
سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت له کوردستان
ئه‌مرۆ کیان و ده‌سه‌ڵاتێک له کوردستان هه‌یه که به‌رهه‌می به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه له کوردستان. به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م کیانه گرێدراوه به کۆکردنه‌وه‌ی ووزه‌کان به ئاراسته‌ی داڕشتنی بنه‌ماکانی کیانێکی سیاسی و عه‌قلانی. ئه‌م کیانه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بیری نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک ماتۆڕی سیاسه‌ت و رووحی چاڵاکی کۆمه‌ڵ و تاکه‌کان و ناوه‌ندی هاوپشتی کۆمه‌ڵ بێلێته‌وه، ده‌بێ بنه‌ماکانی بریتیبێت له یه‌کگرتنی کۆمه‌ڵێک هاووڵاتی ئازاد و به‌رپرسیارو یه‌کسان. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مه‌ش هیچ ڕێگایه‌کیتر بێجگه له سازکردن و گه‌شه‌پێدانی دیموکراسی و ده‌وڵه‌تی یاسایی، بوونی نییه. سازکردنی ئه‌مانه‌ش ئاسان نین به‌ڵکو خه‌باتێکی گه‌وره‌ی فیکری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری پێویسته.
ڕاستته ئێمه له کوردستان خاوه‌نی چه‌ندین عه‌قیده و ئایدۆلۆژی و ڕه‌وتی سیاسی جیاواز‌و جۆراوجۆرین به‌ڵام تاکو ئێستاش وه‌سیله‌و ئسلوبی پیکهوهژیانیان به‌وڕاده‌یه گه‌شه‌ی نه‌کردووه که تیایدا ململانێ و کێبڕکێکان به ئاسانی و دروست به‌ڕێوه بچن و ڕێگای چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لی بۆ کێشه‌کان به‌رهه‌م بێنێت. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بۆچی؟ چونکه تاکو ئێستا جیاوازی له‌نێوان فهفهومی ده‌وڵه‌ت و مه‌فهومی سیاسه‌ت ڕۆشن نییه. تێکه‌ڵاویی و ناڕۆشنی له‌نێوان مه‌فهومی ده‌وڵه‌ت و مه‌فهومی سیاسه‌ت لای هه‌ندێ ڕه‌وتی سیاسی کوردستان ده‌بینرێ، به‌مه‌ش کێشه‌کان قووڵتربوونهتهوه. به باوه‌ڕی من کارکردن له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو مه‌فهومه مه‌رجی یه‌که‌می سه‌رخستنی دیموکراسییه له کوردستان.
بێهێزی چاڵاکی فیکری له کوردستان و نوێی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له ناوچه‌که وایکردووه فیکری زۆربه، نه‌ک هه‌موو، له ئیلیتی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌خلاقی کلاسیکی قه‌تیس بێته‌وه. ڕاسته ده‌وڵه‌ت وه‌ک پێویستیه‌ک بۆ ژیانی گشتی باسی لێوه ده‌کرێ، به‌ڵام تاکو ئێستاش ده‌وڵه‌ت یه‌کسانکراوه به دهسهڵاتو خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی حه‌قیقی نییه بۆ فههمکردنی چۆنیه‌تی کارکردن و کۆنتڕۆڵکردنی. سیاسه‌تیش بۆته جۆریک له نهسیحهتکردن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی مماره‌سه‌یه‌کی عه‌مه‌لی بێت. ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که سیاسه‌ت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی مانای به‌شداری کۆمه‌ڵ و بواریکی گشتی بێت قهتیسکراوهتهوه له‌سه‌ر ئیلیتی سیاسی و به‌س.
ده‌بێ بزانین که سیاسه‌ت به‌رهه‌می ده‌وڵه‌ت نییه به‌ڵکو له بنچینه‌دا به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگایه. ده‌وڵه‌ت ته‌نها هه‌ڵده‌ستێ به ڕێکخستنی ده‌سه‌ڵاتێک که به‌رجه‌سته‌ی ئیڕاده‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌کات. دیاریکردنی ئامانج و سیمبۆله‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیڕاده‌ی کۆده‌نگی کۆمه‌ڵگایه له ڕیگه‌ی ده‌وڵه‌ت، وه‌ک وه‌سیله‌یه‌کی جێبه‌جێکه‌ر. گرێدانی عه‌قیده‌و ئایدۆلۆژیا به ده‌وڵه‌ت واده‌کا که ده‌وڵه‌ت وه‌ک چوارچیوه‌یه‌کی عه‌قلانی بێهێز بکاو بیکات به مهفهومیکی عه‌قیده‌یی. به‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت له‌یه‌کتر داده‌بڕێ به‌ڵکو مه‌فهومی خودی دیموکراسیش ئیلغاده‌کاته‌وه. به‌بێ بوونی کۆده‌نگی له‌سه‌ر سروشتی ده‌وڵه‌ت و ئالیاتهکانی ناتوانرێ سیاسه‌ت مسۆگه‌ر بکرێ و به‌مه‌ش دیموکراسی ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه. هه‌ر مه‌ترسییه‌ک له سه‌ر دیموکراسی، له کاتێکدا که دیموکراسی نه‌خشه‌یه‌کی عه‌قلی و عه‌قلانی بۆ مماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات مسۆگه‌ر ده‌کات، توانای کۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵات نامێنێ و به ئاسانی ده‌سه‌ڵاته‌کان تێکهڵاودهکرێن و ده‌بن به وه‌سیله‌ی سته‌م و چه‌وسانه‌وه.
ده‌زانم لای زۆر لایه‌ن سیاسه‌ت وه‌ک هونه‌رێک بۆ فێڵبازی و درۆ و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات وێناده‌کرێ. به‌ڵام بنیاتنانی کۆمه‌ڵی سیڤیل و ده‌وڵه‌تی عه‌قلانی ته‌نها ئه‌وکاته مسۆگه‌ر ده‌بێ که سیاسه‌ت گره‌و له سه‌ر ئازادی بکا. به واتایهکیتر سیاسه‌ت گره‌و له‌سه‌ر هاووڵاتی وه‌ک باره‌گاو سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و شه‌رعیه‌ت و یاساکان بکا. سیاسه‌ت ده‌بێ قووڵبکرێته‌وه به‌جۆرێک تیایدا ئازادی به‌هایه‌کی پۆزه‌تیڤ‌و بنچینه‌یی بێت تیایدا. بۆیه‌ش پێویسته ده‌سه‌ڵات به ئێراده‌یه‌کی به‌هێزو رۆشن سیاسه‌تی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌و ئاراسته‌یه ببات که ئازادی بیروڕاو ئازادی بیرکردنه‌وه بکاته ماتۆڕی بڕه‌ودان به زانست و ڕوئیای ئازاد‌و سازکردنی زه‌مینه‌ی نوێگه‌ری له هه‌موو بواره‌کان. به باوه‌ڕی من ته‌نها فه‌راهه‌م کردنی ئازادی فیکری و بیروڕاو و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی ململانێ و کێشمه‌کێشه عه‌قیده‌یی و ئایدۆلۆژی و ڕێزگرتنی ڕه‌وته سیاسی و فیکرییه‌کان له یه‌کتری کافی نییه به‌ڵکو ده‌بێ هانی ڕوحی بیرکردنه‌وه‌ی ئازادانه‌ش بدرێ.
هێشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی له چوارچێوه‌ی ڕیکلامکردن بۆ گووتاری ئایدۆلۆژی و حیزب و ده‌سه‌ڵات، له‌درێژماوه‌دا، بێجگه له ناڕۆشنی و تێکه‌ڵاوکردن و به‌هێزکردنی شه‌ڕی عه‌قائیدی و ڕێگاگرتن له بیناکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت له کوردستان هیچ بهرههمیتری نابێ. سیاسه‌ت ده‌بێ ببێته مه‌فهومێکی ڕۆشن و عه‌مه‌لی، به‌جۆرێک ده‌ڕبڕی مماره‌سه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت له‌چوارچێوه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئالیاتی ڕێکخستنی ململانێ کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و جێگۆڕکێی ئاشتیانه. سیاسه‌ت به‌ڕاستی ده‌بێ ببێته نوێکردنه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌سپاندنی یه‌کێتی نیشتیمانی‌و ده‌رچێ له گه‌شه‌پێدانی رووحی تهحداو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. سیاسه‌ت بریتی نییه له بهراوردو کێشمه‌کێشی به‌هاکان، بۆ؟ چونکه به‌هاکان ناتوانن بێجگه له‌وه‌ی که جیاوازبن بوونیان هه‌بێ. ئه‌وه سیاسه‌ته، وه‌ک چوارچێوه‌یه‌ک که کۆمه‌ڵگا دایهێناوه، ده‌توانێ پێکه‌وه‌ژیانی ئه‌م خیلافه‌ی نێوان به‌هاکان، مسۆگه‌ر بکات و ته‌نانه‌ت کاری سیاسه‌تیش نییه که ئیلغای جیاوازی نێوان به‌هاکان بکاته‌وه. ده‌سه‌ڵاتیش، وه‌ک ده‌زگایه‌کی جێبه‌جیکردن، ده‌بێ ببێته بنه‌مایه‌کی بواری گشتی هاوبه‌ش که پێویستی به به‌شداری هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ڕه‌وت و پێکهاته‌کان هه‌یه نه‌ک وه‌ک مولک و پاداشتی به‌هێزه‌کان سه‌یربکرێ.
ئیسماعیل ڕواندزی