
يەکەمين ماچ …. نەزار قەبانی
دووساڵ.. بەسەر ماچەکەمدا، تێپەڕدەبێ
ئەی ماچگەکەم!
هێشتا بۆنگوڵاوی لەسەر لێوەکانم
دێت و دەچێ..
وەک ئێستابێ…
شيرينيەکەی لانەچووە
هێشتا بۆنی، پەرستگەمی.. پڕکردووە..
ئەگەر قژت لە دەستمدا رەهێلبێ،
وەک ناو زارت داری سوتان…
ئاگردان و..کوورەم بێ
بڵێ… ئاخۆلە زارمدا
دۆزەخبوو بەتاڵتکرد..
ئايا ئەوە خۆشويستنە تۆ ببيتە سوتانگەم؟
کاتێک دەمی هەردوکمان
بە گەرميەک داسووتان
لەناو لێوەکانيدا تارمايی گۆڕەکەم دی
چيرۆکەکان دەگێڕنەوە،
کە دەم گوناهێکی سوورە…
تۆش حەزت لە گوناهەکەمکرد
خەڵکيش لافلێدەدەن
کە دەم ياريگەيەتی
لەبەرچی ئێسک و
دەمارەکانمی هەڵلوشیی؟
يەکەمين ماچت.. چەند خۆشە..
بۆنی چياکانم و..
دارستانەکانم و.. دەمارەکانم..
پێی هەڵدەکا..
ئەی دەم شەرابيی منداڵ..
ئەگەر يادی بکەمەوە..
تا قوڕگم پڕ لە ئاو دەبێ
چيت لەسەر لێوەکانم جێهێشتووە..
لەسەر زاری کڵپەسەندووم،
يان سيەکانم چاپتکرد؟
هيچم لە تۆ بۆ نەماوە..
داوێکی بۆنگوڵاو نەبێ
داوای گەڕانەوەت دەکا..
بۆ هێلانەکەت.. خانمەکەم..
بۆلای کەسێکيتر چوويت و..
ئەو لەلای من ماوەتەوە..
وەک سەرچاوەيەکی کڵپە…
وشک نەبووەو.. نەشمردووە..
من لەسەر هەڵپەی بەڵێنم..
چاوت لێمبێ.. خانمەکەم..
و. جەلال دەباغ