
چێژوه‌رگرتن له ته‌نهایی! … گۆران ڕه‌ئوف
1
كاتژمێری ژوره‌كه‌م وه‌ستاوه!
په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌كه
شه‌رمێكی یه‌كجار قورس دایگرتووه!
كتێبخانه‌كه‌م… ماته،
بێده‌نگه… دۆشداماوه!
2
تیڤییه‌كه‌م تۆز خواردویه‌تی و
بهكراویی وه‌ك ڕابردو!
كاسێتێك ئیشپێده‌كه‌م و
ده‌یخه‌مه سه‌ر ئه‌و میوزیكه‌ی
كه تۆ حه‌زت لێی بو!
3
ئاوێنه‌كه‌م كهدهمبینێ ده‌گریه‌ت!
جێگه‌ی خه‌وه‌كه‌م وڕوكاسه!
ده‌رگای ژوره‌كه‌م هه‌ر هێشتا داخراوه!
ئه‌زانی قژم درێژه،
چڵكنه، ئاڵۆسكاوه؟!
4
دوو كورسییه‌كه‌ی جاران،
هه‌نوكه یه‌كێكیان شكاوه!
دوو كوپه‌كه…
قاوه‌كه‌یان تیادا وشك بۆته‌وه!
گه‌له پێكه‌نینه‌كان
ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕێبوون،
ئێستا ترشاون!
5
تیانوسی بیره‌وه‌رییه‌كان
به‌كراوه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه
كهبۆیهكمجار پێتوتم:
“نائومێدییه‌كانم به درێژی پرچمه‌وه گرێداوه”!
6
ئینجانه‌ی گوڵه‌كان
هێشتاكه حاڵیان نازانم.
وابزانم هاوسێكه‌مان
باخچه‌كه ئاوهدات.
7
پێموابێت دوێنی بوو
هه‌ستام وێنه‌كه‌تم سه‌یركرد.
ئا…ئا هه‌روابوو،
دوێنی ورچه پهڕۆینهكهتم
له‌باوه‌شگرت.
دوێنی له‌تاریكدا و
به‌دزی شیعره‌كانی نیچه‌وه
ماچێكی وێنه‌كه‌تم كرد!
8
كه‌ی دێیتهوهی ئه‌میرم؟!
ئه‌م وێرانه‌یه كوشتمی!
پایزی2006