بۆچی کوشتن له‌سه‌ر ئابڕوبردن له کۆمه‌ڵگه‌دا ڕوده‌دات
له دیمانه‌ی کۆمه‌ڵناسیه‌وه
نوسینی : ح ع
وه‌رگیڕانی له سوێدی بۆ کوردی: ئاسۆ بیاره‌یی……
فۆرمالیزه‌کردنی پرسیار و ده‌سپێک
ئه‌و هۆکاره چیه که باوکێک هان ده‌دات که منداڵه‌که‌ی خۆی بکوژێت- له پێناوی پارێزگاری شه‌ره‌ف و ناموسدایا؟ یان چی هانی دایکێک ده‌دات که له قازانجی پیاوێکدا که کچکه‌ی کوشتبێت، شایه‌تی بدات- له پێناوی پاریزگاری شهرهفدایا؟ (Wikanل, 2003 . 7)). مرۆڤ ده‌کارێ ئه‌و پرسیاره له خۆدی خۆشی بکات که ئه‌و هانده‌ره چیه که ده‌بێته ئه‌نجامیک که مرۆڤ منداڵی خۆی بکوژێت بۆ پاراستنی شه‌ره‌ف، کامه‌یه ئه‌و شه‌ره‌فه که ده‌بێته هۆی کوشتنی مرۆڤێکی تری . ووردبوونه‌وه بۆ تێگه‌یشتن له( مێینه) ژن و کچ کوشتن له سه‌ر خاوێن کردنی شه‌ره‌ف وه‌کو دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی زه‌ق و زیندوو پێویسته بۆ زانینی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دیارده کۆمه‌لایه‌تیه ناشرینه. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه بزانرێت که کوشتنی ژنان و کچان به‌نده به هۆکاری که‌لتوری و داب و نه‌ریته‌وه و پێوه‌ندی به سهرمۆنیی و ڕه‌وتی ئاینیه‌وه نیه. بنبڕکردنی ئه‌و دیارده‌یه بۆ ڕزگارکردنی ژنان و کچان له کوشتن له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئابڕو شه‌ره‌ف، پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی ڕیفۆرمی پێویست هه‌یه که ئه‌وه‌ش به دۆزینه‌وه‌ی پۆلهتیکایهکی گونجاوه که له خودی تاکه‌کانه‌وه سه‌ره‌تا وه‌رگرێت، تاکو به تایبه‌تی پیاو ڕێز و پێوه‌رێکی مرۆڤپه‌روه‌رانه بکاته بناغه و ڕاده‌یه‌ک بۆ ئه‌و دیارده دزیوه دابنێت. ………………….