
ڕۆمانی : نه‌وه‌كانی مادایی … بەیان سەلمان
رۆماننوس و شاعیر و لێكۆڵه‌وه‌ره و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری كۆنسێپت له‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆمانه‌كه‌ی له كتێبخانه‌كاندا به‌رده‌ست ئه‌بێت. ئه‌م رۆمانه شاكارێكی ئه‌ده‌بی تایبه‌ته له بلاَوكراوه‌كانی رێكخراوی كۆنسێپته بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌لتوری.
به‌یان سه‌لمان
– ساڵی 1961 له شاری كه‌ركووك له دایكبووه. هه‌ر له‌وێ خویندنگه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییی به زمانی عه‌ره‌بی ته‌واوكردوه.
– له ساڵی 1981 بۆ 1986 له زانستگای به‌غدا، كۆلێژی ئابوری و بازرگانی ته‌واوكردوه.
له ساڵی 1988 بۆ 1991 له ئاماده‌یی بازرگانی رانیه مامۆستا بووه.
– له ساڵی 1992 بۆ 1998 له رێكخراوه مرۆڤایه‌تیه‌كاندا كاری كردووه.
– 1998 هه‌ر له هه‌مان ئه‌و ساڵه له مانگی ئاڤریلدا به‌هاوشانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رچوو بۆ هه‌نده‌ران و ئێستا له پاریس، پایته‌ختی فه‌رانسه‌دا ده‌ژی.
– له ساڵ 2000 بۆ ساڵی 2001 دیپلۆمی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی له دانیشگای پاریسی هه‌شت وه‌ده‌ست هێنا.
– له ساڵی 2001 بۆ 2002 دیپلۆمی لیسانسی وه‌ده‌ست هێنا.
– له 2002 بۆ 2004 دیپلۆمی به‌كالۆریۆسی له‌ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ وه‌ده‌ست هێنا، تایبه‌تمه‌ندێتی له ئه‌ده‌بی ژیاننامه و ئۆتۆفیكشن وه‌ده‌ست هێنا.
– له ساڵی 2004 بۆ 2005 دیپلۆمی ماجستیری له ئه‌ده‌بی ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی هاوچه‌رخ، تایبه‌تمه‌ندێتی له ئه‌ده‌بی خه‌یاڵی وه‌ده‌ست هێنا.
– له ساڵی 2006 وه له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی تیشك له پاریس رۆژنامه‌وانه و به‌رنامه‌یه‌ك به ناونیشانی ‘چركه’ ئاماده ده‌كات و پێشكه‌شی ده‌كات.
به‌رهه‌می نووسراوه‌ی:
– له ساڵی 1996 نامیلكه شیعرێكی كوردی به‌ناوی ”نامۆیی سه‌ر وهه‌ره‌سی دیمه‌نه‌كان”
– له 2002 بۆ 2004 چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خه‌نی ئه‌ده‌بی بۆ رۆمانه‌كانی سه‌لیم به‌ره‌كات به‌زمانی عه‌ره‌بی له گۆڤاری ‘الكرمل” و له ساڵی 2007 بۆ 2008 له ”رۆژنامه‌ی السفیر والنهار”
2006- دیوانێكی شیعر به‌زمانی عه‌ره‌بی به ناونیشانی ” انا كما فی حكایات الجنیة” له چاپخانه‌ی ره‌نج له كوردستان چاپكراوه.
-له 2008 ژیاننامه‌ی كۆچبه‌ری به زمانی عه‌ره‌بی به ناونیشانی ” تلك الغیمة الساكنة” له خانه‌ی چاپه‌مه‌نی الزمان له سوریا چاپكراوه.
-2008 وه‌رگێڕانی رۆمانێكی سه‌لیم به‌ره‌كات له زمانی عه‌ره‌بیه‌وه بۆ زمانی فه‌ره‌نسی به ناونیشانی ” كهوف هایدراهوداهوس” له‌خانه‌ی چاپه‌مه‌نی Actes Sud له فه‌ره‌نسا چاپكراوه.
-2008 رۆمانێك به زمانی عه‌ره‌بی به ناونیشانی ”بوراق” له‌خانه‌ی چاپه‌مه‌نی الزمان، له سوریا چاپكراوه.
-2009 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به زمانی فه‌ره‌نسی و عه‌ره‌بی و كوردی له ژێر ناونیشانی”ده‌نگی شاراوه‌ی ژنان” ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له دانیشگای ئۆسلۆ له نه‌رویژ و له ئه‌منیستی ئینته‌رناشنال و شاری بیرگن له ئۆسڵۆ پێشكه‌شكرا.
– – له داهاتوودا دیونێکی هه‌ڵبه‌ست و چه‌ند كتێبێكی بۆ چاپكردن ئاماده كراوه.