بە تەنیشت تەنیاییەوە … نەوزاد بەندى
Closed							
	
						
						
					
خەریکە 
هیواش
هیواش
ئاوا ئەبى …
کە خۆر عادەتى ئاوا بوونە …………
خەریکە 
جرکە
جرکە
ئەتوییتەوە
کە ئەوە عادەتى تریفەى مانکَ و
کانیاوى روونە ………
خەریکە 
هەنکَاو
هەنکَاو
لێم زیز ئەبى
کە ئەوە لاى من 
کَیان دەرجوونە …
( دوو وتارى یەک لابەرەى تەمەن بووین ..
دوو بەیجى نەکونجاوى فەیسبوک بووین ..
دوو کَەلاى هەمان درەخت بووین :
یەکێکیان هى باییزى بار و ..
ئەوەى تریان
هى
بەهارى
ئەمساڵ بوو …
دوو جاى هەمان قۆرى بووین
یەکێکیان 
شیرین
شیرین و 
ئەوەى تریان
دیزلەمە و
تال بوو …)

 
			 
			 
			