
ته‌كنیك ڕۆح به به‌ری گێڕانه‌وه ده‌كات
ڕانانێك له ته‌كنیكی چیرۆكی “دزینی خه‌ونه‌كان”ی ئارام كاكه‌ی فه‌لاح
به‌ری هه‌رتشتێك ئه‌وی روونه لای وێژه‌دۆستان و خوێنده‌ڤانی ژانره وێژه‌ییه‌كان ، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی چیرۆك پێوسیتییه‌تی و ، هونه‌ری گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بیناده‌كرێت ، خۆی له زۆر بابه‌تی وه‌ك ، زمان ، خه‌یاڵ ، چنینه‌وه ، گرێچن ، ….هتد ده‌بینێته‌وه . به‌ڵام ته‌كنیك وه‌ك بونیادی نووسینی چیرۆك خاڵی به‌هێزی هه‌موو گێڕانه‌وه‌یه‌كه ، پێویسته بزانین ، چۆن ڕووداوه‌كان له‌فه‌زای كاتی چیرۆكه‌كه به‌سه‌ر كاركته‌ره‌كاندا دابه‌ش بكه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵۆزی وپشێوی له گێڕانه‌وه‌دا دروستنه‌بێت . گه‌ر ته‌كنیك له گێڕانه‌وه جودابكه‌ینه‌وه چیرۆك هیچی به به‌روه نامێنێ ، هیچ باسێكی بۆ ئاخاوتن نییه. ته‌كنیكی گێرانه‌وه به یه‌ك ڕیتم و ، یه‌ك ئاراسته ، به‌جۆرێك له جۆره‌كان خوێنه‌ر ماندوو ده‌كات ، ده‌بێته هۆی فه‌وزاو جێنه‌كردنه‌وه‌ی زێتر له ڕووداوێك و ، كورتبڕی گفتوگۆی نێوان كاراكته‌ركان درێژدادڕی تاكه كاراكته‌رێك ، لێ ژیاننامه‌و ، یاداشتی ، سه‌ر بورده‌ی كه‌سێتی تاكی كۆمه‌ڵگا گه‌لێك چیرۆكی له هه‌گبه‌دایه ، گه‌ر بێت و ئه‌مانه وه‌ك خۆیان بگێڕدرێنه‌وه به‌چیرۆكیان بكه‌ین ، به‌بێ گۆڕان له زمان و ، فیكره و ، ته‌كنیك ، ئه‌وا خوێنه‌رجاڕسده‌بێت ، خولیا ناكات له‌شێوه نووسینێكی ئه‌وها نزیك بكه‌وێته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌منین ئه‌و ژیان و ، یاداشتنامانه‌ی ژیانی نووسه‌ران و ، ساسییه‌كان و ، ئه‌دیبان ، كه له واقیعه‌وه وه‌رگیراون و كراونه‌ته ڕۆمان و چیرۆك ، به‌ڵام ته‌كنیك وه‌ك یه‌كێك له بنه‌ڕه‌تی چیرۆك و گێڕانه‌وه‌كان ، وایكردووه گفتوگۆ ، ڕووداو ، گرێچن ، چینینه‌وه ، هه‌بێت و چێژ به‌خوێنه‌ر ببه‌خشێت ، لێ زۆرترین كه‌رسه‌ته‌كانی نووسینیش له واقیعه‌وه وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌م كاركردنه له‌نێو چیرۆك گرانترده‌كه‌وێته‌وه ، وه‌ك له ڕۆمان و ، ژانره‌كانی دیكه‌ی گێڕانه‌وه ، چوون كات و پانتایی كاركردن له نێو فه‌زای چیرۆكدا كه‌متره ، نووسه‌ر به‌رپرسیاره له‌كۆی ڕووداو ئاماژه و كاراكته‌ره‌كان ، چۆن ده‌یهێنێته نێو چیرۆك ، و چۆن مامه‌ڵه‌ی پێده‌كات ، له كوێوه ، بۆ كوێ ، پێویسته له نێو چیرۆك بێت ، له‌كوێدا و ، به‌چ هه‌نگاوێك گرنگه له چیرۆكه‌كه ده‌ریبكات ، هه‌ر بۆیه كاركردن له‌نێو چیرۆك گرانتره ده‌كه‌وێته‌وه وه‌ك له ڕۆمان. یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی واده‌كات خوێنه‌ر به‌دیار چیرۆك یان ڕۆمانێكه‌وه بمێنێته‌وه ، به‌كاربردنی چۆنیه‌تی ته‌كنیكه ، چوون هه‌مانه به‌یه‌ك ڕیتم و یه‌ك ئاسۆ ده‌ڕوات ، ڕووداوه‌كان دێنه‌ڕێی و جێی ده‌هێڵێ ، ئه‌م یه‌ك ئاراسته‌ییه وا له‌خوێنه‌ر ده‌كات خولیابكات كه‌سێكی دی چیرۆكه‌كه‌ی بۆ بخوێنێته‌وه نه‌ك خودی ، خۆی ماندووبكات.
“دزینی خه‌ونه‌كان” ناونیشانی كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی “ئارام كاكه‌ی فه‌لاح” ه له‌پێشه‌كی و ، پێنج چیرۆك ، چاوپێكه‌وتنێكی نووسه‌ر پێكهاتووه ، له‌نێَو چیرۆكه‌كان “دزینی خه‌ونه‌كان” هه‌یه ، نووسه‌ر شێوازێكی نوێی كاركرنی ته‌كنیكی به‌كاربردووه ، كه ڕووداوه‌كان دابه‌شبوون به‌سه‌ر بیست په‌ره‌گرافدا ، دیمه‌ن ، دیمه‌ن ، بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه . سێ ڕووداو ، سێ دۆخی گرنگی وه‌ك یه‌ك له نێو‌و چیرۆكه‌كه‌دا بوونی هه‌یه ، ئه‌وانیش چۆنیه‌تی كڕین ، دزینی سندوقه‌كه و ، گه‌نجێتی كاراكته‌ره‌كه یه ، كۆی گشتی گێڕانه‌وه‌كان دابه‌شكراوه ، په‌لكێش ده‌بیت به‌نێوو یه‌ك به‌یه‌كی ڕووداوه‌كاندا ، هێندێك جار په‌ره‌گرافێك ته‌واوكه‌ری په‌ره‌گرافی دوایی خۆی نییه ، دواتر په‌راگرفێكی دیكه دێت و ئه‌وی پاشتر ده‌به‌ستێته‌وه به‌ووی خۆیه‌وه ، پاشوو پێش خستی گێرانه‌وه‌كان و ، ڕووداوه‌كانی نێووی له‌م جۆری كاركردنه ، كه مۆدێلێكه نوێیه به‌نسبه‌ت ئێمه‌وه ، واده‌كات خوێنه‌ر له‌سه‌ر وێنه‌ی رووداوه‌كان بمێنیته‌وه ، خوێنه‌ر له‌ته‌مبه‌ڵی ڕزگار بكات ، ناتوانی به‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌وه خه‌یاڵت بۆ هیچ جێیه‌كی دیكه بڕوات ، ده‌بێت به‌ئاگاییه‌وه بڕاونیته ته‌وای پیت و په‌ره‌گرافه‌كان ، خولیایه‌ك بۆ خوێندنه‌وه لای خوێنه‌ر دروستده‌كات ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێ بزانێ دوای ئه‌م پره‌گرافه نووسه‌ر چیدیكه‌ی پێییه بۆ گێڕانه‌وه.
چێژی چه‌شنی ئه‌م ته‌كنیكه له‌وه‌دایه هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌ره‌گرافانه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنیاتنراوه سه‌ربه‌خۆنیین ، نا‌توانیین له ته‌واوی چیرۆكه‌كه‌ی داببڕین ، ده‌بێ چاوه‌ڕیی ئه‌وی دوای ئه‌و ، یان دواتری بكه‌ین و ، له‌كۆتایدا هه‌مووی پێكه‌وه گرێبده‌ین ، بۆ وێنه په‌ره‌گرافی یه‌ك ته‌واكه‌ری په‌ره‌گرافی دووه‌م نییه ، به‌ڵكو ته‌واكه‌ری په‌ره‌گرافی حه‌وته‌مه ، ئه‌وانی دیكه‌یش به هه‌مان شێوه‌یه ، تۆ ناتوانی لێی داببڕیت یان به خوله‌ك لێی خافڵ بیت ، ده‌نا ڕێره‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌یت لێتێكده‌چێ ، په‌ره‌گرافی چوار و په‌ره‌گرافی هه‌شت گێڕانه‌وه‌كانیان ته‌واوكه‌ری یه‌كدییه ، ڕووداوه‌كان ته‌نهایه‌ك ڕووداونین ، واته زیاتر له ڕووداوێك بوونی هه‌یه ، به‌كاربردنی ته‌كنیكه‌كه وایكردووه و نه‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی فیكره‌ی به‌هێزی چیرۆكه‌كه و ، ووننه‌بوونی كاراكته‌ر و ئه‌و گرفته‌ی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ ، تابگات به‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی ده‌گێڕێته‌وه پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین ، ناكرێت لێره‌دا په‌ره‌گرافه‌كان بنووسینه‌وه بۆ زانیینی ده‌كرێت خوێنه‌ر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر چیرۆكه‌كه و ته‌ماشای بكات .
له راستیدا ته‌كنیكی ئه‌م نووسینه له ڕۆمان و، چیرۆكدا گه‌لێك له دراماوه نێزیكن ، چوون دیمه‌نه‌كان ، گرته ، گرته‌ن ، ئه‌و گرته‌یه‌ی پێشتر نیشان درا گرێدراوی گرته‌ی دوای خۆی نییه ، به‌ڵكو گرێدراوی گرته‌ی پاشتریه‌تی . دواتر ئارام خۆی باس له‌وه ده‌كات ، ئه‌م شێوه‌كاركردنه‌ی نوێیه‌و پێی وایه “گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌زووی چنینه‌كه‌یت له‌ده‌ست نه‌ڕواو نه‌پچڕێت”.