هه‌ندێك شیعری نوسره‌ت ره‌حمانی
پیره ئاسمان
كاتێك بابه‌تی یارییه‌كانیان لێگرتینهوه
كتوپڕ گریاین
خه‌ریكه گه‌وره ده‌بیت
خه‌ریكه بیانووه‌كانمان بۆ گریان
ته‌واو ده‌بێت
به‌ڵام كه هه‌ندێك كات تێپه‌ڕی
ژیان هێناینییه سه‌ر باوه‌ڕ
كه ماسییه‌كان
به هێنده‌ی ده‌نووكی نه‌وره‌سه‌كان
گه‌وره ده‌بن
ئێستا وه‌ره
ئاسمان هێنده پیره
كه تا كۆتایی دنیا
بگرین
رێگه
پێیان وتم
ئه‌مه رێگه‌یه
چاڵ ئه‌مه‌یه
به‌ڵام له گوێم نه‌گرت
من له رێگه‌یه‌كی تره‌وه رۆیشتم
له رێگه‌یه‌كی په‌رت و دوور و كوێره‌وه رۆیشتم
ئێستا خۆم بوومه‌ته ئامانج
قه‌فه‌س
مه‌ڵێ قه‌فه‌س
هه‌ناسه‌م دهباو ده‌مرم
مه‌ڵێ قه‌فه‌س
بۆ خه‌ڵكی ئازاد قه‌فه‌س هه‌میشه زیندانه
مه‌ڵێ قه‌فه‌س
كه من له ژنه‌وتنی ناوه‌كه‌یشی هه‌راسانم
مه‌ڵێ
بیستوومه وتوته خۆشمده‌وێی
باوه‌ڕ ناكه‌م
گه‌ر راسته‌كه‌ی
ئه‌ی میهره‌بانترین بۆ من
ئیتر مه‌ڵێ قه‌فه‌س
بڵێ كه: ئازادی
پاك
وه‌ختی به‌ڕێكردنی عه‌شق
كراسێكی هێند سپیی له‌به‌ربكه
وابزانن رووتی
له فارسییه‌وه: جه‌بار سابیر
سه‌رچاوه:
بیوه سیاه
نصر‌ت رحمانی
موسسه انتشارات نگاه