
ته‌رمه بیر … هێمن ئه‌مانی
لێزمه بارانی
پاییزانه‌ی خه‌م
له یۆنانی په‌ژاره‌دا
حه‌ساری چاوی چاوه‌ڕوانم
ده‌شواته‌وه.
پۆستاڵی پیێ زه‌مه‌نی ئه‌لیاده بوو
بیری پیشاوی پاکستانم
پێشێل ده‌کات.
که‌ژاوه‌ی
خه‌ونه شێعری دڵ بوو
لاشه‌ی حه‌زی پڕ له تاسه
بۆ بینینی بێچوه مه‌لی
گه‌رمه سێری ئه‌فغانستان
له کۆچێکی هه‌تایی دا
به‌ره‌و خه‌زان
بۆ ناو چنگی ئهڤهرێستۆ
ڕاده‌کێشێ.
ئێواره بوو
سێبه‌ری تارمایی یۆنان
به سه‌دان په‌ره‌سێلکه‌ی خۆرهه‌ڵاتی
له داوێکدا
کرده نێچیری داڵی برسی
بۆ به‌ده‌ست گرتنه‌وه‌ی
ئاسمانی ته‌ختی پاشایی.
بۆ زیندو کردنه‌وه‌ی
ته‌رمه مه‌یتی
ئهفلاتونهکان و
ئه‌لکساندرۆ.
جه‌سته‌ی که‌وی باشوریان (ئافریقا)
کرده پردی هه‌ستانه‌وه
کرده به‌نداوی لێشاوی داڕمان،
بهگۆپاڵی فاشیزمی ئێلێن
خوێنی جیهانی سێیه‌میان
کرده شه‌ڕابی شه‌وی
سه‌رخۆشانی سه‌رده‌م.
– ئه‌لیاده: یۆنان
– ئهڤهرێستۆ: زیندان
– ئێلێن: شاژنی ئه‌لکساندرۆ
زیندانی تاخیرۆ (۸/۱۰/۲۰۱