شفکردنی یه‌کتری و خۆبه‌راوردکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا، واتا وایببینین که دیارده‌ی به‌رییه‌ککه‌وتنی کولتوره‌کان گرنگی خۆی هه‌یه که له ئاشکرا بوونی جیاوازیه‌کاندا خۆی ده‌بینێته‌وه، واتا ئاشکرا بوونی جیاوازییه‌کان، فراوان بوونی هۆشیاری و کرانه‌وه‌ی کولتوره‌کانه به‌سه‌ر دونیایی نوێ‌دا، به‌و تێگه‌یشتنه‌ی که هه‌ر کولتورێک دنیایه‌کی تایبه‌تییه و جیاوازه له دونیای کولتوره‌کانی دیکه.
دیاره ئه‌وه‌ی بۆ کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی گرنگه ئه‌وه‌یه که گروپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بتوانن ڕێز له که‌لتوری یه‌کتری بگرن، تا ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێت له‌باره‌ی کولتوری یه‌کتره‌وه بزانن و لێکتری تێبگه‌ن له پێناو پێکگه‌یشتن له خاڵی ناوه‌نددا به‌تایبه‌تیش له سه‌رده‌می ئێستادا که هه‌موو جیهان له شێوه‌ی تۆڕێکی جاڵجاڵۆکه‌یی به‌یه‌که‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه ئه‌و ڕه‌وشه‌ش مهحکوممان ده‌کات به به‌رییه‌ککه‌وتن!
ده‌وڵه‌ت وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌ستڕۆیشتووی ده‌ستواڵا ده‌توانێت له‌ڕێی هه‌ردوو ده‌زگای یاسا و مێدیاوه ئاستی به‌رییه‌ککه‌وتنی کولتوره‌کان له کۆمه‌ڵگادا که ده‌رئه‌نجامی نێگه‌تیفی هه‌بێت، تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر بێنێته خوارێ و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست و ڕێگای جۆراوجۆریترهوه ده‌توانێ وه‌ریگێڕێته سه‌ر باره پۆزهتیفهکهی و که‌ڵکی باشی لێوه‌رگرێت له ڕووی پێشکه‌وتنی کولتوری و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و…هتددا.
هه‌رچی بواری یاسایه له ڕێی چه‌سپاندنی یاساکانی ڕێزگرتن له تاک و به‌رابه‌ری سه‌رجه‌م هاوڵاتییان له‌به‌رده‌م یاسادا و یه‌کسانیان له ماف و ئه‌رکدا ، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی مرۆڤانه به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی هاووڵاتی تازه و کۆن یاخود هاوڵاتی خانه‌خوێ و هاوڵاتی میوان یان کۆجبه‌ر، ده‌توانێت ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی دیار ببینێ. که هه‌ڵبه‌ته له زۆربه‌ی ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا ئه‌و لایه‌نه گرنگه یاساییه به گرنگییه‌وه ڕه‌چاو کراوه و سه‌رجه‌م هاووڵاتیان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌کسانن له ماف و ئه‌رکدا.
میدیا و هه‌یمه‌نه‌ی میدیا ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو هاووڵاتیان به سه‌رجه‌م گرووپه کولتورییه جیاواز جیاوازه‌کانه‌وه. به‌گشتی میدیا له یه‌ک کاتتدا دوو ڕۆڵی سه‌ره‌کی و ته‌واو جیاواز له یه‌کتری وازی ده‌کات که بریتین له نیشاندان و بزواندنی گرووپه کولتورییه جیاواز جیاوازه‌کان وه‌ک سیاسه‌تی باوه‌ڕ بوون به فره ڕه‌نگی و فره ده‌نگی له کۆمه‌ڵگادا و له پێناو ڕازیکردی هه‌مووان و نیشاندانی کۆمه‌ڵگا وه‌ک کۆمه‌ڵگای هه‌مووان!
به‌ڵام له هه‌مان کاتتدا نه‌ریتی زاڵکردنی کولتوری زۆرینه یان کولتوری گرووپی سه‌رده‌ست و نیشاندانی وه‌کو سێنتڕاڵ و کولتوری ڕه‌سه‌ن له ووڵاتدا که ئه‌وه بۆ خۆی داینه‌مۆی تواندنه‌وه‌ی گرووپه کولتورییه‌کانی دیکه‌یه و پرۆسه‌یه‌که تێیدا گرووپه کولتورییه‌کانی دیکه خۆیان به په‌راوێز ده‌بینن و کاریگه‌ری جددی ده‌بێت له‌سه‌ر بچوک بوونه‌وه‌یان تا ئه‌ندازه‌ی له‌به‌ین چوونیان.
هه‌قه میدیا ئاوێنه‌یه‌ک بێت که هی هه‌مووان بێت، واتا هه‌مووان خۆی تێدا ببیننه‌وه و هه‌مووان عه‌کس کاته‌وه. هه‌قه له‌مه‌ڕ زمان، له‌پاڵ دیالێکتی فه‌رمی ووڵاتدا دیالێکتی گرووپه کولتورییه جیاواز جیاوازه‌کانی دیکه فه‌رامۆش نه‌کرێن. له‌پاڵ کارکردن له‌سه‌ر کولتوری فه‌رمی یاخود کولتوری زاڵ و باوی ووڵات و هه‌وڵی گشتاندنی ئه‌و کولتوره، ده‌رفه‌ت و ئیمکانیات بۆ کولتوره‌کانی دیکه بڕه‌خسێندرێت تا ئه‌وانیش ڕۆڵی پۆزه‌تیڤی خۆیان بنوێنن چونکه ” وه‌کو پێشتریش له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ” ناوازه‌یی و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک له فره ڕه‌نگی و فره ده‌نگیه‌که‌ی دایه.
کازم بیتوێنی
سه‌رچاوه‌کان
1- (Charles Darwin- 1809-1882, brittiska naturforskare)
2- Anne Charlotte Ringqvist, människan socialt och kulturellt
3- Richard D Lewis (När kulturer krockar)”
4- ”(Ted Goldberg”, Samhälls problem, s 253)
5- Anthony Giddens (1998 The Third Way. The Renewal of Social Democracy.
ئەو لێکۆڵینەوەیە لە ژمارە ٤ ی گۆڤاری کۆنسێپت دا بڵاوبۆتەوە!