
عێراق له نێوان دراوسێی موسڵمان وئه‌وروپای ناموسڵمان وعه‌لمانیدا..!!؟؟
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌م سێ هه‌واڵه‌ی لای خواره‌وه‌م له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا خوێنده‌وه:
هه‌واڵی یه‌که‌م : یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکیدا هۆشداریی به‌تورکیا داوبهپهرۆشهوه داوای کرد که: تورکیا به‌شه ئاوی عێراق له ئاوی هه‌ردوو ڕووباری دیجله‌وفورات و هه‌موو ئهوجۆگاو ئاوه‌ڕۆیانه زیاد بکات که دهڕژێنهخاکی عێراقه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌ئه‌نجامی بێئاویی و وشکبوونه‌وه‌دا تووشی کاره‌ساتی مرۆیی نه‌بێ ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا داوای له تورکیا کرد که پابه‌ند بێ به و پڕتۆکۆڵه نێوده‌وڵه‌تیانه‌وه که په‌یوه‌ندیان به به‌شه ئاوی ئه‌و وڵاتانه‌وه هه‌یه که ده‌که‌ونه سه‌ر که‌ناری ڕووباره‌کان .
هه‌واڵی دووه‌م : ئه‌م هه‌واڵه‌یان نوێ نییه ، به‌ڵام هه‌ر دووباره بڵاوی ئه‌که‌مه‌وه ؛ هه‌روه‌کوو باوه‌و ئه‌وترێ که کۆماری ئیسلامی ئێرانی دراوسێمان چه‌ندین به‌نداوی له‌سه‌ر هه‌موو ئهوڕووبارو جۆگایانه دروستکردووه که ئه‌ڕژێنه خاکی عێراقه‌وه و به‌ته‌واوی به‌ربه‌ستی کردوون، له جێی ئه‌م ئاوانه ئه‌و جۆره ئاوانه‌ی به‌رداوه‌ته‌وه که بریتین له‌ئاوی پیس و به‌کارهاتوو و ئاوی پاشه‌ڕۆی ویستگه ئه‌تۆمییه‌کان ..!!؟؟ جا ئه‌م ڕه‌فتاره ئیسلامییه ته‌نانه‌ت شای ئێرانیش جورئه‌تی نه‌ده‌کرد بیکا له‌کاتێکدا که په‌یوه‌ندی عێراق و ئێران تێکده‌چوو.
هه‌واڵی سێیه‌م : ئه‌م هه‌واڵه نوێیه له‌لایه‌ن دوو وڵاتی دراوسێمانهوهیه یه‌کێکیانه سوریایه که خۆشه‌ویستی سه‌دام بووه به ولاتی برامان ناوی بردووه و ئه‌وی تریشیان کوێته که سه‌دام داگیری کردووه؛ ئه‌م دوو وڵاته کاتێک که سه‌ردانیان ده‌که‌یت ههراوزهننای بانگدان که ڕۆژانه پێنج جار و هه‌رجاره‌ی له چه‌ندین لاوه هه‌زارباره ده‌بنه‌وه مێشکت ده‌به‌ن و تووشی سه‌ریه‌شه‌ت ده‌که‌ن به جۆرێک که دووری مزگه‌وتێک له مزگه‌وتێکی تره‌وه له سه‌د مه‌تر زێتر نابێ .. ئه‌م هه‌واڵه واڕادهگهێنێ که هه‌ردوو وڵاتی ناوبراو به پێی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک پڕۆژه‌یه‌کیان واژۆ کردووه بۆ ڕاکێشان و هه‌ڵمژینی ئاوی ڕووباری دیجله بۆ به‌راوه بیابانییه‌کانی سوریا بۆ ئاودانی کشتوکاڵیی سوریا به‌یارمه‌تی دارایی کوێت ..!!؟؟
ئاشکرایه مه‌به‌ست له‌م پڕۆژه‌یه که‌مکردنه‌وه‌ی ئه و ئاوانه‌یه بهرهوعێراق ده‌ڕۆن که یه‌کێکه له ئامانجه گرنگه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته، ههروهکووبڵێی گه‌لی عێراق دزیی له (خێڵی نهعجه ) ببورن خێڵی ئه‌سه‌د کردبێت یان له( خێڵی شه‌ریده ) ببورن خێڵی سه‌باح ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته گه‌لی عێراق سزا بدرێت ، وادیاره ئه‌و دوو وڵاته لایان وایه هێشتا گه‌لی عێراقیان سزا نه‌داوه به و هه‌موو ته‌قه‌مه‌نی و بۆمباو پشتێنی تهقینهوهوبۆمبای پێوه‌نوساو و چه‌کی هێشوویی و چه‌کی بێده‌نگه‌ی که ڕۆژانه ڕه‌وانه‌ی عێراقی ئه‌که‌ن، بۆیه پێویسته زیاتر سزابدرێن و تووشی کاره‌ساتێکیان بکه‌ن که ڕه‌هه‌نده‌کانی لای هیچ که‌سێک ئاشکرا نییه..!!
جا ئایا کێ کافره و کێ موسڵمانه ؟؟؟ ئایا کافر ئه‌وانه‌ن که پاڵپشتی گه‌لی عێراق ده‌که‌ن و ناهێڵن تووشی کاره‌ساتی مرۆیی ببێ یان ئه‌و موسڵمانه‌ن که هه‌موو هێزو توانای خۆیان خستۆتهگهڕو سه‌رتاپای عێراقیان خه‌ڵتانی خوێن کردووه!!؟؟
ئه‌مه پرسیارهێکهو هیوادارم حیزبه دینییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان که وه‌کوو وشترمرخ ( نه‌عامه ) سه‌ری خۆیان له‌ناو لمدا داپۆشیوهولاشهیان دیاره، بتوانن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه!!
لێره‌دا نامه‌وێ باسی هه‌ڵوێستی شه‌رمه‌زارانه‌ی ئه وحیزبانه بکه‌م که‌ته‌نانه‌ت به وشه‌یه‌کیش هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر به ئێران ده‌رنه‌بڕیوه که سه‌ره‌کیترین ئه‌شکه‌نجه ده‌ریانه!! به‌ڵکو مه‌به‌ستمه ئاماژه به هه‌ڵوێستی فه‌رمی حکومه‌ت بکه‌م که ئه‌م حیزبانه سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌ن، دهبووحکومهت سه‌رکۆنه‌ی ڕه‌فتاری ئێران وسوریاو کوێتی کردبا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رزاره‌کیش بوایه به‌لانی که‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووی خۆیان سپی بکه‌نه‌وه‌و که‌مێک خۆیان له لۆمه‌ی خه‌ڵکی ڕزگاربکه‌ن..!!.