
قه‌سیده‌ی (به‌هار وپایز )ی جیرارد هۆبكنز، و خوێنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌ییانه
(بۆ كیژۆڵه خنجیلانهكه)
مارگرێت
ئایه غه‌مبار ده‌بی ؟
بۆ هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵاكانی باخه ئاڵتونیه‌كه….
گه‌ڵاكانیش حاڵیان وه‌كو مرۆڤه‌كانه….
تۆیش به بیری هه‌رزه‌كارانه‌ت…
له هه‌ڵوه‌رینیان وه‌ڕس ده‌بی
ئاخ‌و ده‌توانی ئه‌مه بكه‌ی؟
ئاه … چه‌ندێ دڵ گه‌وره‌تر بێ
به‌خوێن ساردیه‌وه ده‌رگیری ئه‌م دیمانانه
ده‌بێ
دواجار ئیتر هیچ حهسهرهتێك كاری تێناكات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دونیای دارستانی ڕه‌نگ زه‌رد و بزڕكاو
به ژاوه‌ژاوی گه‌ڵا په‌رش و بڵاوهكانیهوه
راده‌كشێت
به‌ڵام ئێدی تۆ ده‌گری وهۆی گریانهكهشت ده‌زانی
ئه‌ی كیژۆڵهكه هه‌نووكه ناو چ گرنگیه‌كی نیه..
چوون سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خه‌مه‌كان هه‌ر یه‌كه
وه‌كو ئه‌وه‌ی زار گۆی كرد… و ئاوه‌ز گوزارشتی لێده‌كرد
به‌ڵام رۆح به‌وه‌ی زانی كه دڵ
هه‌ستی پێ ده‌كا…
ئازیزه‌كه‌م
ئه‌وه وێرانه‌یه، كه مرۆ بۆی
له دایك بوو
مارگرێتهكهم .. ئه‌مه‌یه تۆ خه‌می
بۆ ده‌خۆی
خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌یانه به پێنووسی پرۆفیسۆر ئا‌یان لانكشیر
تێبنی(1): ناوونیشانی قه‌سیده‌كه “به‌هار و پایز” لێره‌دا وشه‌ی به‌هار جگه له وه‌ی به واتایی وه‌رزی به‌هار (spring) دێت، له زمانی ئینگلیزی كلاسیك‌دا، به‌واتایی كلاسیكیه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی (خه‌مه‌كان ) به كارهێنراوه، هه‌روه‌ها وه‌رزی پایز كه به fall له ئینگلیزی ئه‌مریكیدا گوزارشتی لێ ده‌كرێ، جگه له واتا زانراوهكهی به واتایی ” كه‌وتن” یش دێ، به‌ڵام له زمانی ئینگلیزی به‌ریتانیدا به وه‌رزی پایز ده‌وترێت “ئوتمAutmn ” .
تێبینی(2):
1ـ هۆبكنز كاتێك ئه‌م هۆنراوهیهیی نووسیوه، به ڕێگاوه بووه بۆ لای شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له ( لیدیات )، كه به‌ره‌و لێڤه‌رپوڵ ده‌ڕۆیشت، له نووسێنیكدا بۆ (روبرت برجز) ده‌ڵێ:
پارچه‌یه‌كی بچوك بوو، له‌و كاته‌دا رێكمخست كه ئه‌م نامه‌یه ده‌ستیپێكرد، به‌رجه‌سته و بونیاتنراوی هیچ ڕووادوێكی راسته‌قینه نیه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت: كه زۆر قه‌ناعه‌تی پێی نیه.
2ـ باخه ئاڵتونیه‌كه: ناوی شوێنێكه ده‌كه‌وێته” گۆڵدن گروف” ی كارمسیر له وێڵز به دووری سێ كاتژمێر ده‌كه‌وێته باشووری لێڤه‌رپوڵه‌وه، كێڵگه‌كه هی جێرمی تایلۆر بوو، كه‌ئه‌ویش قه‌شه‌یه‌كی ئینگلیز بوو(1613ـ 1677 ) كه كوڕاسه‌ی نوێژ و بانگدانی ڕۆژانه‌ی باخه ئاڵتونییه‌كه‌ی نوسیبووه‌وه، نزیك له‌ماڵی هۆبكنز له گۆلدن گروف له لالانسا و فلنچهر، كه ماڵێكی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می ئهلیزابیسه و هه‌زار( فه‌دان ـ رۆژهجووت)ه له‌داری زه‌به‌لاح و دره‌خت وگژوگیا. ڕه‌نگه لێره‌دا بۆنمونه” مه‌ڕۆ له ” به واتایی ئه‌وه‌بێ كه ( مارگرێت پێویسته به‌وحاڵه‌ی ئێستایی له باخی گوڵدن گرۆف بمێنێته‌وه).
3ـ دارستانه ڕه‌نگ زه‌رد و بزڕكاوه تهمومژاوییهكه: دارستانێكی ئینگلیزی دێرینه… له‌وانه‌یه هه‌موو گه‌ڵاكانی ( دارستانه ره‌نگ زه‌رده‌كه”مان…. له سه‌ر ڕووی زه‌وی به په‌رش وبڵاوی كه‌وتبن.
مناڵێكی بچكۆڵه به ناوی مارگرێت” له به‌ر هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا ئاڵتونیه جوانه‌كانی دارستانێكی پایز ده‌گری…كه هه‌مووی كه‌تۆته سه‌ر زه‌وی… ئه‌و هۆی كه‌وتنی ئه‌و گه‌ڵانه له قسه‌كه‌ر ده‌پرسێ، وه‌كو زۆرێك له مناڵان، مارگرێت ئه‌گه‌ر شته‌كان به دڵی ئه‌و نه‌بن، به ئاسانی وه‌ڕس ده‌بێ.
مارگرێت پرسیارگهڵێكی زۆری هه‌یه كه پێویستیان به شرۆڤه‌یه… ئه‌و ده‌گری و سووره له‌سه‌ر كه‌له ڕه‌قی خۆی تا قسه‌كه‌ری شاره‌زا پێ بێژێت بۆچی ئه‌و گه‌ڵایانه ده‌كه‌ونه خواره‌وه. زۆر جاران دایك و باوك ومامۆستاكان به ئارامی وسۆزهوه وه‌ڵامی له‌و جۆره پرسیارانه ده‌ده‌نه‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌شیان ئه‌وه ده‌بێ: گه‌ڵاكان به هۆی گۆرانی وه‌رزه‌وه ههڵدهورێن، ئه‌وه‌ی روو ده‌دات ته‌نیا به‌هار وپایزه، له ساڵی داهاتوو جارێكی دی گه‌ڵاكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام قسه‌كه‌ر لێره‌دا وا ئاخافتن ناكات… وه‌كو ئه‌وه‌ی گه‌وره‌كان له گه‌ڵ بچكۆڵهكان به ئاوه‌زی ئه‌وان وبهشێوهیهك كه دڵ وده‌روونیان ئاسوده بێت… هه‌روه‌ها ئه‌و پێ ڕاناگهێنێ كه هیچ پێویست به گریان ناكات. و ئاسوده‌یی پێ نابه‌خشێ، به‌ڵكو هه‌رگیز وه‌كو مناڵ مامه‌ڵه‌ی له ته‌ك ناكات، چجای ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان بوو بزانین قسه‌كه‌ر كێیه؟ به‌ڵام له‌راستیدا ده‌زانین “هۆبكنز”ه چونكه ناوی خۆی خسۆته سه‌ر قه‌سیده‌كه….. هۆبكنز قه‌شه‌یه‌كی كاتولیكی بوو، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ڕۆژانه گوێی له دانپیانانه‌كان ڕاده‌گرت و پسوڵه‌ی لێخۆشبوو‌ن و بانگدان و خوێندنی توقوسی كۆتایی به گوێی منداڵاندا ده‌به‌خشیه‌وه وه له سازدانی كۆڕ وكۆبونه‌وه و ڕێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیری ئاماده‌گی هه‌بوو، له‌سه‌رووی هه‌مووو ئه‌مانه‌وه كوڕه‌كانی (ئابر شید)ی فێری ژیان كرد، به‌و تێگه‌یشتنه‌ی نه‌مری ته‌نیا بۆ خوایه. هه‌ر بۆیه مارگرێت هانایی بۆلای كه‌سێكی هه‌ڵه هێنا، چونكه ئه‌و سۆزه‌ی ده‌س نه‌كه‌وت ، كههیوای بۆ ده‌خواست، به‌ڵكو له جیاتی ئه‌وه وانه‌یه‌كی ده‌سكه‌وت.
به‌هار و پایز باسی وه‌رزه‌كان ناكات.. ته‌نانه‌ت وه‌كو پێویستیش ده‌رباره‌ی هیچ یه‌كێ له باخهئاڵتونییهكانی وێڵز نادوێت . كێڵگه‌ی فلینشر ده‌كه‌وێته نێو دارستانێكی چڕ وپڕ و ڕازاوه‌وه شوێنی”كارماسن” گونجاوه له گه‌ڵ په‌رتووكی( نوێژه‌كانی) قه‌شه جێرمی تایلۆر كه له ساڵی 1655 بڵاوی كرده‌وه، كه بیكنز پێشترلهم باره‌یه‌وه، هه‌ندێ ئاماژه‌ی داوه كه په‌یوه‌ندی به قهسیدهكهوهیه.
ناونیشانی ئه‌سڵی قه‌سیده‌كه “سه‌رچاوه‌ی هه‌موو فرمێسك و خهمهكانه، كه سه‌رچاوه‌یه‌ی(داكه‌وتنی) پیاو ده‌گه‌یه‌نێت، كه گوناهباری ئه‌سڵی یه وسزاش بۆ ئاده‌م وحه‌وا ومناڵه‌كانی دابه‌زی به هۆی خواردنیان له داری قه‌ده‌غه وپاوانكراو، ئه‌و داره‌ی به خێر وشه‌ڕ ناسراوه.
كه‌وتن یان( هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵاكانی باخه ئاڵتونیه‌كه ) جیهانێكی پیس وئالودهیه به‌و (وێرانه‌یه‌ی مرۆڤ بۆی له دایك بوو) وه‌كو (جون مڵتن ) به (دۆڕاندنی به‌هه‌شت)ناوی ده‌هێنێ.
گشت خه‌مه‌كان چ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به گه‌ڵاكان یان حاڵی مرۆڤهكانهوهیه، ڕه‌گ داكوتاوی ئه‌و رووداوه سهرهكیهن كه له (سه‌فه‌ر ئهلتهكوین) دا وه‌سفكراون. به‌پێی ئینجیل سه‌رده‌می نوێ نرخه‌كه‌ی به خاچ دان ومه‌رگی عیسا ته‌واوبوو، وه‌رزه‌كان هاوته‌ریبی ژیان ومه‌رگی هه‌موو مرۆڤێ گوزه‌ر ده‌كه‌ن….له هه‌مان قاوغدا بڕیارێكی ئیلاهی ده‌رده‌چێ، به نه‌فره‌تكردنی ئاده‌م وحه‌وا له عه‌ده‌ن، به‌م هۆیه‌وه موعانات و ده‌رده‌سه‌ری هه‌موو شتێكی له دونیادا گرته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش هۆبكنز ده‌سته‌واژه‌ی (وێرانه) به كار دێنێ، به‌هۆی وابه‌سته‌بوونی به‌و نه‌هامه‌تی ونهخۆشیانهی تووشی به‌روبومه‌كان ودونیای سروشتی ده‌بوون. ده‌رك كردن به خه‌می نێو دڵی مارگرێت، به كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گه‌ڵاكان و به‌جدی وه‌رگرتنی بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ ده‌سخستنی تهفسیرێك. پاڵ به (هۆبكنز)ی قسه‌كه‌ره‌وه ده‌نێ تا ئه‌م كاره‌ساته‌ی پێ ڕابگه‌یه‌نێ، ڕامی ده‌كات بۆ هه‌موو جۆره‌كانی له ده‌ستدان وخهسارهت ونهفهرتكردن له نه‌فسی خۆی ، ئه‌مه‌یه كه مارگرێت بۆی خه‌مناك بوو.
هه‌موو دیمه‌نه‌كان (ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ده‌وری دونیابینینهكانیان ده‌دا، بۆ شتێكی بچوكتر به‌یه‌كدا ده‌چنه‌وه ، به به‌راوردكرنی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی مه‌زه‌نده‌ی ده‌كات و ڕاشكاوانه ده‌ریان نابڕێ یان وێنایان ناكات (رۆح په‌ی بهوهبرد كه دڵ هه‌ستی پێده‌كا) …درككردنیه‌تی وه‌ك سۆز و ههستپێكردنیهتی وه‌ك رۆح … باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ی ڕۆح نه‌مره، نه‌ك جه‌سته، چونكه له جیهانێكدا له دایكبوو، هه‌رگیز به جیهانی ئێمه ناچێت…
مارگرێت ناوێكی گونجاوه، به واتایی مرواری دێت و هێمایه بۆ (مرواری گران به‌های سه‌رده‌می نوێ) و ئه‌و رۆحه، مارگرێت خه‌م ده‌خوا به هۆی مه‌زنده‌ی كه‌سێكی ئاساییه‌وه، ئه‌شێت هه‌ر منداڵێك ئه‌و ناوه‌ی هه‌بێ،
… دێڕه‌كانی ( 8ـ10) هێمای گواستنه‌وه‌ی نێوان گرفته‌كانی مارگرێت وتهفسیركردنیان ده‌كات، دێڕه‌كانی ناوه‌وه سه‌رواداره وه‌كو sights” and “sigh,” “by” and “sigh”, and “Though” and “know ئه‌مانه له گه‌ڵ یه‌كتریدا ڕاست و ڕه‌وانی منالێك نیشان ده‌دا، ئه‌م شێوزاره ساده‌یه (ئاخۆ ده‌توانی) و(چه‌ندێ دڵ گه‌وره‌تر بێ) و(ناو چ گرنگیه‌كی نیه) هه‌موو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆقهسیدهیهك، ڕه‌نگه وه‌كو هه‌ر هۆنراوه‌یه‌كی دیكه‌ی منداڵانه‌ی سه‌روادار كه ده‌شێت ئاڕاسته‌ی منداڵێ بكرێ. ده‌توانین قه‌سیده‌كه بكه‌ینه دوو به‌ش: ده‌رك كردنی قسهركهر بۆ خه‌می مارگرێت له دێڕه‌كانی(1ـ9) وه لیكدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌مه له دێڕه‌كانی(10ـ16) دیاره. سونهتگهرێتی هۆبكنز ئه‌وه‌یه زۆرترین خه‌می له كۆڵناوه. هۆبكنز جار جاره هه‌ناسه‌ی شكستی خۆی ده‌داته‌وه، وه‌كو شاعیرێك له‌به‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی شیعره‌كانی و له به‌ر چاونه‌گرتنی به‌هاو بایه‌خیان له‌سه‌روه‌ختی ژیانیدا، ئه‌و كۆمه‌ڵێك نوێژ و بانگ و سرووتی باسكردووه له ژێر ناونیشانی (باخی ئاڵتونی تایلۆر)، قه‌سیده‌ی به‌هار وپایز بۆ هۆبكنز واتایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ته‌واژه‌ی گه‌ڵاكان هێمایه بۆ په‌ڕه‌كانی په‌رتووك، جووته دێڕی (ئه‌وه‌ی زار گۆی كرد و ئاوه‌ز گوزارشتی لێ كرد)، ( به‌ڵام رۆح په‌ی بهوهبرد كه دڵ هه‌ستی پێده‌كا) ، و دێڕی(13ـ14) گوزارشت له گومان ده‌كات، ئاخۆ زمان و هزره مرۆییه‌كان ده‌توانن ئه‌وه‌مان پێ بڵێن كه ئێمه‌ش پێویستیمان به مه‌عریفه و زانین هه‌یه؟. ( بیری هه‌رزه‌كارانه‌ت ) و بایه‌خدان به(حاڵی گه‌ڵاكان، وه‌كو حاڵی مرۆڤه‌كانه) له دێڕی (3ـ4)، دڵ ده‌توانێت مه‌زنده‌ی ئه‌وه بكات، كه به وشه ناتوانرێ گوزراشتی لێبكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵاكانی باخه ئاڵتونییه‌كه هێمای دۆڕاندن و خه‌ساره‌تی شیعریش بێ، ئه‌وه بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نابێت.
ئا: عوسمانی شێخ محێدین
سه‌رچاوه: www.almothaqaf.com
* ئه‌م بابه‌ته له كوڤاری گزنگ ژماره 93 بلاوبوه‌ته‌وه