گڵۆباڵێزم … ئاوێته بوونه یانێش قوولکردنه‌وه‌ی ….
گڵۆباڵێزم …
ئاوێته بوونه یانێش قوولکردنه‌وه‌ی ململانێی شارستانهیهکانه؟
ئه‌م پرسیاره و ناونیشانه، سه‌ره‌تای دارشتنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌و پۆلینکردنی پرسه فکری وفه‌لسه‌فی و تیۆریه زانستی و ئادیۆلۆجیهکانه بۆسه‌رجه‌م چومگه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی و سه‌ربازی وته‌کنه‌لۆجیای زانیاری و کۆمهنیکایشهکانی یه‌یوه‌ست به یه‌ک کۆمه‌ڵگا، یا گشت کۆمه‌ڵگاو شارستانیه‌کانی مرۆڤایه‌تی. به‌ڵام پرسیار لێره ئه‌وه‌یه؟ ئایا له سه‌رله‌نوێی داڕشتنه‌وه‌ی دیدو بۆچون وهزرمان، بۆ تێگه‌یشتن له پرۆسه‌ی به گڵۆباڵیزه‌کردنی جیهاندا، تا چه‌ند ده‌توانین تیایدا به‌رجه‌سته‌ی جیهانێکی ئارامترو سه‌قامگیرترو خۆش گوزه‌رانتر بۆ تاکه‌کان وکۆمه‌ڵگاو شارستانیه‌کان بکه‌ین؟ تا چه‌ند ده‌توانین له‌یه‌کاتدا هاوسه‌نگی بکه‌ین له‌نێوان ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و دادپه‌روه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆتاکه‌کان له‌لایه‌ک ، له‌لایه‌کی تریش سه‌رمایه‌و کاروبازارێکی زۆر‌و باش و جێگیر به‌ده‌ست بهێنین؟ تاچه‌ند ده‌توانین جیاوازیه‌کانی ئاین و که‌لتورو به‌هاو مۆڕاڵ وزمان وشێوازی کار‌و سیسته‌مه حکومڕانیه‌کان وژێرخان و سه‌رخانه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ورۆشنبیری و زانست و ڕاده‌ی خوێنده‌واری له‌نیوان لۆکاڵه جێاوازه‌کان و شارستانیه‌کان که‌متر بکهوینهوهو، ئاوێته‌ی یه‌ک مۆدێلی شارستانی جیهانی گڵۆباڵکراوی بکه‌ین؟ یانیش به‌پێچه‌وانه‌وه، پرۆسه‌ی گڵۆباڵیزه‌کردن، ده‌بێته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی جیهانێکی نائارام وپڕ گێژاو شه‌ڕو جه‌نگی نێوان لۆکاڵه‌کان و شارستانیهجیاوازهکان و قوڵکردنه‌وه‌و دهستپوهگرتنی زیاتر بهجیاوازهکان ؟ یانیش ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زیاتری ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و هه‌ژارکردنی زیاتر هه‌ژاره‌کان و بێکارکردنی زیاتری خه‌ڵک و له‌نابردنی سه‌دان پیشه‌ی سه‌ره‌تایی، وداخستنی سه‌دان کارگه‌ی نیشتمانی له‌به‌رامبه‌ر کاڵای هه‌رزانی پیشه‌سازی کۆمپانیا (متعدد الجنسیات) دا؟ ئه‌م دڵه‌ڕاوکێیه‌ی نێوان نائومێدی و ئومێدبوون به‌پرۆسه‌ی گڵۆباڵیزه‌کردن.. له‌سه‌تای نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردووه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت لهمشتوم دایه و، تا ئێستا جیهانی نه‌گه‌یاندۆته که‌ناری ئارام، جیهانی دابه‌شی سه‌ر لایه‌نگران و دژایه‌تی که‌رانی سه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه کردووه. . بۆنموونه ئهودووبۆچوونه جیاوازه‌ی له‌نیوان هه‌ردوو فه‌یله‌سوفی سه‌رده‌می گڵۆباڵیزم. (فرانسیس فۆکۆیاما، له‌کتێبی کۆتایی مێژوو و دوا مرۆڤ ساڵی 1992) و (سامویل فلیپس هنتنگتون، له‌کتێبی ململانێی شارستانیه‌کان 1997) هه‌یه، نموونه‌ی زه‌قی ئه‌و ململانێیه‌یه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی شهرنجیش بێت له‌لای ئێمه، تائێستا ئێمه‌ی کورد کارێکتهرمان نه‌ک له‌ناو یاله‌سه‌ر پرۆسه‌که نیه به‌لکو خویندنهوهوخیتابی تایبه‌تیشمان بۆی نیه‌و ده‌ورمان له ته‌ماشه‌که‌رێک و وبێئاگایهک زیاتر نیه!! به‌هه‌رحاڵ ببزانین تێڕوانی ئه‌م دوو فه‌یله‌سوفه چیه بۆ پڕۆسه‌ی گڵۆباڵیزه‌کردن… به‌کورتی فوکۆیاما له کتێبه‌که‌یدا پێمان ده‌ڵێت (مانه‌وه بۆ باشترینه) و ده‌ڵێت؛- له‌سه‌ده‌ی ڕابردوودا چه‌ندین مۆدێڵی کۆمه‌ڵگای رادیکاڵی سه‌ریهه‌ڵدا سه‌ره‌تا (نازیزم و فاشییشت) دواتر (کۆمۆنیست)، دوای ململانێکی سه‌خت له‌نێوان ئه‌و مۆدێلانهداس. ته‌نیا مۆدێلی (لیبرال دیموکراته‌کان) توانی له‌سه‌ر پێ بوه‌ستێت و ببێته تاقه مۆدێل بۆ گشت شارستانیه‌کانی جیهان. له‌به‌رئه‌وه‌ی بازاری ئازاد و دیموکراتیه‌ت بووه مایه‌ی له‌دایک بوونی خۆشگوزه‌رانی ئابووری بۆ مرۆڤه‌کان و کۆمه‌ڵگایه‌کان. که‌له‌وێوه له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه‌دا توانیانیان زۆربه‌ی پێداویستی و حه‌زو ئاره‌زووه‌کانیان به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێکی فکری و ئادیۆلۆجی و سیاسی و ئیتنی به‌دیبهێنن. له‌کۆتایدا پێمان ده‌ڵێت:لهوپێودانگهوه مۆدێلی یه‌ک تاقه شارستانی جیهانی گڵۆباڵ به‌ڕێوه‌یه.. که ئاوێته‌ی سه‌رجه‌م شارستانیه‌کان و کۆمهڵگایهکانه.
به‌ڵام ساموێل هنتنگتون به‌پێچه‌وانه‌ی فۆکۆیاما ده‌ڵێت. ته‌نیا کارێکته‌ری ته‌کنه‌لۆجیا ده‌توانێ سیفه‌ته گڵۆباڵهکه وه‌ربگرێ، ئه‌ویش بهناچاریه که‌هه‌موان مل بۆ ئه‌و مۆدرێنیزهکردنهی ته‌کنه‌لۆجیا بۆ بواره‌کانی کۆمنیکه‌یشن و پیشه‌سازی و زانست .. هتد بده‌ن. به‌ڵام هه رگیزاو هه‌رگیز نابێته مایه‌ی پێکه‌وه‌گرێدان و تێک هه‌ڵکشاندنی به‌ها ئه‌خلاقی و سیاسی وکهلتووریهکان. به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه کاتێک مه‌وداکانی پانتایی زه‌وی بچووکبکرێتهوهو وێک بێته‌وه، ململانێی نێوان که‌لتوره‌کان، گه‌وره‌ترو یه‌کتربڕ تر ده‌بن و ( سهنگهرلهیهکگرتن) به‌دوای خۆی دادێنێ وزیاتریش ده‌بێت. هه‌روه‌ها قوڵتربوونه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانیش ده‌بێته مایه‌ی له‌دایک بوونی قین و تووره‌ییه‌کی گه‌وره‌و به‌ربه‌ره‌کانیه‌کی سه‌خت. لهوپێودانگهوهش هه‌موو توانا‌و هێزی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆده‌ست پێوه‌گرتن به شوناس و ناسنامه‌ی خۆیه‌وه. هه‌رهیچ نه‌بێ بتوانێ مه‌سافه‌ی جیاوازیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ی تر بهیلیته‌وه. هه‌روه‌ها له‌پێناو مانهوهوبهردهوامی دان به‌شه‌ڕی شوناسه‌که‌ی، هه‌وڵده‌دا هه‌موو جۆره چه‌کێکی زانستی و ته‌کنه‌لۆجیایی به‌ده‌ست بێنێ و به‌کاریبهێنێ، هه‌رله کرده‌وه‌ی تیرۆرستی بگره تا وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی وبایۆلۆجی. هه‌روه‌ها هنتنگۆن ده‌ڵێت: گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگای زانیاری و ته‌کنه‌لۆجیای کۆمنیکه‌یشن ئه‌مڕۆ، ئه‌وه‌نده‌ی بۆته مایه‌ی زیاتر له‌ت له‌تکردن وفراوانکردنی ململانێی نێوان دژه‌کان . ئه‌وه‌نده نه‌بۆته مایه‌ی وه‌دیهێنانی هێمنی و ئاشتی له‌دونیای گڵۆباڵدا. چونکه کۆمنیکه‌یشن، ئه‌وه‌نده‌ی بووته مایه‌ی سڕینه‌وه‌و شوێن بزرکردنی ئه‌ویتر، نه‌بۆته مایه‌ی یه‌کسانکردن و پێکه‌وه ژیانی جیاوازیه‌کان ودژهکان. (*)
له‌ئه‌نجامی خسته‌ڕووی ئه‌و دووبۆچوونهدا. بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، هێشتا ئاسوی پرۆسه‌ی گڵۆباڵیزه‌کردن، لێڵ و شێواوه، تا ئێستا نه‌تیتوانیوه. مۆدێلێک وتهجروبهیهکی کامڵ و دهڵهمهمان بخاته به‌رده‌ست. به‌ڵکو تائێستا لایه‌نه نێگه‌تیفه‌کان زیاترن له‌لایه‌نه پۆزه‌تیفه‌کانی. بۆچونه‌کانی هنتنگتۆن له‌ململانێی شارستانیه‌کاندا پێشبینیه‌کی ژیرمهندانهو هۆشیارانه‌یه، که له‌وکاته‌وه تائێستا زۆر به‌ڕوونی و ئاشکرا چاوه‌رێی به‌هاری عه‌ره‌بی (ئیسلامی) کردوه. که‌توانیان به‌که‌ره‌سته‌و ته‌کنه‌لۆجیاو بیڕوباوهڕوی سه‌رده‌می گڵۆباڵیزم.. مه‌سافه‌ی جیاوازیه‌کانی خۆیان گه‌وره‌ترو قوڵتڕبکهنهوه. پرسیار لێره ئه‌وه‌یه… ئه‌مه سه‌ره‌تای دابه‌شبوونی جیهانه، له‌نێوان ڕۆژئاوا‌و ئیسلام؟ ئایا ئیسلامیزم ده‌بێته به‌دیلی کۆمۆنیزم؟ بگرێته‌وه.
دڵشاد مه‌جید/ سوید
dilshad.majeed@gmail.com
…………………………………………………………………………………………………………
(*) Globaliserings idehistoria. P. Svante Nordin.2006. Sweden