
وازهێنانی مامۆستا سه‌لاحه‌دین بهائه‌دین , داهێنان نییه له سیاسه‌تی كوردیدا
به‌ڕێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین بهائه‌دین 30 ساڵه له‌سه‌روی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌یه , 12 له پێش راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو,18ه ساڵیش پاش راگه‌یاندنی یه‌كگرتووه (( برایانی یه‌كگرتوو پێیان وایه ئه‌وان له ساڵی 1994 یه‌كگرتویان راگه‌یاندووه نه‌ك دامه‌زراندووه , پێشتر یه‌كگرتوو وه‌ك درێژكراوه‌ی ئیخوان له په‌نجاكانه‌وه له كوردستان هه‌بووه , له ساڵی 1982 ه‌وه مامۆستا سه‌لاحه‌دین بهائه‌دین له سه‌روی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌وه بووه )) ,ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا سه‌لاحه‌دین كه‌متر له 6 ساڵ ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تی تاڵه‌بانی له ناو ینك , 3 ساَڵیش كه‌متر له ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی له ناو پارتییه (( بن عه‌لی و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵه‌ح و موباره‌كیش …. ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تیان له 3 ده‌یه‌دا بوو )) .
بۆچی یه‌كگرتوو زووتر په‌ندی له حیزبی ئیسلامی عێراق وه‌رنه‌گرت
له دوای روخانی حیزبی به‌عسه‌وه له ساڵی 2003 , پارتی ئیسلامی عێراقی كه پارتی ده‌سته خوشكی یه‌كگرتووه له ئاستی عێراق و درێژكراوه‌ی ئیخوان موسلمینه له عێراق , له ماوه‌ی ئه‌م 9 ساڵه‌دا ئه‌و پارته سیاسییه تا هه‌نووكه به پراتیك 2 سه‌رۆكی خۆی گۆڕیووه كه یه‌كێكیان كورد بوو, له سه‌ره‌تادا مامۆستا د.موحسین عه‌بدوالحه‌مید سه‌رۆكی پارته‌كه بوو, پاشان پارتی ناوبراو تاریق هاشمی جێگیری سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵاتووی ئێستای عێراق له كۆنگره‌دا كرد به سه‌رۆكی خۆی له جێگای د.موحسین , به‌مه‌ش بوو به سه‌رۆكی دووه‌می پارتی ناوبراو , له كۆنگره‌ی داهاتوودا د.ئوسامه تكریتی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی پارتی ناوبراوی وه‌رگرت له جێگای تاریق هاشمی , تا هه‌نوكه به‌رده‌وامه .
له ئاستی كوردستان ئه‌ی چی ؟
ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌ی وردترم بكردایه ده‌متوانی نموونه‌ی زیاتر له سه‌ر ده‌ستاو ده‌ستكردنی سهرۆكایهی حیزب له ئاستی باشوور و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێشكه‌ش بكه‌م له سه‌ره‌تای په‌یدا بوونی ژیانی سیاسی له كوردستاندا تا هه‌نووكه, دیاره ئه‌گه‌ر یه‌ك نموونه‌ش هه‌بێت له‌و بواره ئه‌وا ناوبردنی نیه‌تی مامۆستا سه‌لاحه‌دین بۆ واز هێنان له پۆسته‌كه‌ی وه‌كو داهێنان له سیاسه‌تی كوردی له گۆڕ ده‌نێت .
له هه‌ردوو ده‌یه‌ی چل‌و په‌نجاكان گواستنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكێكه‌وه بۆ یه‌كێكی له ژیانی سیاسی كوردستاندا دیارده‌یه‌كی ئاسایی بووه له ناو ریزه‌كانی پارتی و شوعی نموونه زۆره , به‌ڵام پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی به‌عس پارته سیاسییه‌كانی عێراق و كوردستان ره‌نگی به‌عسیان گرت له میانی سه‌رۆكایه‌تی كردنی حیزب تا مردن .
له دوای راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه بۆ ئێستا كۆمه‌ڵێك سه‌رۆكی پارت له ئاستی باشوور و هه‌موو كوردستان ئه‌م رچهیهیان شكاندووه, ئه‌مه‌ش كفنی ناساندنی بیرۆكه‌كه‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دینه به داهێنان له سیاسه‌تی كوردیدا, هه‌رچه‌نده نیازه‌كه‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دین تا هه‌نووكه نه‌چۆته بواری پراتیكه‌وه.
له ساڵی 1992-1993 ,عه‌زیز محه‌مه‌د سكرتێری حیزبی شیوعی عێراقی له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌ی پاشه كشه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی حیزبی شیوعی عێراقیكرد. له‌و كاته‌وه تا هه‌نووكه حیزبی شیوعی كوردستان (( عومه‌ر شێخ , كه‌ریم ئه‌حمه‌د )) یان له كۆبونه‌وه‌و كۆنگره‌كانیان گۆڕیوه , له كۆنگره‌ی داهاتووی ئه‌م حیزبه‌ش كه كاتی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌یان نزیكه له كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كگرتووه‌وه , به‌ڕێز كه‌ماڵ شاكیریش كه دوو خوله سكرتێری ئه‌و پارته‌یه شوێنه‌كه‌ی ده‌دات به یه‌كێكی دیكه, چونكه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌م پارته هاتووه سكرتێر ده‌توانێت دوو ته‌نها خول ببێت به سكرتێر .
پارتی چاره‌سه‌ر كه سه‌رۆكه‌كه‌ی د. فایه‌ق محه‌مه‌د گوڵپی بوو ,له كۆنگره‌ی پارته‌كه شوێنه‌كه‌ی بۆ ههڤاَل هه‌ڵمه‌ت به‌جێهێشت.
جه‌لال تاڵه‌بانی له چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاووڵاتی كه پێش موبادهرهكهی مامۆستا سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامدرابوو بوو رایگه‌یاند ,بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رۆك له ناو پارته‌كه‌ی بۆی هه‌بێت ته‌نها دوو خول ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت, به وته‌ی ئه‌و ئه‌م بۆچوونه له په‌یڕه‌وی ناو خۆی ینك له كۆنگره‌ی داهاتودا ده‌چه‌سپێت .
له ئاستی هه‌موو كوردستان دوای شه‌هید كردنی سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی كاك مسته‌فای هیجری بووه سه‌رۆكی حدكا , به‌ڵام له كۆنگره جێگای بۆ سه‌ركه‌وتنی مامۆستا عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده خۆشكرد , له په‌یره‌وی ناوخۆی حیزبی ناوبراودا هاتووه سه‌رۆكی پارت بۆی هه‌یه 2 خول خۆی بپاڵێوێت , واتا له كۆنگره‌ی داهاتوودا مامۆستا موسته‌فای هیجری جێگاكه‌ی به‌جێدێڵێت بۆ یه‌كێكی دیكه.هاوكات پاش جیابوونه‌وه‌ی حدك له حدكا , خالیدی یوسفی بووه وته بێژی حیزب و كه‌سی یه‌كه‌م , كه‌چی مامۆستا عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده پۆستی وه‌رنه‌گرت .
له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ش ئاڵوگۆڕی سه‌رۆكایه‌تی له كۆنگره‌ی له عه‌بدوڵای موهته‌دییه‌وه بۆ مه‌نسوری حیكمه‌ت …. ئه‌نجامدراوه .
یه‌كێتی شۆرشگێرشانی كوردستانیش پاش ئه‌وه‌ی پارتی ئازادی پێك هێنرا, سه‌رۆكه‌كه‌ی حوسێن ئێزدان په‌نا جێگاكه‌ی بۆ عه‌لی قازی چۆڵ كرد .
له باكووری كوردستان گواستنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆته كلتورێكی باو له ریزه‌كانی ده‌ته‌په , له رۆژئاوای كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه په یه ده ده‌ستاو ده‌ستكردنی سه‌رۆكایه‌تی له ریزی خۆی ئه‌نجامدراوه .
ئه‌گه‌ر ئه‌م نموونانه ته‌نها یهكیانیش راست بێت , ئه‌وه ده‌رده‌خات , مامۆستا سه‌لاحه‌دین هیچ داهێنانێكی له سیاسه‌تی كوردی و عێراقی ئه‌نجام نه‌داوه , ئه‌وه‌ی نووسراو وترا و پیا هه‌ڵدرا زیاده‌ڕۆیی یاخود نه‌زانی بوو .
ئێمه له ته‌مه‌نی سیاسی مامۆستا سه‌لاحه‌دینه‌وه دژ به سه‌رۆكی تا مردنین ,ده‌یان نووسینمان دژ به‌و دیارده قێزه‌ونه نووسیووه .
ئایا جێنشینه‌كه‌ی به شێوه‌ی دیموكراسی دیاریده‌كرێت؟؟
پاش راگه‌یاندنی خۆ كاندید نهكردهوهی مامۆستا سه‌لاحه‌دین بۆ پۆستی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو له لایه‌ن خودی خۆیه‌وه , قه‌ڵه‌مه‌كانی یه‌كگرتوو هه‌ڵمه‌تێكی فروانیان ده‌ستپێكردووه بۆ ناساندنی ئه‌م هه‌نگاوه به ده‌ستپێشخه‌ری له سیاسه‌تی كوردیدا , وه‌ك ئاماژه‌م پێی دا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مامۆستا ته‌نها ده‌كرێت به هه‌نگاوی باش بدرێته قه‌ڵه‌م نه‌ك داهێنان ,ئه‌گه‌ر داهێنانیش بێت ئه‌وا له ناو یه‌كگرتوو ئه‌گه‌ر زیاده رۆیی نه‌بێت ئه‌وا له ناو ته‌وژمی ئیسلامی سیاسی‌دا داهێنانه, ئه‌وانه‌شی به‌و ئاراسته‌یه ده‌نووسن یان ده‌یانه‌وێت خۆڵ بكه‌نه چاوی خوێنه‌ران و گوێ‌گران یان ده‌یانه‌وێت له خشته‌یان به‌رن و راستییه‌كان ئه‌وه‌ی هه‌یه بشارنه‌وه .
رۆژنامه‌ی باس نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان , له ریپۆرتاژێكدا كه به‌ڕێز هێمن ساڵه‌ح ئاماده‌یكردووه , تیایدا هاتووه((د.سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وته‌بێژی فه‌رمیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ (باس) رای گه‌یاند به‌پێی ره‌شنووسی پێڕه‌و و پڕۆگرامی ئاماده‌كراو بۆ كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ته‌نها ئه‌و كه‌سانه مافی خۆكاندیدكردنیان بۆ ئه‌و پۆسته هه‌یه كه دووجار ده‌وره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان بینیبێت، گوتیشی “ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و مافه‌یان هه‌یه زۆر نییه و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو 35 كه‌سه و ره‌نگه ئه‌و ژماره‌یه نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه یان زیاتر بێت، تاوه‌كو ئێسته‌ش هیچ كه‌س له‌وانه‌ی كه ئه‌و مافه‌یان هه‌یه خۆكاندیدكردنیان بۆ ئه‌و پۆسته رانه‌گه‌یاندووه”)).
((14 بۆ 16 كه‌س مافی خۆپاڵاوتنیان بۆ پۆستی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو هه‌یه ژ(1281) رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ( چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ كاك مه‌ولود باوه موراد )).كه‌واته دوای وازهێنانی مامۆستا سه‌لاحه‌دین , پرۆسه‌ی دیاریكردنی كه‌س بۆ شوێنه‌كه‌ی له بازنه‌یه‌كی ته‌سكدا ئه‌نجام ده‌درێت , كه ئێستا له ناو زۆر له پارته سیاسییه‌كانی جیهان باوه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حیزب پشكداری ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی حیزب , نه‌ك ته‌نها ئه‌ندامانی كۆنگره , بگره هه‌ر ئه‌ندامێكی پارت بۆی هه‌یه خۆی بپاڵێوێت بۆ ئه‌و پۆسته, به‌ڵام له ناو یه‌كگرتووه بازنه‌ی شه‌نس ته‌نها بۆی هه‌یه له نێوان 15 كه‌سی موبهشهرهدا له‌سه‌ر شانی یه‌كیان بنیشێته‌وه ,ئه‌مه‌ش دوره له دیموكراسیه‌ته‌وه به پێوه‌ری ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی 21 .
سه‌رۆكێكی نوێ ,یان بوكه شوشه‌یه‌ك
كاك عه‌بدوڵا ڕیشاوی گوایه له باڵی ریفۆرمی ناو یه‌كگرتووه ,به پێچه‌وانه‌ی ریفۆرمخوازییهكهی كه‌چی زۆر به‌م هه‌نگاوه‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دین بهائهدیندا هه‌ڵیدا و ته‌ڕایی له ریفۆرم بوونی خۆیدا نه‌هێشت , ئیتر نازانم له‌وه پێش مامۆستای له چ به‌ره‌یه‌كی ناو حیزب‌دا داناوه (( پارێزگار, چه‌پ , راست ,لیبراڵ …. )),تایبه‌تمه‌ندی ریفۆرم خواز بوون له ناو هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی باو سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار بیر بكاته‌وه ,به‌ڵام ئه‌م براده‌ره ده‌ركه‌ت له مه‌لیك مهلیكیتره.
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌یان نوسیووه تا ئێستا هیچكامیان نه‌هاتونه له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه لێكدانه‌وه بكه‌ن بۆ دیارده‌كه ,تا بزانین ئیسلامی سه‌له‌ف بۆ شیكاری ئه‌م وازهێنانه‌ی جه‌نابی مامۆستا چیمان پێ ده‌ڵێت .
((ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان بۆ وازهێنان له پۆستی “ئه‌میندارێتی” ئه‌و حیزبه له‌مانگی پێنجی ئه‌مساڵ له میانه‌ی كۆنگره‌ی داهاتوی ئه‌و حیزبه‌دا، ده‌بێته یه‌كێك له ره‌چه شكێنترین دهستپێشخهریهكان له بواری ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی پۆست‌و ده‌سه‌ڵات له‌كایه‌ی سیاسی كوردیدا- ئیسلامیه‌كان‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی دیموكراتیانه- عه‌بدولڵا رێشاوی- ئاوێنه )).
هه‌ر ئه‌م براده‌ره ریفۆرمخوازه , رچهكهی مامۆستا ده‌كاته توله رێگایه‌كی باریكی داخراو هه‌مووان بزر ده‌كات له گه‌ڕان به دوای راستییه‌كاندا, مامۆستا له ئه‌مینداره‌وه به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ كائینێكی باڵا له‌ناو پارتدا كه‌س ئیتر قسه له قسه‌كانی نه‌كات , ده‌یكاته مه‌رجه‌عی باڵا له بان حیزبه‌وه , خۆ قه‌زافیش 42 ساڵ مه‌رجه‌ع بوو هیچ پله‌و پایه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بوو له ده‌وڵه‌تدا , ماوتسی تۆنگ به‌هه‌مان شێوه ,به‌م كاره‌ش ئه‌مینداری نوێی حیزب ده‌كرێته ته‌نها سه‌رۆكایه‌تی ته‌نزیمی نموونه وه‌ك پارتی كاری هۆڵه‌ندی و پارتی سۆسیالستی هۆڵه‌ندی هه‌یانه,سه‌رۆكی سیاسی و سه‌رۆكی رێكخستن ((له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه عه‌بدوڵا ریشاوی گوتیشی “پێشبینیی من ئه‌وه‌یه كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا پۆستێكی دیكه بۆ ئه‌مینداری ئێسته‌ی یه‌كگرتوو دروست بكرێت و له‌سه‌رووی هه‌موو پۆسته‌كانه‌وه بێت، واتا پۆستی ئه‌منیداری ئێسته ببێته پۆستێكی ته‌نفیزی و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ببێته پۆستێكی ته‌شریعی كه مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین سه‌رۆكایه‌تیی بكات”)) .
دیاره ئه‌گه‌ر حیزب ئه‌م پله‌یه‌ش بۆ مامۆستا دابنێت ئه‌م براده‌ره ریفۆرم خوازه هه‌ر پشتیوانی ده‌كات ,چونكه ئه‌و قسه‌ی خۆی كرد ,ئایا ئه‌مه ده‌ست به‌رداربوونی مامۆستایه له پله‌و پایه , یان به مه‌رجه‌ع كردن و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌مینداری گشتییه بۆ كردنی به دێوه زمهیهك به بان سه‌ر حیزبه‌وه ,ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو و مامۆستا ئه‌م نیازه‌ی ئه‌م براده‌ره ریفۆرم خوازه‌یان هه‌بێت , ئه‌وه‌ی كۆنگره ده‌یكات ته‌نها گه‌ڕانه به دوای ته‌ها محیدین مهعروفێك , یان عه‌لی عهبدوڵایهكی ناو پارتی بۆ حیزب.
باشتر وایه جه‌نابی مامۆستا سه‌لاحه‌دین وه‌ك مامۆستا موحسین عه‌بدوالحه‌مید و عه‌زیز محه‌مه‌د و كه‌ریم ئه‌حمه‌د و بهئهدین نوری راستگۆیانه ده‌ستبه‌رداری هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ببێت , ئه‌وجا ئێمه‌ش بڵێین ده‌ستتان خۆش برایانی یه‌كگرتوو,هه‌رچه‌نده هه‌نگاوه‌كه دره‌نگیشه , سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كان كوردستان ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌م رێگایه هه‌ڵبژێرن باشتره وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌یس بووك راویان نێت .
هه‌نگاوێك بۆ پۆز لێدان!
ئه‌م براده‌ره نا ئاگاداره ریفۆرمخوازهمان له ژیانی سیاسی و حیزباتی كوردستان به‌ناوی عه‌بدوڵا ریشاوی , زوو ئه‌مه‌ی كرده ڕچه شكاندن له سیاسه‌تی كوردیدا, یه‌كگرتووش یان هه‌ر ئه‌وه‌نده ئاگای له مێژووی ژیانی حیزبییه له كوردستان, یان دیماگۆگیانه ده‌یه‌وێت شاباشی ئه‌و ناڕاستیانه بكات , ده‌نا گه‌ڕاندنه‌وه بۆ مێژوی نزیك و پشكنینی ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه‌كانی كوردستان ده‌ریده‌خات ئه‌مه هه‌ڵا نانه‌وه‌یه‌كی ناڕاسته یه‌كگرتوو ده‌یكات ,حیزبه عه‌لمانیه‌كانی كوردستان((هه‌رچه‌نده عه‌لمانی نین)) له چل و په‌نجاكان و له دوایدا نه‌وه‌ده‌كان له‌م بواره‌دا ڕچه‌یان شكاندووه و هه‌نگاویان ناوه , یه‌كگرتوو ده‌یتوانی له یه‌كه‌م رۆژی راگه‌یاندنی خۆیدا په‌ندو ئه‌زمونی لێیان وه‌ربگرتایه , چاوه‌ڕوانی 6 كۆنگره‌ی نه‌كردایه بۆ گۆڕانكاری, لاوانی فه‌یسبووك به شاڵاوی ره‌خنه‌كانیان ناچاریان بكه‌ن بۆ گۆڕانكاری ,من له‌م نووسینه‌دا پێشتر ئاماژه‌م به‌و هه‌نگاوانه داوه له‌م بواره نراوه له كوردستان ,بۆیه نامه‌وێت جارێكی دیكه ده‌ست بكه‌مه‌وه نموونه هێنانه‌وه‌و بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ریان , سه‌یر كه‌ن بزانن كاك عه‌بدوڵا ریشاوی ریفۆرمیستخواز چی ده‌نووسێت,ئه‌مه نوسینی رۆیفۆرمیستخواز بێت ئه‌دی قوڕ به‌سه‌رمان باڵی پارێزگار چۆن به‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی مامۆستادا هه‌ڵبده‌ن , مامۆستای ریفۆرم خوازمان ده‌نووسێت :
(( له‌مه‌دا هێزه ئیسلامیه‌كان ده‌توانن پۆز به‌سه‌ر هێزه “عه‌لمانیه‌كانه”وه لێبده‌ن: ئێمه نه‌ریتی دیموكراتیانه دێنینه ناو وڵاته‌وه، ئێمه ئه‌گه‌ری به‌دیموكراتی بونمان له ئێوه زیاتره…
كه‌واته چیدی دیموكراتیزه كردنی وڵات‌و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات ته‌نها دروشمێك نیه ئه‌و هێزانه شانازی پێوه بكه‌ن كه خۆیان له سه‌ر به‌ره‌ی عهلمانیهتو دونیای پێشكه‌وتوو دیموكراتی خواز حساب دهكهنو راستیه‌كه‌ی بونه‌ته عهیبهیهكیش به‌سه‌ر ئه‌و دونیایه‌وه، نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌و هێزانه بۆ له‌مه‌ودوا له ژێر پرسیاری جیدیدان بۆ ئاڵ‌و گۆڕ پێكردنی ده‌سه‌ڵات، لانیكه‌م له‌ناوخۆی خۆیاندا .چونكه ئه‌وان له گه‌ڵ هه‌موو لاف‌و دروشمه‌كانیاندا كه‌چی بۆ ته‌نها یه‌كجاریش بێت نه‌یانتوانیوه نهلهناوخۆی خۆیاندا‌و نه‌له‌ده‌ره‌وه، ئه‌و دروشمه به كرده‌وه بسه‌لمێنن، به‌ڵام ئه‌وا ئیسلامیه‌كان گۆڵی خۆیان تۆمار كرد، كه بێگومان ئه‌و گۆڵه‌یان له‌وان كردوه.)).
(( ئه‌بێ هێزه عه‌لمانیه‌كانی كوردستان ئاگاداری ئه‌وه‌بن كه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ته‌نها تا مانگی پێنج بڕناكات، به‌ڵكو ده‌بێته به‌شێكیش له په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی ئه‌و حیزبه ئیسلامیه‌و بۆ له‌مه‌ودواو لهكارنامهیاندا ده‌چه‌سپێت)).
له‌مه‌شدا كاك عه‌بدوڵای ریفۆرم خوازی سیاسه‌ت نه‌زان كورتی هێناوه,باشتره سه‌یرێكی په‌یڕه‌و پرۆگرامی حیزبی شیوعی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پارتی چاره‌سه‌ری و ……چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بكات له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاووڵاتی ,ئه‌وجا ده‌زانێت ئه‌مه ده‌ست پێشخه‌ری نییه بۆ یه‌كگرتوو و مامۆستا سه‌لاحه‌دین بهائه‌دین ,بۆیه تكایه پۆز لێدانه‌كه رابگرن ,چونكه ئێمه قوربانی پۆزی لایه‌نه عهلمانیهكانین به پۆزهكانی خه‌باتی سه‌رده‌می شاخ و تێكۆشانی خه‌باتی چه‌كدارییان ماڵمانیان وێران‌كرد ,به‌رگه‌ی پۆزی دیكه ناگرین ئه‌گه‌ر به نوری مامۆستا سه‌لاحه‌دینیش موباره‌ك كرابێت.
مانیدلا و مامۆستا سه‌لاحه‌دین بهائه‌دین
كاك محه‌مه‌د به‌رزنجی له نووسینێكدا سنوری پێههڵدانهكان ده‌به‌زێنێت به ناوی : ((ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ماندیلا ئاسا بریاریَكی حه‌كیمانه‌و بویرانه دا ! وانه‌یه‌ك بیَت بۆ ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی كه واز له كورسی ناهیَنن.)), له ستایشكردندا كاك عه‌بدوڵا ریشاوی تێده‌په‌ڕێنێت , مامۆستا سه‌لاحه‌دین بهائه‌دین به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ لوتكه‌ی به‌رزه‌كان و ده‌یگه‌یه‌نێته ئاستی ماندیلا و ده‌نووسێت :ئه‌مینداری حه‌كیم وا دیسان جاریَكی تر داهیَنانیَكی نه‌وعی و ناوازه‌ت بۆ میّژوی خۆت و قوتابخانه‌ی یه‌كگرتوو تۆمار كرد . نه‌ك هه‌موو كادیر‌و ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو به‌لكو زۆریَك له نوسه‌ران و رۆشنبیران و سیاسیه‌كانی كوردستانیش ئه‌م ههلویَست و هه‌نگاوه جوانه‌ی بهریَزت گه‌وره‌و گران وه‌سف ده‌كه‌ن . وه داوا ده‌كه‌ن سه‌رۆكی حزبه‌كانی سه‌ر ساحه‌ی كوردستانیش وانه‌یه‌ك له‌م بریاره جهرئیانهی به‌ریزت وه‌رگرن .(( باوه‌ڕ ناكه‌م مامۆستا سه‌لاحه‌دینیش رازی بێت جه‌نابی ببردرێته ئاستی ماندیلا , بۆیه باشتره بۆ خۆی به په‌له ئه‌و پیاهه‌ڵدانه نالۆجیكانانه كۆتایی پێ بهێنێت كه له كانهڵهكانی راگه‌یاندنی حیزبه‌كه‌یدا به‌سه‌ریدا ده‌هۆنرێنه‌وه ,چونكه ماندیلا هه‌ڵوێست و خۆڕاگری و خۆ نه‌ویستی و ئازادیخوازی و ملنه‌دانی به زۆر و 28ساڵ زیندانی و له گۆرش نانی ئاپارتاید و …..ئه‌وی كرد به ماندیلا.
ساڵی 1994 كه یه‌كگرتوو راگه‌یه‌نرا , هه‌ر ئه‌و ساڵه و دوای چه‌ند مانگێك له ئایاری 1994 دا ماندیلا بوو به سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقیا تا ساڵی 2000 له پۆسته‌كه‌ی مایه‌وه‌و خۆی كاندید نه‌كرده‌وه بۆ سه‌رۆك كۆماری و سه‌رۆكی حیزب, له‌و ساوه باشووری ئه‌فریقیا سه‌رۆكێكی دیكه‌شی گۆڕیوه,ئێستا سێیه‌م سه‌رۆك له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی حیزب و حكوومه‌ته , كه‌چی یه‌كگرتوو پاش 5 كۆنگره , هێشتا سه‌رۆكێكی 30 ساڵه‌ی خۆی نه‌گۆڕیوه,تاكه ژماره‌ی هاوبه‌ش له نێوان ماندیلا و مامۆستا سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌یه ئه‌م 30 ساڵه له سه‌رۆكایه‌تی حیزبدایه, ئه‌ویش 28 ساڵ له زینداندا بوو.
من له كاك محه‌مه‌د به‌رزنجی ده‌پرسم,له ماوه‌ی 30 ساڵ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا سه‌لاحه‌دین بهائهدیندا , هه‌ر پارتێكی سوئیدی چه‌ند سه‌رۆكی خۆی گۆڕیوه؟؟؟, باش ده‌بێت ئامارێكمان پێشكه‌ش بكه‌یت؟؟.
سه‌رچاوه‌كان :
http://www.awene.com/opinion/%D8%A6%DB%8C%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D8%A7%D9%86%E2%80%8C%D9%88-%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%B3%D8%AA%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D8%AE%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%D9%83%DB%8C%E2%80%8C-%D8%AF%DB%8C%D9%85%D9%88%D9%83%D8%B1%D8%A7%D8%AA%DB%8C%D8%A7%D9%86%D9%87%E2%80%8C
http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=28983
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5327
http://www.hawlati.co/babetekan/14001
له خواره‌وه سه‌یری ئه‌و هه‌موو نووسینانه بكه‌ن به‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دیندا نووسراوه,داخوا ده‌بێت له كانهڵهكانی دیكه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو چی نوسرابێت و چی وترا بێت و چی پیشاندرابێت, به هه‌مان ته‌رزی پارتی و ینك و گۆڕان :
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5322
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5321
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5320
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5319
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5318
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5317
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5315
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5313
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5311
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5305
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5324
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5306
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5305
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5304
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5303
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5324
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5302
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5301
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5299
http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=5298
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
Alimahmud2001@yahoo.com
07503714620