دلاوەر قەرەداغى: مناڵى پێیەکى لەنێو واقیعدایەو پێیەکى تریشى لە نێو فەنتازیادا دەجوڵێت…
سازدانى: کارزان عوسمان…..
لە رێى ئەم دیمانەیەوە شاعیرێک دەدوێنین کە هەمیشە لە شیعرەکانیدا دەمانباتەوە بەر ماڵى جوانى،ئەو یەکێکە لە دەنگە شیعریە جوان‌و پڕ داهێنانەکانى دونیاى شیعرى کوردى،هەمیشە شتە زۆر بچوک‌و لە یاد کراوەکان مەودایەکى فراوانى شیعرەکانى ئەویان قۆرخ کردوە،دەیەوێ پێمان بڵآدواجار ئەمانەش بۆ خۆیان بەشێکن لەو ژیانەى خەریکین پێوەى.
دلاوەر قەرەداخى،وەک هەمیشە زوبان شیرینانە وەڵامى پرسیرەکانى ئێمەى دایەوە.
پرسيار :
ده‌كرێ بتگه‌ڕێنمه‌وه بۆ منداڵيی؟ منداڵی تۆ چۆن بوو؟ كه‌ی هه‌ستت كرد گه‌وره بوويت؟
+ ئه‌وه‌ی له منداڵیی من، وه‌ک زوربه‌ی زۆری منداڵییه‌کانی ئێمه ماوه‌ته‌وه بریتییه له چه‌ند وێنه‌یه‌کی ته‌ڵخ و ڕه‌ش و سپی شۆردراوه به باران، چه‌ند وێنه‌یه‌کی درز تێبووی ڕاوه‌ستاو له‌به‌ر په‌نجه‌ره و ته‌ماشاكردنی بارينی به‌فر ئه‌وكاته‌ی كه دايك ده‌ست ده‌نێته سه‌ر سه‌رمان و به په‌نجه قژمان بۆ دادێنێ، بریتییه له جیڕه‌ی کردنه‌وه‌ی ده‌رگای هه‌میشه داخراوی حه‌وشه و باوه‌شگرتنه‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو ديارييه‌ی ده‌ره‌وه هه‌ر له کۆڵان و چۆله‌كه و به‌رده‌وه تا ئه‌ستێره و ته‌رزه و هه‌تاو. بێگومان كه له منداڵیی ده‌دوێین ناكرێ خۆمان له‌و سيحره ببوێرین كه چاوی منداڵ ده‌يدا به دونيا. ئه‌وه چاوانی منداڵیین که له‌و ساته‌وه‌خته‌دا دونیا جوان ده‌که‌ن و ڕوخسارێکی تری پێده‌ده‌ن. جۆره بينێنێك كه فه‌نتاسيا ڕۆڵی سه‌ره‌كی له بزواندن و به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌يدا ده‌بينێ. منداڵیی به گشتی له‌نێو دوو دۆخدا هه‌ناسه ده‌دا و گه‌وره ده‌بێ، منداڵیی پێیه‌کی له‌نێو واقیعدایه و پێیه‌که‌ی تریشی له‌نێو فه‌نتاسیادا ده‌جووڵێ. له‌ویاندا گیر ده‌خوا و دۆشداده‌مێنێ و ده‌خنکێ، له‌میشیاندا ده‌که‌وێته گه‌مه و دونیا وێران ده‌کا و سه‌رله‌نوێ به گوێره‌ی حه‌زی خۆی ڕۆیده‌نێ. جوانیی منداڵیی له‌وێدایه کاتێ دێته ڕووبه‌رێکه‌وه ئیدی هه‌موو ئه‌و ڕووبه‌ره ده‌کاته موڵکی خۆی، هیچ په‌راوێزێک بۆ چپه‌چپ و گومان و مه‌زه‌نده ناهێڵیته‌وه … منداڵیی ده‌ڕوات بێئه‌وه‌ی خه‌می ئه‌وه‌ی بێت چی جێدێڵێ، ده‌ڕووخێنێ بێئه‌وه‌ی خه‌می ئه‌وه‌ی بێ چی له جێگه‌یدا ڕۆده‌نێ، منداڵیی هه‌میشه مانا و جوانیی خۆی له خۆیدایه، منداڵیی بۆیه جوانه چونکه به ته‌نێ خۆی ده‌دوێ و گوێ له که‌س ناگری و هه‌موو قسه و گه‌مه و بێده‌نگییه‌کان به موڵکی خۆی ده‌زانێ. کاتێ ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ره‌وه له منداڵیی ده‌دوێێن وه‌ک ئه‌وه وایه له فیلمێک بدوێن که بۆمان بگێڕنه‌وه و خۆمان نه‌مانبینیبێ، وه‌ک ئه‌وه وایه له باره‌ی شارێکه‌وه بدوێن که مامۆستا له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌ک بۆمان باس بکا و ئێمه چ ئه‌زموونێکی ژیانمان تیایدا نه‌بێ. بۆیه ناکرێ منداڵیی ببێته یاده‌وه‌ری، چونکه منداڵیی هه‌میشه لێره و له ئێستادایه، کاتێ وه‌ک ڕابردوو لێی ده‌دوێێن، ئیدی ده‌بێته لێدوانێک له شکست و گه‌وره‌بوون. پێموایه شیعرنووسین بۆ خۆی هه‌وڵێکه بۆ هه‌مدیس ئه‌زموونکردنه‌وه‌ی منداڵیی له ئێستایدا، گه‌ر شاعیرێک، منداڵیی له‌ئێستایدا نه‌ژی (که ئه‌وه شتێکی هاسان نییه) نابێته شاعیری باش و شیعری جوانی بۆ نانووسرێ.
پرسيار: به‌رله‌وه‌ی مناڵی له گفتوگؤكه‌مان تێپه‌ڕێنين، ئه‌وكات په‌يوه‌ندی نێوان تؤ و ئه‌ده‌ب چؤن بوو؟
– + پێوه‌ندییه‌که هه‌ر ته‌نها حه‌ز و خولیایه‌ک بوو بۆ به خه‌یاڵ خۆ به‌ده‌م ڕووباری ڕه‌نگ و ئه‌ندێشه و حه‌کایه‌ته‌کانه‌وه دان و هه‌تا نێو قووڵایی خه‌ون ڕۆیشتن. به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر قوتابخانه و ماڵ ئه‌و جێگه شیاوه نه‌بووبن که باڵه‌کانی منداڵ تیایاندا ده‌که‌ونه باڵه‌فڕێی ژیان. له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو جێگایه‌ی که پڕبوون له نائومێدیی و پیریی، منداڵیی به فه‌نتاسیاکانیاوه دێت و وه‌ک جاڵجاڵۆکه‌یه‌کی بزێو و به ئه‌زموون جێگا و شوێنی تر بۆ پارێزگاری کردن له خۆی و بۆ گه‌مه تاکه که‌سییه‌کانی خۆی ده‌چنێ. بۆیه وا ده‌ڵێم چونکه منداڵیی من پڕه له گه‌مه‌ی ته‌نهاباڵ و تاکه‌که‌سیی، پڕه له که‌سایه‌تی و فیگۆری خوڵقێنراو، پڕه له ورته ورت و به‌ده‌م خۆوه دووان، خۆم ده‌بووم به دووان و به سییان و به هه‌زار، له بری هه‌موویان بیرم ده‌کرده‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا ده‌مبرده‌وه و ده‌دۆڕام. ئێستایش که له شه‌وانیکی زۆر ساردا ده‌چمه بانیژه‌که و له کۆڵان ده‌نۆڕم، که‌سێک ده‌بینم ده‌ستی ناوه‌ته گیرفانیی و نوقڵێکی ترش و شیرینی له زاردایه و به‌ژێڕ به‌فردا ده‌ڕوا و له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌دوێ، ئاو ده‌زێته زارم و بانگی ده‌که‌م، ده‌زانم ئه‌وه خۆمم و ده‌مه‌وێ وه‌ک جاران، وه‌ک ئه‌و ساتانه‌ی که گه‌مه‌مان پێکه‌وه ده‌کرد، قسان بۆ یه‌کدی بکه‌ین و گوێ له یه‌کدی ڕادێرین و به شه‌ڕ بێین، وه‌ک جاران له هه‌یوانی پاییزدا دانیشین و یارییه‌کانمان بڵاوبکه‌ینه‌وه و دونیا به‌سه‌ر یه‌کدیدا بده‌ین.
– كه‌ى هه‌ستت كرد ده‌توانيت شيعر بكه‌يته په‌ناگه‌يه‌ك تا قسه نه‌گوتراوه‌كانى خۆتى تيا بنوسيته‌وه؟
+ زۆر دواتر شيعر هات. وا بزانم كاتێكيش هات كه ئيدی چ شتێك نه‌مابوو ناوی دڵنيایی بێت و نه‌یشمده‌زانی و ئێستایش نازانم که ده‌شێ شيعر ئه‌و ڕووبه‌ره بێ ده‌کری خۆی تێدا په‌نا بگیرێ. من هه‌ر له منداڵییه‌وه شیعرم خۆشده‌ویست و زوربه‌ی ئه‌و شیعرانه‌م ئه‌زبه‌ر بوون که شاعیرانی کورد بۆ منداڵانیان نووسیبوون، یه‌کێک بووم له‌و قوتابییانه‌ی قوتابخانه‌ی شێخ سه‌لام که هه‌موو جارێ له پۆل و له ڕیزدا ده‌هێنرامه ده‌ره‌وه و له گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌دا شیعرم پێ ده‌خوێنرایه‌وه. له راستیدا یه‌که‌مین به‌رکه‌وتنی ئه‌فسووناوی من به سیحری وشه و ڕه‌نگ و کتێبه‌وه، بینین و هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌کانی کتێبی ئه‌لفوبێی کوردییه‌که‌ی مامۆستا ئیبراهیم باڵدار بوو. بیرمه یه‌که‌مین شتێک که له‌و کتێبه‌دا حاڵی لێهێنام و خه‌یاڵمی بزوواند، بۆنی لاپه‌ڕه‌کانی کتێبه‌که و پاشان وێنه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی بوو، ڕه‌نگه به‌لاته‌وه سه‌یر بێت گه‌ر پێتبڵیم بۆنی ئه‌و کتێبه بوو که له‌و به‌رایی عومره‌دا کتێبی لا خۆشه‌ویست کردم و خستمییه سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌و بڕوایه‌ی که گه‌ر گه‌نجینه‌یه‌ک هه‌بێ بزر بووبێ و بکرێ بیدۆزمه‌وه ئه‌وا ده‌بێ له‌م دارستانی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و بۆنخۆشی کتێبه‌دا به‌دوایدا بگه‌ڕێم. وێنه‌کانی کتێبه‌که هه‌ر یه‌که‌یان بۆ خۆی حه‌کایه‌تێک بوون که کۆتای‌یان نه‌بوو، هه‌موو جارێک به سه‌عات به‌دیار وێنه‌یه‌کییه‌وه ڕاده‌مام و له زه‌ینی خۆدا ده‌چوومه ناو وێنه‌که‌وه و ڕووداوم دروست ده‌کرد و ده‌بوومه یه‌کێک له که‌سایه‌تییه‌کانی ناو چیرۆکه‌که. ئیدی چ پێویستم به‌وه نه‌بوو خوێندنه‌وه فێربم تا کتێبه‌که بخوێنمه‌وه، به‌ڵکو من پێشتر هه‌موو کتێبه‌که‌م له زه‌ینی خۆدا به وێنه خوێندبۆوه و حه‌کایه‌ته‌کانیم چنیبوون و هه‌زاران په‌ڕ و باڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگم پێداکردبوون. دواتر که فێری خوێندنه‌وه بووم، یه‌که‌مین شتێک له‌و کتێبه‌دا خه‌یاڵی بزوواندم و هێنده‌ی تری لا خۆشه‌ویست کردم ناوی دانه‌ره‌که‌ی بوو، ناوێک بوو ڕێک له‌گه‌ڵ ئه‌و یارییانه‌ی خه‌یاڵدا ده‌گونجا که من له وێنه‌کانی ئه‌و کتێبه‌دا جێگه‌م ده‌کرده‌وه. هه‌زاران وێنه‌ی جیایای ئه‌و پیاوه گه‌وره باڵداره‌م له زه‌ینی خۆدا ده‌نه‌خشان و چیرۆکه‌کا‌نمی پڕ له ئاسمان و دارستان و فڕین ده‌کرد. من ئێستایش که ئه‌و کتێبه ده‌بینم، ناتوانم له قووڵاییڕا ڕانه‌چڵه‌کم و منداڵییم به هه‌موو حه‌ز و خه‌ون و شه‌رم و ته‌نیاییه‌کانییه‌وه تێدا نه‌ژێته‌وه.
– هه‌ميشه تۆ شته زؤر بچوك و له‌يادكراوه‌كان دێنيته ناو شيعره‌كانت، ئه‌مه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه له كات و سه‌رده‌مى خؤيدا ( كه ڕه‌نگه مناڵى بێت) تينوێتيت لێيان نه‌شكابێ؟ يان بؤ خؤى ئه‌مه وه‌زيفه‌ى شيعره؟
+ ڕه‌نگه ئه‌وه ته‌رزه هه‌وڵ و خولیا و ئیشکردنێک بێ بۆ له‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ژیان، بۆ مۆرکردنی په‌یمانێکی تر له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌دا که له دونیای ئێمه کراونه‌ته ده‌ره‌وه و بوون به‌ژێر هه‌ژموونی سیاسه‌ت و ئایدیا و ڕوانینه کورت مه‌ودا و تاک ڕه‌هه‌نده‌کانه‌وه. سه‌رنج بده که شته گه‌وره و له‌به‌رچاوه‌کان له دونیا و له ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا خاوه‌ن چ زرینگه و ڕێز و ڕیتۆریکێکن که هه‌میشه ده‌بێ به شکۆوه و به ده‌نگێکی گڕ گۆبکرێن و وه‌ک هێڵی سوور ناکرێ ببه‌زێنرێن و بخرێنه ژێر گومان. بۆیه پێت سه‌یر نه‌بێ که بڕێک شیعر و چیرۆک و ڕۆمانی ئێمه هێنده‌ی له به‌یاننامه‌یه‌کی سیاسی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حیزبییدا نووسراو ده‌چن نیو هێنده‌ی ئه‌وه له ئه‌ده‌ب ناچن. به‌داخه‌وه ئه‌ده‌بیاتی ئێمه له هه‌ندێک له‌حزه‌یدا پێده‌چێ ڕێکه‌و‌تنێکی ژێربه‌ژێر و دڵڕه‌قانه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسی و گه‌وره بازرگان و پاشاکاندا هه‌بێ. من ڕاموایه شیعر واته ئیش‌کردن و جووڵه‌ی به‌رده‌وام له ناو ژیان و زینووێتییدا، شیعر ده‌بێ پڕ بێت له‌و شته زیندووانه‌ی که به چاوی ئاسایی نابینرێن و لێوڕێژ بێت له‌و ده‌نگانه‌ی که به گوێی ئاسایی نابیسترێن. گه‌ر بلوێ باسی ئه‌رکی شیعر بکه‌ین، ئه‌وا شیعر تاقه ئه‌رکێکی له‌سه‌ر شانه ئه‌ویش ڕه‌خساندنی ئه‌تمۆسفێرێکی دی و مه‌زاجێکی تره بۆ ڕوانین له ژیان.
– تا چه‌ند پێتوايه ئه‌مڕؤ ئه‌ده‌ب به‌گشتی و شيعر به تايبه‌تى به‌و ئاڕاسته‌يه ئيش ده‌كات كه خؤت باست كرد؟ به تايبه‌ت نه‌وه‌ى دواى نه‌وه‌ده‌كان له خوێندنه‌وه‌ى ئێوه‌دا چؤنن؟ ئايا توانيويانه ده‌نگێك بن جياواز له نه‌وه‌ى پێش خؤيان و دونيابينيه‌كى نوێيان هه‌بێت؟
+ له‌راستیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره هه‌روا به شێوه‌یه‌کی ڕاگوزه‌ری شتێکی زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوماني تێدا نييه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر قۆناخ و نه‌وه‌يه‌ك خاوه‌ن داهێنه‌ر و ساته‌وه‌ختی داهێنه‌رانه‌ی خۆیه‌تی. هه‌ر داهێنه‌رێکیش درێژكراوه‌ی ساته‌وه‌ختێکی تری داهێنه‌رانه‌یه. که‌سی داهێنه‌ر به زه‌مه‌ندا دێت و ده‌روازه‌ی نوێ بۆ خه‌یاڵ و ده‌ربڕین، بۆ چوونه‌وه نێو ژیان ده‌کاته‌وه، که‌سی داهێنه‌ر به زۆریی وه‌ک که‌سێکی غه‌ریب دێت و کاتێکیش دێت که هه‌موو ده‌رگاکان داخرابن و تاریکیی باڵی به‌سه‌ر ژیاندا کێشابێ. دیاره له‌مه‌دا گرفتێکیش هه‌یه به‌وه‌ی كه چه‌مكی نوێگه‌ریی يان با بڵێين نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و چاوه‌ی كه ده‌ڕوانێته دونيا، ئه‌ده‌ب ته‌نها باڵ ده‌ره‌قه‌تی نایه و ناتوانێ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌دا پراكتيزه‌ی بكات. ڕاسته كاريگه‌ریی به‌سه‌ر ڕووبه‌ڕێکی دیاریکراوه‌وه جێدێڵێت، به‌ڵام ئه‌و گوڕه‌ی نييه كه به ڕایه‌ڵه‌كانی سه‌راپای كۆمه‌ڵگه‌دا ڕۆبچێ و گۆڕانکاری ڕیشه‌یی بهێنێته‌دی. گه‌ر له پرسیاره‌که‌ی ئێوه دوور نه‌که‌ومه‌وه، به گشتی له هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیانی ئه‌ده‌بیی ئێمه‌دا، وه‌ک قۆناخه‌کانی ژیانی ئه‌ده‌بی هه‌موو گه‌لانی دونیا جۆرێک له فه‌وزا و ژاوه‌ژاو و قه‌ره‌باڵخی هه‌بووه و تاکوته‌راش ده‌نگی جیدیی و داهێنه‌ر. به‌ڵام هیچکام له‌و قۆناخانه به رای من هێنده‌ی قۆناخی نه‌وه‌ده‌کان و تا ئێستایش جه‌نجاڵ و پڕ له هه‌راوزه‌نا نه‌بوون و له هیچکامیشیاندا هێنده‌ی قۆناخی نه‌وه‌ده‌کان زۆرترین ده‌قی خراپ و ده‌قی جوان له شیعر و چیرۆک، نه‌نووسراون.
– زۆرێك له‌و جيله‌ى ئێوه له سه‌رده‌مى گه‌نجێتياندا خه‌ريكى سياسه‌ت بوون، من ده‌مه‌وێ بپرسم ئایا تؤ هيچ به‌شداريیه‌كى سياسی و شؤڕشگێڕيت هه‌بووه؟
وةلآم:
+ من خاوه‌ن هیچ چالاکیی و به‌شدارییه‌کی سیاسیی و شۆڕشگێڕیی نه‌بووم. یه‌ک دوو جار له قۆناغی ئاماده‌ییدا به‌شداری خۆپیشاندانم کرد دژی بڕیاری کردنی خوێندن به عه‌ره‌بیی. جۆره چێژێک له‌و خۆپیشاندانانه‌دا هه‌بوو، به‌تایبه‌تی که به کۆمه‌ڵ نه‌ده‌چووینه‌وه بۆ قوتابخانه و به جادده‌کاندا ده‌گه‌ڕاین و باران و هه‌تاو لێیده‌داین. له ساڵانی هه‌شتاشدا چ به ناوی خۆم و چ به‌ناوی خوازراوه‌وه بابه‌تم له گۆڤار و بڵاوکراوه‌کانی شاخدا چاپ بوون، به‌ڵام بابه‌ته‌کا‌ن شۆڕشگێڕیی نه‌بوون و ده‌کرا له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ناوه‌وه‌ش بڵاویانبکه‌مه‌وه.
– له‌م شاره‌دا كه پڕه له ڕێكخراوى خێرخواز و منالَ پارێز و….چى و چی، نه‌يانتوانى به ده‌ردى (كؤڤان) دا ڕابگه‌ن، تا دواجار كه‌وته نێو مشتى مه‌رگه‌وه، به‌ڵام تؤ له دونياى شيعره‌كانتا كوخێكت دايه تا بؤ ئه‌به‌د تێيدا بژی.. چى وایكرد تؤ له شيعرێكدا ئاوڕ له مه‌رگى (كؤڤان) بده‌يته‌وه؟ له‌كاتێكدا ده‌بوو پێش تۆ ده‌سه‌ڵات ئاوڕيان له ژيانى كۆڤان بداياته‌وه؟
+ مردنی کۆڤان یه‌کێک بوو له‌و هه‌واڵه دڵته‌زێنانه‌ی که له ڕۆژنامه‌یه‌کدا خوێندمه‌وه و له قووڵاییمڕا گریاندمی و دواتر له قاڵبی ئه‌و شیعره‌دا ده‌رمبڕی. مردنی کۆڤان به داخه‌وه یه‌کێکه له‌و سه‌دان ڕووداوانه‌ی که رۆژانه و به شێوه‌ی جۆراوجۆر له وڵاتی خۆمان و له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی دونیادا منداڵ تیایاندا ده‌بنه قوربانیی. هه‌ر له شه‌ڕ و برسێتیی و نه‌خۆشیی و هه‌ژارییه‌وه تا ده‌سدرێژیی و به کۆیله‌کردن و بازرگانی پێوه‌کردن. ڕاسته له‌لای خۆمان زۆر ڕێکخراو و سه‌نته‌ری منداڵان هه‌ن و تا ڕاده‌یه‌ک خاوه‌ن چالاکیین و خه‌ڵکانێکی دڵسۆزیش هه‌ن که خه‌می ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌خۆن، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه زیاتر تاکه‌که‌سی و خه‌مخۆرانه‌ن. کارکردن له‌و بواره‌دا به‌رنامه‌ی ورد و درێژخایه‌ن و خه‌ڵکانی پسپۆڕی ده‌وێت هه‌ر له داڕشتنی بنه‌ما و میتۆدی پیداگۆگیی نوێوه تا ئاڵوگۆڕپێکردنی ستروکتۆری ڕوانینی کۆمه‌ڵگه بۆ منداڵ. به‌هه‌رحاڵ شیعری کۆڤان به‌شدارییه‌کی بچکۆلانه‌یه بۆ ده‌ربڕینی غه‌مێکی قووڵ.
تێبینى/ ئەم چاو پێکەوتنە لە ژمارە(410)ى ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا بڵاوکراوەتەوە.