
ئۆتۆمبێلێكی ئاگركوژێنه‌وه ئاگری گرتووه
ده‌نگێكی گه‌وره به‌ناو باخچه‌كه‌دا ده‌ڕوات
مێزه‌كان هه‌ڵده‌فڕن
منداڵه‌كانیش
ئامینه سه‌تڵێك شیری پێیه و
داده‌چڵه‌كێ
زه‌مین سپی ده‌كات – ده‌ریاكانیش
كه‌لوپه‌له‌كان ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قام
مێرگێك ته‌له‌ڤزیۆنی ئاڵ و واڵا و
كێڵگه‌یه‌ك گسكی كاره‌بایی داده‌گیرسێن
پیاوێكی كڵاوبهسهر : پێڵاوێكم ده‌وێ بۆ پردی سیرات.
بابه‌گه‌وره بهبیجامه و كورتهكێكی شین
گۆرانی ده‌خواته‌وه و
له دزه‌كان ده‌گه‌ڕێ
ئامبۆڵانس به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون
ئۆتۆمبێلێكی ئاگر كوژێنه‌وه ئاگری گرتووه
یاریزانه دڵخۆشه‌كان
تابووت به‌ده‌ست مردنیان بردۆته‌وه و
سه‌ركه‌وتوون بۆ گۆڕستانی كۆتایی
سێوێك لهسهلاجهی ماڵی كڵاوبهسهر نه‌خۆشه
پیازه‌كان له‌ده‌ره‌وه به‌كوڵ بۆی ده‌گرین
مامزێكی گه‌وره‌تر له دایناسۆره‌كان
به‌ناو شار كه‌وتووه
بیناكان زامدار ده‌كا
ئامینه ده‌ڵێ : چووینه‌ته ناو فیلم كارتۆن
من سه‌گه – كه‌م خۆشتر ده‌وێ نه‌ك تۆ
بابه‌گه‌وره سندبادێكی باڵابه‌رزه، ده‌ریای نه‌دیوه – بێ به‌رماڵ هه‌ڵده‌زنێ به هه‌واوه، بێ پلانیش دزه‌كان ده‌گرێ – قۆرییه‌كه‌ی پڕه
له پیاوی بازوو ئه‌ستوور
له ئه‌ژدیهای گواره له‌گوێ
پێڵاوێكی به‌فرین كه قهیتانهكانی گزنگن
پێڵاو فرۆشه‌كه پێده‌كه‌نێ : ئه‌مه‌یان ببه بۆ پردی سیرات كڵاوبهسهر.
هێشتا ده‌ریاكان سپین و شیره‌كه نه‌وه‌ستاوه
منداڵه‌كان به‌ئاسمانه‌وه‌ن و
مێزه‌كان بوونه‌ته باڵدار
كامیراكه له‌من نزیك ده‌بێته‌وه و
به‌دوای سه‌ربازه‌كاندا راده‌كات
ئه‌مبۆڵانس به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و
مامزه گه‌وره‌كه پهڵهههورهكان ده‌خوا
سێوه نه‌خۆشه‌كه مردووه
سه‌لاجه بۆته مزگه‌وت – پرسه ده‌گێڕن
خه‌ڵووز بۆمنه.. كاغه‌زێك به‌ده‌سته‌وه
وشه‌كان ماناكانی خۆیان ده‌سووتێنن و له‌ناو رستهكانم بارده‌كه‌ن
بێده‌نگی ، بێده‌نگی
تكایه كامیراكه دوورخه‌وه
من قسه‌ده‌كه‌م
چه‌ندان كارهكتهرم هه‌بوون
چه‌ندان كاره‌كته‌ر
وێڵم كردن
1.بابه‌گه‌وره.. كه ئێستا سندبادێكه و ته‌نها دزه‌كان نابینێ
فڕینی بیرچۆته‌وه و
قۆرییه‌كه‌ی به‌تاڵه
2.كڵاوبهسهر ..كه دڵنیام قهیتانهكان پێڵاوهكهیان
تواندۆته‌وه و له‌پردی سیرات به‌ربۆته‌وه
3. مامزی گه‌وره‌تر له دایناسۆره‌كان .. بۆته هاوه‌ڵی مێرووله‌كان و
ناتوانێ ده‌نگه گه‌نمه‌كانیش راكێشێ
4.سێوه نه‌خۆشه‌كه – پیازهكانیش یادی ناكه‌نه‌وه
5.یاریزانه دڵخۆشه‌كان ..ئیستا مردنیش نابه‌نه‌وه و
تابووتیشیان نه‌ماوه یاری پێبكه‌ن
6. پێڵاو فرۆشه‌كه.. ده‌مێكه هه‌نگاو ده‌فرۆشێ له‌بری پێڵاو.
7.ئامینه..وای له ئامینه
كه نه‌متوانی دڵی به‌ده‌ست بهێنم
هه‌ركاتێك دڵی خۆمی بۆ ده‌كه‌مه‌وه
ده‌ڵێت
ئێمه چووینه‌ته
ناو فیلم كارتۆن
من سه‌گه‌گه‌ی ناو فیلم كارتۆن
من پشیله‌كه‌م خۆشتر ده‌وێ
نه‌ك تۆ.
2011
ڕێبین ئه‌حمه‌د خدر