
شه‌ربه‌ت دروستكردن له‌سێوی گه‌نیو*
“ئینسان ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ر به‌نێو توركیادا بكات هه‌ست به‌سه‌ده‌یه‌ك جیاوازیی ده‌كات له‌یه‌ك كاتدا”
له‌ژێر بینا داڕوخاوه‌كانی شاری وان كهڕۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2011 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی ماڵوێرانكه‌ر له‌رزاندی، هێشتا كه‌سانێ زیندوو بوون وپێویستیان به‌كۆمه‌ك هه‌بوو بۆ ده‌ربازبوون، كه‌چی به‌ڕێزان رهجهیب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌روه‌زیری توركیا‌و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌رۆكی پارتی رێپێدراوی كوردی له‌توركیا (به‌ده‌په) دوای شه‌ش كاژێر له‌قه‌ومانی زه‌وی له‌رینه‌وه‌كه چوونه ئه‌وێ، بیریان نه‌چوو واز له‌سیاسه‌تی یه‌كتر ناشیرینكردن بێنن. خێرا كه‌وتنه وێزه‌ی یه‌كتری، ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی شاره‌وانیی وان كه ئه‌ندامی به‌ده‌په‌یه دایه به‌ر ره‌خنه‌و گوتی ” هه‌ر بۆ سازكردنی خۆپیشاندان ئازایه‌و له‌كاتێكی وادا نه‌چووه به‌ده‌م لێقه‌وماوه‌كانه‌وه” ده‌میرتاشیش ئیداره‌ی ئه‌ردۆغان و والی (پارێزگار)ی وان به‌كه‌مته‌رخه‌م و ده‌سه‌پاچه ناوبرد، قوربانیانی شاری وان ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ دهمهزهدكردنهوهی ناكۆكییه‌كان.
زه‌وی له‌رینه‌وه‌كه‌ی شاری وان له‌كوردستانی توركیا كه دامه‌زراوه‌ی روپێوو جیۆلۆجیی ئه‌مریكا(ی‌و ئێس جی ئێس) خه‌مڵاندی به 7.2پله، جارێكی دیكه پرسگری جیاكاریی نه‌ته‌وه‌یی له‌و وڵاته خسته‌وه پێشه‌وه‌ی باسه‌كان و شه‌پۆلێكی دیكه‌ی رقلێبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برده توركیا. سیاسه‌تێ كه نزیكه‌ی چوار ساڵه به‌ڕێز ئه‌ردۆغان و تیمه‌كه‌ی به‌كاریان هێناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌توركیا، وا ده‌رده‌كه‌وێ رێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردن پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری دیكه هه‌بێ.
كه‌س سه‌ر ده‌رناكات له‌و بڕیاره زۆر به‌په‌له‌یه‌ی ئیداره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كی ده‌ره‌كی بۆ به‌ده‌مه‌وچوونی لێقه‌وامانی شاری وان له‌یه‌كه‌مین سه‌عاته‌كانی قه‌ومانی زه‌وی له‌رینه‌وه‌كه، چونكه هێزێك به‌گوژمه‌ی 7.2 زه‌ویی شارێك بله‌رێنێته‌وه كه زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن نفوسی لێ بژی(به‌پێی سیستمی تۆماری دانیشتوان ئه‌ی دی پی ئاڕ ئێس بۆ ساڵی 2010)، وێرانكارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌ده‌مه‌وه‌یه. كه‌چی ئیداره‌ی ئه‌ردۆغان له ئه‌نكه‌ره‌وه گوتیان ” توانای كۆنترۆڵكردنمان هه‌یه چ پێویستمان به‌كۆمه‌كی هیچ لایه‌ك نییه” دوایی ده‌ركه‌وت هیچی وانه‌بوو ژیانی زۆر كه‌س له‌مردن ده‌پارێزرا ئه‌گه‌ر تیمه بهئهزموونهكانی ئیسرایل یان ئه‌ڵمانیا كه شاره‌زاییه‌كی باشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ بومه‌له‌رزه خێرا بچونایه‌ته شاره‌كه‌وه، تیمی فریاگوزاریی ئه‌و دوو وڵاته له‌پێشی هه‌موو وڵاتانی دیكه جگه له‌ئازه‌ربایجان ئاماده‌ی كۆمه‌ك بوون به‌شاری وان.
یه‌كه‌مین رۆژی زه‌وی له‌رینه‌وه‌كه، دوو فڕۆكه‌ی پڕ لهكۆمهك له(باكۆ)ی پێته‌ختی ئازه‌ربایجان بێ هیچ به‌ربه‌ستێ چونه فڕگه‌ی وان و ئه‌وه‌ی پێیان بوو بۆ لێقه‌وماوان دایانگرت. ئه‌نقه‌ره هیچ به‌ربه‌ستێكی بۆ فڕۆكه‌كان نه‌بوو، به‌ڕێز(حه‌یده‌ر عه‌لی یۆف) سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان گوتی ” با وڵاتهكانیشمان جیاوازبن، به‌ڵام ئێمه یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین” توركیا گرفتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌كی وڵاتێكی توركی زماندا نه‌بوو، كه‌چی بۆ وڵاتانی دیكه ئه‌وه‌ی قه‌بوڵ نه‌بوو.(1)
به‌ڕێز ئه‌ردۆغان كه له‌ته‌ك شه‌ش وه‌زیری كابینه‌كه‌ی دوای شه‌ش كاژێر چوونه شاری وان، هه‌رگیز چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌نه‌بوون قه‌باره‌ی زیانه‌كان هێنده زۆربن. ئه‌وان به‌نیازبوون به‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی خێرا‌و زۆرتر، پارته‌كه‌ی(پارتی دادپه‌روه‌ریی و گه‌شه‌پێدان) خۆشه‌ویست و خوێن شرین بكات لای خه‌ڵكی وان، به‌تایبه‌ت كاتێ له‌دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا له12 حوزه‌یران-جون ی 2011چوار كورسیی شاره‌كه بۆ پارته نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی (به‌ده‌په)رۆیشت و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كه‌ی هه‌ر له‌و پارته‌یه. به‌ڵام كه زانی كۆڵێكی قورسیی وا هه‌ڵگرتنی ئاسان نییه خێرا گه‌ڕایه‌وه ئه‌نكه‌ره‌و ملیدا به‌وه‌رگرتنی كۆمه‌كی ده‌ره‌كی، به‌ڵام وه‌كو چه‌تر هه‌ڵدانی دوای باران وابوو.
ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان و ئیداره‌كه‌ی ئه‌و شانه ههنگوینهیان به‌نسیب بوایه‌و هه‌ر بۆخۆیان به‌فریای وان كهوتبان، تای ته‌رازوویان ده‌نیشته سه‌ر عه‌رد لهقورسیدا. هه‌روه‌ها ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن دهبووبۆ دهمكوتینهوهی نه‌یاره‌كانی كه به‌چركه خافڵ نین بۆ تانه‌دان لێی.
تیمه‌كه‌ی به‌ڕێزان عه‌بدوڵڵا گویل وئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ به‌شیر ئه‌تالای وئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ كه داڕێژه‌ری سیاسه‌تی كرانهوهن به‌ڕووی كورددا، له‌و سێ وچوار ساڵه‌ی دواییدا چیان به‌چی كرد؟ چیان به‌جێهێشت و چیان خسته شوێنی؟ پرسی كورد چاره‌سه‌ركراو هه‌مدیسان ئه‌وه‌ی كه‌ماوه چاره‌ی بكرێ خرانه‌وه به‌ر لوله‌ی چه‌ك و چۆڵ؟ كاتی ئه‌وه هاتبوو پرسه‌كه به‌نیوه ناچڵی وه‌كو چاودێران تانه‌ی لێده‌ده‌ن به‌جێ بهێڵرێ؟
زه‌وی له‌رینه‌وه‌كه‌ی شاری وان، بۆخۆی وه‌ڵامی به‌شی زۆری ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌توركیا هه‌یه قسه‌ی زاری سیاسییه‌كان نییه كه به‌ره‌سمی وله‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤییه‌كان ده‌یبه‌شنه‌وه، به‌ڵكو توركیایه‌ك هه‌یه درزی گه‌وره‌ی تێدایه. سیاسه‌ت باوكی گه‌وره‌كردنی ئه‌و درزه‌یه ئه‌وجار ره‌وشی ئابووریی وكۆمه‌ڵایه‌تی و جیاكاریی نه‌ته‌وه‌یی تێدا خۆی مه‌ڵاسداوه كه به‌هیچ هێزێكی سیاسی با زۆر باڵاده‌ستیش بێ ناشاردرێته‌وه.
نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ری تورك(جان دۆندار) وه‌ختێ دیمه‌نی شاری وان به‌وێرانی ده‌بینێ و حاڵی شڕی خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌كه‌ی هه‌ست پێده‌كات ده‌ڵێ ” دووری نێوان شاری وان و ئیستانبوڵ 1640 كیلۆمه‌تر نییه كه به‌فڕۆكه به‌دوو كاژێر ده‌یبڕی، به‌ڵكو نێوانی ئه‌و دوو شاره وه‌كو 1640ساڵ بێ وایه، كاتێ ئه‌و حه‌موو جیاوازییه ده‌بینی نیگه‌ران ده‌بیت و پڕ ده‌بیت له‌یاخی بوون” دۆندار له‌و باوه‌ڕه‌دایه پشتگوێخستن له‌توركیا كارێكی وای كردووه ئینسان له‌ڕۆژێكدا ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ر به‌نێو توركیادا بكات هه‌ست به‌سه‌ده‌یه‌ك ده‌كات له‌یه‌ك كاتدا(2)
ره‌خنه‌گران له‌به‌ڕێز ئه‌ردۆغان، ده‌ستوبردانه تانه‌یان له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ شاری زیانباری وان، كاتێ رۆیشته ئه‌وێ گوتیان كه بهلهشكرێ كامێرا‌و رۆژنامه‌نووسه‌وه چووه‌ته شاره‌كه. پیاوێكی ریش چه‌رموو كه‌دانیشتوی شاری (ئه‌ردیش) بوو له‌باكووری وان، زه‌بری زه‌وی له‌رینه‌وه‌كه‌ی زۆر كاریگهرتربوو له‌شاری وان و زۆرتری گیان له‌ده‌ستداوان لهوشارهبوون، له‌به‌رده‌م مایكێكی بێ لۆگۆدا كه كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (رۆژ تیڤی)ی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان(پ ك ك) له‌دوو رۆژ پاشی زه‌وی له‌رینه‌وه‌كه بڵاوی ده‌كرده‌وه گوتی ” ته‌یب ئه‌ردۆغان هیچ نا با به‌قه‌ده‌ر ئه‌و تیمه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ وڵاتی سۆماڵی بردن بۆ ئێرهیشی بهێنایه” تیمه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌مانگی ئاب-ئۆگۆستی 2011 كه‌چوونه وڵاتی سكبرسیی سۆماڵ، پڕ لهدكتۆرو هونه‌رمه‌ندو خه‌ڵكی خاوه‌ن به‌هره‌بوون.
توركیای دوای زه‌وی له‌رینه‌وه‌كه‌ی پارێزگای وان، توركیایه‌كی نه‌مه‌یوی خسته‌وه پێش چاوان. هێشتا له‌و وڵاته ململانێكه تونده له‌سه‌ر ساخبوونه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ختێ پرسی ئالیكاریی وكۆمه‌ك ناردن هاته‌پێش بۆشاری وان وئهردیش، شه‌ڕی جیاكاریی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان جێی به‌سیاسه‌تی دڵدانه‌وه لێژكردو داری ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ئاوی له‌بن كرایه‌وه.
خانمه بێژه‌ره قژ زه‌ردو نازداره‌كان قسه‌یه‌كیان له‌زار هاته‌ده‌ر له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه ره‌سمییه‌كانی توركیا، پڕی بوو له‌بوغزو كینه. دیسان سه‌ری مهنجهڵێكیان بازكرد گۆشتی بۆگه‌نكردووی تێدابوو ” هه‌رچه‌نده بومه‌له‌رزه‌كه له‌شاری وانی داوه له‌باشووری خۆرهه‌ڵات، به‌ڵام ئێمه‌شی نیگه‌رانكرد” ” له‌لایه‌ك به‌رد ده‌گرنه پۆلیس و له‌ڕۆژانی ته‌نگانه‌شدا ده‌ڵێن رۆحی من گیانی من فریامان بكه‌وه” “ئینشائه‌ڵڵا دوو ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌تان به‌سه‌ردێ، خوا بكات ئه‌وه توشی دیاربه‌كریش بێ، ئومێده‌وارین شڕنا‌خ و هه‌كاریی-ش رۆبچنه ناخی زه‌وی” “ئه‌وه غه‌زه‌بی خواییه” له‌هه‌ردوو كه‌ناڵی ره‌سمیی ده‌وڵه‌ت (ئه‌ی تیڤی، ههبهرتورك) ئه‌و قسانه په‌خشكران.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته خێرا سه‌ركۆنه‌كراوه، شتێكی سه‌رپێیی نه‌بوون. چونكه له‌تۆڕی به‌ربڵاوی فه‌یسبووك شته‌كه زۆر له‌وه فراوانتر‌و بوغزاوی تر بوو. له‌تۆڕی فه‌یسبووك ئه‌وانه گوترابوون ” لێگه‌ڕێن خودا له‌وه خراپتریان به‌سه‌ربێنێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان دۆستایه‌تی ئێمه قهبَوڵ ناكه‌ن خودایش ئه‌وان قه‌بوڵناكات” “خودا تۆڵه‌ی دڵپاكه‌كان ده‌كاته‌وه، سه‌ربازه‌كانی ئێمه ئه‌وان ده‌پارێزن كه‌چی ئه‌وان یان به‌ردیان تێده‌گرن یان تیرۆریان ده‌كه‌ن ئه‌وه تۆڵه‌یه‌كی خودایی بوو”
كاره‌كه ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بوو، به‌جۆرێ سه‌رۆكی پارتێكی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی وه‌كو (پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی) هه‌ڵمه‌ته‌كه به “ناڕه‌سه‌ن” وه‌سف بكات به‌ڕێز (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) سه‌رۆكی پارته‌كه كه‌مپه‌ینێكی بۆ شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ر شاشه‌كان به‌ڕێخست و ناوی لێنا ” ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌ژادپه‌ره‌ستی ده‌كات ناڕه‌سه‌نه”
سه‌رۆك رهجهیب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش به‌شداریی كرد لهشهرمهزاركردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه.
له‌به‌ری ئه‌ولایش، ته‌له‌ڤزیۆنی رۆژ تیڤی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له‌وڵاتی دانیماركهو یه‌كێكه له‌میدیا بینراوه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان(پ.ك.ك) له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی زه‌وی له‌رینه‌وه‌كه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام، به‌ڵام كهمینهكرد بۆ ریسواكردنی ئیداره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌شاری وان. ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه به‌رده‌وام جه‌ختی ده‌كرد ئیداره‌ی پارتی دادپه‌روه‌ریی و گه‌شه‌پێدان خه‌مساردو ده‌سه‌پاچه‌یه بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌ردیش ووان. جگه له‌وه هه‌رگیز خێمه‌یه‌ك نه‌بینرا له‌و شاشه‌یه كه لۆگۆی مانگی سووری توركیا(كیزلهی) به‌سه‌ره‌وه‌بێ و بۆ خێزانێكی لێقه‌وماو هه‌ڵدرابێ، له‌كاتێكدا یه‌كه‌م رۆژی رووداوه رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند زێتر له7000 دانه‌یان بردووه‌ته شاری وان.
میدیای بینراو كه كه‌وه‌كو ته‌زووی كاره‌با بۆ هه‌موو ماڵێ ده‌چێ، له‌توركیا میدیایه‌كه زێتر ئه‌وانه سه‌رپه‌ره‌شتی و خاوه‌نداری ده‌كه‌ن كه كه‌یفیان به‌بوژاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی جیاكاریی و خۆخوازی هه‌یه. له‌ئه‌زموونی ماڵوێرانبوونی دانیشتوانی كوردنشینی پارێزگای وان ئه‌وه به‌ڕوونی ده‌ركه‌وت.
شه‌ڕی شاشه هێنده پڕكاربوو، ئه‌ردۆغانی ناچار كرد، گوتاری جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی كه 29ی ئۆكتۆبه‌ری گشت ساڵێكه، ئه‌مساڵ به‌شی هه‌ره زۆری بۆ ئه‌و پرسه ته‌رخان بكات له‌دوای شه‌ش رۆژ له‌قه‌ومانی زه‌وی له‌رینه‌وه‌كه‌ی پارێزگای وان. ئه‌ردۆغان به‌فرسه‌تی زانی، وه‌كو ژمێریاری كۆمپانیایه‌ك ده‌ستی به‌ژماردنی ئه‌و كارمهندو كه‌لوپه‌لانه كرد كه بۆ شاری وانیان به‌ڕێكردووه ” چوارسه‌ت كارمه‌ند، شه‌ش سه‌ت مه‌كینه، سه‌ت وپه‌نجا ترۆمبیلی ئه‌مبۆلانس هه‌روه‌ها زێتر له‌حه‌وت هه‌زار چادرو یانزه نه‌خۆشخانه‌و ده‌یان دكتۆر‌و چه‌ندین به‌تانی و خواردن برانه ئه‌و شوێنانه‌ی زیانیان پێكه‌وتبوو”(3)
ئه‌ردۆغان گوتی ” ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان ولاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان گوتران بۆ جیاخوازیی وپارچهكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هێندێ ئۆرگان و كه‌ناڵ، خوێی به‌سه‌ر برینهكانماندا كرد، شوكر بۆ خودا گه‌لی ئێمه به‌و قسه نه‌ژادپه‌ره‌ستیی و جیاییخوازانه فریوی نه‌خوارد، له‌شاری وان زه‌وی هه‌ژا، به‌ڵام برایه‌تی و خۆشه‌ویستی گه‌لی ئێمه زێتربوو، شوكر بۆ خودا جارێكی دیكه له‌و ئه‌زموونه ده‌ربازبووین” ئه‌ردۆغان به‌یناو به‌ین هه‌ردوو ده‌ستی تێكه‌ڵ ده‌كردن وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ یه‌كگرتن له‌كاتی قسه‌كانیدا، دیمه‌نێكی جیاوازبوو له‌وانه‌ی پێشوووی.
ئه‌وكاته‌ی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌ت (تی ئاڕ تی) قسه‌ی ده‌كرد، رۆژ تیڤی دیمه‌نی شاری(دیاربه‌كر)پایته‌ختی ناسیۆنالیزمی كوردیی له‌توركیای نیشان ده‌دا كه چه‌نده به‌په‌رۆشه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی كۆمه‌ك بۆلێقه‌وماوانی شاری وان خڕدهكهنهوهو لهكامیۆنی گه‌وره‌ی بارده‌كه‌ن. سه‌رۆكی شاره‌وانیی دیاربه‌كر به‌ڕێز (عوسمان بایده‌میر) له‌نێو خه‌ڵكه‌كه‌بوو، بایده‌میر بۆ كامێرای رۆژ تیڤی قسه‌ی كرد ” هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك له‌لایه‌ن میلله‌تی ئێمه مایه‌ی دڵخۆشییه. كاره‌ساته‌كه مه‌زن و جه‌رگبڕه، به‌ڵام په‌رۆشیی ویه‌كێتی گه‌لی ئێمه‌ی ده‌رخست. ئه‌مه ئه‌زموونێكی گه‌وره ده‌بێ بۆ گه‌لی ئێمه تا یه‌كێتی زێتر چێ بكه‌ین، لازمه هه‌رچی ده‌توانین بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووبین” گه‌لی كورد، مه‌به‌ستی بایده‌میر بوو.
به‌ڵام رۆژنامه‌نووسانی تورك له‌دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌ی پارێزگای وان، به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان شتیان نووسی ده‌رباره‌ی یه‌كێتی و برایه‌تی. (گۆڤه‌ن ساك) له‌ژێر ناوی “ئه‌مه دایكی گرفته‌كانه” ئاوای نووسیبوو: له30ساڵی پێشوودا سه‌ركه‌وتوو بووین له‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئابووریی وڵات بگۆڕین، كۆمه‌ڵگه‌ی توركی لهكشتوكاڵییهوه بگۆڕین به‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بازرگانیی وتهكنۆلۆژیی و پیشه‌سازیی، به‌ڵام شكستمان هێنا له‌وه‌ی توركیا بكه‌ینه وڵاتی هه‌مووان.(4)
سێ رۆژ دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌ی وان، ئه‌رته‌شی توركیا ئۆپه‌راسیۆنه نه‌بڕاوه‌كانی بۆسه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی درێژه پێدا، دانیشتوانی پارێزگای وان به‌شێكی زۆریان كه‌سوكاری گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانن له‌چیاكان یان لایه‌نگری ئه‌و پارتییه چهكدارهن. رۆژی 27ی ئۆكتۆبه‌ر لهمهیتخانهی شاری مهڵهتیا 24 ته‌رمی گه‌ریلا نیشانی به‌رپرسانی پارتی ئاشتی ودیموكراتی (ب.د.پ) دران، گه‌واهیده‌ران كه ته‌رمه‌كانیان بینی بوو هاتنه ده‌ره‌وه‌و بانگهوازیانكرد كه “ئه‌وان به‌چه‌كی كیمیایی كۆمه‌ڵكوژ كراون”(5)
به‌شێ له‌و سه‌ربازانه‌ی بۆ ئۆپه‌راسیۆن له‌ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستانی توركیائامادهكرابوون، برانه شاری وان وه‌كو تیمێكی لههاوارچوون. ئه‌ردۆغان له‌گوتاره‌كه‌ی له‌ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی له‌بیری نه‌كرد ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی سوپا‌و سه‌ربازه‌كانی كرد”به‌سوپاو ده‌وڵه‌ته‌وه حه‌موو خه‌باتمان كرد بۆ هاوكارییكردنی لێقه‌وماوان”
توركیا كوشته‌ی ئه‌و پرسه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌ربازێكی تورك له‌لایه‌ك بۆ شه‌ڕ دژی نه‌وه‌كانیان هێنرابێته هه‌رێمه‌كه‌و كۆمه‌كیان بكات له‌سه‌ر بینای داڕوخاودا، ده‌شێ دانیشتوانی زیانباری وان وه‌كو ئالیكار قه‌بوڵی بكه‌ن؟ “حكومه‌تی خه‌ڵكه بێ پشت وپهناكان بێ”وه‌كو به‌ڕێز ئه‌ردۆغان له‌گوتاره‌كه‌ی شه‌وی 29ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌سفیكرد ده‌وڵه‌ت و سوپا چۆن ده‌توانن بڕوا به‌و خه‌ڵكه بهێنن كه هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وه سوپای ئه‌وانه؟له‌لایه‌كی دیكه هێرشی كوشتن ده‌باته سه‌ر كچ و كوڕی كورد كه‌چوونه‌ته چیا، ئه‌و گه‌ریلایانه خۆشه‌ویست وپه‌سه‌ندكراوی زۆربه‌ی كورده‌كانی توركیان.
رۆژنامه‌نووسه واقیع بین و حیساب بۆكراوهكانی له‌چه‌شنی (محه‌ممه‌د عه‌لی بیراند) و (جه‌نگیز چاندار) سیاسه‌تی پشتگوێخستن و به‌كه‌م گرتنی په‌كه‌كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ره‌و پێش نه‌بردنی ره‌وشی كورده‌كان له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وئابووریی له‌توركیا، به‌وه وه‌سف ده‌كه‌ن ” ده‌وڵه‌ت چه‌ك ده‌داته ده‌ستی گه‌نجی كورد‌و ده‌ڵێ بچنه چیا با شه‌ڕ بكه‌ین پێكه‌وه”
(1) ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی (تی ئاڕ تی)شه‌وی 24ی ئۆكتۆبه‌ری 2011
)ww.Hurriyetdailynews.com (2) 29ی ئۆكتۆبه‌ری 2011 (
www.milliyet.com.tr (3)30 ئۆكتۆبه‌ری 2011
(4)ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی (تی ئاڕ تی) شه‌وی 29ی ئۆكتۆبه‌ر، بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتاری ئه‌ردۆغان
)Firatnews.com(5) ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز 26ی ئۆكتۆبه‌ری 2011 (
* ئه‌م وتاره له‌دواین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (لۆمۆند دیپلۆماتیكی) كوردیدا بڵاوبوه‌ته‌وه
كاوه شێخ عه‌بدوڵڵا