چه‌ند شیعرێكی غوڵام ره‌زا بروسان
له خێزانی دار به‌ڕووه‌كانم
یا له ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌سپ؟
نازانم
ته‌نها ئه‌مه ده‌زانم
سه‌ره‌تا شێت نه‌بووم
چۆنه كه ته‌نیایی
شێوه‌ی مانگ
گه‌وره‌تر ده‌كات
ته‌نیایی
ته‌نیایی
به‌رزرترین لق باشتر له‌مه تێده‌گات.
باوه‌ڕم به دۆنادۆن نییه
به‌ڵام گه‌ر مردم و
وه‌ك به‌ردێك له دایكبوومه‌وه
نیشانه‌یه‌كم له‌سه‌ر دابنێ
تا خۆم له به‌رده‌ركانیتر باشتر بزانم.
ده‌ستێكم له تۆوه‌ده‌ده‌م و
به ده‌سته‌كه‌ی ترم
بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه
ئازیزم
به دوای تۆدا
ده‌ستم هێند درێژ ده‌بێت
له سنووریش تێپه‌ڕ ده‌بێت.
گه‌ر پێویست بێت ژنانه بیرده‌كه‌مه‌وه
وه‌ك ده‌رزییه‌ك له خه‌یاڵت رۆده‌چم
ده‌ست به قۆپچه‌ی كراسه‌كه‌تدا ده‌هێنم
ژیان بێ‌دار ده‌كه‌مه‌وه.
ماچت ده‌كه‌م
ئه‌وه‌نده‌ت ماچ ده‌كه‌م، ده‌ممیان لێبێته ده‌می تۆ.
ده‌مه‌وێ
گوێچكه‌ی با بگرم
تا هێنده له قژت نه‌ئاڵێ و
یاری به ژیانم نه‌كات
تۆیش كارێك بكه
بۆ نموونه
قۆپچه‌ی كراسه‌كه‌ت داخه
بۆ نموونه
ته‌نووره‌كه‌ت تۆزێك هه‌ڵكه
وابزانه شۆسته‌كه ته‌ڕه.
سه‌رچاوه:
مرپیه برای درختی كه به پهلو افتاده است
انتشارات فرهنگ تارا
چاپ دوم، 1390
له فارسییه‌وه: جه‌بار سابیر