ڕه‌گه‌زی مێیه و قوربانیدان له‌پێناو وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریدا
گومانی تێدانیه له ئیستادا كه كوردانی په‌ناخواز بونه‌ته قوربانی قه‌یرانێكی مرۆیی كه جێگه‌ی نیگه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه داكۆكیكارو به‌شێك له ووڵاتانی وه‌رگری ئه‌و په‌ناخوازانه‌شه به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌ناخوازێكی كوردی به‌ڕه‌گه‌ز نێرینه جارێك له قه‌یراندا بێت ئه‌وا ئه‌و قه‌یرانه چه‌ند جاره‌یه بۆ په‌ناخوازێكی به‌ڕه‌گه‌ز میێنه.
یاساكانی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی” ڕه‌گه‌ز” به‌هه‌ند وه‌رناگرن :
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆیكردنن له مافه‌كانی ڕه‌گه‌زی مێینه ئه‌وه‌یه كه یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆ ناكات له نێوان په‌ناخوازاندا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز و ژن بوون به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت. ئه‌و پێناسه بنچینه‌ییه‌ی كه له سه‌رجه‌م ووڵاتانی وه‌رگردا كاری پێده‌كرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌یسی په‌ناخوازان ده‌ڵێت ” په‌ناخواز ده‌بێت به په‌نابه‌ر ( واته مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رده‌گرێت) ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له‌ژێر مه‌ترسیه‌كی ڕاسته‌قینه و سه‌لمێنراوی سته‌ملێكردندا بێت له ووڵاتی خۆی به‌هۆی باكگراونده ئیتنیكیه‌كه‌یه‌وه یان بیروباوه‌ی سیاسیه‌وه یان به‌هۆی ئه‌ندام بوونی له ڕیكخراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراودا یان به‌هۆی بیروباوه ئایینه‌كه‌یه‌وه”. له‌م پێناسه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه بنه‌مای بنچینه‌یی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌گه‌ز وه‌ك خودی خۆی به‌هه‌ند وه‌رناگرێت و ئه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگیراوه سه‌لماندنی ئه‌و سته‌م و ترسه‌یه كه ئه‌و مرۆڤه‌ی ناچار كردووه ووڵاتی خۆی به‌جێبهێلێت و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ووڵاتی خۆی مافی ژیان و بوونی ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
ئاماره‌كان چی ده‌لێَێن ؟
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ئامارانه‌ی كه لایه‌نه فه‌رمیه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكردۆته‌وه ، له‌سه‌دا حه‌فتای ئه‌و ژنانه‌ی كه داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له‌و ووڵاته كردووه ڕه‌فزكراون له ساڵی ڕابردوودا و له نیوه زیاتری ئه‌و په‌ناخوازانه‌ش كه له كه‌مپه‌كانی ووڵاته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادان ژنان و منداڵانن و له كۆی زیاتر له‌و 5000 په‌ناخوازه‌ش كه له كه‌مپه‌كانی ووڵاتی ئوسترالیادان نزیكه‌ی 1000 په‌ناخوازی به ڕه‌گه‌ز مێیینه و منداڵه‌كانییانن كه به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوان له چاوه‌ڕوانی مافی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ریدا بۆ كاتێكی نادیار به‌ند كراون.
كه‌یسی په‌ناخوازانی ژنانی كورد :
كێشه‌ی خێزانی كورد كه له دایكێك و چوار منداڵ كه سیانیان به ڕه‌گه‌ز مێینه بوون له ووڵاتی به‌ریتانیا كه له ساڵانی 2002دا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 13 مانگ له كه‌مپێكی ئه‌و ووڵاته‌دا به‌ندكران كه‌یسێكی به‌ڵگه نه‌ویسته كه ووڵاتانی وه‌رگر كێشه‌ی په‌ناخوازان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز لێكناده‌نه‌وه و بگره له‌م كه‌یسه‌دا ئه‌م خێزانه نه‌ك ڕه‌گه‌زیان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا به‌ڵكو ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییان تۆمار كرد بۆ به‌ندكردن له كه‌مپێكی ئه‌و ووڵاته‌دا كه ئه‌مه‌ش حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته‌ی ناچاركرد له پاش ده ساڵ قه‌ره‌بوویه‌كی مادی ئه‌و خێزانه بكاته‌وه كه به وته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه تا ئێستاش گاریگه‌ریه چراپه‌كانی مانه‌وه‌یان له‌و كه‌مپه‌دا له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه له‌سه‌ر ماوه.
وێنه‌ی ئه‌و كچه كوردانه‌ی كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 13 مانگ له كه‌مپپَكی په‌ناخوازاندا له‌گه‌ڵ دایكیان به‌ند كران
ژنان ده‌نێردرێن بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی :
به‌هۆی بێئاگایی په‌ناخوازان له یاساكانی كۆچ و وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی و زیاتر توندكردنی ڕێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی ، به‌شێك له په‌ناخوازان له سه‌ره‌تادا ئه‌ندامانی مێینه‌ی خێزانه‌كانیان ده‌نێرن به هیوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی و ئاسانكاری بۆ ئه‌وانی تر له پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وان مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرت .به‌شێك په‌ناخوازانی كوردیش به‌رده‌ر نین له‌و دیده هه‌ڵه‌یه‌ی كه پێی وایه ئه‌م كاره ڕۆڵی ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی. ژنێكی په‌ناخوازی كورد كه كێشه‌كه‌ی بووه جێگه‌ی مشتومڕی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئوسترالیا له ساڵی ڕابردوودا، به منداڵێكی پێنج ساڵانه‌وه له پێش مێرده‌كه‌ی به ساڵێك به به‌له‌مێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌ناخوازی تردا خۆی گه‌یانده ئوسترالیا و حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته‌ش به‌بێ به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زه‌كه‌یی و لێكدانه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی كه له‌وانه‌یه پێویستیان به جۆرێك له مامه‌ڵه‌ی تر بوایه ده‌ستبه‌جێ گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپێكی په‌ناخوازانی ئه‌و ووڵاته.
وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك ژنانی په‌ناخوازی كورد له كاتی گواستنه‌وه‌یان بۆ كه‌مپێكی په‌ناخوازانی فه‌ره‌نسا
له ڕۆژی هه‌شتی مارس دا كه بۆنه‌یه‌كی جیهانیه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی خه‌باتی ژنان بۆ گه‌شتن به مافه‌كانیان ، مونیره عوسمان ، ڕۆژنامه‌نوس وچالاك له بواری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌گرتنی له میدیا كوردیه‌كان به‌وه‌ی كه نه‌یانتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی گشتگرتر ڕووماڵكردنی كێشه‌كانی ژنان چ له تاراوگه‌و چ له ناوخۆی كوردستان بكه‌نه وه‌سیله‌یه‌كی فشار بۆ به‌هه‌ند وه‌رگرتنی كێشه‌كانی ژنان ووتی “ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌سوكاریان له ووڵاتانی جیهانه و په‌نابه‌رن ده‌زانن كه ژنانی كورد چه‌ند كێشه‌یان هه‌یه له‌و ووڵاتانه ” پاشان ووتی ” ده‌بێت ژنان له‌و ڕاستیه تێبگه‌ن كه ئه‌وان به‌كارده‌هێنرێن له لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه كاتێك ناچار ده‌كرێت بۆ كۆچكردنیان بۆ ووڵاتان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی”.
وێنه : مونیره عوسمان
به‌هار مونزیر ، كه خاوه‌نی ئه‌زمونی كاركردنه له بواری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له تاراوگه و له ئێستاشدا داكۆكیكاره له بواری مافه‌كانی ژنان له كوردستان ووتی ” هه‌رچه‌نده ووڵاتانی وه‌رگر به ئاگان له خراپی ڕه‌وشی ژنانی كورد به‌ڵام زۆرجار پیاوان ویستویانه ببن به خاوه‌ن كه‌یس له ڕێگه‌ی ژنه‌كانیانه‌وه . له ڕاستیدا وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ڕه‌گه‌زه‌وه نیه و په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌و په‌ناخوازه تاچه‌ند ژیانی له مه‌ترسیدا بووه له ووڵاتی خۆی”
وێنه : به‌هار مونزیر
هاوڕا له‌گه‌ڵ چالاكانی تری بواری ژنان ، كنێر عبدالله ، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ته‌وار و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ووتی ” ئه‌و پیاوانه‌ی ژنه‌كانیان پێش خۆیان ده‌نێرن بۆ ووڵاتانی خۆرئاوا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی كه‌وتونه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه چونكه ئه‌و بۆچونه عه‌قڵێتێكی پیاوسالاری له پشته‌وه‌یه كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ژنان لاوازن له كاتێكدا بێ‌ئاگان له‌وه‌ی له‌و ووڵاتانه هیچ جیاوازیه‌ك ناكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز. به دیوێكی تریشدا ئه‌و جۆره پیاوانه له بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئیزدیواجیدان چۆن پیاوێك عه‌قلیه‌تێكی پیاوسالاری هه‌بێت ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه بێباكانه بنێرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ! به بڕوای من ئه‌مه قۆستنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی پیاوانه‌وه له‌سه‌ر حسابی ژنان و به تایبه‌ت كاتێك ئه‌و ژنه نه‌خوێنده‌وار بێت و وا تێبگه‌یه‌نرێت كه ئه‌و كاره له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موویانه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته پێشێلكاری و شێواندنی پرۆسه مرۆیه‌كان “
وێنه : كنێر عه‌بدوڵا
ئاماده‌كردنی : هه‌ژار ته‌ها