
ئێواره‌یه‌ك … نه‌وزاد به‌ندی
مانگ به جگه‌ره‌یه‌كه‌وه ، له ده‌رگای ژووره‌كه‌م ئه‌دا و
پێم ئه‌لێ : شقارته‌ت پێیه ؟
ئه‌ڵێم : نه‌خێر …………
(ئه‌ترسم خۆی بسوتێنیًَ )
به‌یانیه‌ك
خۆر به لالهنگیهكهوه ، له په‌نجه‌ره‌كه‌م ئه‌دات و
ئه‌ڵێ : چه‌قۆیه‌ك شك نابه‌ی ؟
ئه‌ڵێم : نه‌خێر
(ئه‌ترسم ئینتیحار بكا )
به‌ڵام گیانه ..شكم نه‌ما له‌وه‌ی ئیتر ناتبینمه‌وه ..
چیرۆكێك بووی
له پێش نوسینی حه‌رفێكی ، كۆتاییت هات ..
به‌هارێك بووی
پێش ده‌ركه‌وتنی نێرگزێك ، كۆتاییت هات ..
ده‌مه‌و عه‌سرێك ، چاكه‌ته‌كه‌م ئه‌ده‌م به مه‌چه‌كی چه‌پما و
ئه‌مه‌وێ له‌یادم بچی ..
له‌سه‌ر مێزی چایخانه‌یه‌ك ، مۆبایله‌كه‌م له‌یاد ئه‌چێ و
ساتێكیش له یادم ناچیت ..
له ناوه‌ڕاستی نوێژێكا ،
سه‌لام ئه‌ده‌مه‌وه چونكه ..
له‌به‌ر چاومدا لاناچیت ..
نیوه‌ڕۆیه‌ك په‌پوله‌یه‌ك
ده‌نكێ گه‌نمه شامی پێیه و ..
ئه‌ڵێ : پشكۆیه‌ك شك نابه‌ی ؟
ئه‌ڵێم : نه‌خێر ..
ئه‌ترسم : خۆی بسوتێنێ ..
نیوه شه‌وێ ، پاساریه‌ك
په‌رداخێكی وشكی پێیه و ..
ئه‌ڵێ : قومێ ئاو شك ئه‌به‌ی ؟
ئه‌ڵێم : نه‌خێر ..
ئه‌ترسم خۆی بخنكێنێ ..
نه‌وزاد به‌ندی