
چه‌ند لایه‌نێكی زمانه‌وانی له رۆژنامه‌ی_ئاڵای ئازادی_دا
یه‌كێك له كێشه سهرهكیوبنهرهتیهكانی ئه‌مرۆی دنیای نووسینورۆشنبیری كوردی,نه‌بوونی زمانێكی ستانداری یه‌كگرتوه, بۆ نووسین‌و بڵاوكردنه‌وه.بێگومان ئه‌مه وایكردوه كه هه‌ر بلاوكراوه‌و كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن,شَوازێك له نووسینودارشتنی رسته‌و مانای وشه‌كان په‌یره‌و بكه‌ن.به راده‌یه‌ك كه زۆر جار چه‌مكێك یاخود وشه‌یه‌ك به چه‌ندین بۆ چوونولێكدانهوهی جیاجیادهنووسرێت.له كاتێكدا بۆ خۆی ته‌نها یه‌ك شێوازی دارشتنومانا ده‌گه‌یه نێت.دیاره نه‌بوونی ئه‌و زمانه یه‌كێكه له گرفته دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی له هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆماندا,به تایبه‌تیش له‌و به شهی كوردستاندا.ئه‌مرۆ له كوردستان به ئه‌ندازه‌یه‌ك دیارده‌ی چاپونووسینوبڵاوكردنهوه ده‌بینرێت,كه جگه له‌وه‌ی له مانا كلتوریهكهی خۆی خاڵی كراوه‌ته‌وه, هاوكات چه‌ندین شێوازی زمانهوانیو رستهسازیورێنووسو رێزمانی هێناوه‌ته ئاراوه. به راده‌یه‌ك كه نووسینی ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه,له رووی دارشتنه‌وه له یه‌كتری نه‌چن. له كاتێكدا هه‌موویان هه‌ڵگری یه‌ك گوتار‌و بابه‌تیش بن.چونكه له نێوه‌ندێكی رۆشنبیری‌دا, ئه‌گه‌ر زمانێكی ئۆرگیناڵو ستاندارو یه‌كگرتوو نه‌بوو,به مانای وایه فره زمانی‌و شێوازی دهربرینونووسینو دارشتنیش دێته ئاراوه.بۆیه‌شه مه‌ترسی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئه‌و گه‌ره‌لاوژێیه‌ی ئه‌مرۆی دنیای رۆشنبیری كوردی, هه‌ر ته‌نها ئه‌وه نییه, كه نووسین خاڵی ده‌كاته‌وه له مانافیكریو بابه‌تی‌و ئهپستمۆلۆژیهكانی خۆی, به لكو به ردهوامی به‌و زه‌مینه‌یه‌ش ده‌دات, كه تیایدا زمانی كوردی به په‌رته‌وازه‌یی له بواری نووسین‌و بڵاوكردنه‌وه‌دا په یره‌و بكرێت.به تایبه‌تیش كه ئێمه ده‌بینین له‌م روهیهوه نه‌ك هه‌ر هیچ جۆره سانسۆر‌و به دواداچوونێك نییه, له لایه‌ن ده‌زگا رۆشنبیریه‌كانی ئێمه‌وه به تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی رۆشنبیری, بگره زه‌مینه‌شیان بۆ ده‌ره‌خسێنرێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ره‌خساندوه, كه به‌بێ ره‌چاوكردنی هیچ بنه‌مایه‌ك,رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان زێده‌تر ببن.
بێگومان دیاره لایه‌نێكی گرنگی زمانیش, بریتیه له رێنووس‌و شێوازی دارشتنی رسته‌و, بونیادی وشه له دووتوێی رسته‌كاندا. له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه زمانی كوردی هاوشێوه‌ی هه‌ر زمانێكی زیندووی دونیا, رێسا‌و چوارچێوه‌یه‌كی زمانه‌وانی دیاریكراوی هه‌یه, كه به گشتی ده‌بێته ئه‌و فۆرمه زمانه‌وانیه‌ی پێی ده‌نووسرێت.بۆیه به‌ده‌ر له‌و رێسا دیاریكراوه‌ی زمان, هه‌ر دارشتنێكی دیكه‌ی رسته‌و وشه, ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ر ئه‌و فۆرمه‌ی زمانودهبێته هۆی تێكدانی مانای راسته قینه‌ی رسته‌و بابهتهكان.له نێوه‌ندی ئه‌مرۆی رۆشنبیری كوردیشدا, چونكه بڵاوكراوه‌كان زۆربوونه‌وه, هاوكات زمانێكی ستانداری یه‌كگرتووی فه‌رمیش نییه, تاكو له نووسینوخوێنهوهدا به‌رجه‌سته بكرێت, ده‌بینین لایه‌نی زمانه‌وانی له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا كێماسی‌و كهموكورتیهكی زۆری پێوه‌دیاره. نه‌بوونی ئه‌و زمانه وایكردوه, به چه‌ندین شێوه‌ی جیاجیا رێنووس‌و وشه‌و رسته‌كان بنووسرێت, كه زۆرجار مانا‌و ده‌لاله‌تی بابهتهكان ونده‌كات. ئه‌م دیارده‌یه به شێوه‌یه‌كه, كه زۆر به ئه‌سته‌م خوێنه‌ر ده‌توانێت, بڵاوكراوه‌یه‌ك ههڵاوێردبكات. به‌و مانایه‌ی هه‌موویان له روێك لهروهكان, ئه‌و گرفته‌یان هه‌یه. گرفتێك كه له كاتی خوێنه‌وه‌ی ئه‌و بڵاوكراوانه‌دا, خوێنه‌ر به زه‌قی هه‌ستی پێده‌كات.بۆنموونه, كار تاكه به‌ركار كۆیه, یاخود رسته هه‌یه ئامرازی لێكده‌ری پێویسته,یاخود نووسینی وشه به دووپیت. ئه‌مانه‌و چه‌ندان نموونه‌ی تری له‌وشێوه‌یه.
بێگومان بوونی ئه‌و گرفته له كۆی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئێمه‌وه,به‌شێكی په‌یوه‌سته به پێدانه‌چوونه‌وه‌ی زمانه‌وانی بابهتهكان, كه به بۆچوونی من گرنگه هه‌موو بڵاوكراوه‌یه‌ك فلته‌رێكی له‌وشێوه‌یه‌ی هه‌بێت, كه كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆر سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن. واته به‌ر له‌وه‌ی بابهتهكان بڵاوبكرێنه‌وه, پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانیان بۆ بكرێت. به شێكی دیكه‌ی ئه‌و گرفته‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه, كه ئێستا نووسه‌ران به تایپكراویوبه پۆستی ئه‌لكترۆنی بابه‌ت بۆ بڵاوكراوه‌كان ده‌نێرن, پێچه‌وانه‌ی ساڵانی پێشوو. دیاره ئاماده‌یی بابه‌ته‌كانیش به تایپكراوی بۆ چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه ئاسانتره. له كاتێكدا پێشووتر بابهتهكان, كه به ده‌ستنووس دهنێردرانو جارێكی تر له رۆژنامه‌كان تایپ ده‌كرانه‌وه,بواری ئه‌وه‌ی دهرهخسان كه‌تاراده‌یه‌ك پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت.وێرای ئه‌مانه‌ش به شێكی زۆر له په‌یامنێران‌و رۆژنامه‌نووسانی له‌و كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندن كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌كه‌ن, به‌داخه‌وه پاشخانێكی گه‌وره‌ی زمانهوانیورۆشنبیریان نییه,كه بتوانن له دارشتنی هه‌واڵ‌و هه‌ڵبژاردنی مانشێتورێسكانی نووسینورێنووسی كوردی شاره‌زابن. ته‌نانه‌ت زۆر جار له‌و بواره‌ی كاریشی له سه‌رده‌كه‌ن وه‌ك پێویست زانیاریان نییه. ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و بڵاوكراوانه‌یه.له كاتێكدا ناشێ رۆژنامه‌نووس كار ی رۆژنامه‌نووسی بكات, به‌ڵام ساده‌ترین بنه‌مای ئه‌و كاره نه‌زانێت, كه ئه‌ویش رێنووس‌و دارشتنی رسته‌و مانا‌و ده‌لاله‌تی وشه‌كان. زۆرجار بینیومه رۆژنامه‌نووس پرسیاری ئاراسته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كردوه, به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی بدرێته‌وه سه‌ره‌تا پرسیارهكهیان بۆ راستكردۆته‌وه.یاخود پرسیار له بابه‌تێك ده‌كات كه هیچ زانیاریه‌كی له سه‌ر نییه. له‌وماوانه‌ی رابردوودا, دیمانه‌ی رۆژنامهنووسێكم خوێنده‌وه كه له‌گه‌ڵ رۆماننووسێك ئه‌نجامی دابوو. رۆژنامه‌نووسه‌كه به رۆماننووسه‌كه ده‌ڵێت :_(دوابهرههمت به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشووتر, پڕه له شیعریه‌ت!) كه چی رۆماننووسه‌كه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌لێ:_( به پێچه‌وانه‌وه هیچ شیعریه‌ت له‌و رۆمانه‌ی من دانیه!) ئه‌مه مانای چییه؟ مانای وانییه, كه رۆژنامه‌نووسه‌كه رۆمانه‌كه‌ی نه‌خوێندۆته‌وه. یاخود نازانێ شیعریه‌ت چییه. كه‌واته بۆچی ده‌بێ له باره‌ی شتێكه‌وه بنووسین‌و بدوێین, كه هیچی له باره‌وه نازانین.نموونه‌یه‌كی تر باس بكه‌م. دیمانه‌ی رۆژنامهنووسێكم له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناودارو داهێنه‌ری كورد(عدنان كه‌ریم) خوێنده‌وه,رۆژنامه‌نووسه‌كه به هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت:_( كاری داهاتووشت هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئه‌نجام داوه, ئایا موزیكی فارسی كاریگه‌ری خۆی له كاره هونه‌ریه‌كانت جێ ناهێلێ!) خوێنه‌ری به‌رێز: سه‌رنج له پرسیاره‌كه بده‌ن, هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی(كاری داهاتووت)له‌گه‌ڵ( ئه‌نجام داوه) به‌ڵام باله‌وه گه‌رێین, ته‌نها ده‌پرسین ئایا مۆزیكی كامكاران, موزیكی فارسییه؟ كه‌س هه‌یه نه‌زانێت, كامكاران روحی ره‌سه‌نی هونه‌ری كوردین, مه‌گه‌ر ئه‌وبه‌ناو رۆژنامه‌نووسه؟ ئه‌مانه‌و هه‌زاران نموونه‌ی تركه ئه‌گه‌ر باسیان بكه‌ین ته‌واو نابن, ده‌ریده‌خه‌ن كه ره‌وشی رۆژنامه‌نووسی كوردی له چ ئاستێكدایه‌و پاشخانی زمانهوانیوهزریورۆشنبیری به شێكی زۆر له رۆژنامه‌نووسانی ئێمه, له چ پلهیهكدایه.بۆیه كاتێ ئه‌و نموونانه وه‌كوخۆیان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا به رجه‌سته ده‌كرێن ئه‌وا خودی بڵاوكراوه‌كه رووبه‌روی هه‌ڵه‌ی زمانهوانیوبابهتی گه‌وره ده‌بێته‌وه. له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه به بۆچوونی من گرنگه ستافی هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك به تایبه‌تیش سه‌رنووسه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری ڵاپه‌ره به‌وردی بابهتهكان بخوێنه‌وه‌و, پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانی بۆ بكه‌ن, ئهوسابریار له سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بده‌ن. چونكه بێگومان هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه, به‌ر له‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسێك لێكبدرێته‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رۆژنامه‌كه.به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه زمانحاڵی فه‌رمی ده‌زگایه‌ك یا پارتێك بێت.بۆیه نابێ بڵاوكراوه‌كان هه‌ر ته‌نها رۆژنامه‌نووسێك راسپێرن كاری رۆژنامه‌نووسی بكاتوبه بێ هیچ ئهزموونوبه دواداچوونێك, هه‌واڵ‌و راپۆرت بكاتوبۆی بڵاوبكه‌نه‌وه. چونكه وه‌ك وتمان ئه‌وه ده‌كه‌وێته ئه ستۆی ستافی بڵاوكراوه‌كه.
بێگومان به‌ده‌گمه‌ن, له نێوه‌ندی ئه‌مرۆی رۆشنبیری كوردیدا, بڵاوكراوه‌یه‌ك ده‌بینین, كه هه‌ڵه‌ی زمانهوانیورێزمانیورێنووسیو بابه‌تی نه‌بێت. ته‌نانه‌ت زۆرجار مانشێتی سه‌ره‌كی بابهتهكان, كه هه‌میشه دیار‌و به‌رچاوه به هه‌ڵه ده‌نووسن, له كاتێكدا ره‌نگه هه‌زاره‌ها خوێنه‌ر بیخوێنێته‌وه.یاخود كرداری زمانه‌وانی هه‌یه, له ئاستی بكهرو كاردا ده‌بینین بكه‌ر تاكه كار كۆیه, یاخود به پێچه‌وانه‌وه.ئه‌مه وێرای ئاوهلناو سیفهتوپاشگرو پێشگروئامرازی لێكدهرو پهیوهندییوچۆنیهتی نووسینی وشهكانو لێك جیاكردنه‌وه‌ی پیتهكانو نووسینی وشه‌كان به یه‌ك پیت, یاخود زیاتر.ئه‌مانه‌و زۆر نموونه‌ی دیكه‌ی زمانه‌وانی به شێكی سه‌ره‌كین له گرفتی رێنووسی ئه‌مرۆی بڵاوكراوه‌كان. به‌داخه‌وه نه‌بوونی زمانێكی ستانداری كوردی یه‌كگرتوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و په‌رته‌وازه‌یه‌ی زمانی كوردیه. چونكه نه‌بوونی ئه‌و زمانه زه‌مینه‌ی ئه‌وه ده‌ره خسێنێت, كه هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك به پێی شێوازی كاركردنی خۆی, په‌یره‌وی رێنووسورێزمان بكات. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین, هه‌موو بڵاوكراوه‌كان به شێوه‌یه‌ك له شێوهكانو به جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌و گرفته‌یان هه‌یه. تا ئه‌و راده‌یه‌ی زۆر به‌ده‌گمه‌ن خوێنه‌ر ده‌توانێت بڵاوكراوه‌یه‌ك ببینێت, كه خاڵی بێت له وهه‌ڵه زمانه وانیانه, ته‌نانه‌ت به میدیای حزبی‌و ئه هلیشهوه.له‌و روانگه‌یه‌وه وه‌ك خوێنه‌رێك ئه‌وه‌نده‌ی دركم پێكردبێت ده‌بینم, رۆژنامه‌ی ( ئاڵای ئازادی)ش به‌ده‌ر نییه له‌و هه‌ڵه رێنووسیانه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه به كورتی‌و خێرایی چه‌ند بابه تێكی رۆژنامه‌كه وه‌رده‌گرین‌و لایه‌نی زمانه‌وانیان شرۆڤه ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ك سامپل ته‌نها مانشێتو سه‌ردێری بابهتهكان ده‌كه‌ینه نموونه نه‌ك ناوه‌رۆكی بابهتهكان به گشتی. واته شێوازی دارشتنی مانشێتی بابهتهكان له رووی زمانه‌وانیه‌وه, هاوكات ئاستی مانا‌و گه‌یاندنی ناوه‌رۆكی ناونیشانی بابه‌ته‌كه به خوێنه‌ران. به‌ڵام سه ره‌تا ده‌مانه‌وێ ئه‌وه روونبكه‌ینه‌وه, كه دهستنیشانكردنو به نموونه كردنی ئاڵای ئازادی وه‌ك رۆژنامه‌یه‌ك, بۆ شرۆڤه‌كردنی لایه‌نی زمانه‌وانی بڵاوكراوه‌كان, به هیچ شێوه‌یه‌ك به مانای كه‌مكردنه‌وه نییه له به های رۆژنامه‌وانی ئه‌و رۆژنامه ئازیزه. به تایبه تیش كه ئاڵای ئازادی بۆ من وه‌ك كه‌سێك, رۆژنامه‌یه‌كی شیرین‌و پڕ به هاو نرخه. چونكه یه‌كه‌م بابه‌تم له‌و رۆژنامه‌یه‌دا له سه‌ره‌تای نووسینمدا بڵاوكرده‌وه. ئه‌و سات بیرمه, ئاڵای ئازادی رۆژانی یه كشه‌مه كه مه‌به‌ستم به دیاریكراوی ساڵانی نیوه‌ی دووه‌می نه‌وه‌ته‌كانه, بڵاو ده‌كرایه‌وه‌و یه كێك بوو له رۆژنامه هه‌ره گرنگ‌و پڕ زانستی‌و مه عریفیهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه. بۆ یه شانازی به‌وه ده‌كه‌م كه له‌و رۆژنامه‌یه‌دا, به سه‌دان بابه‌تی ئهدهبیو فیكریم خوێندۆته‌وه كه رۆڵیان هه‌بوه, له بیناكردنی پاشخانی رۆشنبیری من.ئه‌و نووسینه‌ی ئێمه‌ش هێنده‌ی هه‌وڵێكه به مه‌به ستی پێشخستنی زیاتری رۆژنامه‌كه‌و گێرانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌هه‌نده بابه‌تیه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌و سه‌رده‌مدا هه‌یبوو,هیچ مه‌به ستێكی ترمان نییه. ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه سهرنجدانوخوێنهوهی هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك به چاوێكی ره‌خنه‌یی بێگومان فاكته‌رێكی گرنگه بۆ پاڵپشتیكردنوهاوكاریكردنی ستافی رۆژنامه‌كه به مه‌به ستی گرنگیدانی زیاتر به رۆژنامه‌كه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به كهمترینو هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی بابهتیوزمانهوانی رۆژنامه‌كه بڵاوبكه‌نه‌وه. به دڵنیایه‌وه ئه‌وه‌شه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێمه. ده‌نا بڵاوكراوه هه‌یه, پتر له‌و رۆژنامه‌یه هه‌ڵه‌ی تیایه. بگره ئاڵای ئازادی به به‌راورد له گه‌ڵ چه‌ندین بڵاوكراوه‌ی تر, بێ كێماسی‌و كهمو كورتره. وه‌لێ ناشێ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانی ساده‌ی له‌و شێوه‌یه به سه‌ر ستافی رۆژنامه‌كه‌دا رهتبێتو خوێنه‌ران هه‌ستی پێبكه‌ن.به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی زیاتری لایه‌نی زمانه‌وانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش, ئێمه چه‌ند ژماره‌یه‌ك ده‌كه‌ینه نموونه‌و هه‌ڵه‌كانیان له رووی رێزمانیه‌وه ده ستنیشان ده‌كه‌ین, به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:_
یه‌كه‌م(*ئاڵای ئازادی/ ژماره 923/رۆژ 26/10/2011.)
له‌و ژماره‌یه‌دا چه‌ندین هه‌واڵ‌و ریپۆرتاژو بابه‌ت بڵاوكراونه‌ته‌وه وه‌ك:_
(ژنێك به ده‌هه‌زار دۆلار له سلێمانی ده ستگیر ده‌كرێت.) ئه‌گه‌ر به وردی له رووی واتایه‌وه سه‌رنج له‌و رسته‌یه بده‌ین, ده‌بینین واتاكه‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه نێت كه له به‌رامبه‌ر به خشینی ده هه‌زار دۆلار ژنێك ده ستگیر كراوه. له كاتێكدا ئه‌مه ناوه‌رۆكی راسته قینه‌ی هه‌واڵه‌كه نییه. به لكو مه به ستیان ئه‌وه یه كه ژنێك ده‌هه زار دۆلاری بردوه‌و دواتر به‌و هۆیه‌وه ده ستگیر كراوه. واته تاوانێكی كردوه. بۆیه له رووی واتا‌و ماناوه ئه‌و دوو رسته‌یه زۆر له یه‌كتری جیان.بۆیه ئه‌م رسته‌یه پێویستی به پاشگری(ه‌وه) هه‌یه بۆ وشه‌ی دۆلاره‌كه به‌و شێوه‌یه( به ده‌هه‌زار دۆلاره‌وه) به مه‌به ستی رونكردنه‌وه‌ی زیاتری مانای رسته‌كه. هاوكات (ده‌ستگیر ده‌كرێت) فرمانی رانه بردووه بۆیه ده‌بێ بكرێته(ده ستگیر كرا) كه فه‌ر مانی رابردووه.
له هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا هه‌واڵێكی تر هاتوه كه ده‌ڵێ:_
(نزیكه‌ی 20 ماتۆرسكیلی بێ مۆڵه‌ت ده ستی به سه‌ردا ده‌گیرێت) له‌م رسته‌یه كه بكه‌ردیار نییه, چونكه كارهكهكۆیه ده‌بێ به‌ر كاره‌كه‌ش كۆ بێت, بۆیه وشه‌ی (ده‌ستی) پێویستی به پاشگری(یان) هه‌یه كه ده‌بێته راناوی لكاو بۆ كه سی سێیه‌می كۆ به‌و شێوه‌یه( ده‌ستیان به سه‌ردا ده گیرێت).
له هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا هه‌واڵێكی تر هاتوه كه ده‌ڵێ:-
(1612خێزانی كورد له سه‌عدیه‌و جهلهولاوقهرهتهپهو مندلیان جێهێشتوه‌و روویان له هه‌رێم كردوه) بێگومان هه‌ر خوێنه‌رێك ئه‌و رسته‌یه بخوێنێته‌وه, هه‌ست ده‌كات له رووی رسته سازیه‌وه, له نگیه كی زۆری پێوه دیاره. چونكه له لایه‌كه‌وه(له) ئامرازی په‌یوه‌ندی هه‌یه له رسته‌كه, له‌لایه‌كی تریشه‌وه(ان) نیشانه‌ی كۆ. بۆیه ئامرازی په‌یوه‌نده( له) له‌و رسته‌یه زیاده, كه رسته‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی لێدێت:-( 1612خێزانی كورد سه‌عدیه‌و جهلهولاوقهرهتهپهو مه‌نده‌لیان جێهێشتوهوروویان له هه‌رێم كردوه).
له‌هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا هه‌واڵێكی تر هاتوه كه ده‌ڵێ:_
(دیاری قه‌ره‌داغی باس له ئه‌زموونی هونه‌ریی خۆی ده‌كات)له‌م رسته یه‌دا وشه‌ی (هونه‌ری) ده‌بێ به یه‌ك پیتی(ی) بنووسرێت, نه‌ك دووپیتی(یی).كه‌واته (ی) یه‌كه‌م لهوشهكه زیاده,چونكه(ر)نهبزوێنهو(ی) بزوێن, پێویست ناكات (ی)ێكی تر له یه كتریان جیا بكاته‌وه.به‌لكو(ی)دووه‌م بۆ جیاكردنه‌وه‌ی دوو پیتی بزوێنه له یه‌كتری.
دووه‌م:_(ئاڵای ئازادی ژماره/924/رۆژ 2/11/2011)
له‌م ژماره‌یه‌شدا چه‌ندین بابهتو ههواڵوریپۆرتاژ بڵاوكراونه‌ته‌وه وه‌ك:_
(چه‌ندین كۆمپانیای بیانی تێیدا به شداره)له‌م رسته‌یه‌دا وشه‌ی به شداره, كه ته‌واوكه‌ری كارهناتهواوهكهیه,ده‌بێ به كۆ بنووسرێت, واته ( به شدارن).
له‌هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا هه‌واڵێكی تر هاتوه كه ده‌ڵێ:(سیناریۆنووسی كه‌ركوك4كۆچی دوای كرد) له‌م رسته‌یه‌دا وه‌شه‌ی(دوای) ده‌بێ به دوو پیتی(ی) بنووسرێت.چونكه له نێوان پیتی(ا)بزوێنوپیتی(ی) بزوێندا, پێویستیمان به(ی)ێكی تره تا هه‌ردوو پیته بزوێنه‌كه له یه‌كتری جیا بكاته‌وه.بۆیه ده‌بێ بنووسرێت(كۆچی دوایی كرد)كه له كاتی خوێنهوهشدا به دوو(ی) فۆنه تیك ده‌كرێت.
له هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا له مانشێتی بابه تێكدا هاتوه(كه‌ركوك له ئه جێندای حكومه‌تی مالیكی) ئه‌م رسته‌یه پێویستی به پاشگره(دا)یه كه به شێكه له ئامرازی په‌یوه‌ندی(له) به مه‌به ستی رونكردنه‌وه‌ی زیاتری رسته‌كه. بۆنموونه وه‌ك: من له قوتابخانه‌دا ده خوێنم. كه‌واته گونجاوترو شیاوتره رسته‌كه بنووسرێت(كه‌ركوك له ئه جێندای حكومه‌تی مالیكی‌دا).
له‌هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا بابه تێكی تر هاتوه كه ده‌ڵێ(گهرمیانهكان كێشه‌كانیان ده‌خه‌نه روو) گهرمیانهكان كه له‌و رسته‌یه‌دا شوناسه بۆ كۆمه له كه‌سێك, به پێی مانای ئه‌و رسته‌یه بێت, هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه له ناوچه‌یه‌كی گه‌رم ده‌ژین, به بێ ره چاوكردنی لایه‌نی جوگرافی. له كاتێكدا مه‌به ستی سه‌ره‌كی له ناوه‌رۆكی رسته‌كه, گه‌رمیانییه‌كانی كوردستانه, ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌كانی كفری‌و كهلاروشوێنهكانی تر ده‌ژین. بۆیه له رووی واتایه‌وه شیاوتره ئه‌و رسته یه بنووسرێت(گه‌رمیانیه‌كان كێشه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه روو).
له‌هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا هه‌واڵێكی تر هاتوه كه ده‌ڵێ:_(بۆ دووه‌م جارڤیستیڤالی كه لتووری گه‌لان له كه‌لار ساز ده‌كرێت) له‌م رسته‌یه‌دا وشه‌ی (سازده‌كرێت)كه فرمانی رانه‌بردووه, ده‌بێ بنووسرێت (سازكرا)كه فه‌رمانی رابردوه. چونكه كاره‌كه ئه‌نجام دراوه.به تایبه‌تیش كه مێژووی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه, كه‌وتۆته پێشه‌وه‌ی مێژووی ئه‌نجامدانی كاره‌كه.
سێیه‌م/(ئاڵای ئازادی/ژماره 925/بهروار16/11/2011)
لهوژمارهیهشدا ناونیشانی چه‌ندین هه‌واڵ‌و بابه‌ت هاتوه,وه‌ك:_
(مه‌ترسی ژینگه له رووی ستراتیژیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه, هه‌رێمی كوردستان به نموونه) وشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دوو توێی ئه‌و رسته‌یه‌دا, پێویستی به (ی)ێكی تر هه‌یه كه ده‌بێته ناوبهندبۆ جیاكردنه‌وه‌ی دوو پیتی بزوێن له یه‌كتری. به مشێوه‌یه(نێوده‌وڵه‌تییه‌وه).
له هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا, ناونیشانی بابه تێك هاتوه كه ده‌ڵێ:_(راگه‌یاندنی كه مپینی به ده‌وڵه‌ت بوونی رۆژئاوای كوردستان له پاش ئه‌سه‌د؟!) له‌م رسته‌یه‌دا هه‌ردوو نیشانه رێزمانیهكانی(؟)و(!) زیاده‌ن. چونكه له رسته‌كه‌دا هیچ ئامرازێكی پرس‌و سه‌رسوورمان نییه.
له‌هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا,ناونیشانی بابه تێكی تر هاتوه, كه ده‌ڵێ:_( ئه‌ز خه‌باتا خوه وه‌ك هونه‌رمه‌ند به‌رده‌وام بم) . ئه‌م رسته‌یه پێویستی به ئامرازی په‌یوه‌ندی هه‌یه له نێوان وشه‌كانی(ئه‌ز)و(خه‌باتا) له شێوه‌ی(له)یان(ژ).
له‌هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا ناونیشانی بابه تێكی تر هاتوه كه ده‌ڵێ:(كریستاڵ توره‌بوو له كاتی رازاندنه‌وه‌ی, به‌رنامه‌ی به نیوه چڵی جێهێشت)ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده بینین ئه‌و رسته‌یه, له رووی ماناوه, له نگیهكی پێوه دیاره. بۆیه به بۆچوونی من ئه‌م رسته‌یه پێویستی به وشه‌یه‌كی تر هه‌یه, كه ببێته ئامرازی لێكده‌ری مه‌رجی به‌و شێوه‌یه:_(بۆیه به رنامهی به نیوه چلی جێهێشت) وشه‌ی (بۆیه) ده بێته ئامرازی لێكده‌ری مه‌رجی..
له هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا, ناونیشانی دوو بابه‌ت هاتوه كه ده‌ڵێ:_(تاكو ئێستاش ژن له پێگه‌و بریاری سیاسی‌دا نه‌بۆته شه‌ریكێكی راسته‌قینه) له رسته‌ی دووه‌میش ده‌ڵێ:_(دانانی رێژه‌ی كۆتا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هیچ عه‌یبه‌یه‌كی تێدا نییه) ئه‌گه‌ر سه‌رنج له هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌كانی(شه‌ریك)و(عه‌یبه) بده‌ین, ده‌بینین له رووی هاوواتاوه, به رامبهریان هه‌یه له زمانی كوردی. بۆ نموونه بۆ وشه‌ی عه‌یبه( شوره‌یی) به كاردێت, بۆ وشه‌ی شه‌ریكیش, وشه‌ی (هاوبه شمان)هه‌یه. كه‌واته ده‌كرێ بپرسین بۆ چی وشه‌ی عه‌ره‌بی به كاربێت؟ بۆ من وه‌ك خوێنه‌رێك جێگه‌ی ره‌خنه‌و سه‌رنجه, رۆژنامه‌یه‌كی سه‌نگینی وه‌ك (ئاڵای ئازادی) كه ئۆرگانی حزبێكی نه‌ته‌وه‌یی راسته قینهوشۆرشگێره,هه‌مووشمان مێژووی ئه‌وان ده‌ناسین له كوردایه‌تی, وشه‌ی عه‌ربی به كاربێنێت. من رۆژانه له سه‌دان رۆژنامه, وشه‌ی له‌و شێوه یه‌م ده‌كه‌وێته به رچاو,به‌لام بۆ رۆژنامه‌یه‌ك كه ئۆرگانی حزبێكی نهتهوهییورابردوو پاكه, له تێكۆشانی كوردایهتیوخهبات , به بۆچوونی من نه گونجاوه.
چواره‌م/ئاڵای ئازادی/ژماره 928/رۆژ 7/12/2011
لهوژمارهیهشدا ناونیشانی چه‌ند ههواڵوبابه تێك هاتوه. وه‌ك؛_
له (26)مین ساڵیادی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان,جه‌خت له گوتاری یهكگگرتووی نیشتمانی ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج له‌و رسته‌یه بده‌ین, ده‌بینین وشه‌ی (یه‌كگرتووی) به فۆنهتیكێكی درێژدهردهبردرێت, كه له‌كاتی خوێنه‌وه‌یدا, خوێنه‌ر هه‌ست به‌و درێژبوونه‌وه‌ی پیتی(ی)ده‌كات. كه چی خودی وشه‌كه به یه‌ك(ی)نووسراوه. له كاتێكدا ده‌بێ به دوو(یی) بنووسرێت. به‌م شێوه‌یه(یه‌كگرتوویی نیشتمانی) وێرای ئه‌مه‌ش خودی وشه‌كه پێویستی به(ی)ێكی تر هه‌یه, بۆ جیاكردنه‌وه‌ی دوو پیتی بزوێن له یه‌كتری.شایه‌نی ئاماژه‌كردنه, ئه‌م دروشمه ئه‌مساڵ, درووشمی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه بوو, له یادی دامه‌زراندنی.
له‌هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا, ناونیشانی بابه‌تێكی تر هاتوه, كه ده‌ڵێ:_
راگه‌یاندن له سه‌رده‌می شاخ. به بۆچوونی من, ئه‌م رسته‌یه له رووی زمانه‌وانیه‌وه,له نگیهكی پێوه‌دیاره. به‌ومانایه‌ی خودی رسته‌كه, جۆرێ له ته‌واوكاری ده‌وێت.بۆیه پێویستی به پاشگری(دا) هه‌یه بۆ وشه‌ی شاخ, كه ده‌بێته ته‌واوكه‌ری ئامرازی په‌یوه‌ندی(له) به‌م شێوه‌یه(له…..دا). بۆیه گونجاوتربوو, بنووسرێت._ راگه‌یاندن له سه‌رده‌می شاخدا….
پێنجه‌م/ ئاڵای ئازادی/ژماره930/بهروار 21/12/2011
له‌م ژماره‌یه‌شدا, ناونیشانی چه‌ندین هه‌واڵ‌و بابه‌ت هاتووه وه‌ك:_
(قه‌زای كفری له نێوان كه‌مته‌رخه‌میی حكومهتونارهزایی خه‌ڵكه‌كه‌یدا.) وشه‌ی (كه‌مته‌رخه‌میی) له‌و رسته‌یه‌دا,كه هاوه‌ڵناوی ته‌واوكه‌ری ناوه‌كه‌یه, ده‌بێ به یه‌ك پیتی(ی) بنووسرێت, نه‌ك دووپیت. چونكه(م) نهبزوێنهو(ی) بزوێنه كه‌واته پێویست به (ی)ێكی تر ناكات, له یه‌كتریان جیا بكاته‌وه..
له هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا, هه‌واڵێك هاتووهودهلێ:_(منداڵێكی شاری رواندوز, خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر به‌ده‌ست دێنێ..ناوی رواندز وه‌ك شارێك, له م رسته‌یه‌دا به هه‌ڵه نووسراوه. چونكه(رواندز)هنه‌ك(رواندوز) ئه‌مه له لایه‌ك. له لایه‌كی تره‌وه له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا, له چه‌ندین شوێن نووسیویه‌تی(ره‌واندوز) كه ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات,دارێژه‌ری هه‌واڵه‌كه,له چۆنیه‌تی نووسینودارشتنی زمانهوانیورێزمانیدا, ره‌چاوی رێنووسی وشه‌كانی نه‌كردوه‌و هه‌ر مه‌به‌ستی بوه هه‌واڵه‌كه بنووسێت.
شه‌شه‌م/ (ئاڵای ئازادی/ ژماره 931/ بهروار 28/12/2011)
له‌و ژماره‌یه‌شدا, ناونیشانی بابه‌تێك هاتووه, كه ده‌ڵێ:_( هه‌ندێك له به‌رپرسان,تاوانباری دۆسیه‌ی ژنانیان حه شارداوه..) له‌م رسته یه‌شدا, وشه‌ی(تاوانباری) كه ناوه, نه‌ناسراوه, تاكه, ته‌واوكه‌ری به یاریدهیه, له گرێی ناوی, پێوسیته به كۆ بنووسرێت. واته تاوانبارانی, دۆسیه‌ی ژنانیان حه‌شارداوه.كه‌چی له‌م رسته‌یه‌دا, تاكه.
بێگومان ئه‌مانه چه‌ند سه‌رنجێكی زمانه‌وانی بوون, كه لای ئێمه وه‌ك خوێنه‌رێك گه‌ڵاله بوون, سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی. دیاره وه‌ك سه‌ره‌تاش ئاماژه‌مان پێدا, ئه‌وه‌ندی مه‌به ستمان پێشخستنوبایهخدانی زیاتره به رۆژنامه‌كه,نیازێكی ترمان نییه. دیاره له‌و روانگه‌یه‌وه‌ش ئێمه ته‌نها, مانشێتی بابه‌ته‌كانمان وه‌رگرتوه, نه‌ك ناوه‌رۆك. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ش به‌وردی شرۆڤه بكه‌ین, بێگومان كه‌موكورتی زمانه‌وانی دیكه ده‌بینین,به‌و هیوایه‌ین ئه‌و سه‌رنجه كورت‌و خێرایانه‌ی ئێمه, ببنه هه‌ولێك بۆ پێشخستنی زیاتری رۆژنامه‌كه, وێرای ته‌مه‌ن درێژی‌و سهركهوتینش بۆ ستافی رۆژنامه‌كه‌و, خودی رۆژنامه‌كه‌ش…..
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
sadiqrwandze@yahoo.com