
سه‌روه‌ری یاسا و دادگا که‌مپه‌ینی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌که‌ی له‌نده‌نی بڵاوه پێ‌کرد …
سه‌روه‌ری یاسا و دادگا که‌مپه‌ینی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌که‌ی له‌نده‌نی بڵاوه پێ‌کرد ، به‌ڵام شتێکی چاوه‌ڕوان کراو بوو
ئەو کەمپەینەی کە لە ڕۆژی 15-10-2011 دەستی پێکردو نزیکەی 4 مانگ و نیوی خایاند سەرلەبەیانی زووی ئەمڕۆ ،28-02-12 ، کۆتایی هات.
لە دەوروبەری کاتژمێری 12.30 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس بە هەموو پێویستییەکانی لێدان و شەڕەوە بە هەڵوێستێکی شەڕەنگێزانەوە لەگەڵ ئامادە بوونی ژمارەیەکی زۆری تری پۆلیس بۆ کاتی پێویست و بە یارمەتی ژمارەیەک لە کارمەندانی تر بۆ یارمەتیدانی پۆلیس کە پێیان دەڵێن Bailiffs هەڵیانکوتایە سەر کەمپەکەو تەنها پێنج خولەکیان مۆڵەت بە خه‌ڵکه‌که دا، تاکو شوێنەکە بەجێبهێڵن. لەهەمان کاتدا خۆیان کەوتنە هەڵوەشاندنەوەی هەموو چادرەکان و هەرچییەک لەو ناوەدا هەبوو. سەرئەنجام پاش سوکه شه‌ڕێک و دەستگیر کردنی 20 کەس و برینداربوونی چەند کەسێک کەمپەکە چۆڵ کرا.
شایانی باسە کە بزنس (کۆمپانیا گەورەکان) و خاوەن زەوییەکەو کەنیسە هەر لەسەرەتاوە دەیان ویست ئەو که‌مپه‌ینه له‌وێدا هه‌ڵکه‌نن، هه‌رچه‌نده لە دواییدا کەنیسە لە ژێر فشاری خەڵکانی خۆیی و دەرەوەی خۆیدا لەو بڕیارە کشایەوە. بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی که‌مپه‌ینه‌که کۆمپانیاکان و خاوه‌ن زه‌وییه‌که شەکوای یاسایی‌یان لە دادگادا بە بیانوی پیسوپۆخڵی کەمپەکە، زیادبوونی دزی‌و تاوان لەو ناوەدا، ڕێگرتن لە زیاره‌تکه‌رانی که‌نیسه‌و خەڵکانی ئاسایی لە کاروباری ڕۆژانەیاندا، نه‌بوونی ئاسایش و په‌یڕه‌وی نه‌کردنی پلانی سه‌لامه‌تی هەروەها بیانوی ناشیرینی دیمەنی کەمپەکهش، تۆمار کرد. گەرچی لە دادگادا لەلایەن پارێزەری کەمپەکەوە بە بەڵگەنامەوە هەموو بیانووەکانی بزنس و خاوەن زەوییەکە، ڕەتکرایەوە، بەڵام هەر دادگا لە ڕۆژی 20-02-12 بڕیاری ئەوەی دا کە دەبێت شوێنەکە چۆڵبکرێت و هیچ شوێنەوارێکی که‌مپه‌ینه‌که نەمێنێت، ئیدی پۆلیسیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆیان بە هەل و کاتێکی باش زانی له جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌که‌ی دادگادا بۆ هێڕش کردنە سەر کەمپەکە.
هه‌ڵبه‌ته من لێره‌دا باس له چونێتی دروست بوون و ئامانجی ئه‌و که‌مپه‌ینه ناکه‌م ، چونکه ئه‌مه‌م له کاتی خۆیدا له وتارێکدا، بڵاو کردۆته‌وه. ئه‌وه‌ی که لێره‌دا ده‌مه‌وێت بیڵێم کۆتایی هێنانی که مپهینهکهیه گه‌رچی جێگای داخه، به‌ڵام ئه‌م سه‌رئه‌نجامه‌ش، واته به‌ده‌رنانیان له‌و شوێنه به به‌کار هێنانی یاسا‌و زۆری پۆلیس له ژێر فشاری بزنس و کۆمپانیا گه‌وره‌کاندا ، کارێکی چاوه‌ڕوانکراو بوو.
له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نکورتی ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئەمجارە له خه‌باتدا، که کاری ڕاسته‌و خۆ بوو، به‌ده‌ر له کۆنترۆڵی پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان ، گرتنه‌به‌ری ئه‌م جۆره چالاکیانه ،کاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌و ئه‌زمونێکی باشیشه بۆ کوردستان و شوێنه‌کانی تری وه‌کو ئه‌وێ ، که کاری ئاوا به‌ده‌ر له خواستی پارته‌کان و سەرکرده ناودارو ناسراوه‌کان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه درێژخایه‌ن نه‌بوو، هه‌روه‌ها نه‌بووه بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ، به‌ڵام به‌ڕای من، هه‌ده‌فی خۆی له چوارچێوه‌ی ئه‌و قه‌واره بچوکه‌ی خۆیدا پێکا ، وکو: هایلایت کردنی به‌ربه‌ریه‌تی ئه‌م سیسته‌مه، وه‌ک که‌مپه‌ینێکی گه‌وره‌ی پڕۆپاگه‌نده بۆ خواسته‌کانی که‌مپه‌ینه‌که به ڕاکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵکانێکی زۆر ، چالاکییەک کە له ده‌ره‌وه‌ی خواستی پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان به چه‌پ و ڕاست و لیبراڵیانه‌وه، ئەنجامدرا ، به‌کار هێنانی دیمۆکراسی ڕاسته‌و خۆ له ده‌رکردنی بڕیار‌و کردنی چالاکیه‌کانیاندا، په‌یڕه‌وی کردنی مه‌سه‌له‌ی ئاسایش و سه‌لامه‌تی خودی خه‌ڵکانی که‌مپه‌که‌و زیاره‌تکه‌رانی ، نانه‌وه‌ی کێشه‌یه‌کی گه‌وره و دروست کردنی جه‌ده‌لێکی جددی له نێوانی پیاوانی که‌نیسه سەبارەت بە خستنه ڕوی ئه‌و ڕاستییه که ئایه که‌نیسه ده‌بێت چ لایه‌ک هه‌ڵ ببژێرێت ؟ واته له‌گه‌ڵ هه‌ژاران و به‌ش خوراواندا بێت یا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندان و زۆرداران و ده‌سه‌ڵاتداراندا؟ په‌ره‌دان به گیانی به‌یه‌که‌وه هه‌ڵکردن و پێکه‌وه ژیان و کارکردن به هه‌ره‌وه‌زی و دابه‌ش بوونی کار و فه‌رمانه‌کان به‌ڕێکو پێکی ، به‌ئاگابوونی زیاتر له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سه‌که‌نی و ڕۆشنبیری‌و سیسته‌می په‌روه‌رده‌کردن له به‌ریتانیاو په‌یوه‌ست بوونی زیاتر به کۆمۆنێتهکانهوهو و کار کردن له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌مانه له لایه‌ن خه‌ڵکانی شاره‌زاوه که له گۆڕه‌پانی که‌مپه‌که یا له ناو چادرێک که هه‌ر بۆ موحازه‌ره‌دان بوو، تیشکیان ده‌خرایه سه‌ر، ڕێز گرتن له ڕای جیاوازی یه‌کتری و هه‌بوونی هه‌موو ئازادییه‌ک له ڕاده‌ربڕین و به‌کار هێنانی مایکۆفۆنهکاندا، هه‌بوونی قاوه‌خانه‌و چێشتخانه‌و کتێبخانه‌و چادری چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له هه‌بوونی کێشه‌ی ته‌ندروستیدا، شوێنی ده‌رکردنی بڵاوکراوه‌ی که‌مپه‌که‌و، چادری به ئاگا هێنانه‌وه‌ی خه‌ڵکی له مافی یاساییان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پۆلیس و دادگادا ، ئه‌مانه‌و گه‌لێکی تر ، که هه‌ر هه‌موویان ئه‌زموونێکی گه‌وره بوون به‌ڵام له شوێنێکی بچوکدا ، که ده‌بن و بوونه‌ته وانه‌یه‌کی به سوود بۆ هه‌موو لایه‌کمان.
ئه‌وه‌ی که من لێره‌دا ده‌مه‌وێت تیشکی زیاتری بخەمە سەر ته‌نها دوو خاڵه:
خاڵی یه‌که‌م : یاسایه و سه‌روه‌رێتی یاسایه ، که له وڵاتێکی وه‌کو بریتانیادا چۆن بووه‌ته کۆت و زنجیرێک و ئاڵاوه‌ته گه‌ردنی هه‌موو ئازادیخوازان و ئه‌وانه‌ی که بیانه‌وێت هه‌ر به حاڵ نه‌ک ته‌نها گۆڕانکاریه‌کی بچوک بکه‌ن ، به‌ڵکو گه‌ر بیشیانه‌وێت ده‌ستی بۆ به‌رن و بیری لێبکه‌نه‌وه. هه‌ر به‌م یاسایه، ده‌توانرێت هه‌موو کار‌و چالاکییه‌کانیان پێ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه ، خۆ هه‌ر پێیه‌کیش خوار دا بنێن ، پۆلیس ده‌توانێت به پاڵه‌په‌ستۆ به‌ره‌و پۆلیسخانه‌و دواتریش داداگا، بیانبات.
له ئه‌مڕۆی بریتانیدا ، سه‌روه‌رێتی یاسا، بوار‌و قه‌واره‌ی ئازادی و سه‌رجه‌می چالاکیه‌کانی وا ته‌سک کردۆته‌وه که مه‌حاڵه له ژێر سایه‌ی یاسادا بتوانیت شتێک بکه‌یت که ئه‌نجامێک بداته ده‌ست . چونکه ڕه‌نگه سه‌روه‌رێتی یاسای پێ له‌که دار و له‌ق بکەیت، که ئه‌وه‌ش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و بزنسه‌وه قه‌بوڵ ناکرێت، ئیدی هه‌ر له په‌خش کردنی بانگه‌وازێکه‌وه ، کردنی لفلێتینێکهوه لە به ئاگا هێنانه‌وه‌ی خه‌ڵکی لە کێشەیەک، تا خۆپیشاندانێکی بچوک، گردبوونه‌وه له سه‌ر شۆسته‌یه‌ک له به‌رده‌می دوکانێکدا ، له به‌رده‌می ئۆفیسێکدا، که‌نیسه‌یه‌کدا ، مزگه‌وتێکدا، کردنی پرۆتێستێکی بچوک له هه‌ر شوێنێکدا، مانگرتن و سۆڵێدارێتی و به ده‌مه‌وه چونی مانگرتنه‌که‌وه له لایه‌ن کرێکاران کارگه‌رانی تروه، نوسینێک، کۆبونه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت بە هاندانی خه‌ڵکی بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی ، یا پڕوپاگه‌نده کردن دژی لایه‌نێک، دژی که‌سێکی پله‌و پایه دار که ڕه‌وایه ئه‌مه‌ی دژ بکرێیت، دژی قاوه‌خانه‌یه‌ک چێشتخانه‌یه‌ک یا شوێنێکی وه‌کو مه‌کدۆناڵد، بهرگهرکینگ و گه‌لێکی تر. ئیتر هه‌ر له ژێر ناوی پاراستنی ئاسایش ، نانه‌وه‌ی پشێوی ، به‌رگرتن له هاتو چۆی خه‌ڵکی که ڕه‌نگه ببیته هۆی نوچ دانی زه‌لامێک له کاتی تێپه‌ڕ بوونیدا، یا بە بیانوی ئه‌وه‌ی که ئه‌مه‌ی ده‌کرێت له‌سه‌ر زه‌وی یا له به‌رده‌م موڵکی تایبه‌تی که‌سانێکدا یا کۆمپانیایهکدایه .
بەم شێوەیە ئه‌و یاسایه‌ی که هه‌یه ئه‌وه‌نده بیانوو ده‌داته ده‌ست پۆلیس و دادگا‌و ده‌سه‌ڵات ،که هه‌رچۆن بجوڵێیته‌وه به یه‌کێک له به‌نده‌کانی ئه‌و یاسایه ده‌توانرێت باڵبه‌ست و په‌لبه‌ست بکرێیت و ناویشت لای پۆلیس بچێته لیستی ڕه‌شه‌وه ، دواتریش خۆ گه‌ر چاودێریش نه‌کرێی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئه‌وه بێگومان کونێیهکت له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆ کراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه گه‌ر لێره‌دا بڵێم به‌تایبه‌تی کردنی شوێن و که‌رته گشتیه‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ، لایه‌نه خراپه‌کانی هه‌ر ئه‌وانه نین که گه‌لێکمان ده‌یانزانین، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت که ڕاوه‌ستانی خه‌ڵک یا کردنی پرۆتێستێک له به‌رده‌میاندا، له ڕوی یاساییه‌وه به کارێکی نایاسایی و قه‌ده‌غه‌کراو دابنڕێت له ژێر به‌ندو بڕگه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌و شوێنه موڵکی خه‌لکه ، واته موڵکی تایبه‌تییه. ته‌نانه‌ت گه‌لێک جاده‌و کۆڵان له بریتانیادا، پیاسه کردن یا ڕۆیشتن به ناویاندا قه‌ده‌غه‌یه، چونکه تایبه‌تییه.
که‌چی سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که ئۆپۆزۆسوێنی هه‌موو وڵاتان به کوردستانیشه‌وه به شانوو باڵی یاسا و سه‌روه‌رێتی ئه‌و یاسایه‌دا هه‌ڵده‌ده‌ن، که ئێمه لێره به ده‌ستییه‌وه گیرمان خواردووه، خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که‌ش دوایان ده‌که‌ون بێئه‌وه‌ی که بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که یاساش وه‌کو هه‌موو شتێکی تر له‌م جیهانه‌دا، چینایه‌تییه.
دووهه‌م: بڕیاره‌که‌ی داداگا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م که‌مپه‌ینه و بڵاوه پێکردنیان ، وه‌کو له سه‌ره‌وه باسم کرد ، کارێکی چاوه‌ڕوان کراو بوو، له هه‌مان کاتیش‌دا نابێت بێئومێدیمان بداتێ، به‌ڵکو له بری ئه‌وه ده‌بێت خاڵی لاوازی بزوتنه‌وه‌که‌مان بزانین و ببێته ده‌رسێک بۆمان، تاکو له داهاتوودا سوودی لێوه‌رگرین.
به‌ڕای من بە تەنها گرد بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی له شوێنێکداو چووونه سه‌رشه‌قامه‌کان و خۆڕێکخستنیان له‌وێ، کافی نییه، چونکه که‌سێک ناتوانێت بزانێت چاره‌نووسی کردنی چالاکییه‌کی درێژ خایه‌ن ، مانگرتن و خۆپیشاندانێکی چه‌ند ڕۆژی یا بزوتنه‌وه‌یه‌ک، به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات و چی به‌سه‌ر دێت، چونکه هه‌موو ئه‌و چالاکییانه پابه‌ندن به چه‌ند ههلو مه‌رجێکی زاتی و بابه‌تییه‌وه، که له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌بوونی ئه‌م ههلو مه‌رجانه‌ش قابیلی ئاڵ و گۆڕ‌و چڕ بوونه‌وه‌ی بار‌و دۆخی زروف و زهمینهکهن.
ئه‌وه‌ی که به پله‌ی یه‌که‌م گرنگه و ده‌بێت کاری له‌سه‌ر بکرێت ، خۆڕێکخستنی خودی خه‌ڵکی خۆیه‌تی پێشهاتنە سەر جادەیان سه‌باره‌ت به پێداویستیه‌کانی ژیانیان. به واتایه‌کی تر باشتره که خۆ ڕێکخستنیان هانیان بدات بچنه سه‌ر شه‌قام یا هه‌ستان به هه‌ر چالاکیه‌ک ، زیاتر له‌وه‌ی که خه‌ڵکی له‌سه‌رو به‌ندی لێشاوه‌که‌دا خۆیان ڕێک بخه‌ن . گه‌رچی خۆ ڕێکخستن له کاتی ڕودانی ڕوداوه‌کاندا کارێکی باش و گه‌لێک ئیجابییه به‌ڵام خۆ ڕێکخستن له‌و قۆناغه‌دا ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که کارێکی گران و ئاڵۆز ده‌بێت به حوکمی هاتن و ڕۆیشتنی ڕوداوه‌کان به په‌له، هه‌میشه‌ش ئاوه‌ڵا ده‌بێت بۆ که‌رت بوون و ئیحتیوا کردن و کۆنترۆڵ کردنییان له لایه‌ن پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانه‌وه ، که به ڕێکخراوه‌یی دێنه سه‌ر جاده‌و ده‌شزانن چی‌یان ده‌وێت و ده‌مێکیشه له ئاماده‌باشی ئه‌وه‌شدان.
من لێره‌دا نامه‌وێت باس له‌وه بکه‌م که پێش ئه‌وه‌ی ڕوداوه‌کان ڕامان کێشێته سه‌ر شه‌قام، ده‌بێت چی بکه‌ین و چۆن خه‌ڵکی خۆی ڕێکبخات پێش هاتنه سه‌ر جاده‌ی ، چونکه من ئه‌مه‌م له بابه‌تێکی تایبه‌تیدا له ژێر ناوی بۆچی دروست کردنی گروپه لۆکاڵیه‌کان زه‌رورییه؟ لە مانگی ڕابوردوودا بڵاوکردەوە و به درێژی لەسەری دوواوم.
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن- 28-02-12