جله‌کانی به‌رم …. دلێر محه‌مه‌د
له‌هه‌ر گیرفانێکی ئیفلاسیمدا
کڕێوه‌یێکی گه‌رم
چاوه‌ڕوانی سه‌ده‌یه‌ك خشپه‌یه
سه‌ده‌یه‌ك ..
بمکا به جاده‌یه‌کی ته‌ریو
دارته‌له‌کان بمدۆزنه‌وه
بمکا به به مه‌رگی
ئه‌و شۆستانه‌ی ..
پێڵاوه دوو دڵه‌کان به‌سه‌ریا ده‌ڕۆن و
له زمانی هه‌نگاوه‌کانیش ناگه‌ن
له‌هه‌ر گیرفانێکی ڕزیومدا
چه‌ندین ڕووبار دڵدار بووه
چه‌ند دارستان پڕ ماچ بووه
هه‌موو جارێش
شه‌وه‌کان ده‌ده‌نه‌وه ده‌ستی مانگ و
دره‌خته‌کانیش به ئێواره ده‌سپێرن
سپێده‌ش نادۆزنه‌وه
له‌هه‌ر گیرفانێکی ترسنۆکمدا
هه‌تا ئێستاش
دوو کۆلاره‌ی منداڵیم
عاشقی ئاسمان ده‌بن و
له‌به‌ر نه‌ڕه‌ی ڕه‌شه‌باکان
هه‌ڵنافڕن
له‌هه‌ر باخه‌ڵێکی کۆنی نه‌ریتمدا
هه‌ر مزگه‌وتێ ..
بانگێ ده‌داو
هه‌ر سه‌مایێ..
به ئایه‌تێ سه‌رخۆش ده‌بێ .!
له‌هه‌ر قۆپچه‌ی ڕه‌شی زه‌مه‌نێکما
ده‌رگایه‌ك سه‌ر ده‌بڕن
په‌نجه‌ره‌یه‌ك
خۆی ده‌سوتێنێ و
کۆڵانێكیش بۆ خۆی پرسه ده‌گرێ
له‌هه‌ردوو قۆڵی ته‌سك و
کورت خایه‌نیشما
سه‌دان باوه‌ش ده‌بنه حه‌زو
هه‌ر زوو زوو
له‌ناو که‌فی تابوتێکدا ، بیر ده‌چنه‌وه !!
دلێر محه‌مه‌د
1-2-2012