به‌ربونه‌وه‌ی دونیا … ته‌یب قادر
دونیا به‌ربۆوه‌و
ئیمان بووه زیخ
قاچ بووه ئاو
به‌رد بووه پرته‌قاڵ
كۆتر بووه هه‌نار
هه‌نگاو بووه ئاسن
سپی بووه سوور
ته‌نیایی بووه ئه‌سپ
رۆژ بووه جگه‌ره
شه‌قام بووه په‌تاته
شووشه بووه لاستیق
پیاسه بووه ده‌رزی
كڵاو بووه ده‌ست
ستوون بووه په‌رداخ
پرچ بووه بزمار
شمه‌ك بووه خوێ
كه‌وچك بووه هێلانه
قوتابخانه بووه هێلكه
ته‌له‌فۆن بووه قاپ
هه‌نجیر بووه كه‌زی
سڵاو بووه قۆپچه
باخچه بووه كاخه‌ز
قه‌ڵه‌م بووه لایلۆن
فانۆس بووه پیاز
كتێب بووه ته‌سبێح
فه‌خفووری بووه باران
كاره‌با بووه كرێم
پێڵاو بووه نینۆك
ماچ بووه گۆره‌وی
خواردنگه بووه سولاوكه
ئاوده‌ست بووه هه‌یوان
مشك بووه چه‌تر
گوفه‌ك بووه لۆكه
پاتری بووه جۆگه‌له
پانكه بووه ترێ
قامیش بووه چایه
وشه بووه چووپ
سه‌عات بووه گۆزه
فرمێسك بووه شقارته
رێگا بووه لیفكه
به‌له‌م بووه كلێنكس
په‌نجه‌ره بووه سوراحی
ئاوێنه بووه لم
عه‌شق بووه سۆنده
گوێ بووه بێجامه
كۆڵان بووه مه‌قه‌ست
دانیشتن بووه لافاو
ژن بووه وایه‌ر
هه‌نگوین بووه پلایز
ئه‌سپ بووه گۆڕستان
مه‌ركان بووه میز
كاسێت بووه خهساله
مێرووله بووه مه‌ره‌كه‌ب
له‌ففه بووه كۆریت
پرچ بووه عاره‌بانه
بزمار بووه حه‌ب
چه‌رخ بووه خوری
بلۆك بووه مه‌سینه
گیا بووه تف
ته‌پله بووه چیمه‌نتۆ
سیدی بووه عه‌لاگه
ئاسن بووه خوێن
مس بووه ته‌لیس
ئاواز بووه پشیله
ماسی بووه ملپێچ
شمشاڵ بووه ئێسك
پرد بووه گوڵه‌به‌ڕۆژه
گه‌نم بووه خاولی
بالیف بووه سابوون
عه‌سیر بووه گه‌چ
قوڕ بووه رۆن
گۆره‌وی بووه ره‌سیف
شووشه بووه نه‌هه‌نگ
سه‌هۆڵ بووه پلاك
باڵنده بووه فاسۆلیا
دونیا به‌ربۆوه
ئیتر …