
چاوپێکه‌وتنی لڤین له‌گه‌ڵ د. که‌مال میراوده‌لی
با ڕێگه‌بده‌ن خه‌لکی زاخۆ‌و دهۆک به ئازادی هه‌ناسه بده‌ن ئه‌وسا باسی ده‌وله‌تی کوردی بکه‌ن
پ1: بۆچی له ئێستادا ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌هێنرێته به‌رباس، ئایا په‌یوه‌ندی به به‌هاری عه‌ره‌بی و ئه‌و گؤرانکارییانهوه هه‌یه که روویان له ناوچه‌که کردوه؟ واته ئه‌و گۆڕانکارییانه پرسی دروستکردن و راگه‌یاندنی ده‌وله‌تی کوردی ئاسانتر کردوه؟
که‌مال میراوده‌لی: ئه‌م قاوو قیله ئه‌وه‌نده به وه‌خت و ناوه‌خت سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و بلاو ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌نده ریسوا‌و سواو بووه که شایانی ئه‌وه نییه به ئیحتیقاریشهوه باسی بکه‌ین. راستی بانگاشه‌یه‌کی ئابرووبه‌رانه‌ی بێ ناوه‌رۆک و بنه‌ماو پرۆسه‌و ئامانج و سه‌ره‌تایه.
به‌هاری عه‌ره‌بی پرۆسه‌ی دروستکردنی ده‌وله‌ت نه‌بوو. پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وله‌ته نه‌ته‌وه‌ییه سته‌مگه‌رو بنهمالهییهکان بوو. واته هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی بنه‌ماله‌یی تاکره‌وی عه‌سکه‌رتاری نوخبه‌وی دارزاوو گه‌نده‌ڵ و گۆڕینی به ده‌وله‌تی دیمۆکراتی که بنه‌مای ده‌ستووریی دادپه‌وه‌ری و ئازادی و مافه‌کانی خه‌لک دابمه‌زرێنێ و له‌سه‌ریان به‌رێوه بچێ. که‌چی تازه لێره به ێچه‌وانه‌ی ئه‌م پرۆسه‌وه، گوایه خێل و بنه‌ماڵه ده‌وله‌تی تاکڕه‌وی بنه‌ماله‌یی خێله‌کی له سه‌ر بنه‌مای هیزی فیدایی قهزافییانهی سه‌رکوتکه‌رو ده‌زگای جاسووسی و داگیرکاری ملک و سامانی خه‌لک داده‌مه‌زرێنێ؟
پ2/ دروستكردن و راگه‌یاندنی ده‌وله‌تی کوردیى بێ گومان پێویستی به ئیراده‌ی به‌هێزی سیاسی هه‌یه، به بڕوای تۆ ئه‌و ئیراده سیاسییه بوونى هه‌یه؟
که‌مال میراوده‌لی: تکایه ده‌رفه‌ت بده ئه‌م پرسیاره تۆزی به جددی وه‌لام بده‌مه‌وه.
ده‌وله‌ت واتای چییه؟
واته: نه‌ته‌وه‌یه‌ک له چوارچێوه‌یه‌کی سنووری جوگرافی دیاریکراودا ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆی خۆی به سه‌ر خاکه‌که‌ی له رووی سه‌ربازیی، سیاسیی، ئابووریی، ئیداریی و پێوه‌ندی ده‌ره‌وه‌دا له رێگای حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووری نه‌ته‌وه‌ی خۆیه‌وه پراکتیس بکا..
یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییش له رێگای بریاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکانه‌وه ئه‌و ده‌وله‌ته وه‌ک ئه‌ندامێکی (ده‌وله‌تێکی باوه‌رپێکراوی) نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان قبووڵ بکاو هه‌موو یاسا جیهانییه‌کانی سه‌روه‌ریی و ده‌سه‌لاتی یاسایی و موماره‌سه‌ی شه‌رعیی ئه‌و ده‌سه‌لاتانه بیگرێته‌وه و خۆشی پابه‌ند بێ پێیانه‌وه له رێگای واژۆکردنی یاسا‌و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه سه‌ره‌کییه‌کان و ئاڵوگؤری دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ نهتهوهیهکرتۆکان و ده‌وله‌تانی ده‌سه‌لاتداری دنیادا.
گه‌ر به پێی ئه‌م پێناسه‌یه له ده‌ره‌وه‌ڕا سه‌رنجی دروستبوونی ده‌وله‌ت بده‌ین ده‌بی بپرسین:
1. یه‌که‌م: کام ناوچه‌ی جۆگرافی وه‌ک ده‌وله‌ت داده‌مه‌زرێنن؟ ئایا ته‌نیا ئه‌م سێ پارێزگایه یان به که‌رکوک و هه‌موو کوردستانی باشووری ده‌روه‌ی هه‌رێمیشه‌وه واته هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌کان ده‌گرێته‌وه؟ گه‌ر هه‌موویانه، چۆن؟ بێ مادده‌ی 140 که‌رکوک ده‌ستێننه‌وه یان مادده‌ی 140 به زۆر ده‌سه‌پێنن؟ دهسهلاتتان له کوێ بوو؟ ماوه‌ی چه‌ندی پێده‌چێ؟ یان فه‌وری و سه‌وری که‌رکوک دهستیننهوه؟ کێ پشتتان ده‌گری؟ ئایا ئه‌مه خه‌ته‌ری گه‌وره‌تر دروست ناکا؟ ئایا ده‌وله‌ته‌که سه‌ر به تورکیا ده‌بێ و تورکیا هه‌موو ئه‌مانه بۆ خاتری چاوی ره‌شی ئێوه یان دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کا؟ ئایا ئێران سوپای پاسدار ده‌نێرێ که‌رکوک ئازاد که‌ن وه‌ک له کاتی ئه‌نفالدا کردی؟
گه‌ر نا ئایا چش له کهرکوکوک و ناوچه‌کان ده‌که‌ن و به‌وه رازی ده‌بن که هه‌تانه؟
2. بابڵێین هه‌ر له‌م سێ هه‌رێمه‌دا سه‌رۆک سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نێ: ئایا ئیراده‌ی سیاسی بۆ ئه‌مه هه‌یه؟ با ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی ئهزموونیاریی سه‌رنج بده‌ین.
ا. له ساڵی 1996 – ه‌وه سوپای تورکیا له باشوور دایکوتاوه که جه‌نابی بارزانی خۆی داوه‌تی کردن و به په‌نجه‌ره‌دا هاتنه ژوورێ، که‌چی ئێستا به دهرگاشدا ناڕۆنه ده‌ره‌وه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌رله‌مانی کوردستان به کۆی ده‌نگ بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌رکردووه‌و تا ئێستا 400،000 ئیمزاش بۆ ده‌رکردنیان کۆکراوه‌ته‌وه؟ پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه سه‌رۆکێک که رێزی ئیراده‌ی سیاسی دیمۆکراتی 400،000 هاوڵاتی کورد‌و په‌رله‌مانی نوێنه‌ری خه‌لکه‌که‌ی نه‌گرێ یان نه‌توانێ ئه‌م بریارو داوایه جێبه‌جێ بکا چۆن ده‌بێ شه‌رم نه‌یگرێ که باسی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ بکا؟
ب. ده‌وله‌ت پێش هه‌موو شتێ دیاریکردن و پاراستنی سنوره‌کانی ده‌وێ؟ ئه‌وه 8 ساڵه تورکیا وئێران به ئاره‌زووی خۆیان په‌لامار ده‌ده‌ن. بۆمبا‌باران ده‌که‌ن، ده‌کوژن و ده‌بڕن و ده‌سووتێنن، کوا یه‌کی له‌و 30 هه‌زار فیداییانه‌ی سه‌رۆک که ئه‌وه‌نده ئازا‌و خؤشتهقه بوون بۆ کوشتنی مناڵه‌کانی سلێمانی له 17 ی شوباتدا، ته‌قه‌یه‌ک، رهقهیهک یان قسه‌یه‌کی رهقیشیان بۆ پاراستنی خاک و ژیان و مالی هاولاتییان کرد؟
ج. ئه‌و هه‌موو ده‌زگای ئیستیخباراتی تورکی و ئێرانی و ئیسرائیلی و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکی و به‌ریتانیش هه‌یه، ئایا ئه‌مانه هۆکارن بۆ دروستبوونی ده‌وله‌تی کوردی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان؟
د. تا ئێستا هێچ رێکه‌وتنیکی دوو قۆلی، سی قۆڵی له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و هیچ دوڵهتیک یان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان هه‌یه که زه‌مینه‌یه‌کی سیاسی یاسایی نێونه‌توه‌یی بۆ داواکاری سه‌ربه‌خۆیی فه‌راهه‌م بکاو ئاسانکاری بۆ راگه‌یاندنی ده‌وله‌تی کوردی بکا؟
د. سه‌رۆک کۆمار‌و چیگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و چیگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان کوردن، ئایا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان، له گه‌ڵ هیچ ده‌وله‌تێکی دنیا، له گه‌ڵ ده‌وله‌ته ئیقلیمییه‌کان، له‌گه‌ڵ هیچ هێزێکی سیاسی عێراقی ، یان وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک بۆ په‌رله‌مانی عیراقی، هتد باسی ده‌وله‌تی کوردی‌یان کردووه یان داوایان کردووه؟ به‌ڵگه‌نامه‌و ئاکامه‌کان کامانه‌ن؟
ه. ئایا له هیچ ولاتێکی دنیادا دانوستاندنی نهێنی بۆ مه‌سه‌له‌ی پیکهێنانی یان ته‌نانه‌ت باسکردنی ده‌وله‌تی کوردی به به‌شداری ئه‌مریکا یان نهتوهیهکگرتۆکان یان یه‌کێتی ئه‌وروپی یان ئیسرائیل یان هیج لایه‌نێکی سێیه‌م کراوه؟
له لایه‌کی تریشه‌وه ‘ئیراده‌ی سیاسی’ ئیراده‌ی که‌سێک، خێڵێک یان حیزبێک نییه. ئیراده‌ی سیاسی بۆ راگه‌یاندنی ده‌وله‌ت یان ته‌نانه‌ت بیرکردنه‌وه له دروستکردنی ده‌وله‌ت ده‌بێ کاری بۆ بکرێ. ئه‌زموونی ده‌یان ده‌وله‌تی تازه‌مان له به‌ر چاون چۆن دروست ده‌بن: وه‌ک ته‌یموری رۆژهلات و خوارووی سودان که له رێگای دانوستاندن به به‌شداری ده‌وله‌تانی زلهێزو ئه‌نجامدانی رێفراندۆم له لایه‌ن نه‌ته‌وه یهکگرتۆکانهوهو هه‌لبژاردنی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌لانه‌وه دروست بوون. به‌لام دوای ئه‌وه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و گه‌لانه ئیراده‌ی سیاسی خۆیان ئاشکرا کرد‌و مه‌رجی سهربهخۆییبوونیان له سنووری دیاریکراوی ولاتی خۆیاندا بۆ به‌شداری له دانوستانه‌کاندا چه‌سپاند. ئیراده‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ دروستکرنی ده‌وله‌ت یان گۆرینی حکومه‌ت و سیستم ته‌نیا به نووسین و بریاردان و رێفراندۆم له سه‌ر ده‌ستوور ده‌بێ. میسر ده‌ستووریان گۆڕی تا سیسیتمی نوێ دابمه‌زرێنن. عێراق تا ده‌ستووره‌که‌ی بڕیار نه‌درا دروست نه‌بۆوه، له لیبیا‌و تونس ده‌ستووری تازه‌یان بۆ هه‌لبژاردن و حوکمکردن و پلورالیزمی سیاسی دانا، له سوریا رژیم ده‌یه‌وێ له ڕێگای ده‌ستوورێکی نوێ که حوکمی یه‌ک حیزبیی نه‌هێڵێ و هه‌لبژاردن و دیمۆکراسی قبوڵ بکا ، خۆی بپه‌ڕێنێته‌وه. که‌چی سه‌رانی کورد له کاتێکدا به‌شداریان له ته‌واوکردنی ده‌ستووری عێراقدا به 6 مانگ کرد ، ئه‌وه 20 ساڵه تاوانکارانه ناهێڵن ئه‌م ولاته ده‌ستووری هه‌بێ، که ده‌ستوورت نه‌بوو نه کیانی نه‌ته‌وه‌ییت ده‌بێ، نه په‌رله‌مان ده‌وری ده‌بێ، نه یاسا حوکم ده‌کا، نه دامه‌زراوه‌و دامودهزگات به یاسایی کار ده‌که‌ن، نه مهرجهعێکیشت بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌کان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و پاراستنی ماف‌و ئازادییه‌کانی خه‌لک و یه‌کسانی ده‌رفه‌ت ده‌بێ. که ده‌ستوورت نه‌بێ و بته‌وێ ده‌وڵه‌ت راگه‌یه‌نی وه‌ک ئه‌وه وایه رووت و قووت بی و مێزه‌ری سوور له سه‌ر بنێیت.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هیچ ژێرخانیکی ئیداری، یاسایی، دارایی، ئابووری، بۆ راگه‌یاندنی ده‌وله‌تی کوردی ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی ئه‌و سی پارێزگا داگیرکراوهشدا نییه. ئێستا له هه‌موو کاتێک زیاتر حه‌قیقه‌تی دوو ئیداره‌یی میرنشینی بارزانی و تاله‌بانی روونترو زه‌قتر دیاره و مقۆمقۆی مونافه‌سه‌ی ناشه‌ریفانه ده‌ستی پێکردۆته‌وه. تاله‌بانی به ئاشکرا ده‌ڵێ ده‌وله‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌و گه‌ر باسی شتی وا بکه‌ین ئێران و تورکیا‌و سوریا سنوورمان له سه‌ر داده‌خه‌ن و له برسان ده‌مرین. ئیدی هه‌لومه‌رجی ئیراده‌ی سیاسی و حکومه‌تی و هاورایی بۆ ده‌وله‌تی کوردی له کوێ و لای كییه؟
پ3/ زؤركهس بروايان وایه باسكردنء وروژاندنى پرسی ده‌وڵه‌تی كوردى لةم كاته‌دا له لایه‌ن هه‌ندێ که‌س و لایه‌نه‌وه بۆ خۆدزینه‌وه‌یه له داوا ره‌واکانی خه‌ڵک بؤ چاکسازیی بنه‌ره‌تی و که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌رتی به‌هاری عه‌ره‌بییه، زۆر که‌سیش بروایان وایه ئه‌وه موزاده‌یه‌ی سیاسییه، ئێوه سه‌رنجتان له‌م باره‌وه چییه؟
که‌مال میراوده‌لی: گه‌لان بۆ ده‌یانه‌وێ ببن به نه‌ته‌وه؟ بۆ ده‌یانه‌وێ سه‌ربه‌خۆبن و ده‌سه‌لاتیان به سه‌ر خاک و چاره‌نووسی خۆیاندا ئازادانه هه‌بێت؟ ده‌وله‌ت له پێناو ده‌وله‌تدا نییه، له پێناو ئایدیۆلۆجی نه‌ته‌وایه‌تی بۆشدا نییه. له پێناو ئالا‌و سه‌رۆک و ره‌مز و وێنه‌دا نییه. یه‌که‌م ئه‌رکی ده‌وله‌ت پاراستنی ژیان و ماف و ئازادیی و ملک و مالی هاولاتییانه. دووه‌م: پاراستنی خاک و به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌و سامان و ئابووری ولات بۆ دروستکردنی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌و ئابووری نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌و داموده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی، بۆ پاراستنی ناسنامه‌و زمان و که‌لتوورو که‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ زامنکردنی په‌روه‌رده‌و خوێندن و کار‌و وه‌زیفه‌و ژیانی خۆش و سه‌ربه‌رزو ئازاد بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو، بۆ دروستکرنی کۆمه‌لگایه‌کی مه‌ده‌نی دیمۆکراتی یه‌کسان و هاوپشت، بۆ دروتکرنی تاکی ئازاد‌و و هاونێشتمانییهک به‌هێزترین هه‌ست و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی بۆ ولاته‌که‌ی هه‌بێت هتد.
گه‌ر هه‌ر یه‌کێ له‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌لاتی کوردی به‌راورد بکه‌ین ده‌بێ شانامه‌یه‌ک له تاوان و جهریمهکاری سه‌رانی کورد به‌رامبه‌ر به ئینسانی کورد‌و، کۆمه‌ڵگای کوردی و که‌سێتی و شوناسی کوردی بنووسینه‌وه.
نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی وه‌ک حکومه‌ت ئه‌رکی پاراستنی ژیانی خه‌لکی له ئه‌ستۆی خۆی گرتووه، به‌لکو ئه‌نفالکردنی ژیانی خه‌لکی کوردستانی به هه‌موو شیوه‌یه‌ک به‌رده‌وام کردووه.
1. کوشتن و سوتاندن و خۆسوتاندنی به‌رده‌وامی ژنان که تا ئێستا ژماره‌که‌ی ده‌گاته سه‌رووی 16 هه‌زار
2. ئه‌نفالی به‌رده‌وامی مه‌رگی سهرجاددهو رووداوی سه‌یاره که قوربانییه‌که‌ی له‌م 8 سالی دواییدا سالانه هه‌زاران که‌سی کوژراو‌و سه‌قه‌ت بووه.
3. به‌رده‌وامی هینانی ده‌یان هه‌زار ته‌ن ده‌رمان و خۆراکی بهسهرجوو حه‌فتانه که هه‌ست ساڵه ئه‌م تاوانه رۆژانه به‌رده‌وام ده‌بێته‌وه نه‌ک هه‌ر که‌س له سه‌ر ئه‌م بێ ئه‌خلاقیی و تاوانکارییه سزا نادرێ و کۆتایی به‌م جه‌ریمه ناهێنرێ به‌لکو رۆژ به رۆژ په‌ره‌ده‌سێنێ تا راده‌ی دروستکرنی کارخانه‌ی ده‌رمانی ساخته‌و هینانی هه‌زاران ته‌ن ده‌رمانی ساخته‌و به‌سه‌رچوو بۆ قازانجی بهردهومامی مافیاکانی حیزب و مردنی به‌رده‌وامی خه‌لکی هه‌ژارو بێ ده‌ره‌تان.
4. به‌رده‌وامی خۆ کوشتن و ده‌ربه‌ده‌ری گه‌نجان و مردنی به‌لاش له رێگای ئاواره‌یی و خۆکوشتن و کوشتن و زیندانییکردن له هه‌نده‌ران بۆ هه‌زاران لاوی کوردی ئاواره‌ی ده‌سه‌ڵاتی درنده‌و دزو داگیرکه‌ر.
5. زۆربوونی به‌رده‌وامی حالاتی کوشتن و دزی و تاوان له شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستاندا.
ده‌وله‌ت، ده‌سه‌لاتی خۆیی، سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئازادی مرۆڤ و پاراستنی کهرامهتییهتی. هیچ ده‌سه‌لاتێک ئاوا به‌ربه‌ریانه ئازادی و که‌رامه‌تی ئینسانی کوردی تێک نه‌شکاندووه. هه‌ر له ئازادی دروستکرنی ڕیکخراوی پیشه‌یی و کۆمه‌ڵگایی سه‌ربه‌خۆوه تا ئازادی کاردۆزینهوهو دامه‌زران، ئازادی ملکدارێتی و کاسبی کردن، ئازادی راده‌ربرین، ئازادی خۆپشاندان و خڕبوونه‌وه.
گه‌ر بێینه سه‌ر پاراستنی سامان و ملکدارێتی تایبه‌تی و ملكی گشتیی و زهویوازری کشت‌و کالی و گه‌شتوگوزاریی، ئه‌وه‌ی به‌ره‌ورووی ره‌وشی راستهوخۆو ره‌های هێزێکی داگیرکه‌ری خۆمالی بێ یاسا‌و مۆرال و ویژدان ده‌بینه‌وه. مه‌سه‌له‌ی خاک یان زه‌وی و سه‌رچاوه‌و سامانه سروشتییه‌کان مه‌سه‌له‌ی ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌که بۆ هه‌تاهه‌تایه، واته وه‌ک چۆن ملکی گشتی هی ئه‌م نه‌وه‌ی ئێستایه هی هه‌موو نه‌وه‌کانی داهاتووشه، له به‌رئه‌وه هه‌موو ولاتێکدا مه‌سه‌له‌ی پاراستنی سامانه سروشتییه‌کان و سروشتی ولاتهکهو ژینگه‌و زهویوزارو باخ سه‌یرانگاو پاوان و دارستان وگردو شاخ و رووبار‌و جاوگه و گۆماوه‌کان ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ره گرنگ و به یاسای نه‌ته‌وه‌یی توند‌و تؤڵ و درێژخایه‌ن پاسه‌وانیان لێده‌کڕێ. مه‌سه‌له‌ی دابه‌شکرنی ملکو خاوه‌نێتی زه‌ویوزاری گشتی ئه‌وه‌نده کارێکی ههستیارو چاره‌نووسسازه که نه‌ک هه‌ر ده‌بێ به یاسایه‌کی گشتی زانستی و گشتبین و دووربین و پر ورده‌کاری له لایه‌ن په‌رله‌مانێکه‌وه بڕیار بدرێ که به‌راستی نوێنه‌ری خه‌لک بێ و به راستی په‌رله‌مان بێ و ئه‌رکی یاسایی و ئه‌خلاقی وه‌ک پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بره‌وپێده‌ری یه‌کسانیی به‌دیبێنی و به‌رژه‌وه‌ندی دوورخایه‌نی نه‌وه‌کان ره‌چاو بکات، به‌لکو ئه‌و یاسایه دوای بڕیاردانیشی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانێکی ئاواوه ده‌بێ بخڕێته رێفراندۆمهوهو خه‌لک ده‌نگی له سه‌ر بدات، که‌چی ده‌بینین ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یی حیزبی مافیایی به‌بیانووی وه‌به‌رهێنان و یاسا‌و رێکاری وه‌به‌رهێنانه‌وه داگیرکردنی ملکی تایبه‌تی و زه‌ویوزاری گشتی هه‌ر له قوتابخانه‌و بینای حکومییهووه تا باخ و دارستان و گردو شاخ و سه‌رجاوه‌ی نه‌وت و غاز‌و ئاو‌و پاوان و ره‌زو مه‌زراکانی به به بی هیچ یاسایه‌ک و چاودێری په‌رله‌مان و رێفراندۆم و به بی هیچ پرینسیپی ئه‌خلاق و و ویژدان و لێکدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ژینگه‌و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی ده‌رفه‌ت، هتد بۆ مافیاکانی بنه‌ماله‌و حیزب به‌ره‌لا کردووه. نه‌وت و غازی کوردستان به هه‌وانته &80 ی بۆ ماوه‌ی 25 تا 80 سال داروه به کۆمپانیاکانی تورکی و ولاتانی بێگانه‌ی تر به بێ گه‌رانه‌وه بۆ په‌رله‌مان و پرسکردن به گه‌ل و به دزی و نهێنی و دزیی و گه‌نده‌ڵیی گرێبه‌سته‌کان ئه‌نجامدراون. %20 ه‌که‌ی تریش که‌س نازانێ چۆنه‌و بۆ كێ ده‌بێ. به بێ ئه‌وه‌ی خه‌لکی کوردستان ئاگای له هێچ بێ تا ئێستا به سه‌دان که‌س به نه‌وتی کوردستان له رێگای پشکدارییان له کۆمپانیاکانی نهوتدهرێنهر له کوردستان بوونه ملێۆنهر.
بۆ نموونه: نه‌وتی شێخان دراوه به شه‌ریکه‌یه‌کی گومانلێکراوی به‌ریتانی به ناوی گه‌لف کیستۆن Gulf Keystone که خاوه‌نه‌که‌ی کابرایه‌کی مورته‌زه‌قه‌یه و کۆمپانیایه‌کی جه‌رده‌یی گومانلیکراوهو حکومه‌تی به‌ریتانی بۆ تالانکردنی نه‌وتی ئه‌و ولاتانه‌ی دوای هه‌را دروستده‌بنه‌وه به‌کاری ده‌هێنێ. که یه‌که‌مجار نه‌وتی شێخانی درایه به بلیۆن و نیوێک به‌رمیل قهبڵاندی به‌لام ئێستا ده‌ڵی که زیاتر له ده بلیۆن و نیو نه‌وتی تێدایه ئه‌مه‌ش نرخی پشکه‌کانی کۆمپانیاکه‌ی چه‌ند قات کرد. له‌م مانگه‌دا ژنی خاوه‌نی کۆمپانیاکه که ناوی ئاشلی کۆزێل ه 17 ملیۆن پاوه‌ن (نزیکه‌ی 26 ملیۆن دۆلاری) تهلاقانه دوای جیابوونه‌وه‌ی له مـێردهکهی پێ بڕا.
هه‌روه‌ها پیاوه‌کانی حیزب و بنه‌ماڵه‌ش ملیۆنه‌هایان له رێگای کۆمیشن و به‌رتیل و پشککڕین له‌و کۆمپانیایانه‌دا قازانج کردووه له کاتێکدا خه‌لکی هه‌ژاری کورد له سه‌رما ره‌ق ده‌بێته‌وه‌و ناوچه نه‌وتییه‌کان هه‌ژار، بێ کار، دواکه‌وتوو، بێ جادده‌و رێوبان و ئاوه‌دانین و گرفتی پیسکردنی ژینگه‌شیان بۆ خه‌لک زیاد کردووه و هیچ پرۆژه‌یه‌کی بنیانتان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و کار فه‌راهه‌م کردن بۆ خه‌لک دابین نه‌کراوه‌و داهاتی نه‌وته‌که ده‌دزرێ و بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی سنعه‌تیی و به‌رهه‌مهێنه‌ری ستراتیجی به‌کار نایه‌ت.
سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئازادی ئینسانه با جارێ رێگه بده‌ن خه‌لکی زاخۆ‌و دهۆک به ئازادی هه‌ناسه بده‌ن . با ده‌ست له تالانکردن و بهتالاندانی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کان و به قاچاغفرۆشتنی نه‌وت و دزینی داهات هه‌ڵبگرن، با ده‌ست له دزی و داگیرکردنی ملک و مالی گه‌ل هه‌لبگرن. با ئه‌و تاوانکارانه بخه‌نه زیندانه‌وه که هه‌زاران ته‌ن ده‌رمان وخۆراکی پیسیان به قورگی ئه‌م خه‌لکه‌دا کرد. با ئه‌و بلیۆنانهی بردوویانه بیانگێرنه‌وه بۆ خه‌لک، با ده‌ستوورێک بۆ ئه‌م ولاته دابنێن و یاسای یه‌کسانی ده‌رفه‌ت بخه‌نه کار.
ئه‌وان کوردستانی ژێر ده‌ستی خۆیان کردۆته زیندانێکی گه‌وره بۆ گه‌نجی کورد‌و هوتێلێیکی گه‌وره بۆ حه‌وانه‌وه‌ی گه‌شتیاری عه‌ره‌ب و بێگانه، زه‌وی نه‌ما داگیری نه‌که‌ن و چه‌ندان جار نهیفرؤشنهوه، ملکی هه‌ولێر نه‌ما نه‌یفرۆشن به عه‌ره‌ب و تورک یان بۆ خۆیان داگیری نه‌که‌ن. مه‌به‌ستیان له به دوبه‌ی کردنی کوردستان ئه‌وه‌یه ته‌نیا هێنده‌ی دوبه‌ی خه‌لکی کورد له کوردستان بمێنێ و خاکی کورد بفرۆشرێ به تورک ودهولهمهندهکانی عه‌ره‌ب و زامنکردنی حوکمی ئه‌ماره‌تی بنه‌ماله‌یی. ئایا ئه‌م عه‌قلییه‌ت و ره‌فتاره باسی سه‌ربه‌خۆیی لێده‌وه‌شێته‌وه؟
پ4/ گریمان ههنذێ که‌س و لايه‌نى كوردى موزایه‌ده‌ی سياسى به‌پرسی ده‌وله‌تی کوردییه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌ی راتان له سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه عێراقییانه چییه که ده‌ڵێن کورده‌کان کاتی ئه‌وه‌یان هاتووه ده‌وله‌تی کوردی رابگه‌یه‌نن، بیریارێکی وه‌ک حه‌سه‌ن عه‌له‌ویش ده‌ڵێت ئێستا کاتێکی له‌باره بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی؟
که‌مال میراوده‌لی: هه‌مان پرسیار ده‌که‌مه‌وه کام ده‌وله‌ت، کام جوگرافیا، به پشتیوانی كێ، تا ئێستا له عێراقچێتی به‌ولاوه‌و خزمه‌تی دروستکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی مه‌رکه‌زی عێراقی و ده‌سکه‌وتی دزی و داگیرکاری بۆ خۆیان، چی‌یان بۆ کورد و پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کردوووه؟ مادده‌ی 140 له کوێیه؟ بۆ حه‌سه‌ن عه‌لوی – ش رای تاکه که‌سێک له ده‌ره‌وه‌وی ده‌سه‌ڵاتیش چ نرخێکی هه‌یه که ئه‌ویش ته‌نیا وه‌ک رایه‌کی ئایدیۆلۆجی نه‌ک ستراتیجی ده‌یڵێ؟ ئایا ئه‌ویش رازییه که‌رکوک و شه‌نگال و خانه‌قین هتد بێنه سه‌ر ده‌وله‌تی کوردیی؟
پ5/ هه‌ست ده‌کڕی که پارتی له یه‌کێتی زیاتر باسی ده‌وله‌تی کوردی ده‌کات؟ هۆکاری ئه‌مه چییه؟
که‌مال میراوده‌لی: کورد ده‌ڵێ: قسه هه‌ژاره‌و هه‌موو که‌س پێی ده‌وێرێ. هه‌روه‌ها ده‌لێ: قسه هه‌زاره‌و دووانی به‌کاره. ئینگلیزیش ده‌لێ: کرده‌وه له قسه ده‌نگی به‌رزتره. به‌داخه‌وه هه‌ر کاتێ پارتی یان به‌تایبه‌تی بارزانی باسی ده‌وله‌تی کقوردی یان ئالا یان هه‌ر مه‌به‌ستێکی نه‌ته‌وه‌یی کردبێ، ئه‌وه پرۆژه‌یه‌کی خیانهتکارهیان دژی کورد له باشوور یان پارچه‌کانی تری کوردستان له ژێر به‌ره‌دا بووه. جگه له‌وه‌ی هۆیه‌که بۆ هه‌لاتن له رێکخستنی ناومالی کوردی و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و دزی و داگیرکاری و گهندهلییهی له هه‌رێم ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و دروستکردنی وتارێکی نه‌ته‌وه‌یی ساخته‌و بۆشی له سه‌ر وههم و درۆ هه‌ڵچنراو بۆ بێده‌نگ کردنی وتاری دیمۆکراتی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی و گۆڕینی سیستمی بنه‌ماڵه‌یی که له به‌هاری عه‌ره‌بیدا خۆی ده‌نوێنێ و خه‌لک داوای ده‌کا.
گه‌ر پارتی له‌م کاته ناسکه‌دا بۆ بزوتنه‌وه‌ی کورد له باکوور که بڕبره‌ی پشتی خه‌بات و پاشه‌رۆژی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ییمانه، باسی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی بکات، ئه‌وه ده‌بێ خه‌لکی کوردستان بترسێنێ نه‌ک چه‌واشه‌یان بکات.
دووه‌میش: سه‌ربه‌خۆیی کۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی و داوه‌ت میوانداری نییه تا تاکهکهسێ له هه‌ر ئاستێک‌دا بێ رای بگه‌یه‌نێ. سه‌ربه‌خۆیی فه‌لسه‌فه‌و ستراتیج و ژیان و به‌رژه‌وندی و پاشه‌رۆژی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌و ده‌بێ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له په‌یمانی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوور و دامه‌زراندنی ستراکتووری سیاسی و ئیداره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی ناوخۆیی ئاماده‌یی بۆ کردبێ. له کاتێکدا تا ئێستا ده‌ستوورمان نییه، ده‌سه‌لاتیکی حکومی مه‌رکه‌زیی کوردیی نییه، دوو ئیداره‌یی هه‌یه، کوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له مه‌ترسی دایه، مادده‌ی 140 مردووه، سوپای تورکی له کوردستان دایکوتاوهو هه‌موو رۆژێ هێرش ده‌کا، وه‌زعی عێراق و سوریا‌و لوبنان و ئێران و ئیسرائیل به‌ره‌و شلؤقی و لێکدان ده‌جێ، ئه‌مریکا کشاوه‌ته‌وه‌و کورد بێ په‌نایه، کوردستان بۆته کۆلۆنییه‌کی ئابووری و سیاسی رژیمه ناوچيییهکان به تایبه‌تی تورکیا، هێچ هه‌نگاویك بۆ دامه‌زراندنی ژێرخانی ئابووری سه‌ربه‌خۆ که بڕبره‌ی پشتی بریاری سه‌ربه‌خؤیی یه نه‌نراوه به پێچه‌وانه‌وه خه‌لکی کورد کراوه‌ته ره‌هنی بودجه‌ی عێراق و کالای ده‌ره‌وه، ستراکتووری یاسایی سیاسه‌تی دارایی و بانکی مه‌رکه‌زی نه‌ته‌وه‌ییمان نییه، .نازانین دهاتی نه‌ته‌وه‌ییمان و ئیحتیاتی پاره‌و پرۆژه‌ی ده‌ساڵی داهاتوومان چییه. ئیدی به ده‌یان شتی تری نێگه‌تیڤ که وه‌ک وتمان ئه‌م ده‌سه‌لاته دژی نه‌ک سه‌ربه‌خۆیی کورد به‌لکو ژیانی ئاسایی خه‌لکی کورد کردوویه‌تی.و ده‌یکا. سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌و ده‌سه‌لاته کوجا مه‌رحه‌با، مه‌گه‌ر مه‌به‌ست سه‌ربه‌خۆیی زیاتری خزمه‌تی ده‌سه‌لاتی کۆلۆنیالی تورکیا‌و سه‌ربه‌خۆیی زیاتری ده‌سه‌لاتی حبزبی قۆرخکارو تاوانکارو دزی و دگیرکاریی و گه‌نده‌ڵی و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بێ، به‌تایبه‌تی به‌رانبه‌ر گه‌لی کوردستان له تورکیا‌و وسوریاش.