گه‌ر خه‌یاڵه‌كانم ده‌نگیان ده‌بوو….
Closed
گه‌ر خه‌یاڵه‌كانم ده‌نگیان ده‌بوو
ئینقیرازم به شیعر ده‌هێنا
ده‌بومه مه‌زارگه
هه‌موو خه‌ڵكم ده‌گریاند
به‌سه‌رهاتی خه‌یاڵی من
تراژیدیاكه له‌چه‌شنی نییه
به‌ده‌م ناوترێته‌وه
له‌زمانی چینی قورستره
كه گڕی خه‌یاڵم هه‌ڵئه‌كات
هه‌موو داره‌كان ده‌چه‌مێنه‌وه
ده‌نگی ده‌گاته گوێ ماسیه‌كان…
ئه‌و كچانه‌ی له خه‌یاڵی مندان
چیان به‌سه‌ر دێت؟!
نوزه‌ی ده‌نگی خه‌یاڵم
قوڵپی گریانیان…
گلێنه‌ی چاویانی ده‌برژاند
به‌ده‌م گرێانی كچێكی چاو ره‌شی قاوه‌ی
چوار چمكی زه‌وی
گرێی ده‌خوارد
وه‌كو بوخچه‌یه‌ك خۆی كۆده‌كرده‌وه‌و
جگه‌ره‌یه‌كی بۆ ده‌هێنام
ئه‌و كات كه‌سه‌كانم تێده‌گه‌یشتن
بۆ هێنده حه‌زم به جگه‌ره‌یه
توانا حه‌مه‌نوری