داخۆ كه‌شتیوانه ئیخوانه‌كه میصر به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟!
دوای 30 سال گه‌لی میصر به‌ژداری له هه‌ڵبژاردنێك دا كرد به وته‌ی خۆیان 180 بله جیاواز بوو له‌وانه‌ی زه‌مانی موباره.
شۆرشی لاوان كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتیكی سی ساڵه هینا كه ئه‌مڕۆ ئه‌ندام و دۆسته‌كانی حیزبه فه‌رمانڕه‌واكه‌ی پێشوو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی (مجلس وگنی) خۆیان له رابردوویان ده‌دزنه‌وه‌و، له به‌رامبه‌ردا یه‌كیك له‌وانه‌ی هه‌شتا ساڵه سیاسه‌تیان لێقه‌ده‌غه‌كرابوو و، ده‌كرانه زیندانه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌ده‌دران بوو به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل.
دوێنێ محمد سعد الكتاتنی ئه‌مینداری گشتی حیزبی ئازادی و دادپه‌روه‌ری(الحریه والعداله) كه ته‌یاری سیاسی ئیخوانه‌كانه،له كۆی 503 ئه‌ندام ،ده‌نگی 399 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل(مجلس الشعب)ی به‌ده‌ستهیناو بوو به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن..سه‌له‌فییه‌كانیش به‌پیچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی لای خۆمانه‌وه كه قه‌ڵس ده‌بن پێیان بوترێت ئیوه‌ش حیزبایه‌تی ده‌كه‌ن لێره (حیزبی نور) به ئاشكرا‌و شانازییه‌وه حیزبی سه‌له‌فییه‌كانه‌و دووه‌مین هیزی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ری مصرن ڕیشیكی چاكیان لێداناوه‌و ناوچاوانی زۆربه‌یان به‌هۆی سوجده‌ی زۆره‌وه دیاری بووه و له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌شدا له‌كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆدا له دوازده‌و پێنج خوله‌ك داوای ڕاگرتنی دانیشتنه‌كه‌یان كرد به‌ڵام ڕانه‌گیراو ئه‌وان دانیشتنه‌كه‌یان بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆ به‌جیهێشت و دواتریش توانجی ئه‌وه‌یان له ئیخوانه‌كان دا كه هیچیان نه‌هاتنه‌ده‌ره‌وه بۆ نوێژ! به بڕوای بیرمه‌ندی میصری نه‌وال سه‌عداوی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه شه‌رعیتی نه‌بوو جونكه به‌لای ئه‌وه‌وه به‌كارهینانی ئاین له سیاسه‌تدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ یه‌كسانه به ته‌زویر!!ئه‌و پێوایه ده‌بێت له مه‌یدانی ته‌حریردا ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردرێت و له نێو گه‌نجه شۆرشگێڕه‌كانی ته‌حریردا بڕیاره‌گرنگه‌كان بدرێت.
ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵاتی نوێی مصر قورس و مێژووییه،ده‌سه‌ڵاتیكه به‌خوێنی سه‌دان لاوی مه‌یدانی ته‌حریر و شاره‌كانی تر به‌دیهاتووه گه‌لیكی نه‌وه‌د ملیۆنی به‌حه‌سرتی پشوویه‌كی كورته‌وه‌یه,خاوه‌ن بروانامه‌كانی به‌كالۆریۆس نایانه‌ویت چیتر پاقله بفرۆشن،ته‌كسییان پێبێت،و دوكانداری و…هتد بكه‌ن..
كیژه عازه‌به‌كان نایانه‌وێت له ناچاریدا تا دره‌نگانی شه‌و گه‌نمه‌شامی ببرژێنن، مناڵه‌كان ده‌یانه‌وێت واز له ئه‌سپ و عاره‌بانه‌كانیان بینن و چیتر ده‌به بیبسی و كارتۆنی كۆ نه‌كه‌نه‌وه..گه‌نجه‌كان له‌كێشانی نیرگه‌له،سه‌یری یاری زه‌مالك و ئه‌هالی،چایی ڕه‌ش و دۆمینه بَیزار بوون،زه‌مه‌نێكه ئه‌وان هه‌ناسه‌ی قوڵ بۆ كچه لێو خه‌یاڵییه نازدارو باڵابه‌رزه‌كانی وڵات هه‌ڵده‌كێشن و له‌به‌ر هه‌ژاری ناتوانن ماڵێكی بچكۆله پێكه‌وبنێن..ئه‌وان ده‌یانه‌ویت هه‌فته‌ی دوو جار گه‌مبه‌ری بكڕن و بۆ جاریكش بێت پیتزای ماكدۆناڵد بخۆن له جیاتی ته‌عمیه و شه‌كشوكه.
سبه‌ی 25ی ئه‌م مانگه یادی یه‌ك ساڵه‌ی شۆرشه‌و هێشتا موباره‌ك به‌گوێره‌ی دوا وته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی و به به‌ڵگه‌ی ده‌ستوری سه‌رۆك كۆماره‌و كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانیش چاوه‌ڕێی تۆڵه‌ی ڕۆڵه‌كانیانن!
365 ڕۆژ تێبه‌ڕی و هێشتا ده‌ستور هی زه‌مانی موباره‌كه و پۆلیس شه‌رعییه‌تی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شداری كردوه له سه‌ركوتكردنی گه‌لدا ئێستا وڵات بێ پۆلیسه جگه له هه‌ندێك روداوی كه‌م نه‌بێت هیچێكی ئه‌وتۆش ڕوونادات..ئاخر ئه‌مان خاوه‌نی شارستانیه‌تن و ناسراون به دایكی دونیا و 2800 پ.ز هه‌رمه‌كانیان بنیات ناوه و ئه‌مڕۆ بووه‌ته یه‌كێك له حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی جیهان.
ئاخۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی له زۆرینه‌ی ره‌های ئیسلامییه‌كان پێكهاتووه ئه‌م ولاته به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟ گه‌شتوگوزار بڕبڕه‌ی پشتی ئابووری مصره ئاخۆ ئیسلامییه‌كان چی له‌م كه‌رته ده‌كه‌ن؟ ئاخۆ كجه قژ زه‌ردو جا‌و شینه گه‌شتیاره‌كان ده‌توانن به‌مایۆ و ستیانێكه‌وه له كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ناوه‌راست دا خۆیان بده‌نه خۆر؟ ئه‌دی یانه‌كانی شه‌وانه، له‌شفرۆشییه ئاشكرا‌و لاكۆڵانه‌كان ده‌توانن به‌هه‌مان گێڕی زمانی موباره‌ك له وڵاتی زانكۆی ئه‌زهه‌ر دا لێ‌بخوڕن ئه‌گه‌ر به‌ڵێ ئه‌ی ئیتر ئێوه ئیسلامی نین ؟ ئه‌گه‌ر نه‌خێر ئه‌ی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌رته‌دا ده‌كه‌ن و به‌ر به هه‌ره‌سهێنانی بۆرسه‌ی مصری ده‌گرن ..ئاخۆ به‌لای ئه‌مانه‌وه ئه‌مریكا زلهیزی جیهانه‌و ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی له‌گه‌ڵدا یه‌ك بخه‌ن یان ئه‌مریكا دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئیسلامه و ده‌بیت جیهادی له‌دژ به‌رپا بكه‌ن؟ ئه‌م پرسارانه‌و ده‌یان پرسیاری تر سه‌ر ده‌ردێنن چونكه ئه‌گه‌ر حه‌سه‌ن به‌ننا به‌نیازی ده‌سه‌ڵات نه‌مامی ئیخوانی له‌میصردا رواندبیت ئه‌وا دوای نزیكه‌ی هه‌شتا ساڵ بوو به دارێك، نه‌وه‌د ملیۆن كه‌س چاوه‌ڕوانی نۆبه‌ره‌ی ئه‌م داره‌یه داخۆ چۆن ده‌بێت ؟
ئینگلیزه‌كان ده‌ڵێن “كات پێمان ده‌ڵێت”Time will tell .
كوردۆ عه‌زیز*
زانكۆی المنصوره – مصر