له چاوه‌ڕوانیی هاتنه‌وه‌ی باخاندا
ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته ئاماژه‌كانی دووركه‌وتنه‌وه بوون له گۆرانیگوتن، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆش بڕیاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یاندبێ، به‌ڵام ئه‌و بۆنه‌مان له هه‌ناسه‌ی كرد. له‌م ماوه‌یه‌ی دواییشدا ئاماژه‌كان پێچه‌وانه بوونه‌وه و دڵخۆشی كردین به‌وه‌ی بیرۆكه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌یان به‌خشینی گه‌شبینییه به ئێمه، لێره‌شه‌وه له چاوه‌ڕوانیی باخانداین و ده‌مانه‌وێ بزانین چیی تری پێیه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشتر پێی به‌خشیوین؟ له‌و پێودانگه‌وه ده‌مه‌وێ وه‌ك هه‌وادارێكی ئه‌و ده‌نگ و ستایله كاركردنه هونه‌رییه‌ی باخان ئێمه‌ی پێ ڕاهێناوه، قسه‌یه‌كی كورتی له‌باره‌وه بكه‌م.
بۆ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی باخان و قسه‌كردن له‌باره‌یه‌وه، به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌خوازێ بۆ ژینگه‌ی ماڵه‌وه‌ی و سه‌ره‌تاكانی بگه‌ڕێینه‌وه. چونكه ئه‌و كچی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری به‌ئه‌زموونی كورد “سه‌ڵاح مه‌جید”ه، واته له ژینگه‌یه‌كی هونه‌ریدا په‌ره‌وه‌رده بووه كه ده‌كرێ سه‌ره‌تای له‌دایكبوونی به‌سه‌ره‌تای خولیابوون به‌هونه‌ر لای ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده وه‌ربگرین، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له كۆرپه‌ڵه‌یییه‌وه به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی باوكی گۆش كراوه و ئه‌مه‌ش ڕێگه بۆ وه‌رگرتنی سۆزه‌كان له نه‌ستیدا خۆش ده‌كات، واته لاواندنه‌وه له سه‌ڵاح مه‌جیده‌وه بۆ باخانی كۆرپه‌ڵه له تۆنه پاكه‌كانی ده‌نگه‌وه به‌رجه‌سته بووه كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی زۆری بۆ ده‌رخستنی تۆنی پاك له‌لای كۆرپه به‌جێ دێڵێ. واته لایه‌نێكی كاریگه‌ری تۆنی پاك له ده‌نگی باخاندا بۆ سروشتی ژینگه هونه‌رییه‌كه‌ی و به‌شێكیش له بۆماوه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وه‌ش به‌دوا ده‌مێنێته‌وه كێیه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ده‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی داهێنه‌رانه په‌روه‌رده ده‌كات؟ چونكه ئه‌وه‌ی له توانا ده‌نگییه‌كه‌ی ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده‌مان بینیوه، زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی به‌ئاسان په‌روه‌رده بووبێ، واته ده‌بێ چه‌ند زانستانه كاری بۆ كرابی، له‌وه‌ش پتر به‌هێمنی هه‌ڵسوكه‌تی له‌گه‌ڵدا كرابێت.
كاتێكیش دوای كاره پڕ داهێنانه‌كانی “كێ وه‌كو من خۆشی ویستووی” و “ڤالانتاین” و به‌رهه‌مه‌كانی تری كه له ستایلهیلی تایبه‌ت به ده‌نگه ده‌گمه‌نه‌كه‌ی ئه‌و كاریان بۆ كراوه، له ناوه‌نده‌كه هونه‌رییه‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه و خۆیمان لێ ده‌كاته “هه‌ناره شیرینه بۆ نه‌خۆش”، جێی خۆیه‌تی به‌و هه‌ڵوێسته‌ی نیگه‌ران بین. چونكه ده‌بێ باخان بزانێ له‌وه تێپه‌ڕیوه ته‌نیا موڵكی خۆی بێ و حیساب بۆ ویسته‌كانی ئێمه‌ی هه‌وادارانی نه‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ره‌تا كه‌سمان داوامان لێ نه‌كردووه خۆی بخزێنێته باوه‌شی كۆڕه هونه‌رییه‌كه‌وه، ئه‌وه ویستی خۆی بووه و ئێمه‌شی گیرۆده‌ی حه‌زكردن له‌و ده‌نگه كردووه، هاوكات نه پیر بووه و نه په‌ككه‌وته، ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه پێمان گه‌یشتووه، هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ته‌نیا ڕهنجانیهتی له مامۆستاكه‌ی “هه‌ڵكه‌وت زاهیر”، واته هۆیه‌كانی كه‌سین نه‌ك هۆیهلێكی هونه‌ری و پره‌نسیپیی وا كه مه‌حاڵ بێ بۆ گه‌ڕانه‌وه، له‌وه‌شدا جیا له‌وه‌ی خۆی زیانمه‌ند ده‌بێ و به‌ده‌ستی خۆی خۆری به‌ره‌و ئاوابوون ده‌بات، ئێمه‌شی تێدا كردووه‌ته قوربانی.
بیانووه‌كانی باخان له ڕه‌نجانی هه‌رچی بن، نابنه بیانووی ڕژد بۆ دووركه‌وتنه‌وه له كاری هونه‌ری، ئه‌گه‌رچی پێم وایه له‌وه‌شیاندا زیره‌كیی نواندووه كه له‌م ماوه‌یه‌ی دووركهوتنهوهیدا خۆی له قه‌ره‌ی به‌رهه‌می كرچوكاڵ نه‌داوه، چونكه دوای ئه‌و ستایلهیلهی ئه‌و خاتوونه له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كه‌دا خۆی پێ ناساند، خۆی بخزێنێته ناو هه‌ر ستایلێكی تری كوردی، چ گومانم نییه له‌وه‌ی خۆی تووشی جۆرێك له داڕمان ده‌كا نه‌ك هه‌ڵپه‌ی بۆ پێشه‌وه‌چوون، ئه‌مه‌ش دروست ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه باخان له ده‌ره‌وه‌ی دنیا هونه‌رییه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر، هه‌رگیز ناتوانێ ببێته ئه‌و باخانه‌ی ئێمه ناسیومانه، ڕه‌نگه بتوانێ به‌شێكی كه‌م له هه‌وادارانی ساده‌ی گۆرانی ڕازی بكات، به‌ڵام له‌لام یه‌قینه ناتوانێ بگاته ئه‌و ئاسته‌ی بتوانین له ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌ریدا بیخه‌ینه به‌ر قسه‌وباسه‌وه، مه‌گه‌ر ته‌نیا بكه‌وێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی هه‌واڵه كرچهكان، نه‌ك ڕۆشنبیرانی بواره‌كه به‌دوایه‌وه بن.
هه‌موو ئه‌مانه وامان لێ ده‌كه‌ن له‌و دووركهوتنهوهیهدا باسی هه‌ردووكیان “باخان و هه‌ڵكه‌وت” بكه‌ین، ئه‌رێنی یان نه‌رێنی، چونكه بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی كێشهیانهوه بزانم، گومانم نییه له‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دوولایه‌نه‌ن، واته لایه‌نێك به‌ته‌نیا كێشه‌ی پێ دروست ناكرێ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تر ئاره‌زووی وه‌رگرتنی كێشه‌كه‌ی نه‌بێت، بۆیه هه‌ریه‌ك له‌و دوو هونه‌رمه‌نده به‌شێك له خهوشهكانیان به‌رده‌كه‌وێ، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كیان نه‌یتوانیوه به‌رامبه‌ر ویستێكی ناواقیعیی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به ئارامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌بێ، ئه‌مه‌ش له خۆیدا به‌شداربوونه له دروستكردنی كێشه. بۆیه من لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ڵه نه‌بم، نامه‌وێ پتر له‌سه‌ر ئه‌م دیوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی باخان و زیانه‌كانی بوه‌ستم، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستمه چی بكه‌ین بۆ هاتنه‌وه‌ی باخان؟
ده‌رگه‌یه‌كه و باخان لێی داوه، بڕیارێكه و هه‌ڵكه‌وت ده‌رگه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه سه‌ر پشت، له‌و پێوه‌ندییه‌دا شارایهك به‌رهه‌می هونه‌ریی ناوازه دروست بوون، ئه‌و به‌رهه‌مانه به ئه‌فراندنی هه‌ردووك هونه‌رمه‌ند له‌دایك بوون. واته ده‌مه‌وێ بڵێم باخان ده‌یتوانی له ده‌رگه‌كه نه‌دا و هه‌ڵكه‌وتیش نه‌یكاته‌وه، كاتێكیش لێ ده‌درێ و ده‌كرێته‌وه و له ئه‌نجامدا ئێمه‌ش ده‌هێننه ناو دۆخه هونه‌رییه‌كه‌وه، لێره‌وه هه‌قدار ده‌بین له‌پێناو ویسته‌كانی خۆمان ئێمه‌ش داواكاریمان لێیان هه‌بێ كه ئه‌ویش داواكاریی به‌یه‌كتر گهیشتنهوهیانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ دا، زۆر دڵنیام له‌وه‌ی باخان ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی دنیا هونه‌رییه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت هه‌رچی بكات، ناتوانێ باڵایی “كێ وه‌كو من خۆشی ویستووی” و چه‌ند به‌رهه‌مێكی تری دووباره بكاته‌وه، واته ناتوانێ دووباره له‌و ئاسته‌دا خۆیمان پێشان بداته‌وه، هه‌رچیی تر بكات، ته‌نیا نواندنی دهنگهكهیهتی نه‌ك داهێنانێ نوێی هونه‌ری له به‌ده‌ستهێنانی میلۆدی و جۆری ئهداكردنیدا.
ڕاستیتان ده‌وێ به‌شێك له خهوشهكه به‌ر هه‌ڵكه‌وتیش ده‌كه‌وێ، چونكه ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی له دوای وه‌ستانی باخانه‌وه باخانێكی تر دروست نه‌بووه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌مه‌یان بۆ فێرگه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت دروسته، ئه‌گه‌ر هه‌ڵكه‌وت پێی وابێ توانیویه‌تی ده‌نگێكی سه‌رووتر له توانا ده‌نگییه‌كه‌ی باخانمان پێ ئاشنا بكات، لێره‌وه ده‌ڵێم له‌كه‌یه‌ك به‌مێژووی هونه‌ریی خۆیه‌وه ده‌نووسێنێ و به‌ئاسانیش لێی نابێته‌وه. ئه‌وه‌یان ڕاسته “میرا” له ده‌نگه زۆر به‌تواناكانی گۆرانیی كوردیی سه‌رده‌مه، ئه‌وه‌ش دروسته “لۆكه” له ده‌نگه زێڕینه‌كانه و هیوایه‌كی زۆرمان له داهاتوودا پێی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و ده‌نگانه به‌شێوازی دوورتر له شێوازی باخان هاتوونه‌ته قبووڵكردن، ته‌نانه‌ت ناتوانین باخان له‌گه‌ڵ له‌یلا فه‌ریقی و په‌یمان عومه‌ر و نازدار و هانی و فاتێ و هیچ ده‌نگێكی تری ئافره‌تاندا بخه‌ینه به‌راورده‌وه، هه‌ریه‌ك له‌وان به چێژێكی جیا له باخان خۆیان هاویشتووه‌ته دڵی ئێمه‌وه. باخان تایبه‌تمه‌ندییه‌كه ده‌بوو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ هه‌ڵكه‌وت ده‌ستی پێوه بگرێ، كه نه‌یتوانیوه به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌ته‌كدا بكات، ئه‌وه‌یان خهوشێكه و ده‌هێنێ دانی پێدا بنێ، هاوكات كێشه‌یه‌كه و ده‌خوازێ به بوێرییه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بكات. ڕاستیتان ده‌وێ فێرگه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت گه‌وره‌یه، ئه‌و هه‌موو دژایه‌تییه‌ی ده‌كرێ شایه‌تییه‌كی به‌رچاوی گهورهیییهكهن، به‌ڵام نكوڵی له‌وه‌ش ناكرێ كه ئێسته فێرگه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت به‌بێ باخان بۆشاییی تێ كه‌وتووه و ده‌هێنێ كار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بكرێ.
دواتر مه‌به‌ستمه جه‌خت له‌وه بكه‌م كه ده‌هێنێ بۆ بهیهكگهیشتنهوهی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده داهێنه‌ره “هه‌ڵكه‌وت و باخان”، هه‌وڵی چه‌ند لایه‌نه‌ی بكه‌وێته پشت، واته ئێمه‌ش خۆمانیان لێ بكه‌ینه خاوه‌ن و پشكمان له جوانتركردنهوهی جوانییه‌كانیان هه‌بێ، به‌ڵام ڕاستی و هه‌ڵسوكه‌وتی دروست ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ئه‌وانیش خۆیان شلتر بكه‌نه‌وه و وه‌ك هونه‌رمه‌ندی ڕاستینه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، چونكه هونه‌رمه‌ندی ڕاستینه له گه‌وره‌یی دڵ و ده‌رووندایه نه‌ك ته‌نیا كاره هونه‌رییه‌كانی. بۆیه ته‌نیا ئه‌و كه‌سه گه‌وره‌یه كه خاوه‌نی ده‌روون و ئه‌قڵی گه‌وره‌تر بێ، واته ده‌بێ هه‌ڵكه‌وت و باخان بۆچوونه لاوه‌كییه‌كان له كێشه كه‌سییه‌كاندا به‌لاوه بنێن، یان خۆیان ڕاسته‌وخۆ قسه‌یان له‌باره‌وه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و هونه‌ره‌كه‌یان، چونكه ئه‌زموون فێری كردین كه ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده هیچیان بێ ئه‌وی تریان كامڵ نین، واته بۆشایی ده‌كه‌وێته هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه. لێره‌ش به‌دواوه له چاوه‌ڕوانیی هاتنه‌وه‌ی باخانداین بۆ ئه‌و باخچه‌یه‌ی سه‌ره‌تا تێیدا خونچه‌یه‌ك بوو و دواتر بووه گوڵ.
وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د