
بنه‌ماکانى هه‌واڵى رۆژنامه‌نوسى
سه‌ره‌تاى نوسینى هه‌واڵ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌کانى 13-15ى زاینى له‌و سه‌رده‌مه جموجۆڵێکى بازرگانى به‌هێز هه‌بوو،شارى(ڤێنیسیا)ى ئیتالیا مه‌ڵبه‌ندێکى بازرگانى بوو،به‌هۆى ئه‌وه‌ى که شارێکى کراوه‌وه بۆ چه‌ندین رێگاى سه‌ره‌کى به‌یه‌که‌وه ده‌به‌سته‌وه،رۆژانه له‌م شاره هه‌واڵى بازرگانى ده‌نوسرایه‌وه ودهفرۆشرا،دیاره‌له‌و سه‌رده‌مه هه‌واڵه‌کان زیاتر بوارى بازرگانیان به‌خۆوه دهبینىدواتر ئه‌م هه‌واڵانه فراوان بوو هه‌موو لایه‌نه‌کانى ژیانى مرۆڤىگرتهوه.
له‌دواى داهێنانى ئامێرى چاپ کردن له‌لایه‌ن گۆته‌نبه‌رگ له‌ساڵى (1436)زایندا پیشه‌ى هه‌واڵ نوسین فراوانتر بوو وگه‌یشته ئاستى ده‌رچوونى بڵاوکراوه‌کان بۆ مه‌به‌ستى وه‌شاندنى هه‌واڵ بهشێوهیهکىفراوان،له‌کۆتایى سه‌ده‌ى (19)دا به‌سه‌ر هه‌ڵدانى ته‌له‌گراف وسه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیست،په‌یدابوونى رادیۆ وبوارىههواڵ به‌راده‌یه‌کى زۆر گه‌شه‌ى کرد تا گه‌یشتنى بهقۆناغىگواستنهوه وگه‌یاندنى هه‌واڵ له‌رێگه‌ى مانگه ده‌ستکرده‌کانه‌وه که به‌ماوه‌یه‌کى که‌م هه‌واڵه‌که بڵاوده بووه‌وه.
پێناسه‌ى هه‌واڵ:
پێناسه‌کردنى هه‌واڵ ئاسان نىیه وهه‌روا به‌سه‌ر پىَى بتوانینپێناسهیهکى پڕاوپڕ به‌خۆى بۆ بدۆزێته‌وه،له‌هه‌مان کاتیش ئاسانهلهبهر ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌که ولهئاسانه له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ریه‌که ولهئلستى خۆى به‌شێوه‌یه‌ک ده‌روانێته هه‌وال|َ پسپۆران وشاره‌زایانى بوارى هه‌واڵ هه‌ریه‌که وپێناسهیهکى تایبه‌تى بۆ کردووه،ئه‌مه‌ى خواره‌وه چه‌ند نمونه‌یه بۆ پێناسه‌ى هه‌واڵ.
-هه‌واڵ هه‌رشتێک جێگاى بایه‌خى خه‌ڵک بێت وسه‌رنجى رابکێشىَ پىَ ده‌ڵێن هه‌واڵ.
-تینهرکانگى رۆژنامه‌نووس له‌رۆژنامه‌ى نیوۆرک تایمز دهڵىَ:
هه‌رشتێک پێشتر نه‌زانراوه یان بیرتچوه یان تىَ نهگهیشتوى.
-ئه‌لبرت ل هسستهرواى لان،دانه‌رى کتێبى رێبه‌رى رۆژنامه‌نووسى له‌جیهانى سىَدا: هه‌واڵ بهپىَى جیهانى سیاسى دابه‌شکردوو،لایان وایه له‌جیهانى یه‌ک بریتیه له‌جه‌نگ وململانىَ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بێت وخه‌ڵک له‌ناو کۆبونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى یان په‌رله‌مان یان له‌شه‌قامه‌کان وگۆرهپانى جه‌نگدا،شه‌ریان کرد ئه‌وا چانسێکى باش له‌ئارادایه بۆ بوونى هه‌واڵ.
-ههندىَ رۆژنامه‌نووسى ترلایان وایه هه‌رشتێک قسه ومشتومڕ له‌نێو خه‌ڵک بوروژێنىَ هه‌واڵ.یان ده‌ڵێن هه‌واڵ ئه‌و شته‌یه که ئهمرۆلات ئاشکرادهبى وتا دوێنىَ نه‌تزانیوه،یاخود بوچون هه‌یه که دهڵىَ: هه‌واڵ تومارکهرى ههرپێشکهوتنێک وگۆرانکارییهکه،یان هه‌واڵ گه‌یاندنى ههرزانیارییهکى تازه‌یه .
-چارلس داناchar les dana دهڵىَ:
ئه‌وه‌ى گرنگه سه‌رنج راکێشه لاى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک هه‌واڵه.
له‌کتێبى مێژووى تایمس داهاتوو رۆژنامه‌یه‌کى ئینگلیزى به‌ناوبانگ:هه‌واڵ تۆمارکردنى هه‌واڵه‌کانى تاکه‌که‌سه به‌ره‌و تێپه‌ربوون له‌ئه‌و به‌رگه لێڵهى ئاسۆدا دایده‌پۆشێت گۆڤارى کولییرى هه‌فتانه‌ى ئه‌مریکى کۆرێکى به‌ست وژمارهیهکى زۆرى بنوسانى(رۆژنامه‌نوسانى) له‌ئه‌مریکا بانگێشکرد بۆئه‌وه‌ى پێناسه‌یه‌کى راستى هه‌واڵ بهرۆژنامهکهببخشێت به‌ڵام ئه‌ندامانى لیژنه‌که له‌ودا زۆرێک جیاواز بوون.گۆڤاره‌که که ده‌رچوو ژماره‌یه‌کى گه‌وره‌ى پێناسهىتێدابوو .
-ره‌گه‌ز و پێکهاته‌کانى هه‌واڵ:
هه‌واڵ له‌چه‌ند به‌شێک پێک دێت،ده‌روازه بۆچونه ناوههواڵهکه یان ده‌ست پىَ کردنى هه‌واڵ،دواى ناوه‌رۆکى هه‌واڵ وکۆتایى.
هه‌واڵى ته‌واو دهبىَ و‌ڵامى پێنج پرسیارى سه‌ره‌کى بداته‌وه که بریتین له(کى،چى،چۆن ،که‌ى،لهکوىَ،بۆ)ههرههوالێک وه‌ڵامى ئه‌م بنه‌مایانه‌ى تێدانه‌بوو ئه‌وه له‌رووى زانستىیهوه هه‌واڵه‌که ناته‌واوه وپهیامهکهى ناگهیێنىَ که زانیارى تهواوهبه خوێنه‌ر یان بیسه‌ر بدات، له‌گه‌ڵ رسته‌یه‌کى هه‌واڵى که‌سى ووشه که‌متر نه‌بێت.له‌زۆرترین حاڵه‌تدا پرسیارى(کى وچى)گرنگترین پێکێنهرهکان ده‌بن، سه‌ره‌تا ده‌بێت زانیارى نوىَى تێدابێت واله خوێنه‌ر بکات که به‌رده‌وام بێت له گه‌ران به‌دواى ئه‌وه‌ى بۆ چۆن شتێک رویداوه رستهزۆر ووروژێنهرهکه هه‌ڵمه‌گره بۆ کۆتایى،ئهوهبهخوێنهر بڵى که ده‌یه‌وێت بزانى لهرستهى یهکهمدائهگهر کرا به‌شێوه‌ى بکرى دیار بنوسه،دهبىَ جهختبکرىَ لهسهردانانى ووشه که‌مه‌کانى سه‌ره‌تاى رسته…..
رسته‌که بىَ هێزمهکه بهسهرهتاکردنى بهووشهکانى (ئه‌و،یان،ئه‌مه)سه‌ره‌تایه‌ک دهنوسرىَ بۆبهکارهێنانى ئه‌م پێنج پرسیاره‌ى سه‌ره‌وه.
نمونه‌ى (1)
کى: حکومه‌تى به‌ریتانیا.
چى: ئاماده‌کارى کردووه بۆ ناردنى هه‌زار سه‌رباز بۆ عیراق.
که‌ى: بریارى کۆتایى نه‌دراوه،حکومه‌ت پێش مانگى داهاتوو بریار ده‌دات.
لهکوىَ: لهسێگۆشهى سونى.
بۆ:بۆ یارمه‌تى دانى هێزه‌کانى ئه‌مریکا بۆ گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى.
چۆن: هێشتانهزانراوه .
نمونه‌ى (2)
کىَ: مام جه‌لال.
چى: کاندید کرا ببێته سه‌رۆکى کۆمارى عیرا،بۆ ئه‌وه‌ى کاروبارى وولات به‌رێوه ببات.
که‌ى: شه‌ممه‌ى رابردوو وته‌بێژێکى هاوپه‌یمانى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند.
لهکوىَ: کوردستان-عیراق.
بۆ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌کێکه له‌سه‌رکرده‌کانى عیراق وهه‌موو ته‌مه‌نى حۆى بۆ خه‌بات کردن له دژى دیکتاتۆریه‌ت ته‌رخان کردووه وسهرکردهیهکى دیبلۆماسى پێشکه‌وتوخوازه .
نمونه‌ى (3)
کىَ: شێرکۆ بێکه‌س.
چىَ: دیارى کرا بۆ وه‌زیرى رۆشنبیرى حکومه‌تى کوستان
که‌ى: چوارشهممهىرابردو.
لهکوىَ:سلێمانى-کوردستان.
بۆ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شاعیرێکى گه‌وره‌ى کورده وشارهزایهکى زۆرى هه‌یه له‌بوارى روناکبیرىدا.
-ره‌گه‌زه‌کانى هه‌واڵ:
شاره‌زاى رۆژنامه‌نووس لهرهگهزهکانى هه‌واڵ زۆر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى بتوانىَ هه‌واڵێکى رۆژنامه‌نووسى زانستى پڕ له‌زانیارى بدات به‌خوێنه‌ر. له‌م باره‌یه‌وه (جۆزیف پوڵیتهرز)رۆژنامهنهنووسى دێرین وبه‌توانا ئامۆژگارى په‌یامنێران رۆژنامه‌نووسان ده‌کات که دهبىَ به‌دواى ئه‌م هه‌واڵانه بگێرین که ئه‌م سیفه‌تانه‌ى تێدا بێت.
1/ره‌سه‌نى بێت واته هه‌واڵێکى دروست کراو نه‌بێت وله راستى داروىدابێت.
2/دیاربىَ واته ئه‌و هه‌واڵه جێگاى بایه‌خى خه‌ڵک بێت ودیارىبىَ.
3/رۆمانسى بىَ ئه‌م لایه‌نه لهههواڵدا له‌به‌رچاو بگیرێت بۆئه‌وه‌ى خوێنه‌ر زیاتر به‌لاى خۆى کێشهبکات.
4/هه‌ست بزۆێنه‌ر بىَ،واته هه‌واڵه‌که ووشک نهبىَبهئاسانى هه‌ستى خوێنه‌ر بجوڵێنىَ.
5/ده‌گمه‌ن بىَ،ئه‌و هه‌واڵه جێگاى بایه‌خى خۆى هه‌بێت له‌کۆمه‌ڵگه‌دا،هه‌موو کهسىَ په‌ى بىَ نهبردبىَ واته هه‌واڵه‌که ده‌گمه‌ن بىَ.
6/سه‌رنج راکێش بێت.
7/کۆمیدى بێت بىَ.
8/سه‌یر بىَ.
9/شایه‌نى تێبینى بىَ.
رۆژنامه‌نووس پولیتهر توانى ره‌گه‌زه سه‌ره‌کیه‌کانى هه‌واڵ له‌سه‌رده‌مى خۆیدا به‌گوێره‌ى پێوه‌ره رۆژنامه‌نووسیه‌کان دیارى بکات،که ئێستاش له‌کارى رۆژنامه نووسیدا کارى پىَ دهکرىَ.
له‌دواى پۆلیته‌ر چه‌ندین رۆژنامه‌نووسى تر جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند ره‌گه‌زێکى تر ده‌که‌نه‌وه وزۆربه‌ى هه‌ره زۆرى رۆژنامه وگۆڤاره‌کان کاریان له‌سه‌ر ده‌که‌ن له‌کارى رۆژانه‌یان به‌کاریان ده‌هێنن.
1/ تازه‌یى-هه‌نوکه‌یى-نزیکى کات
له‌ناوه‌نده گه‌وره‌کانى رۆژنامه‌نووسى دهوترىَ هه‌واڵى دوێنىَ بۆ ئه‌مرۆ هه‌واڵ نىیه.واته هه‌واڵه‌که تازهبىَ وبۆ ماوه‌یه‌کى کورت،چونکه هه‌واڵ ماوه‌یه‌کى بهسهرداتێپهرى نابنه هه‌واڵ.
2/نزیکى شوێن: رۆژنامه‌نووسى دهبىَ سه‌ره‌تاى کاره‌که‌ى که هه‌واڵه دهبى َ بایه‌خ بهههواڵهکانى نیشتمانى خۆى بدات ئه‌نجا به‌ده‌وروبه‌رى خۆى ودواتر بۆ شوێنى دورتر،هه‌واڵى هاربوونى سه‌گێک له‌کوردستان گرنگتره له‌هه‌واڵى لافاوێککه سه‌دان خه‌ڵکى لهناوبردبىَ لهئهسپانیا،چونکه ئه‌وه‌ى یه‌که‌م راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به‌چه‌ند که‌سانێکى ناوخۆ هه‌یه به‌ڵام هه‌واڵى دووه‌م ئه‌وه‌نده نابێته جێگاى بایه‌خ.
3/ گرنگى که‌سایه‌تیه‌کان:
ئه‌و چالاکیانه‌ى که کهسهناودارهکان وسیاسیهکانى کوردستانپىَى هه‌ڵده‌ستن،ده‌بنه ره‌گه‌زه گرنگه‌کانى هه‌واڵ چونکه ده‌بنه جێگاى بایه‌خى جه‌ماوه‌ر سه‌رنجیان راده‌کێشن،ته‌نانه‌ت زۆر جار دز وجه‌رده وتێرۆرستیش ده‌بنه جێگاى بایه‌خى خه‌ڵک.
لهناوجهماوهر له‌هه‌ر شوێنێک بێت که‌سایه‌تیه‌ک هه‌یه ئه‌نجا سیاسى بێت کۆمهلایسهتىکه جێگاى بایه‌خى خه‌ڵکه، بۆ ئه‌وه‌ى باسى لێوه بکه‌ن وهه‌واڵه‌کان بزانن.
4/سه‌یر وسه‌مه‌ر:
سه‌یر یه‌کێکه له‌و ره‌گه‌زه گرنگانه‌ى که وههاڵنووس پشتى پىَدهبهستێت چونکه جێگاى بایه‌خ دانى خه‌ڵکه به‌گشتى هه‌واڵى سه‌یر وسه‌مه‌ره ته‌واوى کۆنترۆڵى خه‌ڵک ده‌کات،چونکه لایان جێگاى سه‌رسورمانه.
ئه‌و کارانه‌ى که له‌ژیانى مرۆڤ بۆ یه‌که‌مین جار رویان داوه بوونه‌ته هۆى سه‌ر سورمانى خه‌ڵک. نمونه
1/یه‌که‌م که‌س چووه بۆشایى ئاسمانا.
2/یه‌که‌م کۆپى کردنى مرۆڤ.
3/چه‌ندینى تر.
5/ ململانىَ:
هه‌موو ململانێکى نێوان سیاسیه‌کان وجهماوهریان هه‌ر گروپێکى تر له‌نێوان وڵاتان یان جه‌نگ وپێکدادان وناکۆکیهگهرمهکانبهشێوهیهکى ئاسایى جێگاى بایه‌خى خه‌ڵکن.
هه‌ربۆیه‌ش که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن زۆر بایه‌خ به‌م لایه‌نه ئه‌ده‌ن،ئه‌گه‌ر چاوێک به‌رۆژنامه جیهانه‌کان وسایته کانى ئه‌نته‌رنێت بخشێنن،ده‌بێت رۆژان ه ئه‌و هه‌واڵ وململانیانه بڵاوده‌که‌نه‌وه.
6/سێکس:
هه‌ر روداوێک که په‌یوه‌ندى به‌ژیانى مرۆڤ وسێکس هه‌بێت،وه‌ک روداوه‌کانى ده‌ست درێژى سێکس به ره‌گه‌زێکى نوىَ هه‌واڵ دادهنرىَ وجێگاى بایه‌خى خه‌ڵکه بۆ به‌رۆژنامه‌نووسان زیاتر هه‌واڵى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م ههوالڵانهئهدهن،له‌زۆرێکیش له‌وڵاتان رۆژنامه وگۆڤار وکهناڵى ته‌له‌فزیۆنى وسایتى ئه‌نته‌رنێت هه‌ن.
7/ قه‌باره:
روداوێکى گه‌وره وگرنگ وبایهخىزۆرى هه‌یه له‌لاى جه‌ماوه‌ر لهروداوێک که بچوک بێت، بۆنمونه کاره‌ساتى بومه‌له‌رزه‌ى سوتامى کاریگه‌رى زۆرترى هه‌بوو له‌کاره‌ساتى بوومه‌له‌رزه‌ى له‌تورکیا.
8/بایه‌خى مرۆى:
له‌یاسایى رۆژنامه‌نووسى دا هه‌واڵ ئه‌و شته‌یه که زۆر ترین خه‌ڵک بایه‌خى پىَ بده‌ن وسه‌رنجیان رابکێشىَ واته هه‌واڵ دهبىَ هۆکارى کاریگه‌رى تێدابێت بۆ کار تێکردنى خه‌ڵک. بۆ نمونه ئه‌و هه‌واڵانه‌ى کهباسىپاره وباج وموچه‌ى فه‌رمانبه‌ر …هتد که‌بیر هۆشى مرۆڤ دهجوڵێنىَ واى لىَ ده‌کات،مشت ومڕ دروست ده‌کات .
-جۆره‌کانى هه‌واڵ:
هه‌واڵ به‌گشتى له‌سه‌ر دوو بنه‌ماى سه‌ره‌کى دابه‌ش ده‌کرێن
یه‌که‌م: بنه‌ماى جوگرافى که‌له‌م حاله‌ته‌دا هه‌واڵ ده‌بێته دوو جۆر :
1/هه‌واڵى ناوخۆ.
2/هه‌واڵى ده‌ره‌وه.
– ههواڵىناوخۆ ئه‌و هه‌واڵانه له‌خۆ دهگرىَ هى چ وولاتێکه که رۆژنامه‌که‌ى لىَ دهردهچىَ.
-هه‌واڵى ده‌ره‌وه ،هه‌واڵه‌که ناوچه‌یى وجیهانیه‌کان له‌خۆ دهگرىَواته هه‌واڵه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ى که رۆژنامه‌که‌ى تێدا دهردهچىَ.
دووه‌م:بنه‌ماى کات،که ئه‌ویش ده‌بێته دوو جۆر :
1/هه‌واڵى پێشبینى کراو:
له‌م جۆره هه‌واڵانه‌دا رۆژنامه‌نووس پێشبینى روداوى هه‌واڵه‌که‌ى کردووه وتیبیینیهکانى لاى خۆى تۆما کردووه.بۆ نمونه هه‌واڵى ببونى مام جه‌لال به‌سه‌رۆکى کۆمارى عیراق ،پیش‌تر رۆژنامه‌نووسان پێشبینیان کردووهکهبوو له‌شاره‌کانى کوردستان ده‌بێته ئاهه‌نگ وخۆشىئهو هه‌واڵه ره‌نگه له‌ده‌ره‌وه یان له‌ناوخۆ بێت که رۆژنامه‌که‌ى لىَ دهردهچىَ.
ره‌نگه ههندىَ که‌س بڵىَ ئه‌م جۆره هه‌واڵه مادام پێشتر خه‌ڵک زانیویه‌تى گرنگى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات به‌ڵام له‌راستىدا وانییه،چونکه ئه‌وه‌ى لێره گرنگ ئه‌وه‌یه که روداوهکهچى لىَ ده‌که‌وێته‌وه،یان ئه‌نجامه‌که‌ى چى دهبىَ،ئه‌مه‌ش خۆى به‌خویدا شتێکى تازه ونوىَ دهبىَ واته ره‌گه‌زیى تازه‌ى تێدا ههردهمێنىَ.
-هه‌واڵى پێشبینى نه‌کراو:
ئه‌م هه‌واڵه‌ش ناوخۆیى بێت یان نێو ده‌وڵه‌تى یان ئه‌قلیمى.
له‌م هه‌واڵه‌دا پێشتر چاوهرىَ رودانى ناکرىَ وهیچى له‌باره‌وه نازانرێت له‌پڕێکدا روو ئه‌دات،وه‌ک روداوه سروشتیه‌کان،ئاگر گهوتنهوه،ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره،که‌وتنه خواره‌وه‌ى فرۆکه،بن ئاوکه‌وتنى که‌شتیه‌ک…هتد.
هه‌واڵى پێشبینى نه‌کراو،ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌که گه‌وره بێت وکارهساتى گه‌وره‌ى لىَ بکه‌وێته‌وه،ده‌بێته جێگاى بایه‌خى خه‌ڵک ورۆژنامه‌کان ده‌یکه‌نه مانشێتى سه‌ره‌کى رۆژنامهکانئهم هه‌واڵه روبه‌رێکى زۆرى لاپه‌ره‌ى یه‌که‌مى رۆژنامهکاندهگرى ولهههواڵهکانى تر که‌م ده‌کاته‌وه.
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش زۆر جار ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه هه‌واڵه‌که پێشبینى کراوه‌کان بگۆرێن ببنه هه‌واڵى پێشبینى نه‌کراو،وه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌فه‌رى سه‌ره‌ک گۆمار یان سه‌ره‌ک وه‌زیران،یان کۆبوونه‌وه‌یه‌کى هێمنانه‌ى په‌رله‌مان ئاژاوهیهکىزۆرى لىَ بکه‌وێته‌وه.
سه‌ره‌راى ئه‌م هه‌واڵانه‌ش که‌له‌سه‌ره‌وه باس کران،هه‌واڵ له‌سه‌ربنه‌ما ته‌قلیدیه‌کان دهکرىَ به‌چه‌ند به‌شێکى ترهوهوهک:
*هه‌واڵى سیاسى.
*هه‌واڵى ئابوورى.
*هه‌واڵى کۆمه‌ڵایه‌تى.
*هه‌واڵى روداوه سروشتیه‌کان.
*هه‌واڵى وه‌رزشى.
*هه‌واڵى تایبه‌تى که‌سایتیه‌کان.
* هه‌واڵى دادگا وتاوانه‌کان.
*هه‌واڵى دامه‌زراو و ده‌زگا ره‌سمیه‌کان.
* هه‌واڵى هونه‌رى،ئه‌ده‌بى،زانستى…هتد.
به‌هاى هه‌واڵ:
به‌هاى هه‌وال َخاڵى به‌یه‌ک گه‌یشتنى زانسته کۆمهڵایهتىیهجیاجیاکانهوه کاملیون نزیک بونه‌وه‌یه له‌توێژینه‌وه مرۆڤایه‌تى لێکههڵڵاوێر دهکرىَ(توێژینه‌وه‌ى به‌ها ههرلهچوار چێوه‌ى فکیرى فهلهسهفیدا گیر ناخوات به‌ل\چکو ره‌ت دهبىَ له گشت مه‌یدانه‌کانى ژیانى ئابورى ،سیاسى،کۆمهڤلایهتىدا. چه‌مکێکى گهوههرخۆى له‌قه‌ره‌ى هه‌موو شێوه‌یه‌کى په‌یوه‌ندى مرۆڤایه‌تى ئه‌دات ،
-پێناسه‌ى به‌هاى هه‌واڵ:
یۆهان گالتونگ ومارى روگه: دهلىَ چه‌ند پێوه‌ر گه‌ر هه‌ندێکیان یان گشتیان لهروداوێکدا هه‌بوون ئه‌گه‌ر باسکردن وراگه‌یاندنى زیاترى دهبىَ، ئه‌م پێوه‌رانه‌ش بریتین له دوو باره بونه‌وه‌ى،گهوریى وروون وئاشکرا وهۆگریى وکتوپریى وبه‌رده‌وامى وپێکهاتهبوون.
ئه‌م پێناسهیهکهم له گۆشه‌ى په‌یامى (رووداو یا هه‌واڵ)ه‌وه دومیان په‌یوه‌ندى بهنێرهر(کى په‌یوه‌ندى دهبهستىَ)ى راگه‌یه‌نه‌ر ه‌وه وله‌به‌ر رۆشنایى شێوه ساده‌کان کردارىپهیوهندى گرتنى به‌هاکانى هه‌واڵه‌وه دهدرىَ.
جون هارتلى: ئههم زاراوه‌یه‌ى به(درک پێکردنى هه‌واڵ) ناوبردووه،بههاىههواڵ لهپێناسهکردنه نوىَیهدا(وه‌سف کردنى توانایى خوێنه‌ر ی کوێگر یانبینهره له‌وه‌رگرتن وتێگه‌یشتنى پێوه‌ر وهێما وعورف وعادهتى به‌رنامه‌کانى هه‌واڵه‌وه بتوانىَ به‌و هێمایانه له هه‌واڵدا هه‌ن جیهان راڤه بکه‌ن،ئه‌م پێناسه‌یه راستوخۆ باس لهنێرهریان ئه‌و که‌سه‌ى په‌یوه‌ندیه‌که مه‌به‌ستى ناکات،به‌ڵام ناراستوخۆئاماژه بهرهنگاورهنگ بوونى هه‌واڵ ده‌کات به‌و هێمایانهىجهماوهر لهرىَیهوه دهتوانىَ له‌خۆوه جیهانى پىَ شىبکاتهوهو پێدهچىَ ئه‌م ئه‌رکه کهکهسى په‌یوه‌ندى کار پىَى ههڵسىَ .
-د. سه‌عید محه‌مه‌د سه‌ید دهڵىَ: ماناى به‌هاى هه‌واڵ (ئه‌و توخمانه‌ن پێشتر ده‌ست نیشانى هه‌ر هه‌واڵێک ده‌که‌ن وروون وئاشکرایه،هۆکاره‌کانى راگه‌یاندن له‌سه‌ر جۆرێکى تایبه‌تى هه‌واڵ جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که‌هه‌واڵى نوىَیه spot newsواتا ئه‌و هه‌واڵانه‌ى توخمى هه‌وڵ کۆشش (الجده)ى تێدا ده‌ست دهکهوىَ،یا ئه‌و بىَى دهگوترىَ، ده‌ست پێشخه‌رى رۆژنامه‌نووسى(سیف الێحفی)ى تێدایه هه‌روه‌ها ئهویشههیه له‌جۆره رێککه‌وتنێک دهچىَ،له‌باره‌ى چه‌ند توخمى دیکه‌وه،به‌ڵام لایه‌نه جیاوازه‌کانى هه‌موویان گهڵىَ قوڵن.
– جۆن بیته‌ر له‌باره‌ى به‌هاى هه‌واڵ دهڵىَ: به‌هاى هه‌واڵ زاراوه‌یه‌کى رێژه‌ییه، ئاماژه به‌به‌ها یا بایه‌خى روداو یا ئه‌گه‌رى کاریگه‌رى روداوێک لهچاوروداوێک دیکه یا ئه‌گه‌رى چیرۆکه هه‌واڵى دیکه ده‌کات.
له‌فه‌رهه‌نگى زاراوه‌کانى راگه‌یاندندا پێناسه‌یه‌کى کورتى کراوه: هه‌ڵسه‌نگاندنى بایه‌خى هه‌واڵه‌وه،راده‌ى ههڵکردنیهتى له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى رۆژنامه وبه‌رژه‌وه‌ندى گشتى،له‌سه‌ر ئه‌م بنهمایانهشوێنى بڵابونه‌وه‌ى یا ئه‌و رووبه‌ره‌ى تێدا بڵاوده‌بێته‌وه دیارى دهکرىَ، گه‌ر هه‌واڵه‌که هى رادیۆ بووبێت،ده‌سنیشانى ماوه‌ى په‌خش بوونى شوێنى له‌ده‌نگ وباس وههواڵهکاندا دیارى دهکرىَ.
-ماکویل: ئاماژه به‌وه ده‌کات که رۆژنامه‌نووسانى رۆژئاوا له‌و بروایه‌دان بهشارهزاى خۆیان هه‌واڵ ده‌ناسنه‌وه هه‌ریه‌که‌یان به‌زیره‌کى خۆیان به‌هاکانى هه‌واڵ ده‌ست نیشان ده‌که‌ن، ههررۆژنامهیهک خۆى به‌باشتر دادهنىَ،هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌یه رۆژنامه‌نووسان بهپۆلێن کردنى به‌هاکانى رازى نین، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى (ماکویل)باس له‌پۆلێن کردنى به‌هاکان ده‌کات .
-پۆلێن کردنى به‌هاى هه‌واڵ:
شاره‌زایان وپسپۆرانى بوارى رۆژنامه‌نووسى هه‌ریه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌ک به‌هاکانى هه‌واڵیان پۆلێن کردووه،پۆلێن کردنى هه‌واڵیش ره‌نگه بهبىَ شوێن وکاتى رووداوى هه‌واڵه‌که بێت وهه‌ریه‌که لهروانگهى خۆیانه‌وه پۆلینیان کردووه،به‌ڵام زۆربه‌ى بۆچونهلهکاتى پۆلێن کردنى هه‌واڵ له‌یه‌کتره‌وه نزیکن.
-جاک لۆک: به‌هاکانى هه‌واڵى به‌گوێره‌ى دابه‌ش بوونى لایه‌نى سیاسى جیهان پۆلێن کردووه:
یه‌که‌م: به‌هاى هه‌واڵ له‌جیهانى یه‌که‌م ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کان
1. تازه‌یى.
2. نزیکى شوێن.
3. که‌سایه‌تیه دیاره‌کان.
4. رووداوه ئاساییه‌کان.
5. بایه‌خى مرۆیى.
دووه‌م: له‌جیهانى دووره وڵاته تۆتالیتاریه‌کان ودیکتاتۆرهکان.
1. مه‌به‌ست ودهلالهتى ئایدۆلۆى.
2. بابه‌تى جىَى بایه‌خى لایه‌نه سیاسیه‌کان (حزب)به‌پله‌ى یه‌که‌م.
3. به‌پرسیاریه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى.
4. ووشیارکردن.
سىَ هه‌م: له ووڵاتانى جیهانى سىَههم ووڵاته تازه پیگهیشتووهکان.
1. گه‌شه‌پێدان له‌بوارى ژێرخانى ئابوری‌دا.
2. به‌رپرسیاریه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى.
3. لایه‌ن وئاراستهى نیشتمانى په‌روه‌ریه‌تى.
4. تازه‌یى هه‌واڵ.
5. نزیکى شوێن.
سۆسۆلۆژیه سویدیه‌کان گالتونگ وروگا ساڵى 195-1973 وهابرێت گانزى ئه‌مریکى دوانزه ره‌گه‌زیان بۆ به‌هاى هه‌واڵ دانوه که ئه‌مانه‌ن:
1. پێوه‌رى روداوه‌که: ئه‌گه‌ر روداوى هه‌واڵکه بچوک بێت بهبىَ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پىَ بکرىَ خۆى تێ دهپهرىَ بهبىَ ئه‌وه‌ى که‌س هه‌ستى پىَ بکات.
2. روونى وئاشکرایى.
3. دووباره بوونه‌وه یان کاتى روودانى.
4. ئامانجداربىَ.
5. گونجان.
6. کتوپرى.
7. به‌رده‌وامى.
8. ژێرخانى پێکهاته.
9. نه‌ته‌وه‌یى نوخبه.
10. جه‌ماوه‌رى نوخبه.
11. که‌سایه‌تیه‌کان: ئه‌و که‌سانه‌ى که به‌هۆى روداوێکه‌وه ناسراو ده‌بن .
12. له‌یه‌ک نزیکى فه‌رهه‌نگى وپه‌یوه‌ندى.
جزنسیون خولیا هاریسى به‌هاکانى هه‌واڵ بهسىَ جۆرى سه‌ره‌کى دهناسێنىَ:
ڕ. سیفاتى ره‌سه‌نى تایبه‌ت به‌روداوه‌که.
1. ململانىَ (گرژى-سه‌رسورمان).
2. پێشکه‌وتن-سه‌رکه‌وتن.
3. کاره‌سات-دۆڕاندن، کاولکارى.
4. ئاکام ده‌رئه‌نجامى- هۆکارى.
5. نێو بانگ ده‌رخستن.
6. تازه‌یى.
7. تێروانینى مرۆیى.
ب. ئه‌و سیفه‌تانه‌ى جێگاى ره‌زامه‌ندین
1. تازه‌یى روداوه‌که.
2. روداوه‌که زیاتر په‌یوه‌ندى به‌خوێنه‌رى ناوخۆوه هه‌بێت .
ج. 1. سێکس.
2. ئاژه‌ڵ.
قاڵبهکانى هه‌واڵ نووسین:
لهرۆژنامهنووسى جیهانیدا به‌کارهێنانى قاڵبهکانى دارشتنى هه‌واڵ مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه،رۆژنامه‌کانى خۆرئاوا به‌تایبه‌تى به‌ریتانیا قاڵبى به دووداوێکى زهممنیان به‌کار هێناوه،به‌ڵام له‌ماوه‌ى رابردد وئێستاش زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئهوقاڵبانه لهرۆژنامهنووسى کوردىدا به‌کار هێنراون وههرهمهکیانه ئه‌و ههاڵهى چه‌نگ که‌وتووه دایرشتووه له‌سه‌ر روبهرىرۆژنامه وچاپى کردووه.
له‌نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م پێشکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى له‌بواره‌کانى زانست ومه‌عریفه‌دا به‌خۆوه بینى،بوارى رۆژنامه‌نووسیش شان به‌شانى هونه‌ره‌کانى ترىپێشکهوتنى به‌رچاوى به‌خۆوه بینى وبهحوکمى سروشتى پشتبهستوى به‌سه‌ند گرتنى روداو وگۆرانکاریهکان،لهگهشهى رۆژنامه‌نووسیش روداوه‌کان چۆن رویانداوتۆماکران،واته بهپىَى داوایه‌کى زه‌مه‌نى روداوه‌کان قاڵبى بهدوادهیهکى زه‌مه‌نى ده‌کرا.
دواى ئه‌وه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووسان روون بووه که ئه‌م قاڵبه زۆرشیاو نییه،بۆ دارشتنىههواڵهکان،ئیدى به دواى قاڵبى جۆراو جۆر وبهچێژى ترگهران.
1/قاڵبى به دوادایهکى زه‌مه‌نى
ئه‌م قاڵبه به کۆنترین شێوازى رۆژناهنووسى دادهنرىَ که رۆژنامه‌کان به‌کاریان هێناوه،بۆ تهغتیهکردنىروداوهکان به‌و شێوه‌ى که رویداوه.
رۆژنامه‌ى هه‌واڵى ئه‌م قاڵبهى له گۆڤاره‌کانه‌وه خواستوه،وتاره‌کانى ناوى شێوه‌یه‌کى گێرانه‌وه‌یان هه‌یه narratlve که ههواڵنووسى کارامه ودهتوانى چیرۆکێکى هه‌واڵى لىَ بسازینىَ.
ئه‌م هه‌واڵه له‌چوار چێوه‌ى ئه‌م قاڵبه دادهرێژىَ به‌م شێوهیهوهریدهگرێت.
1/سه‌ره‌تایه‌کى کورت.
2/گواستنهوهىیهکى شیاو وگێرانهوه رێک وپێک کردن.
3/زانیارى زیاده.
ئه‌مه‌ش شێوه‌ى هێڵکارى قاڵبى بهدوادایهکى زه‌مه‌نییه،سه‌ره‌تا،روداو،زانیارى روداو لهبهدوادایهکى زه‌مه‌نى زانیارى زیاده(کۆتایى).
2/قاڵبى هه‌ره‌مى هه‌ڵگه‌راو:
بڵاوترین قاڵب بۆ دارشتنى هه‌واڵ به‌تایبه‌تى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئاژانسه‌کانى ده‌نگ وباس په‌خش ده‌که‌ن،له‌م قاڵبه‌دا گرنگترین ره‌گه‌زى ههوالچکه ده‌خه‌یته سه‌ره‌تاوه وبهپىَىگرنگترینیان ریزبه‌ند ده‌کرین،واته ئه‌و ره‌گه‌زه ههواڵیهى که که‌مترین بایه‌خى هه‌یه ده‌خرێته کۆتایى هه‌واڵه‌که‌وه،پسپۆرانى هونه‌رى هه‌واڵ سازى له‌و باوه‌ره‌دان به‌هۆى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ى ئه‌م قاڵب هه‌یه‌تى وگرنگترین رهگهزلهسهرهتادا ئیبراز ده‌کات،بۆیه لهئلیندهش دا گرنگى خۆى ده‌بێت.
-لایه‌نگرى به‌کارهێنانى ئه‌م قاڵبه له‌و باوه‌ره‌دان ئه‌م قاڵبه چه‌ند سیفه‌ت وتایبهتمهندییهکى هه‌یه واى لىَ ده‌کات به‌رده‌وام بێت.
1/بۆ په‌یامنێر وههواڵنووس،ئه‌م قاڵبه به‌کار دێنن واده‌کات روداوه‌کان به‌خێرایى له‌ناویه‌کدا رێک بخرێت.
2//نووسه‌ر دهتوانىَ موفره‌داته سه‌ره‌کیه‌کانى هه‌واڵ ههڵبژێرىَ تا ببێته ناوه‌رۆکى ناونیشان.
3/رۆژنامه وگۆڤاره‌کان ده‌توانن هه‌واڵ بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و روبهرهى بۆى دانراوه.
4/خوێنه‌ر له‌چه‌ند چرکه‌یه‌کدا دهتوانىَ گرنگى هه‌واڵ ده‌ست نیشان بکات.
5/ زۆرێک له‌نووسه‌ران پێیان وایه ئه‌م قاڵبه بۆ هه‌موو هه‌واڵێک ده‌شێت،چونکه خوێنه‌ر دهتوانىَ سه‌ره‌کیه‌کانى ده‌ست بکه‌وێت،هه‌روه‌ها نوسه‌ران ده‌توانن هه‌واڵ کوورتبکهنهوه له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه.
3/ قاڵبى رازاندنه‌وه:
ئه‌گه‌ر ئامانجى نووسه‌ر تێرکردنى خوێنه‌ر وپهلکێشکردنى بایهخدارییهکانى بێت،په‌نا وه‌به‌ر پاراستنى ره‌گه‌زێکى گرنگ ده‌بات کهلهکۆتایى باسه‌که‌دا (هه‌واڵه)ده‌ریده‌برێت.
ئه‌م قاڵبه پێچه‌وانه‌ى قاڵبى هه‌ڵگه‌راوه‌یه، ویلیا‌م رایفرز بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م قاڵبه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ:
*زۆر به‌چێژ ودرامىسه.
*بۆ تێگه‌یشتن ئاسانه.
*ره‌گه‌زه‌کانى به‌شێوه‌یه‌کى سروشتى ده‌دۆزێته‌وه.
*کورت ناکرێته‌وه.
جۆرد هاو دهڵىَ: له‌قاڵبى گێرانه‌وه‌ى راسته‌وخۆدا کێشه‌یه‌ک رووبه‌روى هه‌واڵنووسان ده‌بێته‌وه ئه‌ویش،چۆن نووسه‌ر ده‌ست بگرێت بهبایهخدارییهکانى خوێنه‌ره‌وه،ئه‌م قاڵبه لهرێگاى جیهانى گۆڤار وشێوازه تایبه‌ته‌که‌یه‌وه هاته ناو رۆژنامه‌وه،زۆر له‌نوسه‌ر وسه‌ره‌ک به‌شه‌کان پاڵپشتى ئه‌م راسته‌یه ده‌که‌ن وچه‌ند هه‌واڵێکى سهرکهوتوسیان لىَ به‌ده‌ستهێناوه،تیل وتیلهروایده ببینێت،
قاڵبى گێرانه‌وه‌ى راسته‌وخۆ،که باسه‌که له‌سه‌ره‌تاى مه‌نتیقى خۆیه‌وه بۆ کۆتایى مهنتقى ده‌گیرێته‌وه، به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت له‌رۆژنامه دا به‌کاردێت.
5/قاڵبى کۆکردنه‌وه
واته کۆکردنه‌وه‌ى چه‌ند رووداو وباسێک له دوو تۆى ى هه‌واڵێکدا یان باسێکدا،ئیدى به‌جیا جیا بێت یان له‌ناویه‌کدا.
-هێلکارى هه‌واڵێک که بهقاڵبى کۆکردنه‌وه دارێژراوه،ئه‌م هه‌واڵه بهفراوانهوه وپێکهاتووه،له‌چه‌ند بهرهگرافێک،کورته‌ى روداوه‌کان سستى روداوه‌کان،روداوى یه‌که‌م،روداوى دووه‌م،روداوى سىَههم،روداوى چواره‌م،روداوى پێنجه‌م.
6/قاڵبى گۆزه:
له‌م شێوه‌یه‌دا سه‌ره‌تا گرنگى وکرۆکى باسه‌که‌یه پاشان درێژه‌کان به‌شێوه‌ى چیرۆک ئامێزى ته‌قلید له‌سه‌ره‌تاوه تا کۆتایى دێت.
7/قاڵبى هێلکه‌ى قاز:
له‌رۆژنامه پێشه‌نگه‌کاندا قاڵبى قاز به‌کار دێت،ئه‌م قاڵبه قاڵبێکى کلاسێکى چیرۆک ئامێزه،دمهنهکه ده‌رده‌خات،پاشان په‌رده له‌سه‌ر روداوه‌کان هه‌ڵده‌ماڵێت،سه‌ره‌تاکه‌ى رروندهکاتهوه بهپىَى ئه‌و ناوه‌رۆکه‌وه بهپىَ ئه‌و ناوهرۆکهى له‌کۆتایى دا ده‌بێته‌وه.
8/ قاڵبى ئه‌ڵماسى
رۆژنامه‌ى (هۆڵ ستریت جۆرناڵ)ده‌ڵێت وازى له‌قاڵبى هه‌ره‌مى هه‌ڵگه‌راوه هێناوه گه‌شه‌ى به قاڵبى ئه‌ڵماسى داوه.
ئه‌م قاڵبى سه‌ره‌تایه‌کى گێرانه‌وه‌ى هه‌یه،په‌ره‌گرافى بنه‌ره‌تى وگرنگى ئه‌م قاڵبه وه‌ک قاڵبى هه‌ره‌مى ههڵگهراوهى ته‌قلیدى ده‌گێرێته‌وه،گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان ده‌کات بهپىَىپهیوهندى وباکگراوهندى باسه‌که وبهپىَى گرنگیان.
9/قاڵبى روداوه پێشبینى کراوه‌کان:
چۆرج هاو له‌باره‌ى ئه‌م قاڵه دهڵىَ: ئه‌م قاڵبه لهههرهمى ههڵگهراوهى پێشکهوتوونره سه‌ره‌تایه‌کى کورتى خۆیه،پاشان درێژه‌کان، که به‌شێوه‌یه‌کى رێکخراو تهرتیبکراوه ئه‌م جۆره جه‌خت ده‌کاته سه‌ر ره‌گه‌زه‌کانى شوێن وکات زیاترى له‌وه‌ى جه‌خت بکاته سه‌ر ئه‌و باسانه‌ى چاره‌سه‌رى روداوێکى پێشتر ده‌که‌ن.
تیبینى: ئه‌م بابه‌ته به‌شێکه له کتێبى ( په‌یوه‌ندى میدیایى هه‌واڵ و راى گشتى) به هیوام به‌م زوانه بکه‌وێته به‌ر دیدى خوێنه‌ران.
– بهبىَ پرسى نوسه‌ر بۆ هیچ گۆڤار‌و رۆژنامه‌یه‌ک نیه بلاوى بکاته‌وه .
نه‌جات روستى
najatrosty@yahoo.com