خێزانێکی ئه‌فغانی له که‌نه‌دا، به‌هۆی کوشتنی 3کچ ودایکیان له‌ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف 25ساڵ زیندانی ده‌کرێن.
ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 29/1/2012 دادگای کینگستۆن له که‌نه‌دا سزای دا به زیندانی 25 ساڵ بۆ خێزانێکی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانی پاش درێژه کێشانی دادگاییه‌که بۆ ماوه‌ی 3مانگ .به هۆی کوشتنی 3 کچ و دایکیان له ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف.
دادگا سزای سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌ریه‌که له تاوانباران ( محمد شافیه باوکیان 58 ساڵه،دایکی دوه‌میان توبی محمد یحی 42 ساڵه،کوڕه‌که‌یان حامد 21 ساڵه)بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ به‌بێ لێ خۆش بوون و ئازاد کردنی به مه‌رج.ئه‌مه‌ش دوای زنجیره‌یه‌ک له لێکۆڵینه‌وه که لیژنه‌ی دادوه‌ران گوێیان له تۆماری ده‌نگی باوکه‌که‌یان محمد بوو ،که باسی هه‌ر سێ کچه‌کانی ده‌کات به‌وه‌ی ” به‌ڕه‌ڵاو له‌ش فرۆشن”.
قوربانیان بریتی بوون له ( زه‌ینه‌ب19ساڵه،سه‌حه‌ر 17ساڵه،گیتی13ساڵه، و هه‌روه‌ها ژنی یه‌که‌می محمد رۆنا 50ساڵه).پاش ئه‌وه‌ی له 30 حوزه‌یران له‌ناو ئۆتۆمۆبیله‌که‌یاندا به کوژراوی له که‌ناڵی ڕیدۆ ی شاری کینگستۆن که 200کم له جێی نیشته‌جێیانه‌وه دوور ه له مۆنتریال دۆزرانه‌وه.
باوکی له‌سه‌ر سه‌کۆی دادگا به‌گریانه‌وه ده‌یگوت” منداڵه‌کانم توند‌و تیژ هه‌لس وکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کردم” که ئاماژه‌یه به‌وه‌ی کچه‌کانی خیانه‌تیان له خۆی و له خێزانه‌که‌ی کردوه به وه‌ی که ژوانیان له‌گه‌ڵ گه‌نجان دا کردوه، و ده‌یگوت ئه‌م هه‌لس وکه‌وته له‌لایه‌ن باوکه‌وه ناکرێت قبووڵ بکرێ.
دادوه‌ری گشتی که‌نه‌دی گووتی ،که خێزانه‌که به‌گشتی( باوک ودایک(ژنی دووه‌م) وکوڕه)که ده‌ستیان هه‌بوه‌و به‌شدار بوون له کوشتنی هه‌رسێ کچه‌که ودایکیان،له ژێر بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف،پاش گوێ گرتنی دوور‌و درێژ بۆ تۆمارکراوه ده‌نگیه‌کانی تاوانباران که تێیدا ئاماژه به سزادانی ئه‌و کچانه ده‌کات که به‌دوای عادات و هه‌ڵس وکه‌وتی ڕۆژئاوایی که‌وتوون و دایکیشیان ڕۆنا هانده‌روفیرکه‌ریان بووه.
هه‌روه‌ها دادوه‌ر گوتی که کوڕه‌که حامد پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوکیه‌وه ڕاسپێردراوه ،ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی خۆیان که له جۆری ” لاکسێس ” بووه به‌کاری هێناوه بۆ پاڵ پێوه‌نانی ئه‌و ئۆتۆمۆبیله‌ی که کچه‌کان ودایکیانی تێدا بووه بۆ ناو که‌ناڵه ئاویه‌که.به جۆرێک که پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌که ” لاکسێس” هێماکانی له‌سه‌ر پشته‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلی کچه‌کان که جۆری نیسان بووه ماوه و جێگیر بووه.
لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان وای بۆ ده‌چن که قوربانیه‌کان پێش ئه‌وه‌ی بکه‌ونه ناو ئاوه‌که‌وه که قووڵایی 7پێ ده‌بێ ، گیانیان له‌ده‌ست داوه .به‌جۆرێک که قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌یان کراوه بووه ،واته توانای هه‌ڵاتن وخۆده‌ربازکردنیان هه‌بووه.
شایانی باسه که تاوانه‌کانی نامووس وشه‌ره‌ف له زۆرێک شوێنی دنیا ده‌کرێت و به‌زۆری له میسر‌و پاکستان وئه‌رده‌ن و سووریا و ترکیا ویه‌مه‌ن وزۆر شوێنی دیکه‌ی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا . که باوه‌ڕ وایه ئایینه ئاسمانیه‌کان پشتیوانی له‌و جۆره کوشتنه ده‌که‌ن.هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی که یاساکانی ئه‌و ناوچانه داکۆکی له تاوانباران ده‌که‌ن وداڵده‌یان ده‌ده‌ن به بیانووی ئه‌وه‌ی له ژێر ناو و پاڵنه‌ری ” نامووس ” کراوه.
زۆر جار تاوانه‌که ئه‌و ناوه ی لێناندری ،ته‌نها له‌و ووڵاتانه‌ی که جۆرێک له پارێزگاری یاسایی هه‌یه و تاوانبار له سزا به‌ده‌ر ده‌بێ..
له سایتی العربیة و سایتی cbc وه‌رگیراوه.
ئاراس ڕه‌شید