
دوعای نیشتیمان … دلێر محه‌مه‌د
Closed
ده‌م و چاوی نیشتیمانه‌که‌م
وه‌کو قومار خانه‌یه‌كی لێ هاتووه
هه‌ر درزێکی ..
هه‌ر لۆچێکی ..
هه‌ر پنتێکی سه‌ر خاڵێکی
مێزێك تیایدا دانیشتووه
جمه‌ی پیاوی سیاسی و
نه‌ڕه‌و لرفه‌ی بازرگانان
سه‌راسیمه‌ی وه‌رزییانه
شه‌و و ڕۆژی داپۆشیوه
ئه‌م نیشتیمانه ماندووه‌ی من
هه‌موو به‌ره به‌یانێك
ده‌ست نوێژ به گزنگ هه‌ڵده‌گرێ
نزا ده‌کا
ئه‌ی خوای گه‌وره ..
هه‌وره‌کانم لێ ببه‌وه
ئه‌ستیره‌و مانگم ، بکوژێنه‌وه
خۆرم له ناو ده‌ریا ، بخنکێنه
چیتر نامه‌وێ
له ئاوێنه‌ی سیمای ڕه‌شم ڕابمێنم
پڕم له فێڵ و درۆ
پڕم له ئه‌تك و گوناح
پڕم له سه‌ربڕین و ،، له‌چه‌قۆ
گه‌ر وا بڕوا ..
هه‌موو شتێ پڕم ده‌کا
ته‌نها شتێ لێی به‌تاڵ بم
تووڕه مه‌به ئه‌ی خودایه
ئه‌ویش ده‌سته‌ڵاتی تۆ !!