له‌هه‌شتی مارسدا……توند‌و تیژی دژی ژنان بۆچی؟
مه‌به‌ست له‌توندوتیژی چییه؟ به‌پێی چه‌ند پێناسه‌و تاریفێكی خێرا توندوتیژی سه‌رجه‌م ئه‌و كاروكرده‌وانه ده‌گرێته‌وه كه‌ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌یان لێ ده‌كه‌وێته‌وه، مه‌رجیش نییه ئه‌م ئازار‌و ئه‌شكه‌نجانه ته‌نیا جه‌سته‌یی بن بۆی هه‌یه ده‌رونی یان سیكسیش بن، هه‌روه‌ها مه‌رجیش نییه ته‌نیا له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی‌دا بوونی هه‌بێت بۆی هه‌یه توند‌و تیژی له‌سروشت و له‌نێو ئاژه‌ڵانیشدا هه‌بێت.
توند‌و تیژی له‌سروشتدا:
هه‌روه‌ك وتمان توند‌و تیژی بریتیه له‌هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك كه‌له‌ئه‌نجامیدا ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی لێبكه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا په‌یوه‌ست به‌ئاستی رۆشنبیری و ژیانی مرۆڤه‌وه نییه، به‌ڵكو دیارده‌یه‌كی سروشتییه‌و له‌نێو سروشتشدا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها پێش له‌وه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا ده‌ركه‌وێت له‌نێو ئاژه‌ڵانیشدا ده‌بینرێت، زۆرجار ده‌بینین ئاژه‌ڵان له‌نێو خۆیاندا ده‌بێته شه‌ڕیان وئازاری یه‌كتر ده‌ده‌ن و به‌توندترین شێوه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، ئه‌نجامی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌شیان ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و توند‌و تیژییه‌ی نێو ئاژه‌ڵان زۆرجار پێوه‌ندی به‌غه‌ریزه‌كانیانه‌وه هه‌یه زیاتر له‌وه‌ی وه‌ك له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا پێوه‌ندی به‌ئه‌قڵ و رۆشنبیریانه‌وه هه‌یه، كه‌دوور نییه له‌سه‌رده‌مێك له‌سه‌رده‌مه‌كاندا مرۆڤیش به‌هه‌مان غه‌ریزه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا مامه‌ڵه‌ی كردبێت.
مێژووی توند‌و تیژی له‌نێو كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریه‌تدا…!
توند‌و تیژی دیارده‌یه‌كی كۆنی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ریه‌ته‌و به‌رهه‌م هاتووی ئه‌مڕۆو دوێنێ نییه، ئه‌گه‌ر كه‌مێك به‌مێژوودا بچینه‌وه ده‌بینین ئه‌م دیارده‌یه له‌وه‌ته‌ی مۆرڤ هه‌یه و كۆمه‌ڵگه دروست بووه ئه‌میش له‌گه‌ڵیدا په‌یدا بووه، ئیتر ئه‌و توند‌و تیژییه ئاینی بێت یان كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بێت، یان وه‌به‌رهاتووی نێو خێزان ، ئه‌وی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه ئه‌و توند‌و تیژییه‌یه كه‌له‌دژی ئافره‌ت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌و پیاوه‌وه په‌یرَه‌و ده‌كرێت له‌سه‌ر بناغه‌ی ره‌گه‌ز، دیسان ئه‌مه‌شیان هه‌ر شتێكی كۆنه‌و له‌وه‌ته‌ی پیاو توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری خۆی به‌رهه‌مبهێنێ و ببێته خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵات، بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی زه‌برو زه‌نگ و توند‌و تیژی به‌كار هێناوه، یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه‌به‌رده‌وام به‌ر توندوتیژی پیاوان كه‌وتون ژنان و ئافره‌تان بوون، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌نجێكی یاسا كۆنه‌كان بده‌ین ده‌بینین به‌ئاشكرا پشتگیرو له‌قازانجی پیاواندایه، یه‌كێ له‌و یاسا كۆنانه یاساكانی حه‌مورابییه كه‌ده‌بینین چه‌ندان بڕگه‌یان تێدایه به‌ئاشكرا پشتیوانی له‌پیاوان ده‌كات و دژی ئافره‌تان ده‌وه‌ستێته‌وه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ژنێك خیانه‌تی زه‌وجی بكردایه ئه‌وه فڕێده‌ردرایه ئاوی دجله‌و فواته‌وه دوای ئه‌وه‌ی شتێكی قورسیان ده‌به‌ست به‌قاچه‌كانیه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێك ئه‌مه‌ی بكردایه ته‌نیا به‌ندیان ده‌كرد، ئه‌مه‌یان تاكو ئه‌مڕۆ له‌عێراقدا ماوه‌و بڕوانه یاسای سزادانه‌كانی عێراق ژماره 111ساڵی 1969هه‌مواركراو چۆن له‌بڕگه‌ی ماده‌كانی( 376_380) دا باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كات و به‌ئاشكرا پشتیوانی له‌پیاو ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێ ئاین وئاینزای كۆندا وا باو بوو ئه‌گه‌ر پاشایه‌ك یان پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بمردایه ئه‌بوو هه‌رچی ژنی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا له‌گۆڕبنرایه‌ن، كه‌وابوو توند‌و تیژی له‌دژی ژنان كۆنه‌و بنج و بنه‌وانه‌ی قوڵه، له‌وانه‌ش نییه به‌ئاسانی له‌بن ببرێت، به‌ڵام ده‌كرێ كه‌مكرێته‌وه، بۆیه ده‌بینین ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكاندا بوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی جیاواز جیاواز، وه‌به‌پێی هوشیاری هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ڕێژه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ، بۆیه پێشبینی ئه‌وه ناكرێ ئه‌م دیارده‌یه به‌ئاسانی كۆتایی بێت، به‌ڵام ده‌كرێ تائاستێكی ماقوڵ كه‌م بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌و پێناسه‌یه‌یه كه‌سازمانی به‌خشینی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ توندوتیژی له‌دژی ئافره‌تان و ژنان دایناوه كه‌ده‌ڵێ توندوتیژی ( بریتیه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه‌له‌دژی ژنان ده‌كرێن له‌سه‌ر بناغه‌ی مێینه‌یی ره‌گه‌زی ژنانه‌یان، كه ده‌بێته هۆی ئازاردانی چ له‌ئێستا یان له‌ئاینده‌دا بێت، مه‌رجیش نییه ئه‌و ئازاره ته‌نیا جه‌سته‌یی بێت به‌ڵكو بۆی هه‌یه ئازارێكی ده‌رونی یان ئازارێكی جنسی بێت.)
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌شێوه‌ی ئه‌و ئازارانه كه‌له‌دژی ژنان ده‌كرێت.
یه‌ك: ئازاری جه‌سته‌یی: وه‌ك لێدانی ژنان له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه، یان لێدانی خوشكان له‌لایه‌ن براو باوكانه‌وه هه‌ندێجار له‌لایه‌ن ئامۆزا‌و كه‌سوكاره‌وه، ئه‌مانه به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت.
دووه‌م: ئازاری ده‌رونی: ئازاری ده‌رونی بریتییه له‌و قسه ناخۆش و ڕه‌قانه‌ی كه‌به‌ئافره‌ت ده‌وتری له‌سه‌ر ئه‌وبناغه‌یه‌ی كه ئه‌مه ژنه، ئه‌و كه‌سه ده‌یه‌وێ به‌و قسه‌یه هه‌ست وسۆزی برینداركات وه‌ك وشه‌گه‌لی( به‌ره‌ڵا، بێناموس، سۆزانی، هه‌تادوایه‌كه‌ی)
سێیه‌م: ئازاری سێكسی وه‌ك ئیغتصاب.
شێوه‌كانی توندوتیژی دژی ژنان:
1_توندوتیژی نێو خێزان: وه‌ك لێدانی ئافره‌ت له‌لایه‌ن پیاوه‌وه، یان خوشكان له‌لایه‌ن براو باوكانه‌وه.
2_توندوتیژی نێوكۆمه‌ڵگا وه‌ك ( ته‌حه‌روش(هه‌ڵمه‌تدان) ده‌ستدرێژی سێكسی، بازرگانی كردن به‌ئافره‌تانه‌وه.
3_توندوتیژی ده‌وڵه‌ت له‌دژی ژنان: وه‌ك ده‌سترێژی پۆلیس بۆسه‌ر ئافره‌تان، مامه‌ڵه‌ی ناشرینی پاسه‌وانانی زیندانه‌كان له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا، ده‌ستدرێژی سێكسی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه بۆسه‌ر ژنان و ئافره‌تان.
4_توند‌و تیژی یاسا بۆسه‌ر ژنان: زۆرجار به‌حوكمی یاسا جۆرێك له‌ره‌وشت به‌سه‌ر ئافره‌تاندا ده‌سه‌پێنرێ، یان به‌پێی یاسا له‌هه‌ندێ مافی خۆیان بێبه‌ش ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جۆرێكه له‌توندو تیژی.
5_ توندوتیژی ئاینی بۆسه‌ر ئافره‌تان. ئاین بۆ خۆی زۆرجار ڕێگاو شوێنی توند‌و تیژی له‌دژی ئافره‌تان گرتوه‌ته‌به‌ر به‌ئاشكرا دژیان په‌یڕه‌وی كردووه بۆنمونه ئاینی ئیسلام ڕێگای به‌پیاو داوه هه‌ندێجار له‌ژنه‌كه‌ی بدات
رێژه‌یه‌ِك له‌سه‌ر توند‌و تیژی دژی ئافره‌تان له‌دنیادا:
_1له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆ له‌بۆسنه‌و هرسكدا له‌نێوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی بیستدا نزیكه‌ی (20) هه‌زار ئافره‌تی موسڵمان له‌لایه‌ن سربه‌كانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر وه‌ك جۆرێك له‌سزادان یان توندوتیژی دژی ئه‌وان له‌سه‌ر بناغه‌ی ژن بوونیان.
2_به‌پێی ئامارێكی نێو ده‌وڵه‌تی ساڵی 2006له52% ژنانی فه‌له‌ستین لێیان دراوه.
3_له47%ژنانی ئه‌رده‌ن به‌به‌رده‌وامی لێیان ده‌درێت.
4_30%له‌ئافره‌تانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن پیاوه‌كانیانه‌وه لێیان ده‌درێت.
5_له95% ئه‌وانه‌ی له‌فه‌ره‌نسا به‌ر توند‌و تیژی ده‌كه‌ون ژنن.
6_8له10ی ئافره‌تانی هیندستان تووشی توند‌و تیژی ده‌بنه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ئامارانه بێت ئه‌وه توند‌و تیژی له‌سه‌رتا سه‌ری دنیادا له‌سه‌ر ژنان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، هه‌رچه‌ند ئه‌مه به‌شێوه‌ی جیاواز‌و هه‌مه‌جۆر به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، كه‌وا توند‌و تیژی دیارده‌یه‌كی نێو كۆمه‌ڵگای ئینسانییه‌و كه‌م تازۆر له‌هه‌موو جێگایه‌كدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌م دیارده‌یه پێوه‌ندی به‌خودی مرۆڤه‌وه هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ سایكۆلۆژییه‌تی ئه‌ودا دێته‌وه. بۆیه دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه زه‌حمه‌ته ئێمه بتوانین كۆتایی به‌م دیارده‌یه بێنین به‌ڵام ده‌توانین به‌هه‌وڵ و كۆششی خۆمان كه‌می كه‌ینه‌وه .
هۆكاره‌كانی توندوتیژی:
1_یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه‌به‌رده‌وامی ده‌بنه هۆی به‌رپابوونی توند‌و تیژی دژی ئافره‌تان خودی ژن خۆیه‌تی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ی كه‌وا ئافره‌ت به‌رانبه‌ر به‌مافه‌كانی خۆی كه‌مته‌رخه‌مه‌و به‌گوێره‌ی پێویست داكۆكی لێناكات، تاكو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ده‌بینین سستییه‌ك له‌م بواره‌دا هه‌یه‌و زۆرجار ئافره‌تان وه‌ك پێویست به‌ده‌م خه‌مه‌كانی خۆیانه‌وه ناچن چاوپۆشی له‌زۆر مافی خۆیان ده‌كه‌ن له‌م بواره‌شدا وه‌ك پاشكۆیه‌كی پیاوان كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها زۆرێك له‌ژنان خۆیان به‌كه‌متر له‌پیاو ده‌زانن و وه‌ك كۆیله‌یه‌ك ته‌ماشای خۆیان ده‌كه‌ن.
2_هۆكاری رۆشنبیری : رۆشنبیری له‌نێو میلله‌تاندا فاكته‌رێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی توند‌و تیژی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كاندا كه‌م ببێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته تاكو پله‌ی رۆشنبیری له‌نێو كۆمه‌ڵدا به‌رز ببێته‌وه ئه‌وه‌نده هۆكارێكه بۆ كه‌م بونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا، كاتێك كۆمه‌ڵگه وه‌ك مرۆڤ ته‌ماشای ئافره‌ت ده‌كاو هه‌موو مافه‌كانی ئه‌و به‌ڕه‌وا ده‌زانێت ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا وه‌ك مرۆڤیش ماڵه‌ی له‌ته‌كدا بكات و نه‌رم ونیان بێت له‌گه‌ڵیدا.
3_هۆكاری په‌روه‌رده: په‌روه‌رده یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه‌وا ده‌بنه مایه‌ی دروستبوونی توند‌و تیژی دژی كچان و ژنان ئه‌گه‌ر هاتوو ئاراسته‌ی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه به‌و ئاقاره‌دا بوو كه‌ده‌رنجام توند‌و تیژی لێبكه‌وێته‌وه، بۆنمونه تاكو ئێستاش له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ڕێگا به‌كوڕ ده‌درێت باچه‌ند له‌خوشكه‌كه‌شی بچوكتر بێت لێیبدات، هه‌میشه چاودێری بكات وسنورێك بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی دا‌نێت، ئه‌م شێوه په‌روه‌رده‌كردنه كه‌ڕێگا به‌نێر ده‌دات به‌سه‌ر ئافره‌تدا زاڵ بێت وتوندوتیژی له‌دژ بنوێنێت، سه‌ره‌نجام په‌یڕه‌وكردن ومومارسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تره بۆ دروست بوونی توند‌و تیژی له‌دژی ئافره‌ت، چونكه ئه‌و ڕێگا پێدانه خودی ئه‌و كوڕه بۆ ئه‌م ئاراسته‌یه ده‌بات كه‌وا له‌دوا رۆژدا به‌سه‌ر دایك و خوشكه‌كه‌یدا زاڵ بێت و لێیان بدات یان به‌رانبه‌ریان توند‌و تیژ بێت.
4_ داب و نه‌رێت: زۆربه‌ی ئه‌م داب و نه‌رێتانه له‌ئه‌نجامی ئه‌قڵێكی خێڵه‌كیه‌وه په‌یدا ده‌بێت كاتێك سه‌یری ژن وه‌ك كه‌م ئه‌ندامێك یان وه‌ك زه‌عیفه‌و بێ ئه‌قڵ سه‌یرده‌كرێت، ئه‌م شێوه بیركردنه‌ویه وای كردووه كه‌وا سه‌یری ئافره‌ت وه‌ك عه‌وره‌ت( شه‌رم) بكرێ هه‌میشه ده‌بێ خۆی داپۆشێ.
5_هۆكاری ژینگه: زۆررجار ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه مرۆڤی تێدا ده‌ژیت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه، بۆ نمونه قه‌ڵه‌باڵغی بازاڕ‌و جاده‌كان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خاته‌سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ و وای لێده‌كات كه‌وا به‌رانبه‌ر به‌به‌رانبه‌ره‌كه‌ی كه‌زۆرجار ئافره‌ته توندوتیژی بنوێنێ.
6_هۆكاری ئابوری: ئه‌مه‌یان هۆكارێكی گرنگه بۆ دروستبوونی توندوو تیژی له‌دژی ژنان، چونكه له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا پیاوان به‌رپرسن له‌به‌ده‌ست هێنانی بژێوی ودابین كردنی ژیانی رۆژانه‌ی خێزانه‌كانیان، كاتێك پیاو له‌م بواره‌دا بێ ئیش ده‌بێت و ناتوانێ وه‌ك پێویست ئه‌م ئه‌ركه‌ی هه‌ڵسوڕێنێ هه‌میشه توڕه‌و په‌ست ده‌بێت كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌دروست بوونی توندوو تیژی به‌رانبه‌ر به‌ئافره‌ت ده‌شكێته‌وه، له‌م بواره‌شدا له45% ئافره‌تان له‌ژیانیاندا پشت به‌پیاوه‌كانیان ده‌به‌ست.
7_هۆكاری ده‌وڵه‌تی بۆ دروست بوونی توندوتیژی: وه‌ك داڕشتن و ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێ یاسا كه‌وا كۆت وبه‌ند بۆ ئافره‌تان دروستده‌كات، یان به‌ئاشكرا پشتیوانی له‌وانه ده‌كات كه‌ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ئافره‌تان.
8_هۆكاری ئاینی و مه‌زه‌بی : زۆرجار ئاین ومه‌زه‌به‌كان بۆ خۆیان ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ دروستبوونی توند‌و تیژی له‌دژی ژنان، كاتێك له‌پله‌و پایه‌ی ژنان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ئاشكرا پشتگیری له‌پیاوان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش وا له‌پیاوان ده‌كات پشت ئه‌ستور به‌و ئاینانه توندوتیژی له‌دژی ژنان بنوێنن.
چاره‌سه‌ره‌كان:
1_هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای هوشیار كردنه‌وه‌ی ئافره‌تان كه‌وا ده‌رباره‌ی مافه‌كانیان ، هه‌روه‌ها هوشیار كردنه‌وه‌ی پیاوان له‌وه‌ی كه‌وا رێز له‌ژنه‌كانیان بگرن، وه‌ك كۆیله مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌كدا نه‌كه‌ن.
2_ رۆڵی میدیاكان له‌كه‌م كردنه‌وه‌و زۆرركدنی توند‌و تیژیدا، میدیاكان رۆڵێكی زۆر ده‌گێڕن له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی له‌نێو كۆمه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای پیشاندان و په‌خشكردنی ئه‌و دیمه‌نانه كه‌وا مه‌زڵومیه‌تی ئافره‌ت پیشانده‌دات یان كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه كه‌وا توند‌و تیژی ده‌وڕوژێنێ .
3_دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵێ دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی ( كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی)كه‌وا پیاوان هوشیار بكاته‌وه له‌وه‌ی توند‌و تیژی له‌دژی ژنه‌كانیان به‌كار نه‌هێنن.
4_چاككردنه‌وه‌ی ئابوری كۆمه‌ڵ و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ میلله‌ت.
5_ چاكسازی له‌بواری په‌روه‌رده‌و خوێندندا.
پێم وایه په‌یڕه‌و كردنی ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌روه ده‌بنه هۆكارێك بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌دژی ئافره‌تان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی مایه‌ی پێشكه‌وتنی میلله‌ت وهاوكاری ده‌كات له‌دابینی كردنی ئه‌من وئاسایشی كۆمه‌ڵگادا.
بەکر دەروێش …. خورماتوو