
په‌شیمانی … سه‌ردارجاف
له وه‌ڕسبوونی ئاوێنه سووتاو و قهرهبرووتهکانی نیشتیمانا حه‌سره‌تێکی به کوڵی هه‌ڵکێشا ، له سۆراغی ونبوونی خۆ‌یا نغرۆی ته‌پ و تۆز ببوو و سه‌روگوێلاک و تهپۆلکی له جه‌نجاڵیدا ته‌نرا بوو ، هێدی هێدی به‌ره‌و زه‌مه‌نی کوڕيژگهیی داده‌کشا ، له نێو وههم و چیرۆکه به شان و شهوکهتهکانی مرۆ قهزهمهکاندا ده‌تلایه‌وه و به به‌ژن و باڵای باکگراونی رابردوو هه‌ڵده‌زنا ، نهیدهويست چیدی له‌و زه‌مه‌نه‌دا خوول بخواته‌وه ، په‌شیمانی سه‌راپا هزری قۆرخ کرد بوو ، ئای که له چ سه‌رده‌مێکدا پیاسه‌ی ته‌نیایی ده‌کرد ……..
ترپه‌ی پێیه‌کانیشی به سه‌ر چهوريژی که‌نار رووباره‌که زێتر هه‌راسانی کرد بوو ، تاو نا تاوێ تیله‌ی چاوه‌کانی ده‌بڕییه نێو رووباره‌که …….. چه‌شنی ئاوێنه‌یه‌کی بێگه‌رد بوو ، ئه‌و له‌شولاره ناسک و به‌ژن زراڤ و پرچ زه‌رد و چاو شینانه‌ی به‌نێو په‌لکه‌زێرینه‌ی خۆ‌یا له شه‌پۆل ده‌دا ، ئه‌و ئێواره‌ی به بیردا هاته‌وه شۆڤێره تاکسییه‌که‌ی تیا شه‌رمه‌زار کرد ، شۆڤێرێکی هه‌ژار له ته‌ک سه‌رما و سۆڵه‌ی شاری نێو چیایان ههڵدهتورتا ، هێشتان بارانه‌که به‌خووڕ ده‌هاته خوارێ هه‌ر که جارێکی دی پێیه‌کانی ههڵنایهوه سه‌رسمێکی دا و وه‌ئاگا هاته‌وه ، چاوه‌کانی بڕییه سیما و رووخساری کیژۆڵه‌یه‌کی سه‌رنج راکێش که‌چی له ئامێزی رهشپێستێکدا خپ لێی نووستبوو له به‌ر خۆیه‌وه گوتی ……..
– کاکی شۆڤێر ناهه‌قی نه‌بوو ئاوێنه قۆقزییهکهی له بن رادیوی دهشبوولهکه دانا بوو ، جیاوازییه‌کانی ئێره و ئه‌وێ به بارته‌قای کپی و هاواره ، ئای که ئه‌و شۆڤێره چه‌ند به ستهزمان بوو به وه‌ڵامه بێ له‌ز و ههڵچونهکانهوه شه‌رمه‌زارم کرد بوو ، نهۆ له‌و خه‌ونه وه‌ئاگا هاتمه‌وه و حاڵی بووم ئابروو ته‌نها له نێوگهڵدا خۆی مه‌ڵاس نه‌داوه ، کرده قێزهونییهکان سه‌راپا ئابروون و لای ئێمه بێباکانه زۆرن زۆر ، چه‌شنی ئه‌و ئافره‌ته لهشفرۆشانهن که له نێو جامخانه‌کاندا خۆ ده‌نوێنن ، لێ راست ده‌که‌ن راست ناکرێ گاڵته‌یان پێ‌بکرێ به بێ ئابروو ناوببرێن چونکی دبێژن ئه‌وانه کار ده‌که‌ن کار … که‌چی ئه‌وانه‌ی ئێمه ره‌نجی کارگه‌ران ده‌خۆن ……
به نێو پیاسه سه‌ر رووبارییهکهیدا هه‌زاران میل هه‌ڵه‌ت و هه‌وراز و ده‌ریا و نشێو و سارای له چاوتروکانێ ده‌به‌زاند و له به‌رلێزمه‌ی بارانه‌که‌ی ئه‌و ئێواره دره‌نگ وه‌خته ده‌گوزه‌را ، و ده‌یگووت :
– بشێ زه‌مه‌ن بگه‌ڕێته‌وه و پێکه‌وه به زمانی کۆتر سپی بنوێنین ، بشێ کاکی شۆڤێر ره‌نجا بێ چۆن دڵنه‌وایی بکه‌مه‌وه و گرێ کوێره‌ی نهۆم بۆ بکاته‌وه
ئه‌و ده‌مێک بوو په‌نجه‌ی په‌شیمانی قرتاند بوو ، لێ جه‌غار ئه‌و شۆڤێره نابینێته‌وه پڕ به ئه‌وکی له سه‌ر بڵندگۆکان له رووپه‌ڕی رۆژنامان به گوێی هه‌موو مرۆڤێکی بدا و بڵێ ئه‌ز گه‌له‌ک په‌شیمانم له هه‌رچی پێم گوتی بمبووره له مقۆمقۆی سه‌فه‌ری جاڕمدا ئابرووم بردی …………
هێشتان له به‌ر خۆیه‌وه وڕێنه‌ی ده‌کرد ده‌نگێکی ناسک به بن گوێچکه‌کانی چرپاند (( منیر خود ساڤۆندز ))
به‌لجیکا
17 ئاداری 2011