په‌ڕینه‌وه له‌تخوبی په‌پووله‌کان … دلێر محه‌مه‌د
هه‌ناسه‌کانم ..
به‌خشییه ڕه‌وتی ڕووبارێکی تر ..
زه‌مه‌نێکی تر ..
با ئیدی بڕۆن ..
بڕۆن له شوێنێکی تر به ئارامی
ڕووت ببنه‌وه
له‌وێ .. با بۆنی گوڵه‌کان به‌حه‌قیقه‌ت بکه‌ن و
با فێر بن چۆن بۆنی ڕژانی ماچ
به‌شکۆفه‌یی ده‌ناسنه‌وه
چۆن ڕۆحی باران ده‌که‌نه به‌ریان و
ڕه‌نگی گۆرانی ئاو ده‌خۆنه‌وه
بابڕۆن ، لێره دوورکه‌ونه‌وه
دووور … دووور
تاده‌گه‌نه‌وه ناو خورپه‌کانی چاوشارکێی مناڵییان
تا ده‌بنه‌وه به‌و که‌ناره پرچ خاوانه‌ی
له ئامێزی شه‌وه‌کانا خه‌ویان ده‌بینی
تا ده‌بن به زمانی ئه‌و قه‌رسیله‌ی ،
له‌گه‌ڵ به‌فر دڵدار ده‌بوو
تا ده‌گه‌نه‌وه به‌و شه‌قامه‌ی ،
تێر نه‌بووبوو له پیاسه‌ی نیگا
مه‌ست نه‌بووبوو له مه‌له‌ی چپه‌کان
با لێره بڕۆن و سه‌رهه‌ڵگرن
ده‌ستیان بخه‌نه ده‌ستی سه‌مای هه‌ورێکی کۆچه‌ری
به‌سه‌ر خه‌می دار سنه‌وبه‌ره‌کانه‌وه ڕه‌ت بن
بچنه‌وه ووڵاتی کێڵگه عاشقه‌کان
له‌گه‌ڵ کۆتره‌کان فێری فڕین بن و
له‌گه‌ڵ شنه‌باکانیش ده‌ست له ملانێ بکه‌ن
بابڕۆن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه
نه‌گه‌ڕێنه‌وه دیار ته‌رمی گه‌ڵای دوێنێ و
نه‌چنه‌وه ژێر نوێنی خه‌ونی نه‌زۆك
نه‌بن به ئایه‌ته‌کانی کوشتنی په‌پووله
با ئیدی ئێره جێ بێڵن و کۆچ بکه‌ن ..
له ئاسمانێکی تر هێلانه دانێن
له وه‌رزێکی تر بپشکوێن و ..
له دارستانێکی تر ، تروسکه شاراوه‌کان هه‌ڵمژن
با بڕۆن تا ده‌بن به شایه‌دی ئه‌و ته‌ورانه‌ی
مه‌مکی دره‌خت ده‌بڕنه‌وه
تا ده‌بن به ووشه‌کانی ئه‌و نامانه‌ی
شه‌وێکی بێ باوه‌ش ، ده‌ینوسێته‌وه
بابڕۆن به دوای ئه‌و مه‌لانه‌وه که‌ون
که بن باڵیان ،
ده‌ریایه‌کی سپی لێی دانیشتووه و
که‌نارێکی شه‌پۆڵ وه‌نه‌وشه‌یی تیا ده‌ڕوێ
با بگه‌ن به‌و ئه‌ستێرانه‌ی ..
هێشووی به‌فر ده‌گرن و
سڵاوی تریفه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. ……!!!
بگه‌ن به‌و ده‌وه‌نانه‌ی ..
له‌گه‌ڵ چه‌مه‌کان خۆیان ده‌شۆن
به‌و چلورانه‌ی ..
گوێسه‌بانه‌کان ده‌که‌ن به بووك و
هه‌وره‌کان ده‌که‌ن به تارا ..
با ئیدی لێره بڕۆن ..
بڕۆنه‌وه ناو ئه‌زه‌له‌کانی پێکه‌نینی “با “
بۆ ئه‌ودیو په‌رستگای باران
بۆ لای بریقه‌ی شێره به‌فرینه‌ی خۆره‌تاوی و ..
به دیار ئاگردانێکی قه‌ره‌جیانه‌وه دابنیشن
با چیتر نه‌بنه حه‌سره‌تی کورسیه ته‌نیاکان و
نه‌بن به عه‌ده‌می په‌نجه‌ره‌و تارمایی خشپه
با ئیتر ئێڕه جێ بێڵن و بڕۆن ..
تا کو ملوانکه سه‌وزه‌کانی گه‌ردنی هه‌نار ده‌دۆزنه‌وه
با بڕۆن …
تا له‌نهێنی زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئێواره ده‌گه‌ن و
ته‌یه‌موم به ئاورینگی مانگه‌وه ده‌که‌ن …
بابڕۆن …
سه‌ما له‌گه‌ڵ فریشته‌کانی ئه‌وێوه بکه‌ن ..!
له‌وێ عاشق بن و ..
له‌وێ بژین و ..
له‌وێش بمرن …
دلێر محه‌مه‌د
8-2-2012