تاوانه‌کانی مامه‌ند قه‌شقه له‌نێوان نادادپه‌روه‌ریی دادگا و بێوه‌فایی کوردستانی نوێ‌دا
مامه‌ند قه‌شقه:
که‌س نییه له‌سه‌ر ئاستی شار و پارێزگای هه‌ولێر و بگره سه‌رانسه‌ری باشووری کوردستان ئاشنا نه‌بێت به ناوی مامه‌ند ساڵح مه‌ولود قه‌شقه‌یی (مامه‌ند قه‌شقه)، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌ی ژماره (113)ی سه‌ر به ئه‌منی هه‌ولێر و کرێگرته‌یی، خۆفرۆشی و تاوانه‌کانی ئه‌و کۆنه جاشه.
مامه‌ند قه‌شقه، سه‌ره‌تا کرێکاری فه‌رمانگه‌ی کشتوکاڵی هه‌ولێر بوو، به‌ڵام له‌به‌ر دڵسۆزی خۆی بۆ به‌عس و دوژمنایه‌تی کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و پێشمه‌رگه له کۆتایی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو چه‌کی خیانه‌تی کرده شان و دوای به‌شداری کردنی ده‌یان شه‌ڕ له‌دژی پێشمه‌رگه و به‌گرتدانی ده‌یان که‌سی بێ‌تاوان، کرا به فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌ی ژماره (113)ی جاش. حاجی شه‌وکه‌ت له‌تیف خدر قه‌شقه‌یی، جێگری فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی مامه‌ند قه‌شقه که هه‌ردووکیان خه‌ڵکی یه‌ک گوندن.