شێتانه سه‌ری خۆم هه‌ڵگرت ژیرانه سۆزت پێبه‌خشیم
1
نه‌مده‌ناسیت
تارماییه‌ك له غه‌یبه‌وه
تۆی پرژانده رۆحمه‌وه و..
په‌ری عه‌شقێكی نوورانی هه‌ڵی گرتم
له ته‌مێكی پر له عه‌تری ئاڵتونیدا
په‌پووله‌ی نیگام نیشته‌وه
جه‌سته‌یه‌ك نوقمی سه‌مفۆنیای
رازه‌كانی په‌نهانی بوو
مه‌یلێ سه‌ره‌تاتكێی ده‌كرد
ده‌ستی سۆزێكی بلووری
هاته خواێ و ..
بۆ به‌هه‌شتی گوڵ و نمه‌ی
چره دارستانی دووری
جوانیی هه‌واری تۆی بردم
شێتانه بووم له سۆراختا
دێوانه‌یی عه‌وداڵت بووم
نه‌تمبینی ..
ماندووی كردم
به‌ده‌م خه‌ونی رۆشنمه‌وه
چه‌پكێ ماچ و خۆشه‌ویستیم
له باوه‌شی ووشه‌كانی به‌ربارانتا
بۆجێهێشتی
خه‌م هه‌ناسه‌سواری كردم
ته‌نها تاسه‌ی شه‌یدا بوونت له‌ته‌كما بوو
كۆستێ چرای بۆ هه‌ڵكردم
2
په‌ره‌یه‌كی توڕدراوت
خۆی كرد به‌وێرانه‌ی دڵما و
له ده‌روازه‌ی بونگه‌ی خوێن و قوربانیتا
گیرسامه‌وه ..
كۆته‌ڵی كێم و زوخاوی
سه‌ده‌ی چه‌قۆیان پیشاندام
له‌گه‌ڵ تیشكا شه‌كه‌تی خۆم ئاڵ وگۆڕ كرد
به‌فریش بووم و نه‌توامه‌وه
بیرم بوو به كێڵگه‌ی زام و
له چاوه‌روانیتا ژیام
موچركێ سه‌راپای ته‌نیم
وه‌كو هه‌ور و ره‌وكردنی بناره‌كان
له‌گه‌ڵ به‌ردا سه‌نگم كوتا و
وه‌كو كوردستانیش گریام
سه‌رابێكی ئه‌رخه‌وانی هه‌نگاوه‌كانی ده‌ژماردم
ته‌ڵه‌زگه‌كانی فیراقت له‌خۆیدا كۆی ده‌كردمه‌وه
حه‌زێ ئاوس رایده‌ژه‌نیم
بێهووده بوو ئه‌و سه‌فه‌ره‌م
عه‌شقم له پاشكۆی پاییز و
حه‌زم له نێو گه‌ڵاكانی
خه‌زانی دیدارتا نووستن
له‌و رۆژه‌وه ده‌ریایه‌كم
شێتی شه‌پۆلان راده‌گرم
ده‌ست بۆ كه‌مه‌ری خۆر ده‌به‌م
وا ده‌زانم ئه‌وه خۆتیت
كولێنی عه‌شقی رووبه‌سته‌ی
نێو نیشتمانی دڵی من
ئه‌ی مه‌زنه ژن
18-2-2012
فاتیح سه‌لام