شارە دەوڵەمەندەکەم فەقیرە …!
لە ژییاندا کەسێکی پارەدار نەبووە ماڵ و منداڵەکەی بە فەقیری و بێ پارەیی بژێن , ئەگەر چی پارەداریی لە ئاستی وڵات بێت و  بەشێوازێکی شارستانی و بچێتە پەرلەمان بۆ سەرفکردنی ئەو بڕە پارەیە, وەک ئەزانن بودجەی ئەمساڵی عێراق زۆرترین بودجەیە لە مێژووی ئەو ووڵاتەدا کە ( ١١٧) ترلیۆن دیناری عێراقیە و  کە دەگاتە نزیکەی
 ( ١٠٠.٠٥) ملیار دۆلار.
شارەزایانی بواری ئابووری ئەلێن بودجەی ئەمساڵی عێراق  ئەتوانرێت  دانیشتوانی ھەموو جێھان یپێ پژێنرێت .
شاری خورماتوو یەکێکە لە شارە ھەرە دەوڵەمەندەکانی عێراق کە دانیشتوانەکەی نزیکەی لە (٢٥٠,٠٠٠)  کەسە.
لە خورماتوو کە سێ  کۆمەڵە بیری نەوتی تێدایە و تاکو ئێستا  لە گوندەکانی ( گۆر و مۆر , پەڵکانە , پشتەوەی چیای ھەنجیرە) کە تاکو ئێستا  ٢ کۆمپانیا لە گوندەکانی ( کۆر و مۆر , بەڵکانە) کەوتوتە کار و رۆژانە داھاتەکەی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەروات , ئەمە لە کاتێکدا دێت دانیشتوانی خورماتوو لە دەستی  کەمی خزمەتگوزاری و وێڵبوون لە نێوان دوو حکومەتدا ( حکومەتی مەرکەزی و حکومەتی ھەریم) و رێژەیەکی ھەرە زۆری لە چینی ھەژاریدا  ژیان بەسەر ئەبات , لەم رۆژانەدا  ووتە بێژێک بە ناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە  لێدوانێکی داوە ئەلێت : حکومەتی ھەرێم ناتوانێت چی تر لە بودجەی ھەرێم پارە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان بدات . 
باشە ناوچە جێ ناکۆکەکان بەتایبەتی خورماتوو بۆ ئەتوانێک لە نەوتی خۆی بۆ حکومەتی ھەرێم بنێرێت و حکومەتێکی  پێ بژێنێت , ھەرێمیش نەتوانێت خزمەتی ئەو شارە بکات . 
من پێم ناخۆش نییە نەوتەکەی خورماتوو  بۆ خزمەتی مییلەتی کورد بکار بھێنریت  بەلکو لەوە باشترە بنێردرێت بۆ بەغدا و خزمەتی دوژمنای کوردی پێ بکرێت , بەڵام لێرەدا  حکومەتی ھەرێم کە ئەکرێت لەبری ئەو نەوتە خزمەتی  خورماتوو بکات و ھیچ نەبێت بە جێبەجێ کردنی پرۆژە و  خزمەتکردنی کوردەکانی ئەو شارە . 
لێرەدا ئەلێم میژوو رەحم لەکەس ناکات ھەموو رووداوەکان لە لاپەرەکانی خۆی تۆمار دەکات کە خورماتوو شارە دەوڵەمەندەکەم لە ناخی خۆیەوە نەوت بۆ دوو حکومەت دەرئەھێنێت خەڵکەکەی بەفەقیری و ھەزاری ژیان بەسەر ئەبەن.
 محەمەد ئەحمەد / خورماتوو 
 Hama٩٠@live.com
