رابندرانات تاگور ….
چاوخشانێك به ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی شاعیری گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی ” رابندرانات تاگور”
ئا: عوسمان شێخ محێدین
رابندرانات تاگور شاعیر وفه‌یله‌سوفی هیندی ساڵی 1861 له به‌شی به نگاڵی شاری كالكتا له دایك بووه، و خوێندنی له نێو بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی باوكی (ویبندرانات) وبراكانی ومامۆستا (دفیجندرانات) كه زانا ونووسه‌ری شانۆ وشاعیریش بوو، هه‌روه‌ها تاگور وه‌رزشی جۆدۆی خوێند، هه‌روه‌ها زمانی( سنسكریتی) كه زمانی دایكه وئادبهكهی وزمانی ئینگلیزیشی خوێند. و له ساڵی 1913خه‌ڵاتی نۆبڵی له ئه‌ده‌بیاتی گشتی دا به ده‌ست هێنا ، له ساڵی 1918 له هه‌رێمی شانتی نیكتان رۆژئاوای بهنیگاڵ وقوتابخانه‌یه‌كی فه‌لسه‌فه‌ی به ناوی (فیسفا بهاراتی) یا (زانكۆی هیندی بۆ خوێندنی باڵا) دامه‌زراند.
زێدی له دایك بوونی:
رابندرانات له كالكوتای هیندستان له 7 مایوی ساڵی 1861 له خێزانێكی سامانداری چینی (البراهما ی كه‌هه‌نوتی) هاته دونیاوه، باوكی تاگور چاكسازێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وئایینی ناسراو وسیاسی وبیرمهندێكی دیار‌و هه‌ڵكه‌وتوو بوو، به‌ڵام دایكی (سارا‌دا دیفی )پێش ئه‌وه‌ی تاگوری ببێ 12 كوڕ وكچی هه‌بوو، ره‌نگه بۆ دڵخۆشی منداڵه‌كانی تاگوری هێنابێ، هه‌رچه‌ند تاگور به ته‌مه‌ن له هه‌مه‌وو براكانی بچوكتر بوو، وخانهوادهكهشی به خاوه‌ن سامان ونهجیبزاده به ناوبانگ بوو، باپیری تاگور بۆ خۆی ئیمپراتۆریه‌تێكی دارایی زه‌به‌لاحی دامه‌زراندبوو. و تاگوریییهكان پێشه‌نگی رابوونی به‌نگالییه‌كان بوو. كه هه‌وڵیان دا ، كه‌لتوری هیندی ته‌قلیدی وهزر وچهمكگهلهكانی رۆژئاوا به یه‌كه‌وه ببه‌ستن. زۆربه‌ی براكانی تاگور له‌مه ئامانجه رۆڵیان بینی، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ناسرابوون به سه‌ركه‌وتوویی بواری زانستی و وێژه‌یی دا له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كلتور وورۆشنبیری وئه‌ده‌ب وموزیكی به نگاڵی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌یه‌كان . رابندرانات تاگور دواجار وه‌كو ئه‌دیب و مرۆڤ ناوبانگی ده‌ركرد، به‌و پێودانگه‌ی تایبهتمهنتر ودیارتر وبهههمدارتر وههمهچهشنتربوو…
خوێندنی:
تاگور له هیچ قوتابخانه‌یه‌ك (نه‌گیرسایه‌وه) وخۆی پێ رێكنه‌خرا، چوون زۆربه‌ی خوێندنه‌كانی له ماڵ وله سه‌ر ده‌ستی مامۆستایانی(خسوسی) وه‌رگرت وله ژێر سه‌په‌رشتی راسته‌وخۆی خێزانه‌كه‌یدا، كه گرنگیهیهكی زۆریان به خوێندن ورۆشنبیری ده‌دا، تاگور هه‌ر له منداڵیه‌وه ژیاننامه ووانه‌ی مێژوویی وزانسته تازه‌كان و زانستی فه‌له‌كناسی وزمانی سینسكریتی خوێند. سه‌رده‌می خوێندنی له له‌نده‌ن ساڵی 1879 شیعری بهنگاڵی وچیرۆكه‌كانی (كالیداسا)ی خوێند، وله هه‌شت ساڵیه‌وه ده‌ستی به هۆنینه‌وه‌ی شیعر كرد، و له حهڤدهساڵیهوه باوكی ناردی بۆ له‌نده‌ن بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی له بواری حقوق، ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندیكرد به كۆلێج له زانكۆی له‌نده‌ن، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌نده نه‌مایه‌وه، سارد بویه‌وه، له خوێندن دابڕا، هه‌تاكو گه‌ڕایه‌وه بۆ كالكتا بێ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێ.
ژیانی تایبه‌تی:
تاگور و (مرینی یلینی) ساڵی 1883 ، ژیانی هاوسه‌رێتیان پێكه‌وه‌نا ، تاگور له ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا، كچێكی 10 ساڵه‌ی هێنا، وواته مرینا لینی نیمچه نه‌خوینه‌وار كه دوو كور وسێ كچی لێ‌بوو، هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر خۆشی ده‌ویست وژیانیان پڕ بوو له خۆشی وشادی و له‌گه‌ڵی چووه قوڵایی ئه‌و خۆشهویستیهوهكه بانگه‌شه‌ی بۆ ئیمانێكی به‌هێز ده‌كرد ، وه له دیوانی “بێستانی خۆشه‌ویستی) ئه‌م بانگه‌شه‌یه ره‌نگی داوه‌ته‌وه، وتێیدا تاگور گوتی:
“له هه‌موو لایه‌كه‌وه خۆشی ده‌ركه‌وت تا دامبپۆشێ
تیشكی ئاسمانه‌كان ماچیكرد ، جارێكی دی ماچیكرد تا هه‌ستایه‌وه بۆ ژیان
ئه‌و گوڵه هاوینیهیهی كه به خێرای گه‌وره ده‌بێ،
هه‌ناسه‌كانی گیرده‌خۆن له گیانی دا
موسقا گه‌مه به هه‌موو شته‌كان ولهشولاری كرد تا جوانی پێ ببه‌خشێ
ئه‌وه هاوسهركهمه گوڵۆپهكانی له ماڵهكهما داگیرساند، وقوژبنهكانی رۆشنكرده‌وه”
لێ هاوسه‌ره‌كه‌ی له هه‌ڕه‌تی گه‌نجیدا مالئاوایی یه‌كجاریی كرد، ودواتر مردنی كوڕه‌كه‌ی وكچه‌كه‌ی وباوكی به‌دوایدا هاتن وله ماوه‌یه‌كی یه‌ك له دوی یه‌ك ونزیكدا له نێوان ساڵانی 1920 ـ 1918 ئه‌و به‌ڵایانه‌ی به‌سه‌هات و برینی قوڵیان له ده‌روونیدا به‌جێهێشت.
ژیانی ئه‌ده‌بی:
تاگور له ته‌مه‌نی گه‌نجێتی دا بوو، هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده خه‌مڵینی ئه‌زموونی شیعری تاگوری به خۆوه بینی، كۆمه‌ڵێك دیوانی شیعری بڵاوكرایه‌وه، وه‌ك له ساڵی 1890 كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌ی(ماناسی) ی خه‌یاڵی كه بازدانێكی نه‌وعی دروستكرد نه‌ك له ئه‌زموونی تاگور به ته‌نها ، به‌ڵكو له شیعری بهنگاڵی به گشتی. و له ساڵی 1891 تاگور گواستیه‌وه بۆ بهنگاڵی رۆژهه‌ڵات (به‌نگڵادیش) به مه‌به‌ستی به‌ڕێوبردنی ماڵ وموڵكی خانه‌واده‌كه‌ی، تا ده ساڵ تێدا جێگیر بوو.
له‌وێ تاگور زۆربه‌ی كاته‌كانی له نێو به‌له‌مێك (كه تایبه‌ته بۆ نیشته‌جێبوون) به سه‌ر ده‌برد كه له روباری( بادما ـ روباری گانگ) ده‌گه‌ڕا، و له‌گه‌ڵ گوندنیشینه ساده‌كان راسته‌وخۆ بهرخورداریان ده‌بوو، باردۆخی خراپی جووتیاره‌كان ودواكهوتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی ورۆشنبیرییان بابه‌تێكی چه‌ند باره‌ی نێو نووسینه‌كانی تاگور بووه. و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست وسۆزی خۆی له گه‌ڵیان بشارێته‌وه. وه نایابترین په‌خشان وكورته چیرۆكه‌كانی كه نوسیبێتی به دیاری كراوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه به پیت وسامانه(له رووی مه‌عنه‌ویه‌وه) له ژیانی دا؛ ئه‌ویش چیرۆكگهلێكن ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی ساده وئاوات وبێ ئومێدیهكانیان له خۆ ده‌گرێت، به هه‌ستێكی ناسك وناوازه، فاكت و وێنه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه، و به مه‌یلێكی گاڵته‌ئامێز وگهمهیهكی ژیرانه، تێكڕای ئه‌زمونه پهخشانیهكهی ، تایبه‌تمه‌ند كردبوو. تاگور عاشقی لادێیه سیحر ئامێزه‌كانی به‌نگاڵ بوو، عیشقی گه‌وره‌ی بۆ روباری بادما هه‌بوو، كه ئاسۆیه‌كی فراوانی به‌خشیه ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونه شیعرییه‌كانی، هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا تاگور كۆمه‌ڵێك له دیوانه شیعریه‌كانی بڵاوكرده‌وه، دیارترینیان (سونار تاری ـ به‌له‌می ئاڵتونی 1894) ، جگه له چه‌ندین نووسینی شانۆگه‌ری به ناوبانگترینیان “چیترا 1892” .
له ساڵی 1901 تاگور قوتابخانه‌ی ئه‌زموونگه‌ری له (شانتینكایتان) دامه‌زراند ، هه‌وڵیدا له رێگه‌یه‌وه تیۆره نوێیه‌كانی له بواری په‌روه‌رده وخوێندن به جێ بهێنێ، ئه‌ویش له رێی تێكه‌ڵبوونی نه‌ریته ره‌سه‌نه‌كانی هینده‌وه به‌و نه‌ریته رۆژئاواییه نوێیانه‌وه، له‌مه‌ڕ توێژینه‌وه‌كانی تاگور مهبدئیهن جێگیر بوو، تا دواتر له ساڵی 1921 بووه زانكۆی هیند بۆ خوێندنی باڵا (فیسفا ـ بهاراتیا). وه ساڵانێك له خه‌م و په‌ژاره و وئازار به‌هۆی مردنی هاوسه‌ر ودوومنداڵی له نێوان 1902 و1907 كاریگه‌ری ئه‌م كاره‌ساتانه له شیعره‌كانی ره‌نگی دایه‌وه وشاكاری لێهاته بوون، كه له (جینجاڵی ـ قوربانی گۆرانیهكان 1912 ) دا ده‌بینرێت .
كاره‌كانی:
تاگور پتر له هه‌زار قه‌سیده‌ی شیعری پێشكه‌ش به كه‌له‌پوری مرۆڤایه‌تی كرد ونزیكه‌ی 25شانۆگه‌ری درێژوكورت و8 به‌رگی چیرۆك و8 رۆمان وده‌یان كتێب وگووتار وانه له فه‌لسه‌فه وئایین وپه‌روه‌رده وسیاسه‌ت وئاریشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وه هاوشانی ئه‌ده‌ب تاگور رووی له دونیای نیگاركێشان كرد، تا راده‌یه‌ك له ته‌مه‌نیكی دره‌نگ وه‌ختدا فێری بوو، به‌ڵام هه‌زاران تابلۆی كێشا، ده‌ڵێن زیاتر له سێ هه‌زار كاری نێگاركێشانی به‌رهه‌م بووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین پارچه موسیقای جوانی داهێنا وزیاتر له 2 هه‌زار گۆرانی كه دوو له‌وانه بوون به سروددی نیشتمانی هیندستان وبهنگڵادیش.
نیگاركێشان وگۆرانی:
له ته‌ك بلیمه‌تی تاگور له ئه‌ده‌بدا، ده‌ستی دایه نیگاركێشان له قۆناغێكی دره‌نگی ژیانی له ته‌مه‌نی سه‌رووی 60 ساڵیه‌وه، چه‌ندین پێشانگای سه‌ركه‌وتووی كرده‌وه، یه‌كێك له‌وانه پێشانگای پاریس له سه‌ر ئامۆژگاری هاورێیه‌كی، تاگورله باره‌ی ئه‌زموونی خۆی له دونیای نیگاركێشاندا ده‌یگوت:”ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی ده‌ستمكرد به نیگاركێشان، له ناخمدا هه‌ستم به گۆڕانێكی مهزنكرد ، تازه خه‌ریك بوو دره‌خته‌كان له ئاماده‌گی بینایی دا بدۆزمه‌وه، تازه لقهپۆپه وگهڵاكانم سه‌ر له‌نوێ ده‌بینیه‌وه، وتازه بیرم له ئه‌فراندن وداهێنانی جۆره جیاوازه‌كانی ده‌كرد، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م دره‌ختانه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌دیبێ . له پێشدا من ته‌نها به‌هارم ده‌دی، گوڵه‌كان له ههرچڵیك له چڵهكانهوه سه‌رده‌رده‌كه‌ن، خه‌ریكه ئه‌م سامانه(بینایه)یه گه‌وره‌یه بدۆزمه‌وه كه له دارودره‌خت وگوڵ خۆی په‌نهان (مه‌ڵاس ) داوه، ئه‌وه‌ی كه چوارده‌وری مرۆڤ ده‌گرن به درێژایی ئه‌و پانتایه‌ی دایده‌پۆشن..” .
((سه‌ماكه‌ر )) مه‌ركه‌بی سه‌ر كاغزی تاگور “ه
خۆشه‌ویستی هات… و رۆیشت
ده‌رگاكه‌ی به كراوه‌یی جێهێشت
به‌ڵام گوتی: ئه‌و ناگه‌ڕێته‌وه
له ئێسته‌وه ته‌نها چاوه‌ڕێی میوانێك ده‌كه‌م
له خامۆشی چاوهرٍێی ده‌كه‌م
ئه‌و میوانه رۆژێك هه‌ر دێت
تا ئه‌و گڵۆپه جێماوه بكوژێنێته‌وه …
و له گالیسكه جوانه‌كه بیبات
دوور …. دوور …..
له رێگایه‌ك نه ماڵ ونه كۆختهكانی تیا بێ “
خه‌ڵاتی نۆبڵ:
تاگور په‌نجا ساڵی له ته‌مه‌ن تێپه‌راند وهێشتا به ته‌رزه به‌رهه‌می هه‌مه‌چه‌شنی لێ ده‌باری، كه‌چی ئینجاش له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی نه‌ناسراو بوو، لێ ئه‌م دۆخه كوت‌وپڕ گۆڕا، ئیدی وه‌ختی ئه‌وه هات له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه ودهروهوه ناوبانگ خۆی له‌ده‌رگای بدات، له ساڵی 1912 له ته‌ك كوڕه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار دوای جێهیشتنی زانكۆ گه‌شتی بۆ ئینگلته‌را كرد وله رێگادا ده‌ستی كرد به وه‌رگێڕانی دوا دیوانی شیعری(جیتنجالی) بۆ زمانی ئینگلیزی ، وزۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی به زمانی بهنگاڵی نوسیبوو، وبریاری دا بۆ كات به‌سه‌ربردن كۆمه‌ڵێكیان وهرگێرٍێت، وه بۆ كوشتنی كات له گه‌شتێكی ده‌ریایی دوورودرێژدا ، بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێكی هه‌بێ له‌و وه‌رگێڕانه‌كه‌ی. له كاتی گه‌یشتنی تاگور بۆ ئینگلته‌را هاوڕێیه‌كی نزیك به‌ناوی (روتنستاین) كه نیگاركێشێكی ناودار بوو ، به‌و سه‌ردانه‌ی زانی وكاتی خۆی تاگور له هیند چاوی پێكهوتبووبۆ كاری وه‌رگێران، داوای لێ‌كرد چاوی پێابخشێنێ ، تاگور رازی بوو به داوای ئه‌و نیگاركێشه كه چاوه‌كانی باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد شیعره‌كانی له نایاب باڵاترن، وه هه‌ستیكرد وه‌كو ئه‌وه‌ی گهنجینیهكی دۆزیبێته‌وه، په‌یوه‌ندی كرد به هاوڕێیه‌كی شاعیر به ناوی(دبلیو.بی بیتس) ئه‌ویش به ئه‌زموونی شیعری تاگور سه‌ری سوڕما و بهوهرگێرانكهی دا چوه‌وه وخۆی پێشهكیهكی بۆ نووسی.
دوا جار له ساڵی 1912 دیوانی (قوربانی گۆرانییه‌كان ) به زمانی ئینگلیزی ده‌رچوو، شیعره‌كانی تاگور به ئاماده‌گیه‌كی روحی مه‌زن ره‌نگی دایه‌وه و ووشهگهلێكی ناوازه وتازهچنراو كه به هه‌ستی ئیستاتیكای نا به كارهێنراو، ههڵیكۆڵیبوو، پێشتر كه‌س شتی وای نهخوێندبوهووه، رۆژئاواییه‌كان له‌به‌رده‌م سه‌رنجێكی پوخت وپێزدار خۆیان بینیه‌وه، لێوان لێو بوو له جوانی سۆفیگه‌رانه، كه كۆگای كه‌لتوری هیند پترله وێنایه‌كی پاكیزه‌گی ودركاندن وگه‌رمی هه‌ڵیگرتوه. له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك ، له 1913 تاگور خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌بی پێبه‌خشرا، تا ببێته یه‌كه‌م ئه‌دیبی نا رۆژئاوایی ئه‌م خه‌ڵاته وه‌رگرێت. وله ساڵی 1915 مه‌دالیای (سوارچاكی) له لایه‌ن پادشای به‌ریتانیاوه (جۆرجی پێنجه‌م) پێبه‌خشرا، به‌ڵام له ساڵی1919 ئه‌و مه‌دالیایه‌ی فڕێ‌دا له ئه‌نجامی كاره‌ساتی(ئامریتسار )ی به‌دناو كه تێدا هێزه‌كانی به‌ریتانیا زیاتر له 400 خۆپیشانده‌ری هیندیان كوشت.
ماڵئاوایی یه‌كجاری:
تاگور ئه‌وه‌ی له ژیان مابووی له ته‌مه‌ن به گشتوگوزار به‌سه‌ری ده‌برد له نێوان وڵاتانی دونیادا، له نێوان ئاسیا وئه‌وروپا وهه‌ردوو ئه‌مریكا، بۆ شیعر خوێندنه‌وه و كۆڕ و بۆ ئاگایی بوون له كه‌لتووری خه‌ڵكی تر، بێ ئه‌وه‌ی دابڕێت له چاودێری كاروباری قوتابخانه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت تاكو پێش مردنی به چه‌ند كاتژمێرێك تاگور هێشووی به‌رهه‌می لێ ده‌باری، ئه‌و ساته‌ی دوا شیعری بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌وری بوون خوێنده‌وه، تا له ئابی 1941 له ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك كه له كالكوتا بۆی كرا، له ته‌مه‌نێك نزیك له هه‌شتا ساڵیه‌وه مالئاوایی یه‌كجاری كرد.
گرنگترین دیدگاكانی تاگور:
توڕدانی بیری ده‌مارگیری،گرنگترین كۆڵگه‌ی هزری تاگور بوو، كه له نێو زۆرێك له تایفه وئاین وئاینزاكانی هیندی باڵی كێشا بوو، ئه‌ویش له رۆمانی “جورا” به‌روونی دیاره، كه ده‌مارگیری هیندۆسی تیا ریسوا كرد، ئه‌مه بووه مایه‌ی بێزاری وتوڕه‌یی كه‌سوكاره‌كه‌ی، تا له 1909 چوو بۆ ئینگلته‌را. خۆشه‌ویستی مرۆڤایه‌تی به گشتی له‌بری پابه‌ندبوون به خۆشه‌ویستی تاك وتایبهتمهندێتی، چه‌سپاوی ئه‌م باوڕه له كاتێكدایه دایكی له ده‌ست دا وخوشكێكی خۆی كوشت وهه‌روه‌ها هاوسه‌ر وسێ منداڵ و باوكی كۆچی دوایی ده‌كه‌ن. ناكۆكی له گه‌ڵ رابه‌ری روحی هیندستان گاندی هه‌بوو، كه بڕوای به‌ساده‌یی ژیان وخۆاناسی وه‌ك چه‌كێك بۆ به‌ره‌نگاری داگیركه‌ری ئینگلیز ،كه به به‌دیدی تاگور ئه‌مه پهردرپۆشینی مه‌سه‌له‌ی مقاوه‌مه‌ته.
فه‌لسه‌فه‌ی تاگور ، فه‌لسه‌فه‌ی هیوا ومتمانه به‌خشینه به مرۆڤ ، بونیاتنراو له‌سه‌ر كرانه‌وه‌ی روحی، وپه‌ره‌پێدانی هۆشیاری و ده‌ستخستنی ووهزكانی، هه‌ر بۆیه ئایدیالیهتی مرۆڤایه‌تی لای تاگور په‌یوه‌ست بوو به كار وجێبهجێكردن.
له به‌رئه‌وه‌ی تاگور له ته‌مه‌نی شه‌ست وسێ ساڵیدا پرۆژه‌كانی نیگاركێشی ده‌ستیپكرد هه‌رچه‌ند له كتێبی (بیره‌وه‌رییه‌كانم) باس له‌وه ده‌كات كه به منداڵی هه‌ندێ وانه‌ی نێگاركێشی وه‌رگرتووه، لێ له ماوه‌ی ئهوتهمهندا ئاگای له ره‌وت و بزاڤه نوێیه هونه‌رییه‌كانی جیهان بووه، هه‌روه‌ها له نێو بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ئه‌و ئاره‌زووه هه‌بوو، له وانه برازا وبرا گه‌وره‌كه‌ی،ئه‌گه‌رچی تاگور له ساڵی1930 یه‌كه‌م پێشانگای شه‌خسی له پاریس كرده‌وه به‌ڵام ره‌خنه‌گرانی هونه‌ریی پێانوایه ساڵی 1924 ساڵی ده‌ركه‌وتنی تاگور وه‌كو نێگاركێش داده‌نێنن.
ساڵی 1930 ره‌خنه‌گران وهه‌وادارانی هونه‌ری له باشوری فه‌ره‌نسا توانیان تاگور رازی بكه‌ن ،كه 400 تابلۆی كێشابوو، تاگور له‌و ژماره‌یه ته‌نها 126 تابلۆی هه‌ڵبژارد و پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد، و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:”به راستی من زۆر ده‌ترسام سه‌باره‌تا به نیگارهكانم ، و دوودڵ بووم له‌وه‌ی خۆم به نیگاركێش دانێم، تاكو ئێسته بوێری پێویستم نه‌بوو، تا تابلۆكانم نیشانی خه‌ڵك به‌م”. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له‌م پێشانگایه به‌ده‌ستیهێنا، پاڵیپیوهنا له به‌رلین پێشانگاكه‌ی بكاته‌وه وله لایه‌ن ره‌خنه‌گرانی ئه‌ڵمانیه‌وه پێشوازی له به‌رهه‌مه‌كانی كرا، ودواترله مۆسكۆ ره‌خنه‌گران نازناوی (المیجور ـ هونه‌رمه‌ند) یان پێدا وچه‌ندین وڵاتی تر گه‌ڕا. له كۆی 3000 تابلۆ كه تاگور كێشابووی له پاش مردنی ته‌نها 2500 تابلۆ ی لی به‌جێماوه ، ئه‌مه‌ش مانای وایه یا زۆرێكی لێ فرۆشتووه و ره‌نگه بڕێكی له ناو چووبن وئهویتریشی به‌خشیبێته هاوڕێیه‌كانی یا خود ناودارانی ئه‌وروپا .
تابلۆكانی كه جێیهێشتوه تایبه‌تمه‌ندن به ههمهچهشنییهكی گه‌وره له دونیابینی یه‌كه‌ی تاگور، كه ئاژه‌ڵی ئه‌فسانه‌یی وباڵنده وخشۆك وگوڵ ودهرخت وسیما وروخساری تارماوی مرۆڤی له خۆ گرتوه، تاگور له ژێر كاریگه‌ری هونه‌ری ژاپۆنی بوو وهه‌روه‌ها به‌و مۆتیڤانه‌ی كه له رۆژئاوای باسفیك بڵاوبوون وبه هونهرینهخشانی قه‌د كه‌ره‌سه‌ی گڵێنی چینی.
* “جیتنجاڵی”
گۆرانیه‌ك مه‌رگ پێی به‌خشی
هه‌موو به‌یانیه‌ك
ئه‌و كاته‌ی سڵاو له دونیا ئه‌كه‌م
دڵم ده‌زرنگێته‌وه
وچاوه‌كانم پڕده‌بن له ئه‌سرین
به‌ڵێ …ئێسته ئه‌توانم بمرم ..
ئاه . نهْ
نهْ ئه‌ی خودایه … خودای مه‌رگ وژین
تكایه بهێڵه بژیم ئه‌گه‌ر بۆ تۆزێكیش بێ
ئه‌ی دایكی ئازیز، به توندی له ئامێزم بگره
جێمه‌هێڵه له ده‌رده‌سه‌ری و ئازاره‌كانم بخنكێم
به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م جارێكی دی
به نائومێدیه‌وه
قسه‌نه‌كه‌م
ئه‌مه به‌سه‌رهاتێكی دڵته‌زێنی كچێكی هیندییه پێش ئه‌وه‌ی بزانێت شاعیره ..مالئاویی ده‌كات، ئه‌و به باشی دهزیزانی ده‌مرێت، به‌ڵام هه‌رگیز به بیری دا نه‌ده‌هات كه‌سێك بایه‌خ به نووسینه‌كانی بدات، كه له‌سه‌ر كاغزی بچوك بچوك، ده‌ینووسی وله ژووره سارده‌كه‌ی ده‌یشاردنه‌وه، ئه‌و ژوره‌ی تیایدا بۆ چاوه‌ڕاونی مه‌رگ راكشابوو، ئه‌وه‌ی بهاتایه‌ته نێو خه‌یاڵ وخه‌ون وخه‌مه‌كانی ئه‌نووسیه‌وه، وله ژێر جێ وبان وپشت مێز ودۆڵاب وناو سه‌رینه‌كان حهشاردی ده‌دا. تاكو دایكی هه‌مووی دۆزیه‌وه ….به‌ڵام دوای مردنی كچه شاعیره‌كه‌ی. كه ناوی (جیتنجاڵی)یه وماناكهشی له زمانی هیندی وواته (گۆرانی قوربانی) كه ناوی به ناوبانگترین كتێبی (تاگور) یشه. بووه هۆی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵ.
دووایین په‌یڤ ، به گووته‌یه‌كی گهورهشاعیری مرۆڤایه‌تی تاگور كۆتایی به بابه‌ته‌كه ده‌هێنین كه ده‌ڵێت :
من ئه‌و “موخوڕهم ” تا نه‌سوتێ بۆنی بڵاو نابێته‌وه
من ئه‌و چرایهم تا دانه‌گیرسێ تیشكی روناك نابێته‌وه
سه‌رچاوه:
www.fatehforums.com
* ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری 23 بڵاوبوته‌وه