
ده‌مه‌وێ له‌دایك بم … یوسف خه‌لیل
كاتێ مرۆ نۆش ده‌كا..هه‌ناسه بێ سانسۆره‌كان
كه په‌یوه‌ست بوون
به‌بوونی خوود فه‌رهه‌نگ ڕێژكا…!
هاوڕێ ئه‌توو نه‌بووی
ستاری بنه‌وشه‌و سیمای ئاسۆ‌و
فریشته‌كانت
وه‌ك زه‌نگی سپێده وهخهبهركرد
دڵی ته‌م و سۆزی گه‌داو
ئه‌ڤینی كات و ساتت
له‌نێو قۆزاغه‌ی ڕۆژه نادیاره‌كان و
فه‌له‌كی سۆزانیه هات و نههاتهكاندا
وه‌ك دووانه‌یه‌كی تاك جه‌سته
عاشق به‌یه‌ك ئاسا
له‌نێو خه‌زانێكی هه‌میشه به‌هارا
ژیینی نوێمان بهههردووكمان
بنیات ده‌نا
….
ئه‌مێستاش
له‌دووت ده‌گه‌ڕێم و نازانم نانا بۆ
ته‌مه‌ن خۆی كردۆته
مۆته‌كه‌ی ژه‌نگ و
پاییز و دییل و
دهسهپاچهی خوا !
هێدی هێدی وه‌ك بارانێكی دووڕییان و
وه‌رزی بێ ناوونیشان
نمووی داستانه تارماییه‌كان و
بێشه‌ڵانه
بهوقووم و خوێن ئامێزه‌كان
بوونه پۆشاك و
كرا به‌به‌ری ئاسۆداو
تاراندییانن
….
خه‌زانی دۆزه‌خیش
یه‌ك له‌دووای یه‌ك
وه‌ك كای ده‌م باو زامی بێ شومار
زه‌وی كرده كۆیله‌و
زنجیره چیاكانی به‌هاری
كرده ئاوه‌ڕۆی كانیاوه‌كان و
هۆن هۆن
فرمێسكی قه‌تیس ما‌و
بێهووده‌و نامۆ
به‌ره‌و ده‌ریا ڕۆده‌چوو
باڕێژه‌ی ئاسمان ئاسا ڕه‌شیش
له‌نێو دۆزه‌خا
كه‌ژاوه‌ی مه‌رگیان تاودهداو
جه‌سته‌ی دڵداریش
ژیله‌مۆ ئاسا
ههڵدهپڕوكا
Yousif_kazh@yahoo.com