
عێراقی نوێ وه‌همه
ئه‌و ئێواره‌یه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵا د‌یڤید بترایۆس، به‌رپرسیاریه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له ژه‌نه‌ڕاڵا جۆرج كیسی له‌عێراق وه‌رگرت، راشكاوانه باسی له‌ئه‌ركی قورسی خۆی كرد له‌عێراق و باری ئه‌منی وتوندوتیژی تایه‌فی به ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی خۆی دانا. رایگه‌یاند توندوتیژی له‌عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌پلانه ئه‌منیه‌كان ده‌بێ هه‌وڵا بده‌ین توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر بكه‌ین. به‌ڵام جۆرج كیسی زۆر به‌گه‌شبینی قسه‌ی ماڵئاوایی خۆی كرد‌و لێكدا لێكدا جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه عێراقیه‌كان ده‌توانن به‌سه‌ر باری توندوتیژی دا سه‌ركه‌وتووبن. به‌ڵام ده‌ركه‌وت پێشبینیه‌كانی د‌یڤید بترایۆس راست ده‌رچوون. ئه‌م توندوتیژیانه هێنده به‌رده‌وامن رۆژانه به‌ده‌یان جۆر له‌عێراقدا له‌گه‌ڵا به‌یانیان هه‌واڵه‌كانیان ده‌بیستین. له‌ساڵی 2003ه‌وه عێراق نوقمی ده‌یانجۆر له‌توندوتیژی ترسناكه، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت روی راسته‌قینه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ناوی كۆمه‌ڵگای عێراقه سه‌یر بكه‌ین وبه‌راوردی بكه‌ین به‌قسه‌و لێدوان ورێككهوتنامهو مژده‌و به‌ڵێنه‌كانی سیاسی وسهركردهو به‌رپرسه‌كانی عێراق، ئه‌وا هیچ زه‌حمه‌تی ناوێت ورێك و ره‌وان بۆمان ده‌سه‌لمێ ئه‌وانه‌ی باسمانكردن جگه‌له خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن شتێكی دیكه‌یان نه‌كردووه. ئیدی بۆچی كۆمه‌ڵگای عێراقی چه‌واشه ده‌كه‌ن وبهقسهو پینه‌و په‌ڕۆو رێككه‌وتنامه‌ی پڕ بێ متمانه‌یی به‌یه‌كتر، یه‌كپارچه‌یی عێراق وپێكه‌وه‌ژیان وسه‌قامگیری ده‌پارێزن. كه‌له‌راستیدا عێراق جگه‌له هه‌بوونی فه‌شه‌لی و بێ متمانه‌یی و توندوتیژی به‌ئاقارێكی دیكه‌ی بێوه‌یدا ناڕوات. تا دوێنێ بوو هه‌واڵمان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بیست سوریا چه‌ك به گروپه به‌عسی وسونیهكان و مقاوه‌مه‌ی عێراقی ده‌دات وكۆمه‌كیان ده‌كات. ئێرانیش به‌گروپه شیعه‌كان. كوردیش پێویستی به‌كه‌س نیه چونكه شوكر بۆ خوا! ماڵا نیه چه‌كێكی تێدا نه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه سه‌یری حه‌قیقه‌تی پێكهاته‌ی عێراق بكه‌ین ئه‌وا گومانی تێدا نیه خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین ئه‌گه‌ر باسی ئارامی وناتوندوتیژی و سه‌رقامگیری بكه‌ین. بێ بهختیهكی دیكه‌ی ئه‌م عێراقه ئه‌وه‌یه چه‌نده جۆر‌و شێوه‌و ره‌مزی توندوتیژی زۆر‌و زه‌وه‌ندی هه‌یه، به‌ده‌یه‌ها زیاتریش له‌وه حه‌كیم وئهجێنداو تهگبیركهر هه‌ن بۆ مشورخۆری له‌چاره‌سه‌ركردنی حاڵی ئه‌م ده‌وڵه‌ته. هه‌ر كه‌سه‌و به‌دیدی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی دێت وده‌یه‌وێت عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ماڵی خۆی رێكبخات.
ئهمریكاو سوپا‌و چهكوچۆڵهكانی خاكی عێراقیان جێهێشت، چاوه‌ڕێ ده‌كرا باری ناوخۆی ئه‌م عێراقه، ئاڵوگۆڕی باش وهێوربونهوه به‌خۆیه‌وه ببینێت، به‌ڵام كه‌سمان چاوه‌ڕێی ئه‌مه نه‌بوین كه به‌م شێوه‌یه قه‌یران له‌دوای قه‌یران بته‌قێته‌وه‌و شه‌قام و شۆسته‌كانی به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق خوێناوی ببنه‌وه.. له‌جیاتی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌رۆژێكدا به زنجیره ته‌قینه‌وه رووبدات! ئه‌وه‌تا ئێستا دنیا خه‌ریكی ئه‌وه‌یه كه چۆن عێراق ئارام بكه‌نه‌وه. سونه‌و شیعه‌و پێكهاته سیاسی یه‌كانی ناو ده‌وڵه‌ت له‌یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه. راسته هه‌وڵه‌كان زۆرن له‌وانه هه‌وڵی به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتمانی وكۆكردنه‌وه‌ی ناكۆكی وقه‌یرانه‌كان پێكه‌وه‌و خاڵی كردنه‌وه‌یان له‌م كۆنگره‌یه‌دا، به‌ڵام ده‌بینین هێشتا كۆنگره‌كه نه‌به‌ستراوه هێزه‌كان له‌ملاوئه‌ولا قسه‌ی ئه‌وه فڕێده‌ده‌ن كه به‌شداری ناكه‌ن، یان رایده‌گه‌یه‌نن كۆنگره‌ی نیشتمانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق ناكات، ئه‌وه هه‌مووی ئه‌م راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خات ئێمه له‌م ده‌وڵه‌ته خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین و ناتوانرێت هه‌رگیز عێراقێكی سه‌قامگیری یه‌كپارچه‌ی ئارام دروست بكرێ و ناكۆكیه قوڵه‌كانی تێبپه‌ڕێنرێت. توندوتیژی له‌عێراق له‌گه‌ڵا بونیادی دایه، لهسۆمهریهكان وبابلیهكانهوه حكایه‌تی توندوتیژی له‌سه‌ر ئه‌م خاكه هه‌یه تاوه‌كو ئێستا. بۆیه به‌م فۆرمه ساده‌و ساكاره نیه، كه‌هه‌ندێ لایه‌نی عێراقی وبیانیش باسی لێوه ده‌كه‌ن. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م توندوتیژیانه‌ی ناو عێراق، پێویستمان به‌چاره‌سه‌ری بونیادی هه‌یه، نه‌ك كۆنگره‌و كۆنفرانس وكۆبوونه‌وه‌ی رۆژانه‌ی سه‌ركرده سیاسیه‌كان. كێشه‌كانی عێراق هه‌ر به‌چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك و كۆمه‌ڵێ سیاسی چاره‌سه‌ر ناكرێن. ده‌بێت چین وتوێژه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگا راسته‌وخۆ له‌كێشه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وام بن. راو سه‌رنج وئاوات وتێبینیه‌كانیان به هه‌ند وه‌ربگیردرێت. هه‌ر چه‌نده رووداوه‌كان هێنده سه‌خت ودژوارو پڕ گرێوگۆڵن، وایكردووه ئومێدهوارنهبین به‌هیچ یه‌كێك له‌م پێشنیارانه‌ی ده‌یكه‌ین و ده‌یخه‌ینه‌ڕوو. له‌م ناوه‌دا ئه‌وه‌ی قوربانیه‌و ده‌پلیشێته‌وه دیموكراسی و ئازادی و كه‌رامه‌تی مرۆڤی عێراقی وئارامی یه. توخوا ده‌وڵه‌تێكیش دیموكراسی وئازادی و متمانه‌و پێكه‌وه‌ژیان وكه‌رامه‌تی مرۆڤی تێدا پارێزراو نه‌بێت و خاوه‌نی نه‌بێت، جگه‌له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بۆچی تر باشه! ئه‌وه‌تا سه‌یر بكه‌ن راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی چ مه‌رگه‌ساتێك له‌عێراق ده‌خاته روو. هیومان رایتس وۆچ عێراق به‌یه‌كێك له ترسناكترین ده‌وڵه‌ته‌كانی دنیا بۆ مافی مرۆڤ‌و ئازادی و كه‌رامه‌تی مرۆڤ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. له‌ئاستی گه‌نده‌ڵی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانیش حاڵی عێراق گه‌لێك خراپه. ئیدی ئه‌ی كورد‌و سونه‌و شیعه به‌سیه‌تی خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و هه‌ركه‌سه‌و سنوروجوگرافیاو خاكی خۆی بده‌نه‌وه‌و له‌نوێوه وڵاتی نوێی راسته‌قینه دروست بكه‌ین له‌ته‌نیشت یهكترو دراوسێی یهكترو دۆستی یه‌كتر. چیتر وه‌همی عێراقی نوێ به هاوڵاتی عێراقی و دنیا مه‌فرۆشنه‌وه، ئه‌وه هه‌شت نۆ ساڵه به‌عس نه‌ماوه، كه‌چی كوشتن ورفاندن وبێ متمانه‌یی وقه‌یران وبێكاری وهه‌ژاری وبێكارهبایی وخراپی ته‌ندروست وچی وچی وچی….هتد، رۆژ به‌رۆژ خراپتره، ئیدی وه‌همی عێراقی نوێ به‌سه‌و له‌بری ئه‌وه با وڵاتی نوێی دیكه دروست بكرێت.