له جه‌ژنا چیت خه‌ڵات بكه‌م
Closed
– لێم ده‌پۆسی
هه‌ندێ ئارامیم خه‌ڵاتكه
– ……….
ده‌سته‌وانه
كلیلی ده‌رگاكه‌تم خه‌ڵاتكه
په‌ڕی باڵنده‌م خه‌ڵاتكه
چه‌ند چركه سۆزێكی سپێده
– ناو به ناوم خه‌ڵات بكه
له نێوان خۆشه‌ویستییه سه‌رشێتانه‌كه‌ت و
بێ ده‌نگی هاواری چاوه‌كانت
ناو به ناو
– ناو به ناو
له نێوان گڕكانی حه‌زه‌كانت و
نه‌نگیم له سه‌ركه‌وتنی كێبڕكێكانتدا
– ناو به ناو
له نێوان رایه‌ڵی شه‌و و گزنگی ته‌ڕدا
له نێوان ئامێزی گه‌رم و ساردی مه‌یله‌كاندا
– ناو به ناو
له نێوان ساتی گڕ تێبه‌ر بوون و كوژانهوهدا
له نێوان بوورانه‌وه‌ی ئاشق و هزلێكردنا
– ناو به ناو
له نێوان دوو جه‌ژنا
نێوانی دوو جه‌ژنم خه‌ڵات بكه
ده‌قی : د . شه‌زا ئه‌حمه‌د
وه‌رگێڕانی : سه‌ردار جاف